0:00:51.030,0:00:56.700 مەزنترین مامۆستا ڕۆحانییەكان جیهان هەر لە زەمانی دێرینەوە تا سەردەمی نوێ 0:00:56.700,0:01:01.620 ئەو تێڕوانینەیان ئەو تێڕوانینەیان هاوبەشی پێكردوە كە قوڵترین ڕاستیی بوونمان 0:01:01.620,0:01:06.780 موڵكی تاكە ئاینێنك یان نەریتێكی ڕۆحانی دیاریكراو نییە 0:01:06.780,0:01:10.430 بەڵكو لەناو دڵی هەموو كەسێكدا دەدۆزرێتەوە 0:01:20.510,0:01:28.880 ڕوومی شاعیر دەڵێت" ئەو مانگە لەكوێیە كە نە هەڵدیت ونە ئاوادەبیت؟ 0:01:28.880,0:01:36.580 ئەو گیانە لەكوێیە كە نە لەگەڵمانە و نەدابراوین لێی[br]مەڵێ لێرەیە یاخود لەوێ 0:01:36.580,0:01:45.879 هەموو ئافرێنراو "ئەوە" بەڵام بۆ ئەو چاوانەی كە دەبینن. 0:02:49.770,0:02:55.350 لەچیرۆكی تاوەرەكەی بابلدا مرۆڤایەتی دابەش دەبێت بۆ بێشوومار لە زمانەكان 0:02:55.350,0:03:04.250 باوەڕەكان، كولتور، حەز و مەیلەكان بابل بە مانا ڕوونەكەی واتە"دەروازەی خودا" 0:03:04.250,0:03:15.510 دەروازەی زهن سەرچاوەی بیركردنەوەكانمان و بنیاتە سروشتیەكەمانە 0:03:15.510,0:03:22.110 بۆ ئەوانەی دركی سرووشتی ڕاستی و گەوهەری خۆیان دەكەن لەودیو ناو و شێوەكانەوە 0:03:22.110,0:03:28.400 ئەوانە دەستیانكردووە بە گرتنە ڕێی ئەو ڕازە مەزنەی كە ئاخۆ چی هەیە لەودیو دەروازەكەوە 0:03:35.250,0:03:43.080 سەرگوزەشتەیەكی دێرین هەیە، چیرۆكی فیلەكە، كە زۆرجار بەكاردەهێنرێت وەك نموونە 0:03:43.080,0:03:50.490 كەچۆن ڕێبازە جۆراوجۆرەكان ئاماژە بە یەك ڕاستی باڵا دەكەن.كۆمەڵێك خەڵكی نابینا 0:03:50.490,0:03:56.280 دەست لە بەشە جیاوازەكانی فیلەكە دەدەن، هەریەكەیان ئەوەندەی بۆ دەردەكەوێت كە فیلەكە چۆنە. 0:03:56.280,0:04:04.020 ئەو كەسەیان كە لای لاقی فیلەكە ڕاوەستاوە ، واباسی فیل دەكات 0:04:04.020,0:04:11.400 كە وەك درەختێك بێت، ئەو كەسەشیان كە لای كلكی فیلەكەیە دەڵێت فیلەكە وەك گوریسێك وایە 0:04:11.400,0:04:20.488 ئەوەشیان كە لەبەردەم شفرەكەی ڕاوەستاوە دەڵێت فیل وەك ڕمێك وایە 0:04:20.488,0:04:25.730 گەر دانەیەكی تریشیان دەست لە گوێەكانی فیلەكە بدات لەوەیە بڵێت فیل وەك باوەشێن وایە 0:04:26.000,0:04:34.340 ئەو كەسەی كە دەستی بەر تەنیشتە پتەوەكەی دەكەوێت دەڵێت فیل وەك دیوارێك وایە 0:04:34.340,0:04:39.980 گرفتەكە ئەوەیە كە بەركەوتنمان لەگەڵ هەربەشێكی فیلەكە دەبێت باوەڕ بەوە دەكەین كە ئەزموونەكەمان تاكە ڕاستییە. 0:04:39.980,0:04:47.510 ئێمە ڕێز و دانپێدانانمان بۆ هەریەكە لە ئەزموونەكانی كەسەكانی تر نییە 0:04:47.510,0:04:53.920 كە ئەزموونی جیاوازی هەمان ئاژەڵا دەكەن 0:05:16.690,0:05:22.250 فەلسەفەی هەمیشەی تێگەیشتنە لەوەی كە هەموو ڕێبازە ئاینی و ڕۆحانییەكان 0:05:22.250,0:05:29.000 لە ڕاستییەكی گەردوونی تاقانەدا هاوبەشن 0:05:29.000,0:05:34.610 كەتوارێكی عیرفانی هەیە كە بناغەی هەموو زانین و بیروباوەڕە ڕۆحانییەكانە و 0:05:34.610,0:05:44.839 لەسەری گەشەدەكات 0:05:45.920,0:05:52.400 سوامی ڤیڤێكەناندا ئەم فەلسەفە نەمرەی لە وتەیەكیدا پوختكردووەتەوە، دەڵێت 0:05:52.400,0:05:59.870 ئامانجی هەموو ئاینەكان دەرككردنی خودایە لە ڕۆحدا. ئەوە تاكە ئاینی گەردوونییە 0:05:59.870,0:06:08.300 لەم فیلمەدا كاتێك وشەی خودا بەكاردەهێنین، تەنها وەك خوازەیەك 0:06:08.300,0:06:16.160 بەكاردێت بۆ ئەو بوونە باڵایە، ئاماژەیە بۆ ئەو ڕازە مەزنەی كە لەو دیو سنورداریەتی نەفس و زهنمانەوەیە 0:06:16.160,0:06:23.870 بۆ ئەوەی خودی ڕاستەقینە یا خودی بنەڕەتی بناسین دەبێت سرووشتی یەزدانییمان بناسین 0:06:23.870,0:06:31.310 هەموو گیانێك توانای دەركەوتنی هەیە لە ئاستێكی بەرزی ئاگاییدا 0:06:31.310,0:07:04.170 بۆ ئەوەی لەو خەوە هەستێ و بزانێت شێوە و ناسنامە مادییەكە نییە 0:07:04.170,0:07:11.380 نووسەر وڕۆشنبین ئاڵدۆس هەكسڵی كە بە پەرتووكی "دنیای نوێی ئازا" بەناوبانگە 0:07:11.380,0:07:16.390 هەروەها كتێبێكی تری نوسیوە بەناونیشانی "فەلسەفەی هەمیشەیی" كە تێیدا نوسیویەتی 0:07:16.390,0:07:22.270 دەربارەی یەكێك لە فێركاری و ئامۆژگارییەكان كە لە مێژوودا چەندینجار دووبارە بۆتەوە. 0:07:22.270,0:07:29.020 كە شێوەی ئەو كلتورەی گرتووە كە پێی زانراوە.لەكتێبەكەدا نوسیویەتی" فەلسەفەی هەمیشەیی 0:07:29.020,0:07:36.400 زۆر بەپووختی بە سانسكریتی دەربڕدراوە بە " تەت تڤام ئەسی" مانای تۆ ئەویت 0:07:36.400,0:07:45.130 ڕۆحیت یا خوودی بنەڕەتی نەمر یەكە لەگەڵ برەهمەن، كە بنەمای 0:07:45.130,0:07:50.830 ڕەهای هەموو بوونە و كۆتا ئامانجی هەموو مرۆڤێك 0:07:50.830,0:08:00.090 ئەوەیە خۆی دەركی كەتوار و واقیعەكە بكات. بزانێت كە ئەو بەڕاستی كێیە. 0:08:06.419,0:08:12.939 هەر ڕێبازێك وەك ڕوویەكی پارچە خشڵ وایە كە ڕەنگدانەوەی ناوازەی گۆشەنیگای 0:08:12.939,0:08:19.830 هەمان ڕاستیین . لەهەمان كاتدا ڕووەكان ڕەنگ و وێنەدانەوە دەدەن بە یەكتر و یەك ڕۆشن دەكەنەوە 0:08:19.830,0:08:26.080 هەر زمانێك یا چوارچێوەیەكی هزری بەكاربهێنیت، هەموو ئاینەكان، 0:08:26.080,0:08:31.029 كە ڕەنگدانەوەی فێربوون و وانە هەمیشەییەكانن، هەندێك بیر وبۆچوونی تێدایە كە یەكبوونێك هەیە 0:08:31.029,0:08:35.849 لەگەڵ شتێكی باڵاتر ، شتێك لەسەروو وەیا لەودیو ئێمەوە 0:09:08.860,0:09:15.230 دەكرێت وانەكان فێربیت یان ئاوێتەیان بكەیت 0:09:15.230,0:09:22.610 لە چەندین سەرچاوەوە بەبێ ئەوەی دركی خود بكەیت تیایاندا 0:09:22.610,0:09:28.940 وانە ڕۆحانییەكان بەشێوەیەكی سادە وەك پەنجەی ئاماژەكانن بۆ ڕاستییە باڵاكە 0:09:28.940,0:09:34.730 گەر ئێمە پابەندی دۆگماكانی خۆمانین تەنها لەبەر ئەوەی ئاسوودەین پێیان ئەوا 0:09:34.730,0:09:42.650 ئێمە گیر دەخۆین لە گەشەی ڕۆحیمان.بۆ زانینی ڕاستیی لەودیو واژەو بیرەكانەوە 0:09:42.650,0:09:50.650 دەبێت دەستبەرداری هەموو پەیوەستبوونێك بین، دەبێ واز لە هەموو بیروبۆچوونە ئاینییەكانمان بهێنین 0:09:53.680,0:09:59.860 لە گۆشەنیگای ئیگۆوە كە ئاماژەكان ئاڕاستەكراون بەرەو سامادهی ، 0:09:59.860,0:10:04.470 ئاڕاستەی كەندەڵانێكی بێبنی شێواوە 0:10:05.630,0:10:11.660 پیر یۆحەنا ی خاچ وتی"گەر كەسێك بیەوێت لە ڕێگاكەی دڵنیابێت كە دەیگرێتەبەر 0:10:11.660,0:10:17.650 دەبێت چاوی خۆی دابخات و بەناو تاریكییەكە ڕێ بكات 0:10:50.660,0:10:55.940 سامادهی بە بازدانێك بۆ ناو نەزانراوەكە دەستپێدەكات 0:11:08.360,0:11:14.269 لە ڕێبازە دێریندا دەوترێت كە بۆ ئەوەی بە سامادهی ئاشنابیت 0:11:14.269,0:11:20.449 كەسەكە دەبێت لەسەرەنجامدا ئاگاییەكەی لەسەر بابەبتە زانراوەكان و 0:11:20.449,0:11:27.519 هەموو دیاردە دەرەكیەكان لا ببات، هزر و هەستە ڕاهاتووەكانی ئاڕاستەی ئاگایی خۆی بكات 0:11:27.519,0:11:36.980 بەرەو ڕووی سەرچاوەی ناوەوە،دڵ یا كرۆكی بوونمان بكات. لەم فیلمەدا كاتێك 0:11:36.980,0:11:42.290 ئێمە وشەی سامادهی بەكاردەهێنین، ئاماژە بە سرووشتی هەرەباڵا دەكەین. 0:11:42.290,0:11:48.339 ئاماژەیە بە بەرزترین سامادهی كە ناونراوە نیرڤیكەڵپا سامادهی 0:11:53.010,0:11:59.160 لە نیرڤیكەڵپادا سامادهیدا وەستاندن و لەنێوچوونی چالاكیی خوود هەیە، لەهەموو هەوڵدان و كردارێك 0:11:59.160,0:12:06.149 ئێمە تەنها دەتوانین قسە لەبارەی ئەوە بكەین كە چیمان لێجیادەبێتەوە كاتێك لێی نزیك دەبینەوە. 0:12:06.149,0:12:13.199 وە چ شتێك دەردەكەوێت كاتێك دەگەڕێینەوە لە سامادهی. لەوێ نە گۆشەنیگا هە نە ناگۆشەنیگا، 0:12:13.199,0:12:21.000 نە شت هەیە نە هیچ نیە، نە ئاگایی نە نائاگایی 0:12:21.000,0:12:34.089 ڕەها و بێ پایان و ئاڵۆزە بۆ ئاوەزی مرۆڤ 0:12:34.089,0:12:39.920 كاتێك خوود دەگەڕێتەوە بۆ چالاكیی، بارێكی نەزانروی دەبێت، وەك لەدایكبوونەوە وایە 0:12:39.920,0:12:46.220 هەمووشتێك تازە دەبێتەوە لامان، بۆن و بەرامەیەكی یەزدانیمان پێدەدرێت 0:12:46.220,0:12:54.309 ئەم بۆن و بەرامەش درێژە دەكێشێ كاتێك كەسەكە لەسەر ڕێگاكەیە و گەشەدەكات 0:13:02.040,0:13:07.110 بێشوومار جۆری سامادهی باسكراوە لە ترادیشنی كۆندا 0:13:07.110,0:13:13.570 زمانیش سەرلێشێواندنی زۆری درووستكردووە بە تیپەڕبوونی ساڵەكان 0:13:13.570,0:13:18.190 بۆ ئاماژەدان بەو یەكبوونە هەرەباڵایە، بەڵام خۆ دەكرا وشەیەكی تر بەكار بهاتایە 0:13:18.190,0:13:24.790 وشەیەكی دی لە ڕێبازێكی تر و زۆر بە ئاسانی 0:13:24.790,0:13:30.970 سامادهی وشەیەكی سانسكریتیە، زاراوەیەكی ناسراوە لای یۆگییە ڤێداییەكان و ڕێبازی سامكیای هیندستان 0:13:30.970,0:13:38.410 لەناوچەندین ڕێبازی ڕۆحیدا هەیە. سامادهی كۆتا بەشی 0:13:38.410,0:13:42.490 یۆگا هەشت بەشیەكەی پاتانجالییە 0:13:42.490,0:13:50.200 وە هەشتەم بەشی ڕێگا هەشت بەشیە شكۆدارەكەی بودایە. بودا وشەی نیرڤانای بەكارهێناوە 0:13:50.200,0:13:57.510 واتە لەنێوچونی ڤانا، یان لەنێوچونی چالاكی خود 0:13:58.260,0:14:07.330 پاتانجالی یۆگا یان سامادهی بەوە وەسفدەكرد :"چیتا ڤریتی نیرۆدها،" مانا سانسكریتیەكەی 0:14:07.330,0:14:16.470 واتە:"نەمانی گێژەڵوڵكە پێچاوپێچەكانی زهن." 0:14:16.470,0:14:47.700 ڕزگاربوونی ئاگاییە لە هەموو قاڵب و چنراوی دەسەڵات یان زهنمان 0:14:50.040,0:14:56.439 سامادهی واتا نابەخشێت بە هیچ چەمكێك، چونكە بۆ دەركپێكردنی پێویستی بەوە هەیە 0:14:56.439,0:15:00.660 كە زهنی بیركەرەوە چەمكدارەكەمان وازلێبهێنین 0:15:02.010,0:15:08.519 ئاینە جیاوازەكان چەندین وشەی جۆراوجۆریان بەكارهیناوە بۆ پێناسەكردنی ئەو یەكبوونە خوداییە 0:15:08.519,0:15:16.690 لە ڕاستیدا خودی وشەی ئاین مانای هەوبەشی هەیە لەگەڵ وشەی (ڕیلیگار) ی لاتینی 0:15:16.690,0:15:24.430 واتە دووبارە پێكەوە بەندكردن یان پەیوەندی پێوەكردنەوە، هەمان مانای وشەی یۆگایە 0:15:24.430,0:15:33.610 كە لە (یۆك)ەوە هاتوە بە واتای یەكگرتن دێت. یەكگرتنی دنیایی لەگەڵ سەرودنیایی 0:15:33.610,0:15:39.310 لە ئیسلامدا ڕەنگیداوەتەوە لە وشەیەكی دیرینی عەرەبی كە ئیسلامە 0:15:39.310,0:15:47.170 كە بە مانی ملكەچبوون و پاڕانەوە بۆ خودا دێت. وشەكە بەمانای خۆبەدەستەوەدان و خاكییوونی تەواوەتیش دێت 0:15:47.170,0:15:52.750 خۆڕادەستكردنی ئەم بنیادەی خوودە 0:15:52.750,0:16:03.120 عارفانی مەسیحی وەك قەدیس فرانسیس ئەسیسی، تێریسای ئەڤیلا 0:16:03.120,0:16:10.149 قەدیس یوحەنای خاچ، ئەوانە باسی یەكبوونیان كردووە لەگەڵ خودا، شانشینەكەی خودا لەناوەوەیە 0:16:10.149,0:16:19.589 لەكتێبی پیرۆز، ئینجیلی تۆماسدا ،حەزرەتی مەسیح دەڵێ"شانشینەكە لێرە و لەوێ نییە. 0:16:19.589,0:16:25.569 بەڵكو شانشینی خودا بڵاوبۆتەوە لەسەر زەوی و مرۆڤ نایبینێت 0:16:25.569,0:16:35.019 كتێبەكانی فەیلەسوفە یۆنانییەكان وەك پلاتۆ، پلۆتۆنیۆس، پارمێنیدس 0:16:35.019,0:16:41.410 وە هێركلاتیس كاتێك بە هاوێنەی وانە هەمیشەییەكە دەیانڕوانی 0:16:41.410,0:16:50.620 ئاماژەیان بە هەمان ژیری دەكرد. پلۆتۆنیۆس بە خەڵكی دەووت كە گەورەترین كۆششی مرۆڤە ئەوەیە كە 0:16:50.620,0:16:57.129 ڕێنوێنی ڕۆحی بكات بەرەوە یەكبوون و تەواویەتی هەرەمەزن 0:16:57.129,0:17:00.919 یەكگرتن لەگەڵ ئەو زاتەی كە هەیە . 0:17:02.660,0:17:10.949 پزیشكی لاكۆتا و پیاوی پیرۆز،ئێڵكی ڕەش دەڵێت:" یەكەم ئاشتیی 0:17:10.949,0:17:15.900 كە گرنگترینە، ئەوەیە كە لەناوەوەی گیانی مرۆڤەكانەوە دێت، ئەویش كاتێك درك 0:17:15.900,0:17:21.900 بە یەكبوون و پەیوەندییان بە هێزی گەردوونیەوە دەكەن 0:17:21.900,0:17:27.869 وە كاتێك درك دەكەن كە ڕۆحی مەزن لە ناوەڕاستی گەردووندا جێگیرە 0:17:27.869,0:17:36.170 وە ئەم ناوەندەش لە هەموو جێیەكە. لەناو هەریەكێكماندایە 0:17:59.370,0:18:03.720 لە ڕێگەی بەئاگاهاتنەوەمان مەگەر بگەینە سامادهی 0:18:03.720,0:18:11.310 ئەگینا هەمیشە دووجەمسەریی هەیە، دوو دەرگا بۆ چونەژورەوە، دوو ڕەهەند 0:18:11.310,0:18:19.650 یەكێكیان بەرەو ئاگایی خاوێنە، ئەوی دی بەرەو جیهانی دیاردەكانە 0:18:19.650,0:18:25.680 تەوژمی بەرەو سەرەوە بۆ ڕەهایی، تەوژمی خوارووش بەرەو مایا و هەموو دەركەوتەكانی 0:18:25.680,0:18:33.030 هەردوو بینراو و نەبینراو. پەیوەندی نێوان ڕەها و ڕێژەیی 0:18:33.030,0:18:37.250 لە وتەیەكی نیشارگەداتا ماهاراجدا پوخت دەكرێتەوە كە دەڵێ 0:18:37.250,0:18:46.550 ژیریی ئەوەیە كە بزانیت كە هیچ نیم، ئەوین ئەوەیە كە من هەمووشتێكم، 0:18:46.550,0:18:54.020 وە لەنێوان ئەم دوانەدا ژیان لە جوڵەدایە 0:18:54.020,0:19:01.320 ئەوەی لەم یەكبوونە لەدایك دەبێت؛ئاگاییەكی نوێی پیرۆزە 0:19:01.320,0:19:06.890 شتێك لەدایك دەبێت لەم هاوسەرگیری و یەكبوونەی جەمسەرەكان 0:19:06.890,0:19:16.690 یان داڕمانی ناسنامە دوانییەكان ڕوودەدات، هێشتا ئەوەشی لە دایك دەبێت، شتێك نییە و هەرگیز لەدایك نەبووە 0:19:18.740,0:19:25.080 ئاگایی گوڵ و شكۆفە دەكات، شتێكی نوێ دەئافرێنێت 0:19:25.080,0:19:28.460 كە دەتوانی پێی بڵێیت سیانەی هەمیشەیی پیرۆز 0:19:28.720,0:19:35.230 خودا، كە پێشی دەڵێن باوك یان هەرەباڵا و نەزانراو و نەگۆڕدراو 0:19:35.230,0:19:43.540 یەك دەگرێت لەگەڵ مێینەی یەزدانی، كە هەمووشتێكە و دەگۆڕدرێت. 0:19:43.540,0:19:49.740 ئەم یەكبوونە گۆڕانێكی ڕیشەیی كیمیایی دەهێنێت، جۆرێكە لە مەرگ و لەدایكبوونەوە 0:19:51.610,0:19:57.690 لە زانستە ڤێداییەكاندا، یەكگرتنە خوداییەكە بە دوو هێزی بنەڕەتی پیشاندراوە. 0:19:57.690,0:20:06.460 كە شیڤا و شاكتین، ناو و ڕوخسارەكانی خواوەندەكان بە درێژایی مێژوو دەگۆڕدرێن 0:20:06.460,0:20:13.990 بەڵام خەسڵەتە بنەڕەتیەكانیان دەمێنێتەوە. ئەوەی لەم یەكگرتنەدا ڕوودەدات 0:20:13.990,0:20:22.650 ئاگاییەكی یەزدانی نوێیە، ڕێگەیەكی نوێی بوونە لە دنیادا 0:20:22.650,0:20:30.910 دوو جەمسەری لێكجیانەبووەی یەك شتن. وزەیەكی گەردوونی بەبێ ناوەند، ئازاد لە سنوودارییەكان 0:20:30.910,0:20:35.090 ئەوینێكی خاوێنە. هیچ شتێك نییە بەدەستبهێنرێت یا لەدەستبدرێت 0:20:35.090,0:20:51.130 لەبەرئەوەی بەتەواوی بەتاڵە بەڵام بەتەواوی و دڵنیاییەوە پڕپڕیشە. 0:20:51.130,0:20:57.429 لە ناو قوتابخانە پڕ ڕازەكانی میزۆپۆتامیا 0:20:57.429,0:21:02.460 یان دابونەریتی ڕۆحی ئاشووری و بابلی و میسری كۆن 0:21:02.460,0:21:08.080 یان كلتۆری دێرینی نوبیان و كیمێتی ئەفریقا، وە یان ئاینی شامانی خەڵكە ڕەسەنەكەی دنیا 0:21:08.080,0:21:15.150 عیرفانی كۆنی یۆنان، عیرفانی نادوانێتی بودیست و تاوییەكان 0:21:15.150,0:21:30.240 عیرفانی جولەكە و زەردەشتی و جاین و ئیسلام 0:21:30.240,0:21:37.030 وە یان لەناو عیرفانی مەسیحییەكان. ئەوا هەركەس دەتوانێت ڕایەڵێكی هاوبەش بدۆزێتەوە لەنێوانیان 0:21:37.030,0:21:43.709 كە بەرزترین تێگەیشتنی ڕۆحانییە، كە ڕێگە بەلایەنگرانیان دەدەن پەی بە سامادهی بەرن 0:21:44.940,0:21:52.420 مانا ڕاستەقینەكەی سامادهی ئەوەیە كە دركی یەكسانی و یەكبوون بكەیت 0:21:52.420,0:21:59.920 لەناو هەمووشتەكاندا. ئەمە واتە یەكێتی 0:21:59.920,0:22:07.870 هەموو لایەنەكانی خۆت بەیەكگرتن دەگات. بەڵام هەڵە تێمەگە لە تێگەیشتنی ژیرانەی دركی ڕاستی سامادهی. 0:22:07.870,0:22:16.120 سامادهی ئۆقرەگرتن و خامۆشییە 0:22:16.120,0:22:46.270 كە هەموو ئاستە بەرز و نزمەكانی ژیانت یەكدەگرێت 0:22:55.090,0:23:00.250 كە سەرچاوەی هاوبەشی بەهۆی ئەم زانینە دێرینەی سامادهییەوەیە كە مرۆڤایەتی دەتوانێت تێبگات 0:23:00.250,0:23:05.380 ئاینەكان هەیە و دەتوانێت جارێكی تر هاوتەریب بێت لەگەڵ 0:23:05.380,0:23:12.810 بازنە لوولپێچییەكانی ژیاندا. لەگەڵ گیانی مەزن، دامما یان تااوۆ 0:23:13.860,0:23:21.019 لولپێچەكە پردێكە كە درێژدەبێتەوە لە هەرەبچووكترینەوە بۆ هەرەگەورەترین 0:23:23.380,0:23:30.630 DNA لە ترشی ناوەكی[br]بۆ لۆتۆسی وزەیی ناوەكیت كە بەنێو چاكراكاندا دەڕوات 0:23:30.630,0:23:35.640 دەڕواتە لوولپێچە پەلیەكانی گەدروون 0:23:35.640,0:23:42.650 هەر ئاستێكی رۆح لەو لوولپێچەدا وەك لق و پۆپی هەمیشە گەشەسەندو نمایشدەكرێت 0:23:42.650,0:23:50.570 وەك لقی زیندوو و گەڕۆك. سامادهی دركی بەتاڵێتیە 0:23:50.570,0:24:00.140 لە هەموو ئاستەكانی خوود. لە هەموو بەرگەكانی ڕۆح. لولپێچەكە یارییەكی ناكۆتایە 0:24:00.140,0:24:05.800 لە دوانێتی و چەرخی ژیان و مردن 0:24:08.200,0:24:18.099 بە تێپەڕبوونی كات پەیوەندیمان بە سەرچاوەكەوە لە بیردەچێت 0:24:19.940,0:24:27.899 ئەو هاوێنەی كە پێی دەبینین زۆر بچووكە و خۆمان وەك بوونەوەرێكی 0:24:27.899,0:24:33.629 سنوردار تەماشا دەكەین، كە بە ئەسپایی بەسەر ڕووی زەوی گوزەر دەكەین 0:24:33.629,0:24:36.110 تەنها بۆئەوەی جارێكی تر گەشتەكەمان بەرەو سەرچاوەكە تەواوبكەین 0:24:37.639,0:24:46.330 بەرەو چەق كە لە هەمووشوێنێكە 0:24:48.010,0:24:55.060 چوان تزو دەڵێت:"كاتێك كە جیاوازی نێوان ئەم و ئەو نییە 0:24:55.060,0:25:02.040 ئەوە پێی دەوترێت خاڵی ئۆقرەگری لە تاو." لەو خاڵە وەستاوەی ناوەڕاستی لولپێچەكەدا 0:25:02.040,0:25:10.299 مرۆڤ دەتوانێت ناكۆتایی لە شتەكاندا ببینێت 0:25:13.730,0:25:22.960 مانترایەكی دێرین هەیە "ئۆم مانی پادمێ هوم" مانایەكی شیعرییانەی هەیە. 0:25:22.960,0:25:31.269 كەسەكە بەئاگاهات یان دركی بەو خشڵەی ناو لۆتۆسەكەی كرد. سروشتی ڕاستەقینەت لە ڕۆحدا بەئاگا دێت. 0:25:31.269,0:25:36.880 لەناو دنیادا بە ئاگادێت هەروەك دنیا 0:25:50.010,0:25:57.760 بەبەكارهێنانی بنەمای هێرمس كە دەڵێ:"ئەوەی لەسەرەوەیە لە خوارەوەش هەیە، ئەوەی لە خوارەوەیە وەك ئەوەی سەرەوە وایە." 0:25:57.760,0:26:03.419 ئێمە دەتوانین لێكچوونەكە بەكاربهێنین بۆ تێگەیشتن لە پەیوەندی نێوان زهن و ئۆقرەگرتن و نەجوڵاوی 0:26:03.419,0:26:07.049 لەنێوان ڕێژەیی و ڕەهاییدا 0:26:12.830,0:26:18.740 ڕێگەیەك بۆ تێگەیشتن لە سروشتی دوور لە وێنا و خەیاڵی سامادهی 0:26:18.740,0:26:24.980 ئەوەیە بیچوێنین بە كونە ڕەشەكانی گەردوون 0:26:24.999,0:26:30.609 كونەڕەشەكان واباوە پێناسەبكرێ بە هەرێمێكی بۆشایی 0:26:30.609,0:26:37.209 كە پانتاییەكە هێزی ڕاكێشانی ئێجگار گەورەی هەیە، كە ڕووناكی و مادەی لێدەرباز نابێت. 0:26:37.209,0:26:42.809 تیۆری نوێ وادادەنێت هەموو مادە و بابەتەكانلە بچووكترین بەشەوە 0:26:42.809,0:26:48.359 بۆ گەورەترین بەش وەك كاكێشانەكان كونی ڕەشیان هەیە 0:26:48.359,0:26:55.479 یاخوود تاكانەییەكیان لە ناوەنددا هەیە. لەم بەراورد و لێكچواندنەدا دەمانەوێت 0:26:55.479,0:27:01.589 پێناسەیەكی نوی بۆ كونە ڕەشەكان بكەین،وە" ناوەندێكە لە هەموو جێیەك." 0:27:06.630,0:27:13.590 لە ڕێبازی زێندا چەندین هۆنراوە و كوان هەیە كە دەمانناسێنێت بە دەروازی بێ دەروازەوە 0:27:13.590,0:27:23.590 مرۆڤ دەبێت بە دەروازەی بێ دەروازەدا تێپەڕ بێت بۆ ئەوەی بگاتە سامادهی 0:27:23.590,0:27:30.249 چوارچێوەی كونەڕەشەكان سنورێكن لە پشتەوەی شوێن و كات كە تێیدا ڕووداوەكان 0:27:30.249,0:27:36.070 ناتوانن كاریگەری بخەنە سەر چاودێریكەرە دەرەكیەكە، ئەمەش مانای وایە هەرچییەك ڕوودەدات 0:27:36.070,0:27:43.210 لەودیو چوارچێوە و خاڵی كۆتایی كونەڕەشەكان نەناسراوە پێمان 0:27:43.210,0:27:50.470 دەتوانی بڵێیت كە سنوری كونەڕەشەكان بچوێنین لەگەڵ دەروازەی بێ دەروازەدا. 0:27:50.470,0:28:00.890 نێوەندێكە لە نێوان خوود و ناخوودا. هیچ (من)ێك نییە بتوانێت دەرچێت لە سنوری كونەڕەشەكە. 0:28:00.890,0:28:07.010 لەناوەڕاستی كونەڕەشەكە ڕەهەندێكی تاقانە هەیە 0:28:07.010,0:28:13.580 كە هەڵگری ملیاران خۆرە لەناو بۆشاییە بچووكەكەی سەروو خەیاڵیدا. 0:28:13.580,0:28:20.450 بێ سنور بارستایی هەیە، بەڕاستی گەردوونێكیشە كە بێئەنداز بچووكترە لە دەنكە لمێك 0:28:20.450,0:28:27.110 ئەم تاكانەییە شتێكە هەرگیز ناپێورێت و لەودیو كات و شوێنەوەیە 0:28:27.110,0:28:35.419 بەپێی فیزیا جوڵە شتێكی مەحاڵە تێیدا، بوونی شتەكانیش مەحاڵە تێیدا 0:28:35.419,0:28:40.650 هەرچییەك بێت بە دید و تێڕوانین لێی تێناگەین 0:28:40.650,0:28:46.140 لەگەڵ ئەوەشدا ناتوانین وەك تەنها نەجوڵاو و جێگیر تەماشای بكەین 0:28:46.140,0:28:53.880 لەسەرووی خامۆشی و بزاوتنەوەیە. 0:28:53.880,0:29:01.159 كە دركی ناوەندەكەت كرد كە لە هەموو شوێن و هیچ شوێنێكە، دوانەیی وردو خاش دەبێت 0:29:01.159,0:29:05.820 شێوە و بەتاڵایی و كات و ناكاتیش بزر دەبێت 0:29:05.820,0:29:13.390 دەتوانی ناوی بنێیت بە جێگەیەكی هەمیشەگۆڕاو، یان پڕ لە بەتاڵی ، لەناو چەقی ڕەهای تاریكیدا 0:29:13.390,0:29:22.080 مامۆستای گەورەی تاویزم ، لاوۆ تزۆ دەڵێت: 0:29:22.080,0:29:29.540 "تاریكی لە نێو تاریكیدا دەروازەیەكە بۆ هەموو تێگەیشتنەكان." 0:29:38.630,0:29:45.330 نوسەر و بەراوردكاری ئەفسانەكان، جۆزێف كامپێڵ، دەریخستووە كە هێمایەك كە زۆر هەیە ، 0:29:45.330,0:29:52.400 كە بەشێكە لە فەلسەفە هەمیشەییەكە، ئەو پێی دەڵێ" ئاكسیس موندی" 0:29:52.400,0:29:57.090 ناوەندەخاڵ یا بەرزترین چیا 0:29:57.090,0:30:02.820 جەمسەرێكە كە هەمووشتێكی بەدەوردا دەخولێتەوە. خاڵێكە كە جوڵەو جێگیری بەیەكەوەن. 0:30:02.820,0:30:11.820 لەم ناوەندەوە بە درەختی پڕتوانای شكۆفە بوو ئاشنا دەبین. 0:30:11.820,0:30:24.810 درەختی بودهی كە هەموو جیهانەكان پێكەوە دەبەستێتەوە. هەروەك چۆن كونەڕەشەكان خۆرەكان هەڵدەمژن، 0:30:24.810,0:30:31.470 ئاواش تۆ كاتێك لەڕاستەقینە مەزنەكە دەچیتە پێش، ژیانت دەستدەكات بە سووڕانەوە بە دەوریدا 0:30:31.470,0:30:35.030 ئیدی تۆ دیارنامێنیت، ون دەبیت 0:30:38.700,0:30:46.450 كاتێك دەڕۆیت بەرەو خودی ناوەكی، زۆر تۆقێنەر دەبێت بۆ پێكهاتەی ئیگۆت 0:30:46.450,0:30:53.330 پاسەوانی دەروازەكە لەوین بۆ پشكنینی ئەوانەی لە گەشتن. 0:30:53.330,0:30:59.460 مرۆڤ دەبێت ڕووبەڕووی گەورەترین ترسەكانی خۆی بێتەوە 0:30:59.460,0:31:07.950 لەهەمان كاتدا ڕازیبیت بە توانا خۆڕسكەكانی،بۆ ئەوەی ترسە ناوەكیەكان و جوانیە شاراوەكانی ناو خودت ڕوناك بكاتەوە 0:31:07.950,0:31:19.650 ئەگەر زهنت كاریگەر نەبێت بە شتەكان، ئەگەر خوودت بەرپەرچی نەبێت 0:31:19.650,0:31:26.400 ئەوا هەموو دیاردەیەكان كەلەلایەن نائاگاوە سەرهەڵدەدات دیار نامێنێت. 0:31:26.400,0:31:33.330 ئیمان ئەو خاڵە گرنگەیە كە لە گەشتی ڕۆحیدا بوونی زۆر پێویستە. 0:31:33.330,0:31:42.360 مەبەستمان چییە لە ئیمان؟ ئیمان وەك باوەڕ نییە. باوەڕ قەناعەتهێنانە بە شتێك لەسەر ئاستی زهن 0:31:42.360,0:31:49.170 بۆ ئەوەی ئاسوودەی و دڵنیایی بهێنیت. باوەڕ ڕێگەی زهنە بۆ ناونان و زاڵبوون بەسەر ئەزموونەكاندا. 0:31:49.170,0:31:57.390 ئیمان بە پێچەوانەوەیە 0:31:57.390,0:32:03.360 ئیمان مانەوەی تەواوە لە نەزانراویدا، ڕازیبوونە بە هەرشتێك كە سەرهەڵدەدات لەناو ئاگاییدا. 0:32:03.360,0:32:10.260 ئیمان خۆبەدەستەوەدانە بە هێزی هەڵكشان و تەوژمی تاكێتیەوە، 0:32:10.260,0:32:27.040 بۆ ئەوەی خوود هەڵبوەشێتەوە و بتوێتەوە، تاوەكو لە دەروازەی بێ دەروازەدا تێپەڕببین. 0:32:28.340,0:32:34.830 پەرەسەندنی بنیاتی كاكێشانێك زۆر پەیوەندی هەیە بە ئاستی كونەڕەشەكەوە. 0:32:34.830,0:32:40.380 هەروەك چۆن پەرەسەندنت بەستراوەتەوە بە بوونی خوودی ناوەكیتەوە 0:32:40.380,0:32:46.550 تاك و تەنهایی سروشتی ڕاستەقینەی خۆتە 0:32:47.700,0:32:53.190 ناتوانین كونەڕەشەكان ببینین، بەڵام دەزانین شتەكان بەدەوریدا دەبزوێن. 0:32:53.190,0:33:01.380 بەوەی كە چۆن كارلێك دەكات لەگەڵ كەتوارە ماددیەكاندا 0:33:01.380,0:33:08.720 بەهەمان وێنە دەتوانین سروشتی ڕاستەقینەی خۆمان ببینین. 0:33:08.720,0:33:16.790 ئەم خوودە جەوهەرییە شتێك نییە، بەڵام دەتوانین چاودێربین لە كردەی ڕووناكبوونەوە. هەروەك مامۆستای زێن سوزوكی دەڵێت 0:33:16.790,0:33:25.819 " ئەتوانم بە توندی پێداگربم و بڵێم، هیچ كەسێك رووناكبووەووە نییە، تەنها چالاكیی ڕوناكبونەوە هەیە." 0:33:25.990,0:33:34.280 ناتوانین ببینین، هەروەك چاو ناتوانێت سەیری خۆی بكات. ناتوانین سەیری بكەین چونكە 0:33:34.280,0:33:41.030 ئەوە بەهۆی ئەوەوەیە كە بینین ڕوودەدات، وەك كونەڕەشەكە سامادهی ناشت و نە هیچیش نییە. 0:33:41.030,0:33:48.260 وە شتیش نییە، بەڵكو تێكڕووخانی دوانەیی شت و ناشتە 0:33:48.260,0:33:56.899 هیچ دەرگایەك نییە پێی بچیتە ناو ڕاستییە مەزنەكەوە. 0:33:56.899,0:34:04.759 بەڵام ناكۆتا ڕێچكە هەیە، ڕێچكەكان و دارماكان وەك لولپێچە ناكۆتاكان وان. 0:34:04.759,0:34:13.010 كەسەرەتاو كۆتاییان نییە. هیچ لە دەروازەی بێدەروازەدا تێپەڕ نابێت. 0:34:13.010,0:34:22.730 هیچ زهنێك نەیتوانیوە وێنای بكات هەرگیزیش وێنا ناكرێت، هیچ كەسێك لە دەروازەی بێدەروازەدا تێپەڕ نابێت. 0:34:22.730,0:34:29.120 كەواتە مەبە بە هیچ كەسێك. 0:34:43.969,0:34:53.369 سامادهی ڕێگەی بێ ڕێگەیە، كلیلیكی ئاڵتوونییە، كۆتایهێنانە بە پێناسەی كە ئێمە ئەم بنیاتە خوودەین. 0:34:53.370,0:35:15.060 كە دنیای ناوەوە و دەرەوەمان لێكجیادەكاتەوە. 0:35:15.060,0:35:20.400 چەندین شێوازی پەرەسەندوو هەیە كە باسی توێژاڵەكانی بنیاتی خوود دەكات. 0:35:20.400,0:35:28.380 ئێمە نمونەیەكی زۆر كۆن دەهێنینەوە. 0:35:28.380,0:35:36.030 لە ئۆپانیشادەكاندا، بەرگەكانی دەوری ئاتمان یا ڕۆحیان داوە، پێی دەڵێن كۆشاكان. 0:35:36.030,0:35:44.040 هەر كۆشایەك وەك ئاوێنەیەك وایە. توێژاڵێك لە پێكهاتەی خوود، ڕووپۆش و ئاستی وەهمە. 0:35:44.040,0:35:51.320 كەوامان لێدەكات سروشتی ڕاستەقینەمان فەرامۆش بكەین، ئەگەر هاتوو خۆۆمان ناساند بە بەرگەكانەوە. 0:35:51.320,0:35:59.670 زۆركەس وێنەدانەوەكە دەبینێ و وادەزانێ ئەوە خۆیەتی. 0:35:59.670,0:36:07.110 ئاوێنەیەكیان وێنەدانەوەی توێژاڵی ئاژەڵییە،جەستە مادییەكەیە. 0:36:07.110,0:36:14.580 ئاوێنەیەكی تریان زهنتە، هزرەكانتە،غەریزەكانتە، تێڕوانینەكانتە. 0:36:14.580,0:36:21.030 دانەیەكی تریان وزەی ناوەوەتە یان پرانایە، كە دەتوانی لێی بروانیت كاتێك ڕوو لەناوەوە دەكەیت. 0:36:21.030,0:36:26.490 ئاوێنەیەكی تریان ئاستی وێنەدانەوەی خەیاڵكردنە،كە زهنی باڵا یاخود توێژاڵی ژیریی پێدەڵێن 0:36:26.490,0:36:33.300 وە هەروەها توێژاڵی هەرەباڵا یان نادوانێتی هەیە كە ئەزموون دەكرێت. 0:36:33.300,0:36:36.950 كاتێك كەسێك لە سامادهی نزیك دەبێتەوە 0:36:37.000,0:36:42.530 بە شێوەیەكی شاراوە بێشومار ئاوێنەكان یان لایەنەكانی خود هەیە 0:36:42.530,0:36:50.640 كە بتوانێت بی بینیت و لێكیان جیابكەیتەوە، وەهەروەها بەبەردەوامیش لە گۆڕاندان 0:36:50.640,0:36:56.220 بۆ زۆرینەی خەڵكی هێشتا پێویستە چینەكانی پرانیك، زهنی باڵا ڕەحمەتی نادوانێتی بدۆزنەوە و ئاشنابن پێی 0:36:56.220,0:37:01.069 ئەوان تەنانەت نازانن ئاخۆ ئەم چینانە بوونیان هەیە. 0:37:01.190,0:37:09.029 ئەم توێژاڵانە زانیاری دەدەن لەبارەی ژیانتەوە، بەڵام تۆ نایانبینیت. ئەم ئاوێنە شاراوانە 0:37:09.029,0:37:13.880 لەڕاستیدا زانیاری دەبەخشن لەبارەی ژیانمانەوە زیاتر لەوچینانەی كە دەبینرێن. 0:37:13.880,0:37:19.349 ئەم چینانە نەبینراون لەبەرئەوەی زۆرینەی خەڵك ڕۆشن نەبوونەتەوە بە ئاگایی 0:37:19.349,0:37:28.680 وەك خشڵەكەی ئیندرا ئاوێنەكان ڕەنگی یەكتری دەدەنەوە. 0:37:28.680,0:37:35.940 ڕەنگدانەو و وێنەدانەوەكانیش ناكۆتا بەردەوام دەبن، 0:37:35.940,0:37:41.690 گۆڕان لە ئاستێك لە هەمان كاتدا كاردەكاتە سەر هەموو ئاستەكانی تریش 0:37:42.420,0:37:48.670 هەندێك لەم ئاوێنانە لەوانەیە لە سێبەردا بمێننەوە، هەتا بەختێكی باشمان دەبێت 0:37:48.670,0:37:55.120 تا ڕێنیشاندانێكی گونجاو دێتە یارمەتیمان و ڕووناكی دەكەوێتە سەریان 0:37:55.120,0:38:03.480 ڕاستییەكە ئەوەیە نازانین چی نازانین، ئێستا وا خەیاڵ بكە هەموو ئاوێنەكان ورد و خاش دەكەیت 0:38:03.480,0:38:12.420 هیچ شتێك نامێنێت خۆتت پێنیشان بدات، تۆ ئەو كات لەكوێیت؟ 0:38:14.140,0:38:23.349 كە زهن جێگیر بوو، ئاوێنەكان چیتر وێنە نادەنەوە. 0:38:23.349,0:38:32.980 چیتر بكەر و بەركار نامێنێت. بەڵام هەڵەكە ئەوەیە كە بارودۆخە هەمیشەییەكە بچوێنین بە هیچێتی یا بێ هۆشی 0:38:32.980,0:38:47.719 خوودە جەوهەرییەكە نە شتێكە و نە هیچ شتە 0:38:47.750,0:38:57.349 سەرچاوەكە شتێك نییە، بەتاڵییە یان خوودی ئۆقرەگرە 0:38:57.349,0:39:05.720 بەتاڵاییەكە كە سەرچاوەی هەموو شتەكانە. شێوە وەك بەتاڵایی دركی دەكات 0:39:05.720,0:39:16.880 بەتاڵایش وەك شێوە دەركی پێدەكرێت. ئەم سەرچاوەیە پزدانێكی 0:39:16.880,0:39:23.320 گەورەی ئافرێنراوەكانە ،هەڵگرە بە هەموو ئەگەرەكان 0:39:40.800,0:39:47.710 سامادهی بەخەبەربوونەوەی ئاگاییە باڵایە،ڕێك هەروەك ئەوەی 0:39:47.710,0:39:53.619 خەوێك دەبینی، لەكاتی هەستان لەخەوەكە،بۆت دەردەكەوێت هەموشتێك لەو خەوەدا 0:39:53.619,0:39:58.930 تەنها لە زهنتدا بووە. لە دەرككردن بە سامادهیدا ئەوەت بۆ دەردەكەوێت كە 0:39:58.930,0:40:04.600 هەموو شتەكانی لەم دنیایەدا ڕوودەدات لەسەر ئاستەكانی ووزە و ئاگاییە. 0:40:04.600,0:40:13.150 هەمووی ئاوێنەیە لەناو ئاوێنەدا، خەونن لەناو خەونەكاندا. 0:40:13.150,0:40:20.520 ئەو تۆیەی كەوا دەزانیت تۆیە هەمان خەون و خەوبینەرەكەشە 0:40:33.559,0:40:43.530 هەرچییەك لەم فیلمەدا باسی دەكەین بە تووندی مەیگرە, بە زهنت تەماشای مەكە. 0:40:43.530,0:40:48.890 ڕۆح خەون دەبینێت، خەونی ئەوەی كە تۆیت. 0:40:49.130,0:40:56.970 خەوەكە هەمووشتێكە و لەگۆڕاندایە، بەڵام ڕێی تێدەچێت دەركی نەگۆڕیش بكەین. 0:40:56.970,0:41:13.410 دەرك و پێزانینەكە ناتوانرێت لێی تێبگەین 0:41:13.410,0:41:22.310 بە زهنە تاكانە سنوردارەكەمانەوە 0:41:22.310,0:41:29.020 كاتێك لە نیرڤیكەلپا سامادهی دەگەڕێینەوە، ئاوینەكان جارێكی تر دەست دەكەن بە وێنەدانەوە، 0:41:29.020,0:41:36.550 ئەوە دەرك دەكرێت كە ئەو دنیایەی كەوا دەزانیت تێیدا دەژیت لە ڕاستیدا هەر خۆتیت. 0:41:36.550,0:41:43.970 نەك ئەو تۆیە سنوردارەی كە وێنەدانەوەیەكی كاتییە، بەڵام تۆ ئاگادار دەبیت بە 0:41:43.970,0:41:53.800 سروشتی ڕاستەقینەی خۆت كە سەرچاوەی هەموو ئەوەیە كە هەیە. ئەمە گزنگی ژیرییە باڵاترەكەیە. 0:41:53.800,0:42:04.220 كۆرپەیەكە، پراجنا یان عیرفان كە لە سامادهییەوە لە دایك دەبێت. 0:42:04.220,0:42:13.040 بەپێی پەڕتووكی یەعقوب، ژیری لە هیچەوە دێت، ئەم خاڵی ژیریەش . 0:42:13.040,0:42:18.890 ناكۆتا بچووكە، بەڵام هێشتا هەموو بوون دەگرێتە خۆی 0:42:18.890,0:42:24.970 بەڵام ئەمە بابەتی تێگەیشتن نییە،هەتاوەكو شێوە و فۆرمی پێنەدرێت لەناو ئاوێنەكان. 0:42:24.970,0:42:31.760 پێی دەوترێت "بیناهـ" ،پزدانێكی نەخشێنراوە لەلایەن ژیرییە باڵاكەوە 0:42:31.760,0:42:50.330 ئەو ژیرییە شێوە دەدات بە ڕۆحە كۆرپەلەییە خوداییەكە 0:43:07.570,0:43:14.650 بوونی ڕاستی ئاوێنەكان و زهنەكان كێشە نییە 0:43:14.650,0:43:22.030 بە پێچەوانەوە كێشەكە لادانە لە ڕێی ڕاست و تێڕوانینی هەڵەی مرۆڤە كە خۆمانی پێ پێناسە دەكەین. 0:43:22.030,0:43:32.620 ئەم وەهمە كە ئێمە خودێكی سنوردارین، مایایە 0:43:32.620,0:43:38.020 زانیارییە یۆگاییەكان دەڵێن بۆ دەرككردن بە سامادهی كەسەكە دەبێت چاودێری بابەتە تێڕامان لەسەركراوەكە بكات. 0:43:38.020,0:43:49.630 هەتاوەكو دیارنامێنێت و دەبێت بە تۆ ، یان تۆ دەبیت بەئەو. 0:43:49.630,0:43:55.930 هەرچەندە زمان لە دابونەریتە جۆراوجۆرەكاندا لەیەك ناچن، 0:43:55.930,0:44:00.850 بەڵام لە ڕەگ و ڕیشەوە هەموویان دەستنیشانی لەناوچوونی پێناسەی خوود یا چالاكیی خوودسەنتەری دەكەن. 0:44:00.850,0:44:08.140 بودا هەمیشە بە زاراوە نەرێنییەكان وانەی دەوتەوە.ئەو وا خەڵكی فێردەكرد كە 0:44:08.140,0:44:14.670 ڕاستەوخۆ لە بنیاتی خوود بكۆڵنەوە كە چۆن كاردەكات.ئەو نەیووتووە سامادهی چۆن كاردەكات. 0:44:14.670,0:44:23.500 جگە لەوەی كە كۆتایی ئازارچەشتنەكانە. لە ئەدڤایتا ڤێدانتا زاراوەی "نێتی نێتی" هەیە 0:44:23.500,0:44:31.200 كە بەمانای" نە ئەمە و نە ئەوە" دێت. خەڵكانی سەر ڕێگای خخوود ناسی 0:44:31.200,0:44:37.810 لێكۆڵینەوە و پرسیار لە سروشتی ڕاست یان سروشتی برەهمان دەكەن، 0:44:37.810,0:44:42.489 سەرەتا بە دۆزینەوەی كە ئەوان چی نین. 0:44:42.720,0:44:49.180 بەهەمان شێوە لە مەسیحییەتدا، قەشە تێریزا ئەڤیلا باسی ڕێگەیەكی كردووە بۆ نوێژكردن. 0:44:49.180,0:44:56.620 لەسەر بنەما نەرێنییەكە، یاخود لاهوتی نێگەتیڤ،نوێژێكی بێدەنگ، 0:44:56.620,0:45:02.760 خۆبەدەستەوەدان ویەكبوونە، كە تاكە ڕێگەیە بەرەو ڕەهایی. 0:45:03.400,0:45:09.009 لەماوەی ئەم ڕەوتی كارەوە؛ هەرشتێك كە هەتاهەتایی و نەگۆڕ نەبێت دادەماڵرێت. 0:45:09.009,0:45:17.680 لەوانەش وەك زهن، خودی ئیگۆ،هەموو دیاردەكان، 0:45:17.680,0:45:24.160 هەروەها چینە شاراوەكانی خوود. ئاگایی دەبێت ڕوون بێت 0:45:24.160,0:45:30.999 بۆ ئەوەی وێنەی سەرچاوەكە بداتەوە، ئەگەر هەندێك زانیاری قوڵت هەبێت 0:45:30.999,0:45:37.359 یان زانیارییەكە لەنائاگایدا كاربكات لە خود، ئەوا ژیانمان بە داخراوی دەمێنێتەوە. 0:45:37.359,0:45:44.519 وە دەكەوێتە ناو گۆڵمەزێكی نەخشكراوی شاراوە كە خوودە نەدۆزراوەكە پێكدەهێنێت. 0:45:47.960,0:45:55.289 كاتێك كە هەموو چینەكانی خوود ئاشكرا دەبێت ئیتر كەسەكە ئازاد دەبێت لە خوود. 0:45:55.289,0:46:00.019 ئازاد دەبێت لە هەموو چەمكەكان. 0:46:03.750,0:46:11.160 خاڵی وەرچەرخانی پەرەسەندنت ئەوكاتەیە كە بۆت دەردەكەوێت كە نازانیت تۆ كێیت 0:46:11.160,0:46:22.240 كێ ئەزموونی هەناسەدان دەكات؟ كێ ئەزموونی تامەكان دەكات؟ 0:46:22.240,0:46:35.880 كێ ئەزموونی سروودەكان، بۆنە ئاینییەكان، سەما و شاخەكان دەكات؟ بینەری بینەرەكە كێیە؟ 0:46:35.880,0:46:39.630 چاودێری چاودێریكەرەكە كێیە؟ . 0:46:40.220,0:46:47.210 لەسەرەتادا كاتێك چاودێری چاودێریكەرەكە دەكەیت؛ تەنها خوودی ناڕاست دەبینیت. 0:46:47.210,0:46:52.300 بەڵام ئەگەر بەردەوام و سوربیت لەسەری، ڕێگەیەكت بۆ دەكرێتەوە. 0:46:54.020,0:47:00.140 ڕاستەوخۆ بچۆ بنج و بناوانی و بزانە كێیە و چییە ئەزموون دەكات. 0:47:00.140,0:47:10.040 بەچاوكراوەیی و نەتروكاندن، بە وردوتیژیی، پیداڕۆبچۆ، پڕبەهەموو هێزی بوونتەوە. 0:47:17.000,0:47:19.060 <<گاتێ گاتێ پارا گاتێ، پاراسوم گاتێ، بۆدیسڤاها>> واتە:< ڕۆیشت،ڕۆیشت، زۆر دوور، تاگەیشتە ترۆپك و سەرچاوە، زەینی بەئاگا هاتەوەكە.> 0:47:19.579,0:47:32.356 ( ) 0:47:47.840,0:47:57.140 هیچ خوودێك نییە كە بێدار دەبێتەوە، هیچ كە تۆیەك نیت كە بێدار دەبیتەوە. 0:47:57.140,0:48:03.500 ئەوەی كە تۆ بێداردەبیتەوە لێی وەهمی خودە جودایی خوازەكەیە. 0:48:03.500,0:48:08.120 بێداربوونەوەیە لەو من و تۆیە سنوردارە، قسەكردن لەبارەیەوە بێمانایە. 0:48:08.120,0:48:15.130 دەبێت وەستانی ڕاستەقینەی خود ڕوبدات تا ڕاستوخۆ بزانین بە ئاگابوونەوەكە چییە. 0:48:15.130,0:48:23.540 هەركە زانرا ئیتر هیچ پێویست ناكات لەبارەیەوە بوترێت. 0:48:23.540,0:48:39.510 هەرشتێكت وترا لەبارەیەوە ئەوا دەگەڕێتەوە زهنت. من زیاد لە پێویست قسەم لەبارەوە كرد. 0:48:39.510,0:48:46.030 بەشێوەیەكی ئاسایی سێ ئاستی ئاگاییمان هەیە. بێداری، خوبینین، خەوی قوڵ. 0:48:46.030,0:48:53.380 سامادهی هەندێكجار شتێكە دەچێتە حاڵەتی چوارەم. زەمینەی لەباری ئاگاییە. 0:48:53.380,0:49:00.460 ئاگاییەكی یەكەمیە كە دەكرێت بەردەوام لە ئارادابێت و 0:49:00.460,0:49:10.470 هاوتەریب بێت لەگەڵ دۆخەكانی تری ئاگایی. لە ڤێدانتادا پێی دەوترێت"توریا" 0:49:10.950,0:49:17.220 زاراوەی تر بۆ توریا، ئاگایی مەسیحە، ئاگایی كریشنا 0:49:17.220,0:49:26.680 سروشتی بەدا یان ساهاجا سامادی. لە ساهاجا سامادهیدا خودە ناوەكییەكە دەمێنێتەوە لە ئێستادا 0:49:26.680,0:49:33.670 هاوكات لەگەڵ تەواوی هەموو فرمانەكانی مرۆڤ. 0:49:33.670,0:49:38.580 ئۆقرەگرییەكە كە لە نێوەندی لولپێچی دیاردە گۆڕاوەكاندا بە نەجوڵاوی دەمینێتەوە. 0:49:38.580,0:49:45.630 هزرەكان، هەستەكان، سۆز و وزە بەدەوری چێوەكەیدا دەسوڕێنەوە 0:49:45.630,0:49:54.130 بەڵام ڕێژەی ئۆقرەگری یان منێتی لە چالاكییەكانی دەرەوەدا دەمێننەوە ڕێك هەروەك لە مێدیتەشندا ڕوو دەدات. 0:49:54.130,0:50:02.680 ڕێی تێدەچێت خوودە ناوەكییەكە ئامادەیی هەبێت تەنانەت لەناو خەوی قوڵیشدا، 0:50:02.680,0:50:11.800 كە هۆشیاری منێتی لە هاتن و ڕۆشتندا نابێت، 0:50:11.800,0:50:15.450 تەنانەت ئەگەر دۆخی ئاگاییان بگۆڕێت. 0:50:20.420,0:50:24.190 ئەوە خەوی یۆگییانەیە. 0:50:24.660,0:50:29.970 لە سروودی سروودەكان ، یان سروودەكانی سولەیمان كە لە بایبڵی عیبری، پەیمانی كۆندا هەیە 0:50:29.970,0:50:40.010 تێیدا دەڵێت:"من دەخەوم بە ڵام دڵم بێدارە." كە ئەمە پەییبردنە بە ئاگایییە 0:50:40.010,0:50:47.040 ناكەسییە هەتاهەتاییەكە، كە ڕەنگیشی داوەتەوە لە وتەكانی حەزرەتی مەسیح 0:50:47.040,0:50:54.360 كە دەڵێت:"پێش ئەوەی ئیبراهیم بێت من هەبووم." 0:50:56.289,0:51:08.820 یەك ئاگایی كە ڕووناكی دەخاتە سەر بێشوومار ڕووخسارەكان و فۆرمەكان. 0:51:16.470,0:51:22.640 سەرەتا وەك بڵێسەیەكی ناسك لە دوو جەمسەرەكەی ناو تۆدا لەدایك دەبن. 0:51:22.640,0:51:29.160 ئاگاییە نێرینەكە لەگەڵ وزە مێینە واڵا و خۆبەدەستەوەدەرەكە. 0:51:29.160,0:51:36.089 ورد و ناسكە و بەئاسانی لەدەست دەدرێت، مرۆڤ دەبێت زۆر وریای بێت و بیپارێزێت، 0:51:36.089,0:51:40.849 بە زیندووی بیهێڵێتەوە تا پێدەگات. 0:51:43.800,0:51:50.850 سامادهی حاڵەتێكی بێكاتی ئەزەلی ئاگاییە و لە هەمان كاتدا 0:51:50.850,0:51:58.310 قۆناغێكی گەشەسەندنی ڕەوتەكەیە. شتێكی ئۆرگانیكە و بە پێی كات گەشە دەكات. 0:52:04.520,0:52:13.990 تا زیاتر كات بەسەر ببەیت لەسامادهیدا ولە ئێستادابیت، لە بێكاتیدا بیت، 0:52:13.990,0:52:22.520 زیاتر و زۆرتر ئاڕاستەی دڵ دەبیت، واتە گیان یان ئاتمان. 0:52:22.520,0:52:28.280 وە كەمتر بایەخ بە بنیاتە مەرجدارەكە دەدەیت. 0:52:28.810,0:52:38.410 ئەمەیە كە مرۆڤ چۆن ئازاد دەبێت لە زهنە نزمەكەی، ئازاد لە بیركردنەوە نەخۆشەكەی. 0:52:38.410,0:52:45.109 پەیوەندییە تۆڕەكانی ناوەوە دەگۆڕێت. وزە چیت نائاگایانە ناڕژێتە ناو پێكهاتە بیناكراوە كۆنەكەوە. 0:52:45.109,0:52:51.859 بە مانایەكی تر كەسەكە چیتر خۆی پێناسە ناكات بە 0:52:51.859,0:53:09.829 بنیاتی خودەكەوە، بە جیهانی دەرەوەی شێوەكان. 0:53:10.920,0:53:17.309 بۆ درككردن بە سامادهی، پێویست دەكات هەوڵی مەزن بدرێت، كەوا ببێتە خۆڕادەستكردنی تەواوەتی خودی خۆت. 0:53:17.309,0:53:24.720 خۆتەسلیمكردنەكە ئەوەندە گشتگیر بێت كە 0:53:24.720,0:53:33.869 تەواوی كۆششی كەسەكە لەخۆبگرێت، بە هەموو وزەیەوە. ئەوە هاوسەنگی كۆشش و خۆتەسلیمكردنە. 0:53:33.869,0:53:41.400 ینگ و یانگە، جۆرێكە لە هەوڵدانی بێهەوڵ 0:53:47.430,0:53:55.330 یۆگی و عارفی هیندی ، پاراماهانسا ڕاماكریشنا دەڵێت: 0:53:55.330,0:54:02.620 "هەوڵی ڕووناكبوونەوە مەدە هەتاوەكو هەوڵەكەت وەك هەوڵی ئەو پیاوەی كە قژی گڕ دەگرێت و بەدوای گۆمە ئاوێكدا دەگەڕێت بیكوژێنێتەوە." 0:54:02.620,0:54:06.300 بە هەموو بوونتەوە كۆششی بۆ بكە. 0:54:06.360,0:54:12.840 لەوكاتەی كەسەكە دەیەوێت ئیگۆی باڵا بكات، پێویستی بە ئازایەتی و وریایی و خۆڕاگری دەبێت 0:54:12.840,0:54:21.850 تاوەكو كۆرپەلەكە بەزیندووی بمێنێتەوە، بۆ ئەوەی جارێكی تر نەكەوێتە ناو چنراوە دنیاییەكانەوە. 0:54:21.850,0:54:28.120 ویست و ئامادەباشی دەوێت تالەبەرامبەر تەوژمەكە بوەستیتەوە. 0:54:28.120,0:54:35.590 لەدژی تۆڕە چنراوە بێبەزییەكە تێكشكێنەرەكە، چەرخە دەستاڕییەكەی سامسارا. 0:54:35.590,0:54:43.870 هەر هەناسەیەك، هەر هزر و بیرێك، هەر كارو كردەوەیەك دەبێت لەپێناو ناسینی سەرچاوەكەدا بێت. 0:54:43.870,0:54:51.490 سامادهی بە هەوڵدان بەدەستنایەت، هەروەها شتێكی ئاسانیش نییە. دەبێت دەست بەرداری هەوڵدانیش ببیت. 0:54:51.490,0:54:59.380 ئەوە دوانەییە و تەنها لە زهنیشدا هەیە. بەدیهاتنی ڕاستەقینەی سامادهی زۆر ساكارە. 0:54:59.380,0:55:05.440 سامادهی ئەوەنە جیانەبووەیە كە هەمیشە زمان لە ئاستیدا دەستەوەستانە. 0:55:05.440,0:55:12.610 كە خۆی بە زگماكی دوانەییە. یەك ئاگایی بنچینەیی هەیە 0:55:12.610,0:55:21.160 كە وەك دنیا خۆی بێداردەكاتەوە، بەڵام بەهۆی چینەكانی زهنەوە لێڵ و دژوار دەبێت. 0:55:21.160,0:55:27.610 وەك خۆر كە لە پشت هەورەوە شاردراوەتەوە. كاتێك كە هەر توێژاڵێكی زهن لادەدرێت 0:55:27.610,0:55:30.900 كرۆكی كەسەكە ئاشكرا دەبێت. 0:55:33.180,0:55:39.480 هەر توێژاڵێكی زهن لاببرێت، خەڵك بە سامادهی ناوی دەبات. 0:55:39.480,0:55:45.260 خەڵك ناو لە ئەزمونە جیاوازەكان دەنێن و ناو بۆ دیاردە جۆراوجۆرەكان دیاری دەكەن. 0:55:55.010,0:56:00.290 بەڵام سامادهی ئەوەنە سادە و ساكارە كاتێك پێت دەڵێن چۆنە و چۆن پێی دەگەیت 0:56:00.290,0:56:04.600 ئەوا زهنت لێی تێناگات. 0:56:05.170,0:56:13.040 لەڕاستیدا سامادهی ئاڵۆز یان سادە نییە، تەنها زهنە وای لێدەكات. 0:56:13.040,0:56:19.850 كە زهن نەما كێشەیەك نامێنێت، 0:56:19.850,0:56:28.720 چونكە زهن دەبێت بوەستێنرێت بۆ گەیشتن پێی، كە ئەوەش ڕوودانی زۆر قورسە. 0:56:36.880,0:56:44.170 پوختەترین وانەی سامادهی لەم دەستەواژەدا خۆی دەبینێتەوە كە دەڵێ: 0:56:44.170,0:56:55.530 " ئۆقرەبگەرە و بزانە." 0:56:59.190,0:57:05.490 چۆن دەتوانین وشە و وێنەكان بەكار بهێنین بۆ ئاماژەدان بە ئۆقرەگری؟ 0:57:05.490,0:57:12.869 چۆن دەتوانین مانای بێدەنگی بە دەنگەدەنگ بگەیەنین؟ لەجیاتی قسەكردن لەبارەی سامادهی وەك چەمكێكی زهنی و ڕۆشنبیری 0:57:12.869,0:57:22.740 ئەم فیلمە بانگێكی ڕیشەییە بۆ هیچ نەكردن، بانگیكە بۆ مێدیتەیشن، 0:57:22.740,0:57:31.010 بۆ خامۆشی ناوەكی، نوێژێكی بێدەنگە و بانگێكە بۆ وەستاندن. 0:57:38.420,0:57:45.140 هەمووشتێك بوەستێنە كە بەهۆی زهنە نەفسییە نەخۆشەكەوە هان دەدرێت. 0:57:46.270,0:57:50.190 جێگیربە و بزانە. . 0:57:54.470,0:57:59.890 كەس ناتوانێت پێت بڵێت چی لەم جێگیرییەوە پەیدادەبێت. 0:57:59.910,0:58:05.720 بانگێكە بۆ كردار لە دڵێكی ڕۆحانییەوە. 0:58:21.500,0:58:30.050 وەك یادخستنەوەی شتێكی دێرینە.ڕۆح بیداردەبێتەوە و خۆی بیردەكەوێتەوە. 0:58:30.050,0:58:37.260 وەك گەشتیارێكی خەوتوو بووە ، بەڵام ئێستا بە تاڵایی بێدار دەبێتەوە و 0:58:37.260,0:58:43.439 خۆی لەشتەكاندا بەدیدەكات. 0:58:44.390,0:58:50.869 ناتوانیت وێنای سامادهی بكەیت بەو زهنە سنوردارەی ئیگۆیەوە. 0:58:50.869,0:58:57.500 هەروەك چۆن ناتوانین وەسفی ڕەنگ بكەیت بۆ كەسێكی نابینا. زەهنت ناتوانێت ئەوە بزانێت. 0:58:57.500,0:59:06.559 زهن ناتوانێت بەرهەمی بهێنێت، بۆ پەیبردن بە سامادهی دەبێت بە ڕێگەی جیاواز ببینیت. 0:59:06.559,0:59:12.579 نەك بۆ ئەوەی شتەكان لێك جیابكەیتەوە بەڵكو بۆ ئەوەی پەی بە بینەرەكە ببەیت. 0:59:15.360,0:59:24.840 قەشە فرانسیس ئەسیسی دەڵێت:" ئەوەی بەدوایدا دەگەڕێیت هەرئەوەیە كە تەماشا دەكات." 0:59:24.840,0:59:34.290 هەركە جارێك مانگت بینی ئیتر دەتوانیت تیشكدانەوەكەی بناسیتەوە. 0:59:34.290,0:59:42.920 خودی ڕاستەقینە هەمیشە هەیە، لە هەموو شتێكدایە، بەڵام تۆ پەیت بە ئامادەبوونی نەبردووە. 0:59:43.070,0:59:50.750 كاتێك خۆت وەك خودی ڕاستەقینە دەناسیتەوە و تێیدا دەژیت لەسەروو زهن و هەستەكانەوە، 0:59:50.750,1:00:08.530 ڕێی تێدەچێت ئەزموونی سەرسامكەرت هەبێت لە زۆربەی شتە دنیاییەكاندا. ئێمە دەبینە خودی شتە سەرسامییەكە. 1:00:08.720,1:00:15.530 هەوڵ مەدە ئازاد بیت لە ئارەزووەكان، چونكە ویستی ئازادبوون لە ئارەزووەكان بۆ خۆی ئارەزوویەكە. 1:00:15.530,1:00:26.020 ناتوانیت جێگیر بیت چونكە هەوڵی جێگیربوون جوڵەیە. 1:00:26.020,1:00:34.570 درك بە جێگیری بكە كە هەمیشە هەیە و پێشوەخت ئامادەیە. 1:00:34.570,1:00:37.570 ببە بە جێگیرییەكە و بزانە. 1:00:38.840,1:00:45.140 كاتیك هەموو هەڵبژاردە و ناكۆكییەك وازلێدێنین، سەرچاوەكە دەردەكەوێت. 1:00:45.140,1:00:57.140 بەڵام تەنانەت بە سەرچاوەكەشەوە وابەستە مەبە. ڕاستییە مەزنەكە، تاوۆ، نەیەكە و نەدووە. 1:00:57.140,1:01:07.580 ڕامانا ماهاریشی دەڵێت:"خود تەنها یەكە، ئەگەر سنورداربیت ئەوا ئیگۆیە، ئەگەر بێسنوربێت ئەوا ناكۆتایە و ڕاستییە مەزنەكەیە." 1:01:07.580,1:01:20.750 ئەگەر باوەڕ بەوە بكەی كە چی وتراوە، ئەوە لە دەستت داوە. 1:01:20.750,1:01:27.500 ئەگەر باوەڕیشی پینەكەیت هەر لەدەستت داوە. باوەڕ و بێ باوەڕی لە هەمان ئاستی زهندا ئیش دەكەن. 1:01:27.500,1:01:34.900 ئەو دوانە پێویستیان بە زانیارییە، بەڵام ئەگەر بچیتە ناو لێكۆڵینەوەكانی خۆتەوە، 1:01:34.900,1:01:40.370 هەموو بوار و لایەنێكی بوونت تاقی بكەیتەوە، بگەڕێی بەدوای ئەوەی كێیە كە پشكنینەكە دەكات. 1:01:40.370,1:01:46.340 ئەگەر بە پێی ئەم بنەمایە بژیت كە دەڵێ: " ویستی من نییە بەڵكو ویستە باڵاترینە كاردەكات." 1:01:46.340,1:01:53.540 ئەگەر نیازت هەیە گەشت بكەیت بۆ سەروو هەموو ئەو شتانەی دەیانزانیت، ئەوا لەوانەیە 1:01:53.540,1:01:59.600 دەركی ئەو شتانە بكەیت كە هەوڵدەدەم بیانڵێم. تەنها ئەوكاتە خۆت تامی دەكەیت. 1:01:59.600,1:02:07.940 تامی ڕازە كاریگەرە قوڵەكە و جوانی بوون بە سادەیی دەكەیت 1:02:08.450,1:02:16.070 ئەگەرێكی تر بۆ ژیان، شتێكی پیرۆز هەیە، شتێكی ناڕوون هەیە، 1:02:16.070,1:02:22.570 كە دەتوانرێت لە قوڵاییە جێگیرەكانی بوونت بدۆزرێتەوە، لەودیو چەمكەكانەوە، 1:02:22.570,1:02:33.920 لەودیو دۆگماكانەوە، لەودیو چالاكی و پەسەندكردنەكانەوە. 1:02:33.920,1:02:41.410 بە ڕێوڕەسم و مەشق و تەكنیكەكان بەدەست نایەت. هیج چۆنایەتییەك نییە بۆ بەدەست هێنانی. 1:02:41.410,1:02:54.140 سیستەمێك نییە، ڕێگەیەك نییە بۆ ڕیگاكە، هەروەك لە زێندا وا دەڵێن. 1:02:54.140,1:03:01.160 دۆزینەوەی ڕووخسارە ڕەسەنەكەیە كە لەپێش لەدایك بوونت هەبووە. 1:03:01.160,1:03:10.010 ئەمە مانای ئەوە نییە شتی زیاتر بۆ خۆت زیاد بكەیت، ئەمە بوونە بە ڕووناكی خۆت 1:03:10.010,1:03:20.210 ڕووناكییەك كە وەهمی خوود لادەبات. ژیان هەمیشە پڕكار دەبێت. 1:03:20.210,1:03:26.920 دڵ بەردەوام بێئارام دەبێت تاوەكو دەگاتە ئارامی و پشوو 1:03:26.920,1:03:32.650 لەو ڕاز و نهێنییە كە لەسەروو ناو و شێوەوەیە.