1 00:00:51,030 --> 00:00:56,700 مەزنترین مامۆستا ڕۆحانییەكان جیهان هەر لە زەمانی دێرینەوە تا سەردەمی نوێ 2 00:00:56,700 --> 00:01:01,620 ئەو تێڕوانینەیان ئەو تێڕوانینەیان هاوبەشی پێكردوە كە قوڵترین ڕاستیی بوونمان 3 00:01:01,620 --> 00:01:06,780 موڵكی تاكە ئاینێنك یان نەریتێكی ڕۆحانی دیاریكراو نییە 4 00:01:06,780 --> 00:01:10,430 بەڵكو لەناو دڵی هەموو كەسێكدا دەدۆزرێتەوە 5 00:01:20,510 --> 00:01:28,880 ڕوومی شاعیر دەڵێت" ئەو مانگە لەكوێیە كە نە هەڵدیت ونە ئاوادەبیت؟ 6 00:01:28,880 --> 00:01:36,580 ئەو گیانە لەكوێیە كە نە لەگەڵمانە و نەدابراوین لێی مەڵێ لێرەیە یاخود لەوێ 7 00:01:36,580 --> 00:01:45,879 هەموو ئافرێنراو "ئەوە" بەڵام بۆ ئەو چاوانەی كە دەبینن. 8 00:02:49,770 --> 00:02:55,350 لەچیرۆكی تاوەرەكەی بابلدا مرۆڤایەتی دابەش دەبێت بۆ بێشوومار لە زمانەكان 9 00:02:55,350 --> 00:03:04,250 باوەڕەكان، كولتور، حەز و مەیلەكان بابل بە مانا ڕوونەكەی واتە"دەروازەی خودا" 10 00:03:04,250 --> 00:03:15,510 دەروازەی زهن سەرچاوەی بیركردنەوەكانمان و بنیاتە سروشتیەكەمانە 11 00:03:15,510 --> 00:03:22,110 بۆ ئەوانەی دركی سرووشتی ڕاستی و گەوهەری خۆیان دەكەن لەودیو ناو و شێوەكانەوە 12 00:03:22,110 --> 00:03:28,400 ئەوانە دەستیانكردووە بە گرتنە ڕێی ئەو ڕازە مەزنەی كە ئاخۆ چی هەیە لەودیو دەروازەكەوە 13 00:03:35,250 --> 00:03:43,080 سەرگوزەشتەیەكی دێرین هەیە، چیرۆكی فیلەكە، كە زۆرجار بەكاردەهێنرێت وەك نموونە 14 00:03:43,080 --> 00:03:50,490 كەچۆن ڕێبازە جۆراوجۆرەكان ئاماژە بە یەك ڕاستی باڵا دەكەن.كۆمەڵێك خەڵكی نابینا 15 00:03:50,490 --> 00:03:56,280 دەست لە بەشە جیاوازەكانی فیلەكە دەدەن، هەریەكەیان ئەوەندەی بۆ دەردەكەوێت كە فیلەكە چۆنە. 16 00:03:56,280 --> 00:04:04,020 ئەو كەسەیان كە لای لاقی فیلەكە ڕاوەستاوە ، واباسی فیل دەكات 17 00:04:04,020 --> 00:04:11,400 كە وەك درەختێك بێت، ئەو كەسەشیان كە لای كلكی فیلەكەیە دەڵێت فیلەكە وەك گوریسێك وایە 18 00:04:11,400 --> 00:04:20,488 ئەوەشیان كە لەبەردەم شفرەكەی ڕاوەستاوە دەڵێت فیل وەك ڕمێك وایە 19 00:04:20,488 --> 00:04:25,730 گەر دانەیەكی تریشیان دەست لە گوێەكانی فیلەكە بدات لەوەیە بڵێت فیل وەك باوەشێن وایە 20 00:04:26,000 --> 00:04:34,340 ئەو كەسەی كە دەستی بەر تەنیشتە پتەوەكەی دەكەوێت دەڵێت فیل وەك دیوارێك وایە 21 00:04:34,340 --> 00:04:39,980 گرفتەكە ئەوەیە كە بەركەوتنمان لەگەڵ هەربەشێكی فیلەكە دەبێت باوەڕ بەوە دەكەین كە ئەزموونەكەمان تاكە ڕاستییە. 22 00:04:39,980 --> 00:04:47,510 ئێمە ڕێز و دانپێدانانمان بۆ هەریەكە لە ئەزموونەكانی كەسەكانی تر نییە 23 00:04:47,510 --> 00:04:53,920 كە ئەزموونی جیاوازی هەمان ئاژەڵا دەكەن 24 00:05:16,690 --> 00:05:22,250 فەلسەفەی هەمیشەی تێگەیشتنە لەوەی كە هەموو ڕێبازە ئاینی و ڕۆحانییەكان 25 00:05:22,250 --> 00:05:29,000 لە ڕاستییەكی گەردوونی تاقانەدا هاوبەشن 26 00:05:29,000 --> 00:05:34,610 كەتوارێكی عیرفانی هەیە كە بناغەی هەموو زانین و بیروباوەڕە ڕۆحانییەكانە و 27 00:05:34,610 --> 00:05:44,839 لەسەری گەشەدەكات 28 00:05:45,920 --> 00:05:52,400 سوامی ڤیڤێكەناندا ئەم فەلسەفە نەمرەی لە وتەیەكیدا پوختكردووەتەوە، دەڵێت 29 00:05:52,400 --> 00:05:59,870 ئامانجی هەموو ئاینەكان دەرككردنی خودایە لە ڕۆحدا. ئەوە تاكە ئاینی گەردوونییە 30 00:05:59,870 --> 00:06:08,300 لەم فیلمەدا كاتێك وشەی خودا بەكاردەهێنین، تەنها وەك خوازەیەك 31 00:06:08,300 --> 00:06:16,160 بەكاردێت بۆ ئەو بوونە باڵایە، ئاماژەیە بۆ ئەو ڕازە مەزنەی كە لەو دیو سنورداریەتی نەفس و زهنمانەوەیە 32 00:06:16,160 --> 00:06:23,870 بۆ ئەوەی خودی ڕاستەقینە یا خودی بنەڕەتی بناسین دەبێت سرووشتی یەزدانییمان بناسین 33 00:06:23,870 --> 00:06:31,310 هەموو گیانێك توانای دەركەوتنی هەیە لە ئاستێكی بەرزی ئاگاییدا 34 00:06:31,310 --> 00:07:04,170 بۆ ئەوەی لەو خەوە هەستێ و بزانێت شێوە و ناسنامە مادییەكە نییە 35 00:07:04,170 --> 00:07:11,380 نووسەر وڕۆشنبین ئاڵدۆس هەكسڵی كە بە پەرتووكی "دنیای نوێی ئازا" بەناوبانگە 36 00:07:11,380 --> 00:07:16,390 هەروەها كتێبێكی تری نوسیوە بەناونیشانی "فەلسەفەی هەمیشەیی" كە تێیدا نوسیویەتی 37 00:07:16,390 --> 00:07:22,270 دەربارەی یەكێك لە فێركاری و ئامۆژگارییەكان كە لە مێژوودا چەندینجار دووبارە بۆتەوە. 38 00:07:22,270 --> 00:07:29,020 كە شێوەی ئەو كلتورەی گرتووە كە پێی زانراوە.لەكتێبەكەدا نوسیویەتی" فەلسەفەی هەمیشەیی 39 00:07:29,020 --> 00:07:36,400 زۆر بەپووختی بە سانسكریتی دەربڕدراوە بە " تەت تڤام ئەسی" مانای تۆ ئەویت 40 00:07:36,400 --> 00:07:45,130 ڕۆحیت یا خوودی بنەڕەتی نەمر یەكە لەگەڵ برەهمەن، كە بنەمای 41 00:07:45,130 --> 00:07:50,830 ڕەهای هەموو بوونە و كۆتا ئامانجی هەموو مرۆڤێك 42 00:07:50,830 --> 00:08:00,090 ئەوەیە خۆی دەركی كەتوار و واقیعەكە بكات. بزانێت كە ئەو بەڕاستی كێیە. 43 00:08:06,419 --> 00:08:12,939 هەر ڕێبازێك وەك ڕوویەكی پارچە خشڵ وایە كە ڕەنگدانەوەی ناوازەی گۆشەنیگای 44 00:08:12,939 --> 00:08:19,830 هەمان ڕاستیین . لەهەمان كاتدا ڕووەكان ڕەنگ و وێنەدانەوە دەدەن بە یەكتر و یەك ڕۆشن دەكەنەوە 45 00:08:19,830 --> 00:08:26,080 هەر زمانێك یا چوارچێوەیەكی هزری بەكاربهێنیت، هەموو ئاینەكان، 46 00:08:26,080 --> 00:08:31,029 كە ڕەنگدانەوەی فێربوون و وانە هەمیشەییەكانن، هەندێك بیر وبۆچوونی تێدایە كە یەكبوونێك هەیە 47 00:08:31,029 --> 00:08:35,849 لەگەڵ شتێكی باڵاتر ، شتێك لەسەروو وەیا لەودیو ئێمەوە 48 00:09:08,860 --> 00:09:15,230 دەكرێت وانەكان فێربیت یان ئاوێتەیان بكەیت 49 00:09:15,230 --> 00:09:22,610 لە چەندین سەرچاوەوە بەبێ ئەوەی دركی خود بكەیت تیایاندا 50 00:09:22,610 --> 00:09:28,940 وانە ڕۆحانییەكان بەشێوەیەكی سادە وەك پەنجەی ئاماژەكانن بۆ ڕاستییە باڵاكە 51 00:09:28,940 --> 00:09:34,730 گەر ئێمە پابەندی دۆگماكانی خۆمانین تەنها لەبەر ئەوەی ئاسوودەین پێیان ئەوا 52 00:09:34,730 --> 00:09:42,650 ئێمە گیر دەخۆین لە گەشەی ڕۆحیمان.بۆ زانینی ڕاستیی لەودیو واژەو بیرەكانەوە 53 00:09:42,650 --> 00:09:50,650 دەبێت دەستبەرداری هەموو پەیوەستبوونێك بین، دەبێ واز لە هەموو بیروبۆچوونە ئاینییەكانمان بهێنین 54 00:09:53,680 --> 00:09:59,860 لە گۆشەنیگای ئیگۆوە كە ئاماژەكان ئاڕاستەكراون بەرەو سامادهی ، 55 00:09:59,860 --> 00:10:04,470 ئاڕاستەی كەندەڵانێكی بێبنی شێواوە 56 00:10:05,630 --> 00:10:11,660 پیر یۆحەنا ی خاچ وتی"گەر كەسێك بیەوێت لە ڕێگاكەی دڵنیابێت كە دەیگرێتەبەر 57 00:10:11,660 --> 00:10:17,650 دەبێت چاوی خۆی دابخات و بەناو تاریكییەكە ڕێ بكات 58 00:10:50,660 --> 00:10:55,940 سامادهی بە بازدانێك بۆ ناو نەزانراوەكە دەستپێدەكات 59 00:11:08,360 --> 00:11:14,269 لە ڕێبازە دێریندا دەوترێت كە بۆ ئەوەی بە سامادهی ئاشنابیت 60 00:11:14,269 --> 00:11:20,449 كەسەكە دەبێت لەسەرەنجامدا ئاگاییەكەی لەسەر بابەبتە زانراوەكان و 61 00:11:20,449 --> 00:11:27,519 هەموو دیاردە دەرەكیەكان لا ببات، هزر و هەستە ڕاهاتووەكانی ئاڕاستەی ئاگایی خۆی بكات 62 00:11:27,519 --> 00:11:36,980 بەرەو ڕووی سەرچاوەی ناوەوە،دڵ یا كرۆكی بوونمان بكات. لەم فیلمەدا كاتێك 63 00:11:36,980 --> 00:11:42,290 ئێمە وشەی سامادهی بەكاردەهێنین، ئاماژە بە سرووشتی هەرەباڵا دەكەین. 64 00:11:42,290 --> 00:11:48,339 ئاماژەیە بە بەرزترین سامادهی كە ناونراوە نیرڤیكەڵپا سامادهی 65 00:11:53,010 --> 00:11:59,160 لە نیرڤیكەڵپادا سامادهیدا وەستاندن و لەنێوچوونی چالاكیی خوود هەیە، لەهەموو هەوڵدان و كردارێك 66 00:11:59,160 --> 00:12:06,149 ئێمە تەنها دەتوانین قسە لەبارەی ئەوە بكەین كە چیمان لێجیادەبێتەوە كاتێك لێی نزیك دەبینەوە. 67 00:12:06,149 --> 00:12:13,199 وە چ شتێك دەردەكەوێت كاتێك دەگەڕێینەوە لە سامادهی. لەوێ نە گۆشەنیگا هە نە ناگۆشەنیگا، 68 00:12:13,199 --> 00:12:21,000 نە شت هەیە نە هیچ نیە، نە ئاگایی نە نائاگایی 69 00:12:21,000 --> 00:12:34,089 ڕەها و بێ پایان و ئاڵۆزە بۆ ئاوەزی مرۆڤ 70 00:12:34,089 --> 00:12:39,920 كاتێك خوود دەگەڕێتەوە بۆ چالاكیی، بارێكی نەزانروی دەبێت، وەك لەدایكبوونەوە وایە 71 00:12:39,920 --> 00:12:46,220 هەمووشتێك تازە دەبێتەوە لامان، بۆن و بەرامەیەكی یەزدانیمان پێدەدرێت 72 00:12:46,220 --> 00:12:54,309 ئەم بۆن و بەرامەش درێژە دەكێشێ كاتێك كەسەكە لەسەر ڕێگاكەیە و گەشەدەكات 73 00:13:02,040 --> 00:13:07,110 بێشوومار جۆری سامادهی باسكراوە لە ترادیشنی كۆندا 74 00:13:07,110 --> 00:13:13,570 زمانیش سەرلێشێواندنی زۆری درووستكردووە بە تیپەڕبوونی ساڵەكان 75 00:13:13,570 --> 00:13:18,190 بۆ ئاماژەدان بەو یەكبوونە هەرەباڵایە، بەڵام خۆ دەكرا وشەیەكی تر بەكار بهاتایە 76 00:13:18,190 --> 00:13:24,790 وشەیەكی دی لە ڕێبازێكی تر و زۆر بە ئاسانی 77 00:13:24,790 --> 00:13:30,970 سامادهی وشەیەكی سانسكریتیە، زاراوەیەكی ناسراوە لای یۆگییە ڤێداییەكان و ڕێبازی سامكیای هیندستان 78 00:13:30,970 --> 00:13:38,410 لەناوچەندین ڕێبازی ڕۆحیدا هەیە. سامادهی كۆتا بەشی 79 00:13:38,410 --> 00:13:42,490 یۆگا هەشت بەشیەكەی پاتانجالییە 80 00:13:42,490 --> 00:13:50,200 وە هەشتەم بەشی ڕێگا هەشت بەشیە شكۆدارەكەی بودایە. بودا وشەی نیرڤانای بەكارهێناوە 81 00:13:50,200 --> 00:13:57,510 واتە لەنێوچونی ڤانا، یان لەنێوچونی چالاكی خود 82 00:13:58,260 --> 00:14:07,330 پاتانجالی یۆگا یان سامادهی بەوە وەسفدەكرد :"چیتا ڤریتی نیرۆدها،" مانا سانسكریتیەكەی 83 00:14:07,330 --> 00:14:16,470 واتە:"نەمانی گێژەڵوڵكە پێچاوپێچەكانی زهن." 84 00:14:16,470 --> 00:14:47,700 ڕزگاربوونی ئاگاییە لە هەموو قاڵب و چنراوی دەسەڵات یان زهنمان 85 00:14:50,040 --> 00:14:56,439 سامادهی واتا نابەخشێت بە هیچ چەمكێك، چونكە بۆ دەركپێكردنی پێویستی بەوە هەیە 86 00:14:56,439 --> 00:15:00,660 كە زهنی بیركەرەوە چەمكدارەكەمان وازلێبهێنین 87 00:15:02,010 --> 00:15:08,519 ئاینە جیاوازەكان چەندین وشەی جۆراوجۆریان بەكارهیناوە بۆ پێناسەكردنی ئەو یەكبوونە خوداییە 88 00:15:08,519 --> 00:15:16,690 لە ڕاستیدا خودی وشەی ئاین مانای هەوبەشی هەیە لەگەڵ وشەی (ڕیلیگار) ی لاتینی 89 00:15:16,690 --> 00:15:24,430 واتە دووبارە پێكەوە بەندكردن یان پەیوەندی پێوەكردنەوە، هەمان مانای وشەی یۆگایە 90 00:15:24,430 --> 00:15:33,610 كە لە (یۆك)ەوە هاتوە بە واتای یەكگرتن دێت. یەكگرتنی دنیایی لەگەڵ سەرودنیایی 91 00:15:33,610 --> 00:15:39,310 لە ئیسلامدا ڕەنگیداوەتەوە لە وشەیەكی دیرینی عەرەبی كە ئیسلامە 92 00:15:39,310 --> 00:15:47,170 كە بە مانی ملكەچبوون و پاڕانەوە بۆ خودا دێت. وشەكە بەمانای خۆبەدەستەوەدان و خاكییوونی تەواوەتیش دێت 93 00:15:47,170 --> 00:15:52,750 خۆڕادەستكردنی ئەم بنیادەی خوودە 94 00:15:52,750 --> 00:16:03,120 عارفانی مەسیحی وەك قەدیس فرانسیس ئەسیسی، تێریسای ئەڤیلا 95 00:16:03,120 --> 00:16:10,149 قەدیس یوحەنای خاچ، ئەوانە باسی یەكبوونیان كردووە لەگەڵ خودا، شانشینەكەی خودا لەناوەوەیە 96 00:16:10,149 --> 00:16:19,589 لەكتێبی پیرۆز، ئینجیلی تۆماسدا ،حەزرەتی مەسیح دەڵێ"شانشینەكە لێرە و لەوێ نییە. 97 00:16:19,589 --> 00:16:25,569 بەڵكو شانشینی خودا بڵاوبۆتەوە لەسەر زەوی و مرۆڤ نایبینێت 98 00:16:25,569 --> 00:16:35,019 كتێبەكانی فەیلەسوفە یۆنانییەكان وەك پلاتۆ، پلۆتۆنیۆس، پارمێنیدس 99 00:16:35,019 --> 00:16:41,410 وە هێركلاتیس كاتێك بە هاوێنەی وانە هەمیشەییەكە دەیانڕوانی 100 00:16:41,410 --> 00:16:50,620 ئاماژەیان بە هەمان ژیری دەكرد. پلۆتۆنیۆس بە خەڵكی دەووت كە گەورەترین كۆششی مرۆڤە ئەوەیە كە 101 00:16:50,620 --> 00:16:57,129 ڕێنوێنی ڕۆحی بكات بەرەوە یەكبوون و تەواویەتی هەرەمەزن 102 00:16:57,129 --> 00:17:00,919 یەكگرتن لەگەڵ ئەو زاتەی كە هەیە . 103 00:17:02,660 --> 00:17:10,949 پزیشكی لاكۆتا و پیاوی پیرۆز،ئێڵكی ڕەش دەڵێت:" یەكەم ئاشتیی 104 00:17:10,949 --> 00:17:15,900 كە گرنگترینە، ئەوەیە كە لەناوەوەی گیانی مرۆڤەكانەوە دێت، ئەویش كاتێك درك 105 00:17:15,900 --> 00:17:21,900 بە یەكبوون و پەیوەندییان بە هێزی گەردوونیەوە دەكەن 106 00:17:21,900 --> 00:17:27,869 وە كاتێك درك دەكەن كە ڕۆحی مەزن لە ناوەڕاستی گەردووندا جێگیرە 107 00:17:27,869 --> 00:17:36,170 وە ئەم ناوەندەش لە هەموو جێیەكە. لەناو هەریەكێكماندایە 108 00:17:59,370 --> 00:18:03,720 لە ڕێگەی بەئاگاهاتنەوەمان مەگەر بگەینە سامادهی 109 00:18:03,720 --> 00:18:11,310 ئەگینا هەمیشە دووجەمسەریی هەیە، دوو دەرگا بۆ چونەژورەوە، دوو ڕەهەند 110 00:18:11,310 --> 00:18:19,650 یەكێكیان بەرەو ئاگایی خاوێنە، ئەوی دی بەرەو جیهانی دیاردەكانە 111 00:18:19,650 --> 00:18:25,680 تەوژمی بەرەو سەرەوە بۆ ڕەهایی، تەوژمی خوارووش بەرەو مایا و هەموو دەركەوتەكانی 112 00:18:25,680 --> 00:18:33,030 هەردوو بینراو و نەبینراو. پەیوەندی نێوان ڕەها و ڕێژەیی 113 00:18:33,030 --> 00:18:37,250 لە وتەیەكی نیشارگەداتا ماهاراجدا پوخت دەكرێتەوە كە دەڵێ 114 00:18:37,250 --> 00:18:46,550 ژیریی ئەوەیە كە بزانیت كە هیچ نیم، ئەوین ئەوەیە كە من هەمووشتێكم، 115 00:18:46,550 --> 00:18:54,020 وە لەنێوان ئەم دوانەدا ژیان لە جوڵەدایە 116 00:18:54,020 --> 00:19:01,320 ئەوەی لەم یەكبوونە لەدایك دەبێت؛ئاگاییەكی نوێی پیرۆزە 117 00:19:01,320 --> 00:19:06,890 شتێك لەدایك دەبێت لەم هاوسەرگیری و یەكبوونەی جەمسەرەكان 118 00:19:06,890 --> 00:19:16,690 یان داڕمانی ناسنامە دوانییەكان ڕوودەدات، هێشتا ئەوەشی لە دایك دەبێت، شتێك نییە و هەرگیز لەدایك نەبووە 119 00:19:18,740 --> 00:19:25,080 ئاگایی گوڵ و شكۆفە دەكات، شتێكی نوێ دەئافرێنێت 120 00:19:25,080 --> 00:19:28,460 كە دەتوانی پێی بڵێیت سیانەی هەمیشەیی پیرۆز 121 00:19:28,720 --> 00:19:35,230 خودا، كە پێشی دەڵێن باوك یان هەرەباڵا و نەزانراو و نەگۆڕدراو 122 00:19:35,230 --> 00:19:43,540 یەك دەگرێت لەگەڵ مێینەی یەزدانی، كە هەمووشتێكە و دەگۆڕدرێت. 123 00:19:43,540 --> 00:19:49,740 ئەم یەكبوونە گۆڕانێكی ڕیشەیی كیمیایی دەهێنێت، جۆرێكە لە مەرگ و لەدایكبوونەوە 124 00:19:51,610 --> 00:19:57,690 لە زانستە ڤێداییەكاندا، یەكگرتنە خوداییەكە بە دوو هێزی بنەڕەتی پیشاندراوە. 125 00:19:57,690 --> 00:20:06,460 كە شیڤا و شاكتین، ناو و ڕوخسارەكانی خواوەندەكان بە درێژایی مێژوو دەگۆڕدرێن 126 00:20:06,460 --> 00:20:13,990 بەڵام خەسڵەتە بنەڕەتیەكانیان دەمێنێتەوە. ئەوەی لەم یەكگرتنەدا ڕوودەدات 127 00:20:13,990 --> 00:20:22,650 ئاگاییەكی یەزدانی نوێیە، ڕێگەیەكی نوێی بوونە لە دنیادا 128 00:20:22,650 --> 00:20:30,910 دوو جەمسەری لێكجیانەبووەی یەك شتن. وزەیەكی گەردوونی بەبێ ناوەند، ئازاد لە سنوودارییەكان 129 00:20:30,910 --> 00:20:35,090 ئەوینێكی خاوێنە. هیچ شتێك نییە بەدەستبهێنرێت یا لەدەستبدرێت 130 00:20:35,090 --> 00:20:51,130 لەبەرئەوەی بەتەواوی بەتاڵە بەڵام بەتەواوی و دڵنیاییەوە پڕپڕیشە. 131 00:20:51,130 --> 00:20:57,429 لە ناو قوتابخانە پڕ ڕازەكانی میزۆپۆتامیا 132 00:20:57,429 --> 00:21:02,460 یان دابونەریتی ڕۆحی ئاشووری و بابلی و میسری كۆن 133 00:21:02,460 --> 00:21:08,080 یان كلتۆری دێرینی نوبیان و كیمێتی ئەفریقا، وە یان ئاینی شامانی خەڵكە ڕەسەنەكەی دنیا 134 00:21:08,080 --> 00:21:15,150 عیرفانی كۆنی یۆنان، عیرفانی نادوانێتی بودیست و تاوییەكان 135 00:21:15,150 --> 00:21:30,240 عیرفانی جولەكە و زەردەشتی و جاین و ئیسلام 136 00:21:30,240 --> 00:21:37,030 وە یان لەناو عیرفانی مەسیحییەكان. ئەوا هەركەس دەتوانێت ڕایەڵێكی هاوبەش بدۆزێتەوە لەنێوانیان 137 00:21:37,030 --> 00:21:43,709 كە بەرزترین تێگەیشتنی ڕۆحانییە، كە ڕێگە بەلایەنگرانیان دەدەن پەی بە سامادهی بەرن 138 00:21:44,940 --> 00:21:52,420 مانا ڕاستەقینەكەی سامادهی ئەوەیە كە دركی یەكسانی و یەكبوون بكەیت 139 00:21:52,420 --> 00:21:59,920 لەناو هەمووشتەكاندا. ئەمە واتە یەكێتی 140 00:21:59,920 --> 00:22:07,870 هەموو لایەنەكانی خۆت بەیەكگرتن دەگات. بەڵام هەڵە تێمەگە لە تێگەیشتنی ژیرانەی دركی ڕاستی سامادهی. 141 00:22:07,870 --> 00:22:16,120 سامادهی ئۆقرەگرتن و خامۆشییە 142 00:22:16,120 --> 00:22:46,270 كە هەموو ئاستە بەرز و نزمەكانی ژیانت یەكدەگرێت 143 00:22:55,090 --> 00:23:00,250 كە سەرچاوەی هاوبەشی بەهۆی ئەم زانینە دێرینەی سامادهییەوەیە كە مرۆڤایەتی دەتوانێت تێبگات 144 00:23:00,250 --> 00:23:05,380 ئاینەكان هەیە و دەتوانێت جارێكی تر هاوتەریب بێت لەگەڵ 145 00:23:05,380 --> 00:23:12,810 بازنە لوولپێچییەكانی ژیاندا. لەگەڵ گیانی مەزن، دامما یان تااوۆ 146 00:23:13,860 --> 00:23:21,019 لولپێچەكە پردێكە كە درێژدەبێتەوە لە هەرەبچووكترینەوە بۆ هەرەگەورەترین 147 00:23:23,380 --> 00:23:30,630 DNA لە ترشی ناوەكی بۆ لۆتۆسی وزەیی ناوەكیت كە بەنێو چاكراكاندا دەڕوات 148 00:23:30,630 --> 00:23:35,640 دەڕواتە لوولپێچە پەلیەكانی گەدروون 149 00:23:35,640 --> 00:23:42,650 هەر ئاستێكی رۆح لەو لوولپێچەدا وەك لق و پۆپی هەمیشە گەشەسەندو نمایشدەكرێت 150 00:23:42,650 --> 00:23:50,570 وەك لقی زیندوو و گەڕۆك. سامادهی دركی بەتاڵێتیە 151 00:23:50,570 --> 00:24:00,140 لە هەموو ئاستەكانی خوود. لە هەموو بەرگەكانی ڕۆح. لولپێچەكە یارییەكی ناكۆتایە 152 00:24:00,140 --> 00:24:05,800 لە دوانێتی و چەرخی ژیان و مردن 153 00:24:08,200 --> 00:24:18,099 بە تێپەڕبوونی كات پەیوەندیمان بە سەرچاوەكەوە لە بیردەچێت 154 00:24:19,940 --> 00:24:27,899 ئەو هاوێنەی كە پێی دەبینین زۆر بچووكە و خۆمان وەك بوونەوەرێكی 155 00:24:27,899 --> 00:24:33,629 سنوردار تەماشا دەكەین، كە بە ئەسپایی بەسەر ڕووی زەوی گوزەر دەكەین 156 00:24:33,629 --> 00:24:36,110 تەنها بۆئەوەی جارێكی تر گەشتەكەمان بەرەو سەرچاوەكە تەواوبكەین 157 00:24:37,639 --> 00:24:46,330 بەرەو چەق كە لە هەمووشوێنێكە 158 00:24:48,010 --> 00:24:55,060 چوان تزو دەڵێت:"كاتێك كە جیاوازی نێوان ئەم و ئەو نییە 159 00:24:55,060 --> 00:25:02,040 ئەوە پێی دەوترێت خاڵی ئۆقرەگری لە تاو." لەو خاڵە وەستاوەی ناوەڕاستی لولپێچەكەدا 160 00:25:02,040 --> 00:25:10,299 مرۆڤ دەتوانێت ناكۆتایی لە شتەكاندا ببینێت 161 00:25:13,730 --> 00:25:22,960 مانترایەكی دێرین هەیە "ئۆم مانی پادمێ هوم" مانایەكی شیعرییانەی هەیە. 162 00:25:22,960 --> 00:25:31,269 كەسەكە بەئاگاهات یان دركی بەو خشڵەی ناو لۆتۆسەكەی كرد. سروشتی ڕاستەقینەت لە ڕۆحدا بەئاگا دێت. 163 00:25:31,269 --> 00:25:36,880 لەناو دنیادا بە ئاگادێت هەروەك دنیا 164 00:25:50,010 --> 00:25:57,760 بەبەكارهێنانی بنەمای هێرمس كە دەڵێ:"ئەوەی لەسەرەوەیە لە خوارەوەش هەیە، ئەوەی لە خوارەوەیە وەك ئەوەی سەرەوە وایە." 165 00:25:57,760 --> 00:26:03,419 ئێمە دەتوانین لێكچوونەكە بەكاربهێنین بۆ تێگەیشتن لە پەیوەندی نێوان زهن و ئۆقرەگرتن و نەجوڵاوی 166 00:26:03,419 --> 00:26:07,049 لەنێوان ڕێژەیی و ڕەهاییدا 167 00:26:12,830 --> 00:26:18,740 ڕێگەیەك بۆ تێگەیشتن لە سروشتی دوور لە وێنا و خەیاڵی سامادهی 168 00:26:18,740 --> 00:26:24,980 ئەوەیە بیچوێنین بە كونە ڕەشەكانی گەردوون 169 00:26:24,999 --> 00:26:30,609 كونەڕەشەكان واباوە پێناسەبكرێ بە هەرێمێكی بۆشایی 170 00:26:30,609 --> 00:26:37,209 كە پانتاییەكە هێزی ڕاكێشانی ئێجگار گەورەی هەیە، كە ڕووناكی و مادەی لێدەرباز نابێت. 171 00:26:37,209 --> 00:26:42,809 تیۆری نوێ وادادەنێت هەموو مادە و بابەتەكانلە بچووكترین بەشەوە 172 00:26:42,809 --> 00:26:48,359 بۆ گەورەترین بەش وەك كاكێشانەكان كونی ڕەشیان هەیە 173 00:26:48,359 --> 00:26:55,479 یاخوود تاكانەییەكیان لە ناوەنددا هەیە. لەم بەراورد و لێكچواندنەدا دەمانەوێت 174 00:26:55,479 --> 00:27:01,589 پێناسەیەكی نوی بۆ كونە ڕەشەكان بكەین،وە" ناوەندێكە لە هەموو جێیەك." 175 00:27:06,630 --> 00:27:13,590 لە ڕێبازی زێندا چەندین هۆنراوە و كوان هەیە كە دەمانناسێنێت بە دەروازی بێ دەروازەوە 176 00:27:13,590 --> 00:27:23,590 مرۆڤ دەبێت بە دەروازەی بێ دەروازەدا تێپەڕ بێت بۆ ئەوەی بگاتە سامادهی 177 00:27:23,590 --> 00:27:30,249 چوارچێوەی كونەڕەشەكان سنورێكن لە پشتەوەی شوێن و كات كە تێیدا ڕووداوەكان 178 00:27:30,249 --> 00:27:36,070 ناتوانن كاریگەری بخەنە سەر چاودێریكەرە دەرەكیەكە، ئەمەش مانای وایە هەرچییەك ڕوودەدات 179 00:27:36,070 --> 00:27:43,210 لەودیو چوارچێوە و خاڵی كۆتایی كونەڕەشەكان نەناسراوە پێمان 180 00:27:43,210 --> 00:27:50,470 دەتوانی بڵێیت كە سنوری كونەڕەشەكان بچوێنین لەگەڵ دەروازەی بێ دەروازەدا. 181 00:27:50,470 --> 00:28:00,890 نێوەندێكە لە نێوان خوود و ناخوودا. هیچ (من)ێك نییە بتوانێت دەرچێت لە سنوری كونەڕەشەكە. 182 00:28:00,890 --> 00:28:07,010 لەناوەڕاستی كونەڕەشەكە ڕەهەندێكی تاقانە هەیە 183 00:28:07,010 --> 00:28:13,580 كە هەڵگری ملیاران خۆرە لەناو بۆشاییە بچووكەكەی سەروو خەیاڵیدا. 184 00:28:13,580 --> 00:28:20,450 بێ سنور بارستایی هەیە، بەڕاستی گەردوونێكیشە كە بێئەنداز بچووكترە لە دەنكە لمێك 185 00:28:20,450 --> 00:28:27,110 ئەم تاكانەییە شتێكە هەرگیز ناپێورێت و لەودیو كات و شوێنەوەیە 186 00:28:27,110 --> 00:28:35,419 بەپێی فیزیا جوڵە شتێكی مەحاڵە تێیدا، بوونی شتەكانیش مەحاڵە تێیدا 187 00:28:35,419 --> 00:28:40,650 هەرچییەك بێت بە دید و تێڕوانین لێی تێناگەین 188 00:28:40,650 --> 00:28:46,140 لەگەڵ ئەوەشدا ناتوانین وەك تەنها نەجوڵاو و جێگیر تەماشای بكەین 189 00:28:46,140 --> 00:28:53,880 لەسەرووی خامۆشی و بزاوتنەوەیە. 190 00:28:53,880 --> 00:29:01,159 كە دركی ناوەندەكەت كرد كە لە هەموو شوێن و هیچ شوێنێكە، دوانەیی وردو خاش دەبێت 191 00:29:01,159 --> 00:29:05,820 شێوە و بەتاڵایی و كات و ناكاتیش بزر دەبێت 192 00:29:05,820 --> 00:29:13,390 دەتوانی ناوی بنێیت بە جێگەیەكی هەمیشەگۆڕاو، یان پڕ لە بەتاڵی ، لەناو چەقی ڕەهای تاریكیدا 193 00:29:13,390 --> 00:29:22,080 مامۆستای گەورەی تاویزم ، لاوۆ تزۆ دەڵێت: 194 00:29:22,080 --> 00:29:29,540 "تاریكی لە نێو تاریكیدا دەروازەیەكە بۆ هەموو تێگەیشتنەكان." 195 00:29:38,630 --> 00:29:45,330 نوسەر و بەراوردكاری ئەفسانەكان، جۆزێف كامپێڵ، دەریخستووە كە هێمایەك كە زۆر هەیە ، 196 00:29:45,330 --> 00:29:52,400 كە بەشێكە لە فەلسەفە هەمیشەییەكە، ئەو پێی دەڵێ" ئاكسیس موندی" 197 00:29:52,400 --> 00:29:57,090 ناوەندەخاڵ یا بەرزترین چیا 198 00:29:57,090 --> 00:30:02,820 جەمسەرێكە كە هەمووشتێكی بەدەوردا دەخولێتەوە. خاڵێكە كە جوڵەو جێگیری بەیەكەوەن. 199 00:30:02,820 --> 00:30:11,820 لەم ناوەندەوە بە درەختی پڕتوانای شكۆفە بوو ئاشنا دەبین. 200 00:30:11,820 --> 00:30:24,810 درەختی بودهی كە هەموو جیهانەكان پێكەوە دەبەستێتەوە. هەروەك چۆن كونەڕەشەكان خۆرەكان هەڵدەمژن، 201 00:30:24,810 --> 00:30:31,470 ئاواش تۆ كاتێك لەڕاستەقینە مەزنەكە دەچیتە پێش، ژیانت دەستدەكات بە سووڕانەوە بە دەوریدا 202 00:30:31,470 --> 00:30:35,030 ئیدی تۆ دیارنامێنیت، ون دەبیت 203 00:30:38,700 --> 00:30:46,450 كاتێك دەڕۆیت بەرەو خودی ناوەكی، زۆر تۆقێنەر دەبێت بۆ پێكهاتەی ئیگۆت 204 00:30:46,450 --> 00:30:53,330 پاسەوانی دەروازەكە لەوین بۆ پشكنینی ئەوانەی لە گەشتن. 205 00:30:53,330 --> 00:30:59,460 مرۆڤ دەبێت ڕووبەڕووی گەورەترین ترسەكانی خۆی بێتەوە 206 00:30:59,460 --> 00:31:07,950 لەهەمان كاتدا ڕازیبیت بە توانا خۆڕسكەكانی،بۆ ئەوەی ترسە ناوەكیەكان و جوانیە شاراوەكانی ناو خودت ڕوناك بكاتەوە 207 00:31:07,950 --> 00:31:19,650 ئەگەر زهنت كاریگەر نەبێت بە شتەكان، ئەگەر خوودت بەرپەرچی نەبێت 208 00:31:19,650 --> 00:31:26,400 ئەوا هەموو دیاردەیەكان كەلەلایەن نائاگاوە سەرهەڵدەدات دیار نامێنێت. 209 00:31:26,400 --> 00:31:33,330 ئیمان ئەو خاڵە گرنگەیە كە لە گەشتی ڕۆحیدا بوونی زۆر پێویستە. 210 00:31:33,330 --> 00:31:42,360 مەبەستمان چییە لە ئیمان؟ ئیمان وەك باوەڕ نییە. باوەڕ قەناعەتهێنانە بە شتێك لەسەر ئاستی زهن 211 00:31:42,360 --> 00:31:49,170 بۆ ئەوەی ئاسوودەی و دڵنیایی بهێنیت. باوەڕ ڕێگەی زهنە بۆ ناونان و زاڵبوون بەسەر ئەزموونەكاندا. 212 00:31:49,170 --> 00:31:57,390 ئیمان بە پێچەوانەوەیە 213 00:31:57,390 --> 00:32:03,360 ئیمان مانەوەی تەواوە لە نەزانراویدا، ڕازیبوونە بە هەرشتێك كە سەرهەڵدەدات لەناو ئاگاییدا. 214 00:32:03,360 --> 00:32:10,260 ئیمان خۆبەدەستەوەدانە بە هێزی هەڵكشان و تەوژمی تاكێتیەوە، 215 00:32:10,260 --> 00:32:27,040 بۆ ئەوەی خوود هەڵبوەشێتەوە و بتوێتەوە، تاوەكو لە دەروازەی بێ دەروازەدا تێپەڕببین. 216 00:32:28,340 --> 00:32:34,830 پەرەسەندنی بنیاتی كاكێشانێك زۆر پەیوەندی هەیە بە ئاستی كونەڕەشەكەوە. 217 00:32:34,830 --> 00:32:40,380 هەروەك چۆن پەرەسەندنت بەستراوەتەوە بە بوونی خوودی ناوەكیتەوە 218 00:32:40,380 --> 00:32:46,550 تاك و تەنهایی سروشتی ڕاستەقینەی خۆتە 219 00:32:47,700 --> 00:32:53,190 ناتوانین كونەڕەشەكان ببینین، بەڵام دەزانین شتەكان بەدەوریدا دەبزوێن. 220 00:32:53,190 --> 00:33:01,380 بەوەی كە چۆن كارلێك دەكات لەگەڵ كەتوارە ماددیەكاندا 221 00:33:01,380 --> 00:33:08,720 بەهەمان وێنە دەتوانین سروشتی ڕاستەقینەی خۆمان ببینین. 222 00:33:08,720 --> 00:33:16,790 ئەم خوودە جەوهەرییە شتێك نییە، بەڵام دەتوانین چاودێربین لە كردەی ڕووناكبوونەوە. هەروەك مامۆستای زێن سوزوكی دەڵێت 223 00:33:16,790 --> 00:33:25,819 " ئەتوانم بە توندی پێداگربم و بڵێم، هیچ كەسێك رووناكبووەووە نییە، تەنها چالاكیی ڕوناكبونەوە هەیە." 224 00:33:25,990 --> 00:33:34,280 ناتوانین ببینین، هەروەك چاو ناتوانێت سەیری خۆی بكات. ناتوانین سەیری بكەین چونكە 225 00:33:34,280 --> 00:33:41,030 ئەوە بەهۆی ئەوەوەیە كە بینین ڕوودەدات، وەك كونەڕەشەكە سامادهی ناشت و نە هیچیش نییە. 226 00:33:41,030 --> 00:33:48,260 وە شتیش نییە، بەڵكو تێكڕووخانی دوانەیی شت و ناشتە 227 00:33:48,260 --> 00:33:56,899 هیچ دەرگایەك نییە پێی بچیتە ناو ڕاستییە مەزنەكەوە. 228 00:33:56,899 --> 00:34:04,759 بەڵام ناكۆتا ڕێچكە هەیە، ڕێچكەكان و دارماكان وەك لولپێچە ناكۆتاكان وان. 229 00:34:04,759 --> 00:34:13,010 كەسەرەتاو كۆتاییان نییە. هیچ لە دەروازەی بێدەروازەدا تێپەڕ نابێت. 230 00:34:13,010 --> 00:34:22,730 هیچ زهنێك نەیتوانیوە وێنای بكات هەرگیزیش وێنا ناكرێت، هیچ كەسێك لە دەروازەی بێدەروازەدا تێپەڕ نابێت. 231 00:34:22,730 --> 00:34:29,120 كەواتە مەبە بە هیچ كەسێك. 232 00:34:43,969 --> 00:34:53,369 سامادهی ڕێگەی بێ ڕێگەیە، كلیلیكی ئاڵتوونییە، كۆتایهێنانە بە پێناسەی كە ئێمە ئەم بنیاتە خوودەین. 233 00:34:53,370 --> 00:35:15,060 كە دنیای ناوەوە و دەرەوەمان لێكجیادەكاتەوە. 234 00:35:15,060 --> 00:35:20,400 چەندین شێوازی پەرەسەندوو هەیە كە باسی توێژاڵەكانی بنیاتی خوود دەكات. 235 00:35:20,400 --> 00:35:28,380 ئێمە نمونەیەكی زۆر كۆن دەهێنینەوە. 236 00:35:28,380 --> 00:35:36,030 لە ئۆپانیشادەكاندا، بەرگەكانی دەوری ئاتمان یا ڕۆحیان داوە، پێی دەڵێن كۆشاكان. 237 00:35:36,030 --> 00:35:44,040 هەر كۆشایەك وەك ئاوێنەیەك وایە. توێژاڵێك لە پێكهاتەی خوود، ڕووپۆش و ئاستی وەهمە. 238 00:35:44,040 --> 00:35:51,320 كەوامان لێدەكات سروشتی ڕاستەقینەمان فەرامۆش بكەین، ئەگەر هاتوو خۆۆمان ناساند بە بەرگەكانەوە. 239 00:35:51,320 --> 00:35:59,670 زۆركەس وێنەدانەوەكە دەبینێ و وادەزانێ ئەوە خۆیەتی. 240 00:35:59,670 --> 00:36:07,110 ئاوێنەیەكیان وێنەدانەوەی توێژاڵی ئاژەڵییە،جەستە مادییەكەیە. 241 00:36:07,110 --> 00:36:14,580 ئاوێنەیەكی تریان زهنتە، هزرەكانتە،غەریزەكانتە، تێڕوانینەكانتە. 242 00:36:14,580 --> 00:36:21,030 دانەیەكی تریان وزەی ناوەوەتە یان پرانایە، كە دەتوانی لێی بروانیت كاتێك ڕوو لەناوەوە دەكەیت. 243 00:36:21,030 --> 00:36:26,490 ئاوێنەیەكی تریان ئاستی وێنەدانەوەی خەیاڵكردنە،كە زهنی باڵا یاخود توێژاڵی ژیریی پێدەڵێن 244 00:36:26,490 --> 00:36:33,300 وە هەروەها توێژاڵی هەرەباڵا یان نادوانێتی هەیە كە ئەزموون دەكرێت. 245 00:36:33,300 --> 00:36:36,950 كاتێك كەسێك لە سامادهی نزیك دەبێتەوە 246 00:36:37,000 --> 00:36:42,530 بە شێوەیەكی شاراوە بێشومار ئاوێنەكان یان لایەنەكانی خود هەیە 247 00:36:42,530 --> 00:36:50,640 كە بتوانێت بی بینیت و لێكیان جیابكەیتەوە، وەهەروەها بەبەردەوامیش لە گۆڕاندان 248 00:36:50,640 --> 00:36:56,220 بۆ زۆرینەی خەڵكی هێشتا پێویستە چینەكانی پرانیك، زهنی باڵا ڕەحمەتی نادوانێتی بدۆزنەوە و ئاشنابن پێی 249 00:36:56,220 --> 00:37:01,069 ئەوان تەنانەت نازانن ئاخۆ ئەم چینانە بوونیان هەیە. 250 00:37:01,190 --> 00:37:09,029 ئەم توێژاڵانە زانیاری دەدەن لەبارەی ژیانتەوە، بەڵام تۆ نایانبینیت. ئەم ئاوێنە شاراوانە 251 00:37:09,029 --> 00:37:13,880 لەڕاستیدا زانیاری دەبەخشن لەبارەی ژیانمانەوە زیاتر لەوچینانەی كە دەبینرێن. 252 00:37:13,880 --> 00:37:19,349 ئەم چینانە نەبینراون لەبەرئەوەی زۆرینەی خەڵك ڕۆشن نەبوونەتەوە بە ئاگایی 253 00:37:19,349 --> 00:37:28,680 وەك خشڵەكەی ئیندرا ئاوێنەكان ڕەنگی یەكتری دەدەنەوە. 254 00:37:28,680 --> 00:37:35,940 ڕەنگدانەو و وێنەدانەوەكانیش ناكۆتا بەردەوام دەبن، 255 00:37:35,940 --> 00:37:41,690 گۆڕان لە ئاستێك لە هەمان كاتدا كاردەكاتە سەر هەموو ئاستەكانی تریش 256 00:37:42,420 --> 00:37:48,670 هەندێك لەم ئاوێنانە لەوانەیە لە سێبەردا بمێننەوە، هەتا بەختێكی باشمان دەبێت 257 00:37:48,670 --> 00:37:55,120 تا ڕێنیشاندانێكی گونجاو دێتە یارمەتیمان و ڕووناكی دەكەوێتە سەریان 258 00:37:55,120 --> 00:38:03,480 ڕاستییەكە ئەوەیە نازانین چی نازانین، ئێستا وا خەیاڵ بكە هەموو ئاوێنەكان ورد و خاش دەكەیت 259 00:38:03,480 --> 00:38:12,420 هیچ شتێك نامێنێت خۆتت پێنیشان بدات، تۆ ئەو كات لەكوێیت؟ 260 00:38:14,140 --> 00:38:23,349 كە زهن جێگیر بوو، ئاوێنەكان چیتر وێنە نادەنەوە. 261 00:38:23,349 --> 00:38:32,980 چیتر بكەر و بەركار نامێنێت. بەڵام هەڵەكە ئەوەیە كە بارودۆخە هەمیشەییەكە بچوێنین بە هیچێتی یا بێ هۆشی 262 00:38:32,980 --> 00:38:47,719 خوودە جەوهەرییەكە نە شتێكە و نە هیچ شتە 263 00:38:47,750 --> 00:38:57,349 سەرچاوەكە شتێك نییە، بەتاڵییە یان خوودی ئۆقرەگرە 264 00:38:57,349 --> 00:39:05,720 بەتاڵاییەكە كە سەرچاوەی هەموو شتەكانە. شێوە وەك بەتاڵایی دركی دەكات 265 00:39:05,720 --> 00:39:16,880 بەتاڵایش وەك شێوە دەركی پێدەكرێت. ئەم سەرچاوەیە پزدانێكی 266 00:39:16,880 --> 00:39:23,320 گەورەی ئافرێنراوەكانە ،هەڵگرە بە هەموو ئەگەرەكان 267 00:39:40,800 --> 00:39:47,710 سامادهی بەخەبەربوونەوەی ئاگاییە باڵایە،ڕێك هەروەك ئەوەی 268 00:39:47,710 --> 00:39:53,619 خەوێك دەبینی، لەكاتی هەستان لەخەوەكە،بۆت دەردەكەوێت هەموشتێك لەو خەوەدا 269 00:39:53,619 --> 00:39:58,930 تەنها لە زهنتدا بووە. لە دەرككردن بە سامادهیدا ئەوەت بۆ دەردەكەوێت كە 270 00:39:58,930 --> 00:40:04,600 هەموو شتەكانی لەم دنیایەدا ڕوودەدات لەسەر ئاستەكانی ووزە و ئاگاییە. 271 00:40:04,600 --> 00:40:13,150 هەمووی ئاوێنەیە لەناو ئاوێنەدا، خەونن لەناو خەونەكاندا. 272 00:40:13,150 --> 00:40:20,520 ئەو تۆیەی كەوا دەزانیت تۆیە هەمان خەون و خەوبینەرەكەشە 273 00:40:33,559 --> 00:40:43,530 هەرچییەك لەم فیلمەدا باسی دەكەین بە تووندی مەیگرە, بە زهنت تەماشای مەكە. 274 00:40:43,530 --> 00:40:48,890 ڕۆح خەون دەبینێت، خەونی ئەوەی كە تۆیت. 275 00:40:49,130 --> 00:40:56,970 خەوەكە هەمووشتێكە و لەگۆڕاندایە، بەڵام ڕێی تێدەچێت دەركی نەگۆڕیش بكەین. 276 00:40:56,970 --> 00:41:13,410 دەرك و پێزانینەكە ناتوانرێت لێی تێبگەین 277 00:41:13,410 --> 00:41:22,310 بە زهنە تاكانە سنوردارەكەمانەوە 278 00:41:22,310 --> 00:41:29,020 كاتێك لە نیرڤیكەلپا سامادهی دەگەڕێینەوە، ئاوینەكان جارێكی تر دەست دەكەن بە وێنەدانەوە، 279 00:41:29,020 --> 00:41:36,550 ئەوە دەرك دەكرێت كە ئەو دنیایەی كەوا دەزانیت تێیدا دەژیت لە ڕاستیدا هەر خۆتیت. 280 00:41:36,550 --> 00:41:43,970 نەك ئەو تۆیە سنوردارەی كە وێنەدانەوەیەكی كاتییە، بەڵام تۆ ئاگادار دەبیت بە 281 00:41:43,970 --> 00:41:53,800 سروشتی ڕاستەقینەی خۆت كە سەرچاوەی هەموو ئەوەیە كە هەیە. ئەمە گزنگی ژیرییە باڵاترەكەیە. 282 00:41:53,800 --> 00:42:04,220 كۆرپەیەكە، پراجنا یان عیرفان كە لە سامادهییەوە لە دایك دەبێت. 283 00:42:04,220 --> 00:42:13,040 بەپێی پەڕتووكی یەعقوب، ژیری لە هیچەوە دێت، ئەم خاڵی ژیریەش . 284 00:42:13,040 --> 00:42:18,890 ناكۆتا بچووكە، بەڵام هێشتا هەموو بوون دەگرێتە خۆی 285 00:42:18,890 --> 00:42:24,970 بەڵام ئەمە بابەتی تێگەیشتن نییە،هەتاوەكو شێوە و فۆرمی پێنەدرێت لەناو ئاوێنەكان. 286 00:42:24,970 --> 00:42:31,760 پێی دەوترێت "بیناهـ" ،پزدانێكی نەخشێنراوە لەلایەن ژیرییە باڵاكەوە 287 00:42:31,760 --> 00:42:50,330 ئەو ژیرییە شێوە دەدات بە ڕۆحە كۆرپەلەییە خوداییەكە 288 00:43:07,570 --> 00:43:14,650 بوونی ڕاستی ئاوێنەكان و زهنەكان كێشە نییە 289 00:43:14,650 --> 00:43:22,030 بە پێچەوانەوە كێشەكە لادانە لە ڕێی ڕاست و تێڕوانینی هەڵەی مرۆڤە كە خۆمانی پێ پێناسە دەكەین. 290 00:43:22,030 --> 00:43:32,620 ئەم وەهمە كە ئێمە خودێكی سنوردارین، مایایە 291 00:43:32,620 --> 00:43:38,020 زانیارییە یۆگاییەكان دەڵێن بۆ دەرككردن بە سامادهی كەسەكە دەبێت چاودێری بابەتە تێڕامان لەسەركراوەكە بكات. 292 00:43:38,020 --> 00:43:49,630 هەتاوەكو دیارنامێنێت و دەبێت بە تۆ ، یان تۆ دەبیت بەئەو. 293 00:43:49,630 --> 00:43:55,930 هەرچەندە زمان لە دابونەریتە جۆراوجۆرەكاندا لەیەك ناچن، 294 00:43:55,930 --> 00:44:00,850 بەڵام لە ڕەگ و ڕیشەوە هەموویان دەستنیشانی لەناوچوونی پێناسەی خوود یا چالاكیی خوودسەنتەری دەكەن. 295 00:44:00,850 --> 00:44:08,140 بودا هەمیشە بە زاراوە نەرێنییەكان وانەی دەوتەوە.ئەو وا خەڵكی فێردەكرد كە 296 00:44:08,140 --> 00:44:14,670 ڕاستەوخۆ لە بنیاتی خوود بكۆڵنەوە كە چۆن كاردەكات.ئەو نەیووتووە سامادهی چۆن كاردەكات. 297 00:44:14,670 --> 00:44:23,500 جگە لەوەی كە كۆتایی ئازارچەشتنەكانە. لە ئەدڤایتا ڤێدانتا زاراوەی "نێتی نێتی" هەیە 298 00:44:23,500 --> 00:44:31,200 كە بەمانای" نە ئەمە و نە ئەوە" دێت. خەڵكانی سەر ڕێگای خخوود ناسی 299 00:44:31,200 --> 00:44:37,810 لێكۆڵینەوە و پرسیار لە سروشتی ڕاست یان سروشتی برەهمان دەكەن، 300 00:44:37,810 --> 00:44:42,489 سەرەتا بە دۆزینەوەی كە ئەوان چی نین. 301 00:44:42,720 --> 00:44:49,180 بەهەمان شێوە لە مەسیحییەتدا، قەشە تێریزا ئەڤیلا باسی ڕێگەیەكی كردووە بۆ نوێژكردن. 302 00:44:49,180 --> 00:44:56,620 لەسەر بنەما نەرێنییەكە، یاخود لاهوتی نێگەتیڤ،نوێژێكی بێدەنگ، 303 00:44:56,620 --> 00:45:02,760 خۆبەدەستەوەدان ویەكبوونە، كە تاكە ڕێگەیە بەرەو ڕەهایی. 304 00:45:03,400 --> 00:45:09,009 لەماوەی ئەم ڕەوتی كارەوە؛ هەرشتێك كە هەتاهەتایی و نەگۆڕ نەبێت دادەماڵرێت. 305 00:45:09,009 --> 00:45:17,680 لەوانەش وەك زهن، خودی ئیگۆ،هەموو دیاردەكان، 306 00:45:17,680 --> 00:45:24,160 هەروەها چینە شاراوەكانی خوود. ئاگایی دەبێت ڕوون بێت 307 00:45:24,160 --> 00:45:30,999 بۆ ئەوەی وێنەی سەرچاوەكە بداتەوە، ئەگەر هەندێك زانیاری قوڵت هەبێت 308 00:45:30,999 --> 00:45:37,359 یان زانیارییەكە لەنائاگایدا كاربكات لە خود، ئەوا ژیانمان بە داخراوی دەمێنێتەوە. 309 00:45:37,359 --> 00:45:44,519 وە دەكەوێتە ناو گۆڵمەزێكی نەخشكراوی شاراوە كە خوودە نەدۆزراوەكە پێكدەهێنێت. 310 00:45:47,960 --> 00:45:55,289 كاتێك كە هەموو چینەكانی خوود ئاشكرا دەبێت ئیتر كەسەكە ئازاد دەبێت لە خوود. 311 00:45:55,289 --> 00:46:00,019 ئازاد دەبێت لە هەموو چەمكەكان. 312 00:46:03,750 --> 00:46:11,160 خاڵی وەرچەرخانی پەرەسەندنت ئەوكاتەیە كە بۆت دەردەكەوێت كە نازانیت تۆ كێیت 313 00:46:11,160 --> 00:46:22,240 كێ ئەزموونی هەناسەدان دەكات؟ كێ ئەزموونی تامەكان دەكات؟ 314 00:46:22,240 --> 00:46:35,880 كێ ئەزموونی سروودەكان، بۆنە ئاینییەكان، سەما و شاخەكان دەكات؟ بینەری بینەرەكە كێیە؟ 315 00:46:35,880 --> 00:46:39,630 چاودێری چاودێریكەرەكە كێیە؟ . 316 00:46:40,220 --> 00:46:47,210 لەسەرەتادا كاتێك چاودێری چاودێریكەرەكە دەكەیت؛ تەنها خوودی ناڕاست دەبینیت. 317 00:46:47,210 --> 00:46:52,300 بەڵام ئەگەر بەردەوام و سوربیت لەسەری، ڕێگەیەكت بۆ دەكرێتەوە. 318 00:46:54,020 --> 00:47:00,140 ڕاستەوخۆ بچۆ بنج و بناوانی و بزانە كێیە و چییە ئەزموون دەكات. 319 00:47:00,140 --> 00:47:10,040 بەچاوكراوەیی و نەتروكاندن، بە وردوتیژیی، پیداڕۆبچۆ، پڕبەهەموو هێزی بوونتەوە. 320 00:47:17,000 --> 00:47:19,060 <<گاتێ گاتێ پارا گاتێ، پاراسوم گاتێ، بۆدیسڤاها>> واتە:< ڕۆیشت،ڕۆیشت، زۆر دوور، تاگەیشتە ترۆپك و سەرچاوە، زەینی بەئاگا هاتەوەكە.> 321 00:47:19,579 --> 00:47:32,356 ( ) 322 00:47:47,840 --> 00:47:57,140 هیچ خوودێك نییە كە بێدار دەبێتەوە، هیچ كە تۆیەك نیت كە بێدار دەبیتەوە. 323 00:47:57,140 --> 00:48:03,500 ئەوەی كە تۆ بێداردەبیتەوە لێی وەهمی خودە جودایی خوازەكەیە. 324 00:48:03,500 --> 00:48:08,120 بێداربوونەوەیە لەو من و تۆیە سنوردارە، قسەكردن لەبارەیەوە بێمانایە. 325 00:48:08,120 --> 00:48:15,130 دەبێت وەستانی ڕاستەقینەی خود ڕوبدات تا ڕاستوخۆ بزانین بە ئاگابوونەوەكە چییە. 326 00:48:15,130 --> 00:48:23,540 هەركە زانرا ئیتر هیچ پێویست ناكات لەبارەیەوە بوترێت. 327 00:48:23,540 --> 00:48:39,510 هەرشتێكت وترا لەبارەیەوە ئەوا دەگەڕێتەوە زهنت. من زیاد لە پێویست قسەم لەبارەوە كرد. 328 00:48:39,510 --> 00:48:46,030 بەشێوەیەكی ئاسایی سێ ئاستی ئاگاییمان هەیە. بێداری، خوبینین، خەوی قوڵ. 329 00:48:46,030 --> 00:48:53,380 سامادهی هەندێكجار شتێكە دەچێتە حاڵەتی چوارەم. زەمینەی لەباری ئاگاییە. 330 00:48:53,380 --> 00:49:00,460 ئاگاییەكی یەكەمیە كە دەكرێت بەردەوام لە ئارادابێت و 331 00:49:00,460 --> 00:49:10,470 هاوتەریب بێت لەگەڵ دۆخەكانی تری ئاگایی. لە ڤێدانتادا پێی دەوترێت"توریا" 332 00:49:10,950 --> 00:49:17,220 زاراوەی تر بۆ توریا، ئاگایی مەسیحە، ئاگایی كریشنا 333 00:49:17,220 --> 00:49:26,680 سروشتی بەدا یان ساهاجا سامادی. لە ساهاجا سامادهیدا خودە ناوەكییەكە دەمێنێتەوە لە ئێستادا 334 00:49:26,680 --> 00:49:33,670 هاوكات لەگەڵ تەواوی هەموو فرمانەكانی مرۆڤ. 335 00:49:33,670 --> 00:49:38,580 ئۆقرەگرییەكە كە لە نێوەندی لولپێچی دیاردە گۆڕاوەكاندا بە نەجوڵاوی دەمینێتەوە. 336 00:49:38,580 --> 00:49:45,630 هزرەكان، هەستەكان، سۆز و وزە بەدەوری چێوەكەیدا دەسوڕێنەوە 337 00:49:45,630 --> 00:49:54,130 بەڵام ڕێژەی ئۆقرەگری یان منێتی لە چالاكییەكانی دەرەوەدا دەمێننەوە ڕێك هەروەك لە مێدیتەشندا ڕوو دەدات. 338 00:49:54,130 --> 00:50:02,680 ڕێی تێدەچێت خوودە ناوەكییەكە ئامادەیی هەبێت تەنانەت لەناو خەوی قوڵیشدا، 339 00:50:02,680 --> 00:50:11,800 كە هۆشیاری منێتی لە هاتن و ڕۆشتندا نابێت، 340 00:50:11,800 --> 00:50:15,450 تەنانەت ئەگەر دۆخی ئاگاییان بگۆڕێت. 341 00:50:20,420 --> 00:50:24,190 ئەوە خەوی یۆگییانەیە. 342 00:50:24,660 --> 00:50:29,970 لە سروودی سروودەكان ، یان سروودەكانی سولەیمان كە لە بایبڵی عیبری، پەیمانی كۆندا هەیە 343 00:50:29,970 --> 00:50:40,010 تێیدا دەڵێت:"من دەخەوم بە ڵام دڵم بێدارە." كە ئەمە پەییبردنە بە ئاگایییە 344 00:50:40,010 --> 00:50:47,040 ناكەسییە هەتاهەتاییەكە، كە ڕەنگیشی داوەتەوە لە وتەكانی حەزرەتی مەسیح 345 00:50:47,040 --> 00:50:54,360 كە دەڵێت:"پێش ئەوەی ئیبراهیم بێت من هەبووم." 346 00:50:56,289 --> 00:51:08,820 یەك ئاگایی كە ڕووناكی دەخاتە سەر بێشوومار ڕووخسارەكان و فۆرمەكان. 347 00:51:16,470 --> 00:51:22,640 سەرەتا وەك بڵێسەیەكی ناسك لە دوو جەمسەرەكەی ناو تۆدا لەدایك دەبن. 348 00:51:22,640 --> 00:51:29,160 ئاگاییە نێرینەكە لەگەڵ وزە مێینە واڵا و خۆبەدەستەوەدەرەكە. 349 00:51:29,160 --> 00:51:36,089 ورد و ناسكە و بەئاسانی لەدەست دەدرێت، مرۆڤ دەبێت زۆر وریای بێت و بیپارێزێت، 350 00:51:36,089 --> 00:51:40,849 بە زیندووی بیهێڵێتەوە تا پێدەگات. 351 00:51:43,800 --> 00:51:50,850 سامادهی حاڵەتێكی بێكاتی ئەزەلی ئاگاییە و لە هەمان كاتدا 352 00:51:50,850 --> 00:51:58,310 قۆناغێكی گەشەسەندنی ڕەوتەكەیە. شتێكی ئۆرگانیكە و بە پێی كات گەشە دەكات. 353 00:52:04,520 --> 00:52:13,990 تا زیاتر كات بەسەر ببەیت لەسامادهیدا ولە ئێستادابیت، لە بێكاتیدا بیت، 354 00:52:13,990 --> 00:52:22,520 زیاتر و زۆرتر ئاڕاستەی دڵ دەبیت، واتە گیان یان ئاتمان. 355 00:52:22,520 --> 00:52:28,280 وە كەمتر بایەخ بە بنیاتە مەرجدارەكە دەدەیت. 356 00:52:28,810 --> 00:52:38,410 ئەمەیە كە مرۆڤ چۆن ئازاد دەبێت لە زهنە نزمەكەی، ئازاد لە بیركردنەوە نەخۆشەكەی. 357 00:52:38,410 --> 00:52:45,109 پەیوەندییە تۆڕەكانی ناوەوە دەگۆڕێت. وزە چیت نائاگایانە ناڕژێتە ناو پێكهاتە بیناكراوە كۆنەكەوە. 358 00:52:45,109 --> 00:52:51,859 بە مانایەكی تر كەسەكە چیتر خۆی پێناسە ناكات بە 359 00:52:51,859 --> 00:53:09,829 بنیاتی خودەكەوە، بە جیهانی دەرەوەی شێوەكان. 360 00:53:10,920 --> 00:53:17,309 بۆ درككردن بە سامادهی، پێویست دەكات هەوڵی مەزن بدرێت، كەوا ببێتە خۆڕادەستكردنی تەواوەتی خودی خۆت. 361 00:53:17,309 --> 00:53:24,720 خۆتەسلیمكردنەكە ئەوەندە گشتگیر بێت كە 362 00:53:24,720 --> 00:53:33,869 تەواوی كۆششی كەسەكە لەخۆبگرێت، بە هەموو وزەیەوە. ئەوە هاوسەنگی كۆشش و خۆتەسلیمكردنە. 363 00:53:33,869 --> 00:53:41,400 ینگ و یانگە، جۆرێكە لە هەوڵدانی بێهەوڵ 364 00:53:47,430 --> 00:53:55,330 یۆگی و عارفی هیندی ، پاراماهانسا ڕاماكریشنا دەڵێت: 365 00:53:55,330 --> 00:54:02,620 "هەوڵی ڕووناكبوونەوە مەدە هەتاوەكو هەوڵەكەت وەك هەوڵی ئەو پیاوەی كە قژی گڕ دەگرێت و بەدوای گۆمە ئاوێكدا دەگەڕێت بیكوژێنێتەوە." 366 00:54:02,620 --> 00:54:06,300 بە هەموو بوونتەوە كۆششی بۆ بكە. 367 00:54:06,360 --> 00:54:12,840 لەوكاتەی كەسەكە دەیەوێت ئیگۆی باڵا بكات، پێویستی بە ئازایەتی و وریایی و خۆڕاگری دەبێت 368 00:54:12,840 --> 00:54:21,850 تاوەكو كۆرپەلەكە بەزیندووی بمێنێتەوە، بۆ ئەوەی جارێكی تر نەكەوێتە ناو چنراوە دنیاییەكانەوە. 369 00:54:21,850 --> 00:54:28,120 ویست و ئامادەباشی دەوێت تالەبەرامبەر تەوژمەكە بوەستیتەوە. 370 00:54:28,120 --> 00:54:35,590 لەدژی تۆڕە چنراوە بێبەزییەكە تێكشكێنەرەكە، چەرخە دەستاڕییەكەی سامسارا. 371 00:54:35,590 --> 00:54:43,870 هەر هەناسەیەك، هەر هزر و بیرێك، هەر كارو كردەوەیەك دەبێت لەپێناو ناسینی سەرچاوەكەدا بێت. 372 00:54:43,870 --> 00:54:51,490 سامادهی بە هەوڵدان بەدەستنایەت، هەروەها شتێكی ئاسانیش نییە. دەبێت دەست بەرداری هەوڵدانیش ببیت. 373 00:54:51,490 --> 00:54:59,380 ئەوە دوانەییە و تەنها لە زهنیشدا هەیە. بەدیهاتنی ڕاستەقینەی سامادهی زۆر ساكارە. 374 00:54:59,380 --> 00:55:05,440 سامادهی ئەوەنە جیانەبووەیە كە هەمیشە زمان لە ئاستیدا دەستەوەستانە. 375 00:55:05,440 --> 00:55:12,610 كە خۆی بە زگماكی دوانەییە. یەك ئاگایی بنچینەیی هەیە 376 00:55:12,610 --> 00:55:21,160 كە وەك دنیا خۆی بێداردەكاتەوە، بەڵام بەهۆی چینەكانی زهنەوە لێڵ و دژوار دەبێت. 377 00:55:21,160 --> 00:55:27,610 وەك خۆر كە لە پشت هەورەوە شاردراوەتەوە. كاتێك كە هەر توێژاڵێكی زهن لادەدرێت 378 00:55:27,610 --> 00:55:30,900 كرۆكی كەسەكە ئاشكرا دەبێت. 379 00:55:33,180 --> 00:55:39,480 هەر توێژاڵێكی زهن لاببرێت، خەڵك بە سامادهی ناوی دەبات. 380 00:55:39,480 --> 00:55:45,260 خەڵك ناو لە ئەزمونە جیاوازەكان دەنێن و ناو بۆ دیاردە جۆراوجۆرەكان دیاری دەكەن. 381 00:55:55,010 --> 00:56:00,290 بەڵام سامادهی ئەوەنە سادە و ساكارە كاتێك پێت دەڵێن چۆنە و چۆن پێی دەگەیت 382 00:56:00,290 --> 00:56:04,600 ئەوا زهنت لێی تێناگات. 383 00:56:05,170 --> 00:56:13,040 لەڕاستیدا سامادهی ئاڵۆز یان سادە نییە، تەنها زهنە وای لێدەكات. 384 00:56:13,040 --> 00:56:19,850 كە زهن نەما كێشەیەك نامێنێت، 385 00:56:19,850 --> 00:56:28,720 چونكە زهن دەبێت بوەستێنرێت بۆ گەیشتن پێی، كە ئەوەش ڕوودانی زۆر قورسە. 386 00:56:36,880 --> 00:56:44,170 پوختەترین وانەی سامادهی لەم دەستەواژەدا خۆی دەبینێتەوە كە دەڵێ: 387 00:56:44,170 --> 00:56:55,530 " ئۆقرەبگەرە و بزانە." 388 00:56:59,190 --> 00:57:05,490 چۆن دەتوانین وشە و وێنەكان بەكار بهێنین بۆ ئاماژەدان بە ئۆقرەگری؟ 389 00:57:05,490 --> 00:57:12,869 چۆن دەتوانین مانای بێدەنگی بە دەنگەدەنگ بگەیەنین؟ لەجیاتی قسەكردن لەبارەی سامادهی وەك چەمكێكی زهنی و ڕۆشنبیری 390 00:57:12,869 --> 00:57:22,740 ئەم فیلمە بانگێكی ڕیشەییە بۆ هیچ نەكردن، بانگیكە بۆ مێدیتەیشن، 391 00:57:22,740 --> 00:57:31,010 بۆ خامۆشی ناوەكی، نوێژێكی بێدەنگە و بانگێكە بۆ وەستاندن. 392 00:57:38,420 --> 00:57:45,140 هەمووشتێك بوەستێنە كە بەهۆی زهنە نەفسییە نەخۆشەكەوە هان دەدرێت. 393 00:57:46,270 --> 00:57:50,190 جێگیربە و بزانە. . 394 00:57:54,470 --> 00:57:59,890 كەس ناتوانێت پێت بڵێت چی لەم جێگیرییەوە پەیدادەبێت. 395 00:57:59,910 --> 00:58:05,720 بانگێكە بۆ كردار لە دڵێكی ڕۆحانییەوە. 396 00:58:21,500 --> 00:58:30,050 وەك یادخستنەوەی شتێكی دێرینە.ڕۆح بیداردەبێتەوە و خۆی بیردەكەوێتەوە. 397 00:58:30,050 --> 00:58:37,260 وەك گەشتیارێكی خەوتوو بووە ، بەڵام ئێستا بە تاڵایی بێدار دەبێتەوە و 398 00:58:37,260 --> 00:58:43,439 خۆی لەشتەكاندا بەدیدەكات. 399 00:58:44,390 --> 00:58:50,869 ناتوانیت وێنای سامادهی بكەیت بەو زهنە سنوردارەی ئیگۆیەوە. 400 00:58:50,869 --> 00:58:57,500 هەروەك چۆن ناتوانین وەسفی ڕەنگ بكەیت بۆ كەسێكی نابینا. زەهنت ناتوانێت ئەوە بزانێت. 401 00:58:57,500 --> 00:59:06,559 زهن ناتوانێت بەرهەمی بهێنێت، بۆ پەیبردن بە سامادهی دەبێت بە ڕێگەی جیاواز ببینیت. 402 00:59:06,559 --> 00:59:12,579 نەك بۆ ئەوەی شتەكان لێك جیابكەیتەوە بەڵكو بۆ ئەوەی پەی بە بینەرەكە ببەیت. 403 00:59:15,360 --> 00:59:24,840 قەشە فرانسیس ئەسیسی دەڵێت:" ئەوەی بەدوایدا دەگەڕێیت هەرئەوەیە كە تەماشا دەكات." 404 00:59:24,840 --> 00:59:34,290 هەركە جارێك مانگت بینی ئیتر دەتوانیت تیشكدانەوەكەی بناسیتەوە. 405 00:59:34,290 --> 00:59:42,920 خودی ڕاستەقینە هەمیشە هەیە، لە هەموو شتێكدایە، بەڵام تۆ پەیت بە ئامادەبوونی نەبردووە. 406 00:59:43,070 --> 00:59:50,750 كاتێك خۆت وەك خودی ڕاستەقینە دەناسیتەوە و تێیدا دەژیت لەسەروو زهن و هەستەكانەوە، 407 00:59:50,750 --> 01:00:08,530 ڕێی تێدەچێت ئەزموونی سەرسامكەرت هەبێت لە زۆربەی شتە دنیاییەكاندا. ئێمە دەبینە خودی شتە سەرسامییەكە. 408 01:00:08,720 --> 01:00:15,530 هەوڵ مەدە ئازاد بیت لە ئارەزووەكان، چونكە ویستی ئازادبوون لە ئارەزووەكان بۆ خۆی ئارەزوویەكە. 409 01:00:15,530 --> 01:00:26,020 ناتوانیت جێگیر بیت چونكە هەوڵی جێگیربوون جوڵەیە. 410 01:00:26,020 --> 01:00:34,570 درك بە جێگیری بكە كە هەمیشە هەیە و پێشوەخت ئامادەیە. 411 01:00:34,570 --> 01:00:37,570 ببە بە جێگیرییەكە و بزانە. 412 01:00:38,840 --> 01:00:45,140 كاتیك هەموو هەڵبژاردە و ناكۆكییەك وازلێدێنین، سەرچاوەكە دەردەكەوێت. 413 01:00:45,140 --> 01:00:57,140 بەڵام تەنانەت بە سەرچاوەكەشەوە وابەستە مەبە. ڕاستییە مەزنەكە، تاوۆ، نەیەكە و نەدووە. 414 01:00:57,140 --> 01:01:07,580 ڕامانا ماهاریشی دەڵێت:"خود تەنها یەكە، ئەگەر سنورداربیت ئەوا ئیگۆیە، ئەگەر بێسنوربێت ئەوا ناكۆتایە و ڕاستییە مەزنەكەیە." 415 01:01:07,580 --> 01:01:20,750 ئەگەر باوەڕ بەوە بكەی كە چی وتراوە، ئەوە لە دەستت داوە. 416 01:01:20,750 --> 01:01:27,500 ئەگەر باوەڕیشی پینەكەیت هەر لەدەستت داوە. باوەڕ و بێ باوەڕی لە هەمان ئاستی زهندا ئیش دەكەن. 417 01:01:27,500 --> 01:01:34,900 ئەو دوانە پێویستیان بە زانیارییە، بەڵام ئەگەر بچیتە ناو لێكۆڵینەوەكانی خۆتەوە، 418 01:01:34,900 --> 01:01:40,370 هەموو بوار و لایەنێكی بوونت تاقی بكەیتەوە، بگەڕێی بەدوای ئەوەی كێیە كە پشكنینەكە دەكات. 419 01:01:40,370 --> 01:01:46,340 ئەگەر بە پێی ئەم بنەمایە بژیت كە دەڵێ: " ویستی من نییە بەڵكو ویستە باڵاترینە كاردەكات." 420 01:01:46,340 --> 01:01:53,540 ئەگەر نیازت هەیە گەشت بكەیت بۆ سەروو هەموو ئەو شتانەی دەیانزانیت، ئەوا لەوانەیە 421 01:01:53,540 --> 01:01:59,600 دەركی ئەو شتانە بكەیت كە هەوڵدەدەم بیانڵێم. تەنها ئەوكاتە خۆت تامی دەكەیت. 422 01:01:59,600 --> 01:02:07,940 تامی ڕازە كاریگەرە قوڵەكە و جوانی بوون بە سادەیی دەكەیت 423 01:02:08,450 --> 01:02:16,070 ئەگەرێكی تر بۆ ژیان، شتێكی پیرۆز هەیە، شتێكی ناڕوون هەیە، 424 01:02:16,070 --> 01:02:22,570 كە دەتوانرێت لە قوڵاییە جێگیرەكانی بوونت بدۆزرێتەوە، لەودیو چەمكەكانەوە، 425 01:02:22,570 --> 01:02:33,920 لەودیو دۆگماكانەوە، لەودیو چالاكی و پەسەندكردنەكانەوە. 426 01:02:33,920 --> 01:02:41,410 بە ڕێوڕەسم و مەشق و تەكنیكەكان بەدەست نایەت. هیج چۆنایەتییەك نییە بۆ بەدەست هێنانی. 427 01:02:41,410 --> 01:02:54,140 سیستەمێك نییە، ڕێگەیەك نییە بۆ ڕیگاكە، هەروەك لە زێندا وا دەڵێن. 428 01:02:54,140 --> 01:03:01,160 دۆزینەوەی ڕووخسارە ڕەسەنەكەیە كە لەپێش لەدایك بوونت هەبووە. 429 01:03:01,160 --> 01:03:10,010 ئەمە مانای ئەوە نییە شتی زیاتر بۆ خۆت زیاد بكەیت، ئەمە بوونە بە ڕووناكی خۆت 430 01:03:10,010 --> 01:03:20,210 ڕووناكییەك كە وەهمی خوود لادەبات. ژیان هەمیشە پڕكار دەبێت. 431 01:03:20,210 --> 01:03:26,920 دڵ بەردەوام بێئارام دەبێت تاوەكو دەگاتە ئارامی و پشوو 432 01:03:26,920 --> 01:03:32,650 لەو ڕاز و نهێنییە كە لەسەروو ناو و شێوەوەیە.