مەزنترین مامۆستا ڕۆحانییەكان جیهان هەر لە زەمانی دێرینەوە تا سەردەمی نوێ
ئەو تێڕوانینەیان ئەو تێڕوانینەیان هاوبەشی پێكردوە كە قوڵترین ڕاستیی بوونمان
موڵكی تاكە ئاینێنك یان نەریتێكی ڕۆحانی دیاریكراو نییە
بەڵكو لەناو دڵی هەموو كەسێكدا دەدۆزرێتەوە
ڕوومی شاعیر دەڵێت" ئەو مانگە لەكوێیە كە نە هەڵدیت ونە ئاوادەبیت؟
ئەو گیانە لەكوێیە كە نە لەگەڵمانە و نەدابراوین لێی
مەڵێ لێرەیە یاخود لەوێ
هەموو ئافرێنراو "ئەوە" بەڵام بۆ ئەو چاوانەی كە دەبینن.
لەچیرۆكی تاوەرەكەی بابلدا مرۆڤایەتی دابەش دەبێت بۆ بێشوومار لە زمانەكان
باوەڕەكان، كولتور، حەز و مەیلەكان بابل بە مانا ڕوونەكەی واتە"دەروازەی خودا"
دەروازەی زهن سەرچاوەی بیركردنەوەكانمان و بنیاتە سروشتیەكەمانە
بۆ ئەوانەی دركی سرووشتی ڕاستی و گەوهەری خۆیان دەكەن لەودیو ناو و شێوەكانەوە
ئەوانە دەستیانكردووە بە گرتنە ڕێی ئەو ڕازە مەزنەی كە ئاخۆ چی هەیە لەودیو دەروازەكەوە
سەرگوزەشتەیەكی دێرین هەیە، چیرۆكی فیلەكە، كە زۆرجار بەكاردەهێنرێت وەك نموونە
كەچۆن ڕێبازە جۆراوجۆرەكان ئاماژە بە یەك ڕاستی باڵا دەكەن.كۆمەڵێك خەڵكی نابینا
دەست لە بەشە جیاوازەكانی فیلەكە دەدەن، هەریەكەیان ئەوەندەی بۆ دەردەكەوێت كە فیلەكە چۆنە.
ئەو كەسەیان كە لای لاقی فیلەكە ڕاوەستاوە ، واباسی فیل دەكات
كە وەك درەختێك بێت، ئەو كەسەشیان كە لای كلكی فیلەكەیە دەڵێت فیلەكە وەك گوریسێك وایە
ئەوەشیان كە لەبەردەم شفرەكەی ڕاوەستاوە دەڵێت فیل وەك ڕمێك وایە
گەر دانەیەكی تریشیان دەست لە گوێەكانی فیلەكە بدات لەوەیە بڵێت فیل وەك باوەشێن وایە
ئەو كەسەی كە دەستی بەر تەنیشتە پتەوەكەی دەكەوێت دەڵێت فیل وەك دیوارێك وایە
گرفتەكە ئەوەیە كە بەركەوتنمان لەگەڵ هەربەشێكی فیلەكە دەبێت باوەڕ بەوە دەكەین كە ئەزموونەكەمان تاكە ڕاستییە.
ئێمە ڕێز و دانپێدانانمان بۆ هەریەكە لە ئەزموونەكانی كەسەكانی تر نییە
كە ئەزموونی جیاوازی هەمان ئاژەڵا دەكەن
فەلسەفەی هەمیشەی تێگەیشتنە لەوەی كە هەموو ڕێبازە ئاینی و ڕۆحانییەكان
لە ڕاستییەكی گەردوونی تاقانەدا هاوبەشن
كەتوارێكی عیرفانی هەیە كە بناغەی هەموو زانین و بیروباوەڕە ڕۆحانییەكانە و
لەسەری گەشەدەكات
سوامی ڤیڤێكەناندا ئەم فەلسەفە نەمرەی لە وتەیەكیدا پوختكردووەتەوە، دەڵێت
ئامانجی هەموو ئاینەكان دەرككردنی خودایە لە ڕۆحدا. ئەوە تاكە ئاینی گەردوونییە
لەم فیلمەدا كاتێك وشەی خودا بەكاردەهێنین، تەنها وەك خوازەیەك
بەكاردێت بۆ ئەو بوونە باڵایە، ئاماژەیە بۆ ئەو ڕازە مەزنەی كە لەو دیو سنورداریەتی نەفس و زهنمانەوەیە
بۆ ئەوەی خودی ڕاستەقینە یا خودی بنەڕەتی بناسین دەبێت سرووشتی یەزدانییمان بناسین
هەموو گیانێك توانای دەركەوتنی هەیە لە ئاستێكی بەرزی ئاگاییدا
بۆ ئەوەی لەو خەوە هەستێ و بزانێت شێوە و ناسنامە مادییەكە نییە
نووسەر وڕۆشنبین ئاڵدۆس هەكسڵی كە بە پەرتووكی "دنیای نوێی ئازا" بەناوبانگە
هەروەها كتێبێكی تری نوسیوە بەناونیشانی "فەلسەفەی هەمیشەیی" كە تێیدا نوسیویەتی
دەربارەی یەكێك لە فێركاری و ئامۆژگارییەكان كە لە مێژوودا چەندینجار دووبارە بۆتەوە.
كە شێوەی ئەو كلتورەی گرتووە كە پێی زانراوە.لەكتێبەكەدا نوسیویەتی" فەلسەفەی هەمیشەیی
زۆر بەپووختی بە سانسكریتی دەربڕدراوە بە " تەت تڤام ئەسی" مانای تۆ ئەویت
ڕۆحیت یا خوودی بنەڕەتی نەمر یەكە لەگەڵ برەهمەن، كە بنەمای
ڕەهای هەموو بوونە و كۆتا ئامانجی هەموو مرۆڤێك
ئەوەیە خۆی دەركی كەتوار و واقیعەكە بكات. بزانێت كە ئەو بەڕاستی كێیە.
هەر ڕێبازێك وەك ڕوویەكی پارچە خشڵ وایە كە ڕەنگدانەوەی ناوازەی گۆشەنیگای
هەمان ڕاستیین . لەهەمان كاتدا ڕووەكان ڕەنگ و وێنەدانەوە دەدەن بە یەكتر و یەك ڕۆشن دەكەنەوە
هەر زمانێك یا چوارچێوەیەكی هزری بەكاربهێنیت، هەموو ئاینەكان،
كە ڕەنگدانەوەی فێربوون و وانە هەمیشەییەكانن، هەندێك بیر وبۆچوونی تێدایە كە یەكبوونێك هەیە
لەگەڵ شتێكی باڵاتر ، شتێك لەسەروو وەیا لەودیو ئێمەوە
دەكرێت وانەكان فێربیت یان ئاوێتەیان بكەیت
لە چەندین سەرچاوەوە بەبێ ئەوەی دركی خود بكەیت تیایاندا
وانە ڕۆحانییەكان بەشێوەیەكی سادە وەك پەنجەی ئاماژەكانن بۆ ڕاستییە باڵاكە
گەر ئێمە پابەندی دۆگماكانی خۆمانین تەنها لەبەر ئەوەی ئاسوودەین پێیان ئەوا
ئێمە گیر دەخۆین لە گەشەی ڕۆحیمان.بۆ زانینی ڕاستیی لەودیو واژەو بیرەكانەوە
دەبێت دەستبەرداری هەموو پەیوەستبوونێك بین، دەبێ واز لە هەموو بیروبۆچوونە ئاینییەكانمان بهێنین
لە گۆشەنیگای ئیگۆوە كە ئاماژەكان ئاڕاستەكراون بەرەو سامادهی ،
ئاڕاستەی كەندەڵانێكی بێبنی شێواوە
پیر یۆحەنا ی خاچ وتی"گەر كەسێك بیەوێت لە ڕێگاكەی دڵنیابێت كە دەیگرێتەبەر
دەبێت چاوی خۆی دابخات و بەناو تاریكییەكە ڕێ بكات
سامادهی بە بازدانێك بۆ ناو نەزانراوەكە دەستپێدەكات
لە ڕێبازە دێریندا دەوترێت كە بۆ ئەوەی بە سامادهی ئاشنابیت
كەسەكە دەبێت لەسەرەنجامدا ئاگاییەكەی لەسەر بابەبتە زانراوەكان و
هەموو دیاردە دەرەكیەكان لا ببات، هزر و هەستە ڕاهاتووەكانی ئاڕاستەی ئاگایی خۆی بكات
بەرەو ڕووی سەرچاوەی ناوەوە،دڵ یا كرۆكی بوونمان بكات. لەم فیلمەدا كاتێك
ئێمە وشەی سامادهی بەكاردەهێنین، ئاماژە بە سرووشتی هەرەباڵا دەكەین.
ئاماژەیە بە بەرزترین سامادهی كە ناونراوە نیرڤیكەڵپا سامادهی
لە نیرڤیكەڵپادا سامادهیدا وەستاندن و لەنێوچوونی چالاكیی خوود هەیە، لەهەموو هەوڵدان و كردارێك
ئێمە تەنها دەتوانین قسە لەبارەی ئەوە بكەین كە چیمان لێجیادەبێتەوە كاتێك لێی نزیك دەبینەوە.
وە چ شتێك دەردەكەوێت كاتێك دەگەڕێینەوە لە سامادهی. لەوێ نە گۆشەنیگا هە نە ناگۆشەنیگا،
نە شت هەیە نە هیچ نیە، نە ئاگایی نە نائاگایی
ڕەها و بێ پایان و ئاڵۆزە بۆ ئاوەزی مرۆڤ
كاتێك خوود دەگەڕێتەوە بۆ چالاكیی، بارێكی نەزانروی دەبێت، وەك لەدایكبوونەوە وایە
هەمووشتێك تازە دەبێتەوە لامان، بۆن و بەرامەیەكی یەزدانیمان پێدەدرێت
ئەم بۆن و بەرامەش درێژە دەكێشێ كاتێك كەسەكە لەسەر ڕێگاكەیە و گەشەدەكات
بێشوومار جۆری سامادهی باسكراوە لە ترادیشنی كۆندا
زمانیش سەرلێشێواندنی زۆری درووستكردووە بە تیپەڕبوونی ساڵەكان
بۆ ئاماژەدان بەو یەكبوونە هەرەباڵایە، بەڵام خۆ دەكرا وشەیەكی تر بەكار بهاتایە
وشەیەكی دی لە ڕێبازێكی تر و زۆر بە ئاسانی
سامادهی وشەیەكی سانسكریتیە، زاراوەیەكی ناسراوە لای یۆگییە ڤێداییەكان و ڕێبازی سامكیای هیندستان
لەناوچەندین ڕێبازی ڕۆحیدا هەیە. سامادهی كۆتا بەشی
یۆگا هەشت بەشیەكەی پاتانجالییە
وە هەشتەم بەشی ڕێگا هەشت بەشیە شكۆدارەكەی بودایە. بودا وشەی نیرڤانای بەكارهێناوە
واتە لەنێوچونی ڤانا، یان لەنێوچونی چالاكی خود
پاتانجالی یۆگا یان سامادهی بەوە وەسفدەكرد :"چیتا ڤریتی نیرۆدها،" مانا سانسكریتیەكەی
واتە:"نەمانی گێژەڵوڵكە پێچاوپێچەكانی زهن."
ڕزگاربوونی ئاگاییە لە هەموو قاڵب و چنراوی دەسەڵات یان زهنمان
سامادهی واتا نابەخشێت بە هیچ چەمكێك، چونكە بۆ دەركپێكردنی پێویستی بەوە هەیە
كە زهنی بیركەرەوە چەمكدارەكەمان وازلێبهێنین
ئاینە جیاوازەكان چەندین وشەی جۆراوجۆریان بەكارهیناوە بۆ پێناسەكردنی ئەو یەكبوونە خوداییە
لە ڕاستیدا خودی وشەی ئاین مانای هەوبەشی هەیە لەگەڵ وشەی (ڕیلیگار) ی لاتینی
واتە دووبارە پێكەوە بەندكردن یان پەیوەندی پێوەكردنەوە، هەمان مانای وشەی یۆگایە
كە لە (یۆك)ەوە هاتوە بە واتای یەكگرتن دێت. یەكگرتنی دنیایی لەگەڵ سەرودنیایی
لە ئیسلامدا ڕەنگیداوەتەوە لە وشەیەكی دیرینی عەرەبی كە ئیسلامە
كە بە مانی ملكەچبوون و پاڕانەوە بۆ خودا دێت. وشەكە بەمانای خۆبەدەستەوەدان و خاكییوونی تەواوەتیش دێت
خۆڕادەستكردنی ئەم بنیادەی خوودە
عارفانی مەسیحی وەك قەدیس فرانسیس ئەسیسی، تێریسای ئەڤیلا
قەدیس یوحەنای خاچ، ئەوانە باسی یەكبوونیان كردووە لەگەڵ خودا، شانشینەكەی خودا لەناوەوەیە
لەكتێبی پیرۆز، ئینجیلی تۆماسدا ،حەزرەتی مەسیح دەڵێ"شانشینەكە لێرە و لەوێ نییە.
بەڵكو شانشینی خودا بڵاوبۆتەوە لەسەر زەوی و مرۆڤ نایبینێت
كتێبەكانی فەیلەسوفە یۆنانییەكان وەك پلاتۆ، پلۆتۆنیۆس، پارمێنیدس
وە هێركلاتیس كاتێك بە هاوێنەی وانە هەمیشەییەكە دەیانڕوانی
ئاماژەیان بە هەمان ژیری دەكرد. پلۆتۆنیۆس بە خەڵكی دەووت كە گەورەترین كۆششی مرۆڤە ئەوەیە كە
ڕێنوێنی ڕۆحی بكات بەرەوە یەكبوون و تەواویەتی هەرەمەزن
یەكگرتن لەگەڵ ئەو زاتەی كە هەیە .
پزیشكی لاكۆتا و پیاوی پیرۆز،ئێڵكی ڕەش دەڵێت:" یەكەم ئاشتیی
كە گرنگترینە، ئەوەیە كە لەناوەوەی گیانی مرۆڤەكانەوە دێت، ئەویش كاتێك درك
بە یەكبوون و پەیوەندییان بە هێزی گەردوونیەوە دەكەن
وە كاتێك درك دەكەن كە ڕۆحی مەزن لە ناوەڕاستی گەردووندا جێگیرە
وە ئەم ناوەندەش لە هەموو جێیەكە. لەناو هەریەكێكماندایە
لە ڕێگەی بەئاگاهاتنەوەمان مەگەر بگەینە سامادهی
ئەگینا هەمیشە دووجەمسەریی هەیە، دوو دەرگا بۆ چونەژورەوە، دوو ڕەهەند
یەكێكیان بەرەو ئاگایی خاوێنە، ئەوی دی بەرەو جیهانی دیاردەكانە
تەوژمی بەرەو سەرەوە بۆ ڕەهایی، تەوژمی خوارووش بەرەو مایا و هەموو دەركەوتەكانی
هەردوو بینراو و نەبینراو. پەیوەندی نێوان ڕەها و ڕێژەیی
لە وتەیەكی نیشارگەداتا ماهاراجدا پوخت دەكرێتەوە كە دەڵێ
ژیریی ئەوەیە كە بزانیت كە هیچ نیم، ئەوین ئەوەیە كە من هەمووشتێكم،
وە لەنێوان ئەم دوانەدا ژیان لە جوڵەدایە
ئەوەی لەم یەكبوونە لەدایك دەبێت؛ئاگاییەكی نوێی پیرۆزە
شتێك لەدایك دەبێت لەم هاوسەرگیری و یەكبوونەی جەمسەرەكان
یان داڕمانی ناسنامە دوانییەكان ڕوودەدات، هێشتا ئەوەشی لە دایك دەبێت، شتێك نییە و هەرگیز لەدایك نەبووە
ئاگایی گوڵ و شكۆفە دەكات، شتێكی نوێ دەئافرێنێت
كە دەتوانی پێی بڵێیت سیانەی هەمیشەیی پیرۆز
خودا، كە پێشی دەڵێن باوك یان هەرەباڵا و نەزانراو و نەگۆڕدراو
یەك دەگرێت لەگەڵ مێینەی یەزدانی، كە هەمووشتێكە و دەگۆڕدرێت.
ئەم یەكبوونە گۆڕانێكی ڕیشەیی كیمیایی دەهێنێت، جۆرێكە لە مەرگ و لەدایكبوونەوە
لە زانستە ڤێداییەكاندا، یەكگرتنە خوداییەكە بە دوو هێزی بنەڕەتی پیشاندراوە.
كە شیڤا و شاكتین، ناو و ڕوخسارەكانی خواوەندەكان بە درێژایی مێژوو دەگۆڕدرێن
بەڵام خەسڵەتە بنەڕەتیەكانیان دەمێنێتەوە. ئەوەی لەم یەكگرتنەدا ڕوودەدات
ئاگاییەكی یەزدانی نوێیە، ڕێگەیەكی نوێی بوونە لە دنیادا
دوو جەمسەری لێكجیانەبووەی یەك شتن. وزەیەكی گەردوونی بەبێ ناوەند، ئازاد لە سنوودارییەكان
ئەوینێكی خاوێنە. هیچ شتێك نییە بەدەستبهێنرێت یا لەدەستبدرێت
لەبەرئەوەی بەتەواوی بەتاڵە بەڵام بەتەواوی و دڵنیاییەوە پڕپڕیشە.
لە ناو قوتابخانە پڕ ڕازەكانی میزۆپۆتامیا
یان دابونەریتی ڕۆحی ئاشووری و بابلی و میسری كۆن
یان كلتۆری دێرینی نوبیان و كیمێتی ئەفریقا، وە یان ئاینی شامانی خەڵكە ڕەسەنەكەی دنیا
عیرفانی كۆنی یۆنان، عیرفانی نادوانێتی بودیست و تاوییەكان
عیرفانی جولەكە و زەردەشتی و جاین و ئیسلام
وە یان لەناو عیرفانی مەسیحییەكان. ئەوا هەركەس دەتوانێت ڕایەڵێكی هاوبەش بدۆزێتەوە لەنێوانیان
كە بەرزترین تێگەیشتنی ڕۆحانییە، كە ڕێگە بەلایەنگرانیان دەدەن پەی بە سامادهی بەرن
مانا ڕاستەقینەكەی سامادهی ئەوەیە كە دركی یەكسانی و یەكبوون بكەیت
لەناو هەمووشتەكاندا. ئەمە واتە یەكێتی
هەموو لایەنەكانی خۆت بەیەكگرتن دەگات. بەڵام هەڵە تێمەگە لە تێگەیشتنی ژیرانەی دركی ڕاستی سامادهی.
سامادهی ئۆقرەگرتن و خامۆشییە
كە هەموو ئاستە بەرز و نزمەكانی ژیانت یەكدەگرێت
كە سەرچاوەی هاوبەشی بەهۆی ئەم زانینە دێرینەی سامادهییەوەیە كە مرۆڤایەتی دەتوانێت تێبگات
ئاینەكان هەیە و دەتوانێت جارێكی تر هاوتەریب بێت لەگەڵ
بازنە لوولپێچییەكانی ژیاندا. لەگەڵ گیانی مەزن، دامما یان تااوۆ
لولپێچەكە پردێكە كە درێژدەبێتەوە لە هەرەبچووكترینەوە بۆ هەرەگەورەترین
DNA لە ترشی ناوەكی
بۆ لۆتۆسی وزەیی ناوەكیت كە بەنێو چاكراكاندا دەڕوات
دەڕواتە لوولپێچە پەلیەكانی گەدروون
هەر ئاستێكی رۆح لەو لوولپێچەدا وەك لق و پۆپی هەمیشە گەشەسەندو نمایشدەكرێت
وەك لقی زیندوو و گەڕۆك. سامادهی دركی بەتاڵێتیە
لە هەموو ئاستەكانی خوود. لە هەموو بەرگەكانی ڕۆح. لولپێچەكە یارییەكی ناكۆتایە
لە دوانێتی و چەرخی ژیان و مردن
بە تێپەڕبوونی كات پەیوەندیمان بە سەرچاوەكەوە لە بیردەچێت
ئەو هاوێنەی كە پێی دەبینین زۆر بچووكە و خۆمان وەك بوونەوەرێكی
سنوردار تەماشا دەكەین، كە بە ئەسپایی بەسەر ڕووی زەوی گوزەر دەكەین
تەنها بۆئەوەی جارێكی تر گەشتەكەمان بەرەو سەرچاوەكە تەواوبكەین
بەرەو چەق كە لە هەمووشوێنێكە
چوان تزو دەڵێت:"كاتێك كە جیاوازی نێوان ئەم و ئەو نییە
ئەوە پێی دەوترێت خاڵی ئۆقرەگری لە تاو." لەو خاڵە وەستاوەی ناوەڕاستی لولپێچەكەدا
مرۆڤ دەتوانێت ناكۆتایی لە شتەكاندا ببینێت
مانترایەكی دێرین هەیە "ئۆم مانی پادمێ هوم" مانایەكی شیعرییانەی هەیە.
كەسەكە بەئاگاهات یان دركی بەو خشڵەی ناو لۆتۆسەكەی كرد. سروشتی ڕاستەقینەت لە ڕۆحدا بەئاگا دێت.
لەناو دنیادا بە ئاگادێت هەروەك دنیا
بەبەكارهێنانی بنەمای هێرمس كە دەڵێ:"ئەوەی لەسەرەوەیە لە خوارەوەش هەیە، ئەوەی لە خوارەوەیە وەك ئەوەی سەرەوە وایە."
ئێمە دەتوانین لێكچوونەكە بەكاربهێنین بۆ تێگەیشتن لە پەیوەندی نێوان زهن و ئۆقرەگرتن و نەجوڵاوی
لەنێوان ڕێژەیی و ڕەهاییدا
ڕێگەیەك بۆ تێگەیشتن لە سروشتی دوور لە وێنا و خەیاڵی سامادهی
ئەوەیە بیچوێنین بە كونە ڕەشەكانی گەردوون
كونەڕەشەكان واباوە پێناسەبكرێ بە هەرێمێكی بۆشایی
كە پانتاییەكە هێزی ڕاكێشانی ئێجگار گەورەی هەیە، كە ڕووناكی و مادەی لێدەرباز نابێت.
تیۆری نوێ وادادەنێت هەموو مادە و بابەتەكانلە بچووكترین بەشەوە
بۆ گەورەترین بەش وەك كاكێشانەكان كونی ڕەشیان هەیە
یاخوود تاكانەییەكیان لە ناوەنددا هەیە. لەم بەراورد و لێكچواندنەدا دەمانەوێت
پێناسەیەكی نوی بۆ كونە ڕەشەكان بكەین،وە" ناوەندێكە لە هەموو جێیەك."
لە ڕێبازی زێندا چەندین هۆنراوە و كوان هەیە كە دەمانناسێنێت بە دەروازی بێ دەروازەوە
مرۆڤ دەبێت بە دەروازەی بێ دەروازەدا تێپەڕ بێت بۆ ئەوەی بگاتە سامادهی
چوارچێوەی كونەڕەشەكان سنورێكن لە پشتەوەی شوێن و كات كە تێیدا ڕووداوەكان
ناتوانن كاریگەری بخەنە سەر چاودێریكەرە دەرەكیەكە، ئەمەش مانای وایە هەرچییەك ڕوودەدات
لەودیو چوارچێوە و خاڵی كۆتایی كونەڕەشەكان نەناسراوە پێمان
دەتوانی بڵێیت كە سنوری كونەڕەشەكان بچوێنین لەگەڵ دەروازەی بێ دەروازەدا.
نێوەندێكە لە نێوان خوود و ناخوودا. هیچ (من)ێك نییە بتوانێت دەرچێت لە سنوری كونەڕەشەكە.
لەناوەڕاستی كونەڕەشەكە ڕەهەندێكی تاقانە هەیە
كە هەڵگری ملیاران خۆرە لەناو بۆشاییە بچووكەكەی سەروو خەیاڵیدا.
بێ سنور بارستایی هەیە، بەڕاستی گەردوونێكیشە كە بێئەنداز بچووكترە لە دەنكە لمێك
ئەم تاكانەییە شتێكە هەرگیز ناپێورێت و لەودیو كات و شوێنەوەیە
بەپێی فیزیا جوڵە شتێكی مەحاڵە تێیدا، بوونی شتەكانیش مەحاڵە تێیدا
هەرچییەك بێت بە دید و تێڕوانین لێی تێناگەین
لەگەڵ ئەوەشدا ناتوانین وەك تەنها نەجوڵاو و جێگیر تەماشای بكەین
لەسەرووی خامۆشی و بزاوتنەوەیە.
كە دركی ناوەندەكەت كرد كە لە هەموو شوێن و هیچ شوێنێكە، دوانەیی وردو خاش دەبێت
شێوە و بەتاڵایی و كات و ناكاتیش بزر دەبێت
دەتوانی ناوی بنێیت بە جێگەیەكی هەمیشەگۆڕاو، یان پڕ لە بەتاڵی ، لەناو چەقی ڕەهای تاریكیدا
مامۆستای گەورەی تاویزم ، لاوۆ تزۆ دەڵێت:
"تاریكی لە نێو تاریكیدا دەروازەیەكە بۆ هەموو تێگەیشتنەكان."
نوسەر و بەراوردكاری ئەفسانەكان، جۆزێف كامپێڵ، دەریخستووە كە هێمایەك كە زۆر هەیە ،
كە بەشێكە لە فەلسەفە هەمیشەییەكە، ئەو پێی دەڵێ" ئاكسیس موندی"
ناوەندەخاڵ یا بەرزترین چیا
جەمسەرێكە كە هەمووشتێكی بەدەوردا دەخولێتەوە. خاڵێكە كە جوڵەو جێگیری بەیەكەوەن.
لەم ناوەندەوە بە درەختی پڕتوانای شكۆفە بوو ئاشنا دەبین.
درەختی بودهی كە هەموو جیهانەكان پێكەوە دەبەستێتەوە. هەروەك چۆن كونەڕەشەكان خۆرەكان هەڵدەمژن،
ئاواش تۆ كاتێك لەڕاستەقینە مەزنەكە دەچیتە پێش، ژیانت دەستدەكات بە سووڕانەوە بە دەوریدا
ئیدی تۆ دیارنامێنیت، ون دەبیت
كاتێك دەڕۆیت بەرەو خودی ناوەكی، زۆر تۆقێنەر دەبێت بۆ پێكهاتەی ئیگۆت
پاسەوانی دەروازەكە لەوین بۆ پشكنینی ئەوانەی لە گەشتن.
مرۆڤ دەبێت ڕووبەڕووی گەورەترین ترسەكانی خۆی بێتەوە
لەهەمان كاتدا ڕازیبیت بە توانا خۆڕسكەكانی،بۆ ئەوەی ترسە ناوەكیەكان و جوانیە شاراوەكانی ناو خودت ڕوناك بكاتەوە
ئەگەر زهنت كاریگەر نەبێت بە شتەكان، ئەگەر خوودت بەرپەرچی نەبێت
ئەوا هەموو دیاردەیەكان كەلەلایەن نائاگاوە سەرهەڵدەدات دیار نامێنێت.
ئیمان ئەو خاڵە گرنگەیە كە لە گەشتی ڕۆحیدا بوونی زۆر پێویستە.
مەبەستمان چییە لە ئیمان؟ ئیمان وەك باوەڕ نییە. باوەڕ قەناعەتهێنانە بە شتێك لەسەر ئاستی زهن
بۆ ئەوەی ئاسوودەی و دڵنیایی بهێنیت. باوەڕ ڕێگەی زهنە بۆ ناونان و زاڵبوون بەسەر ئەزموونەكاندا.
ئیمان بە پێچەوانەوەیە
ئیمان مانەوەی تەواوە لە نەزانراویدا، ڕازیبوونە بە هەرشتێك كە سەرهەڵدەدات لەناو ئاگاییدا.
ئیمان خۆبەدەستەوەدانە بە هێزی هەڵكشان و تەوژمی تاكێتیەوە،
بۆ ئەوەی خوود هەڵبوەشێتەوە و بتوێتەوە، تاوەكو لە دەروازەی بێ دەروازەدا تێپەڕببین.
پەرەسەندنی بنیاتی كاكێشانێك زۆر پەیوەندی هەیە بە ئاستی كونەڕەشەكەوە.
هەروەك چۆن پەرەسەندنت بەستراوەتەوە بە بوونی خوودی ناوەكیتەوە
تاك و تەنهایی سروشتی ڕاستەقینەی خۆتە
ناتوانین كونەڕەشەكان ببینین، بەڵام دەزانین شتەكان بەدەوریدا دەبزوێن.
بەوەی كە چۆن كارلێك دەكات لەگەڵ كەتوارە ماددیەكاندا
بەهەمان وێنە دەتوانین سروشتی ڕاستەقینەی خۆمان ببینین.
ئەم خوودە جەوهەرییە شتێك نییە، بەڵام دەتوانین چاودێربین لە كردەی ڕووناكبوونەوە. هەروەك مامۆستای زێن سوزوكی دەڵێت
" ئەتوانم بە توندی پێداگربم و بڵێم، هیچ كەسێك رووناكبووەووە نییە، تەنها چالاكیی ڕوناكبونەوە هەیە."
ناتوانین ببینین، هەروەك چاو ناتوانێت سەیری خۆی بكات. ناتوانین سەیری بكەین چونكە
ئەوە بەهۆی ئەوەوەیە كە بینین ڕوودەدات، وەك كونەڕەشەكە سامادهی ناشت و نە هیچیش نییە.
وە شتیش نییە، بەڵكو تێكڕووخانی دوانەیی شت و ناشتە
هیچ دەرگایەك نییە پێی بچیتە ناو ڕاستییە مەزنەكەوە.
بەڵام ناكۆتا ڕێچكە هەیە، ڕێچكەكان و دارماكان وەك لولپێچە ناكۆتاكان وان.
كەسەرەتاو كۆتاییان نییە. هیچ لە دەروازەی بێدەروازەدا تێپەڕ نابێت.
هیچ زهنێك نەیتوانیوە وێنای بكات هەرگیزیش وێنا ناكرێت، هیچ كەسێك لە دەروازەی بێدەروازەدا تێپەڕ نابێت.
كەواتە مەبە بە هیچ كەسێك.
سامادهی ڕێگەی بێ ڕێگەیە، كلیلیكی ئاڵتوونییە، كۆتایهێنانە بە پێناسەی كە ئێمە ئەم بنیاتە خوودەین.
كە دنیای ناوەوە و دەرەوەمان لێكجیادەكاتەوە.
چەندین شێوازی پەرەسەندوو هەیە كە باسی توێژاڵەكانی بنیاتی خوود دەكات.
ئێمە نمونەیەكی زۆر كۆن دەهێنینەوە.
لە ئۆپانیشادەكاندا، بەرگەكانی دەوری ئاتمان یا ڕۆحیان داوە، پێی دەڵێن كۆشاكان.
هەر كۆشایەك وەك ئاوێنەیەك وایە. توێژاڵێك لە پێكهاتەی خوود، ڕووپۆش و ئاستی وەهمە.
كەوامان لێدەكات سروشتی ڕاستەقینەمان فەرامۆش بكەین، ئەگەر هاتوو خۆۆمان ناساند بە بەرگەكانەوە.
زۆركەس وێنەدانەوەكە دەبینێ و وادەزانێ ئەوە خۆیەتی.
ئاوێنەیەكیان وێنەدانەوەی توێژاڵی ئاژەڵییە،جەستە مادییەكەیە.
ئاوێنەیەكی تریان زهنتە، هزرەكانتە،غەریزەكانتە، تێڕوانینەكانتە.
دانەیەكی تریان وزەی ناوەوەتە یان پرانایە، كە دەتوانی لێی بروانیت كاتێك ڕوو لەناوەوە دەكەیت.
ئاوێنەیەكی تریان ئاستی وێنەدانەوەی خەیاڵكردنە،كە زهنی باڵا یاخود توێژاڵی ژیریی پێدەڵێن
وە هەروەها توێژاڵی هەرەباڵا یان نادوانێتی هەیە كە ئەزموون دەكرێت.
كاتێك كەسێك لە سامادهی نزیك دەبێتەوە
بە شێوەیەكی شاراوە بێشومار ئاوێنەكان یان لایەنەكانی خود هەیە
كە بتوانێت بی بینیت و لێكیان جیابكەیتەوە، وەهەروەها بەبەردەوامیش لە گۆڕاندان
بۆ زۆرینەی خەڵكی هێشتا پێویستە چینەكانی پرانیك، زهنی باڵا ڕەحمەتی نادوانێتی بدۆزنەوە و ئاشنابن پێی
ئەوان تەنانەت نازانن ئاخۆ ئەم چینانە بوونیان هەیە.
ئەم توێژاڵانە زانیاری دەدەن لەبارەی ژیانتەوە، بەڵام تۆ نایانبینیت. ئەم ئاوێنە شاراوانە
لەڕاستیدا زانیاری دەبەخشن لەبارەی ژیانمانەوە زیاتر لەوچینانەی كە دەبینرێن.
ئەم چینانە نەبینراون لەبەرئەوەی زۆرینەی خەڵك ڕۆشن نەبوونەتەوە بە ئاگایی
وەك خشڵەكەی ئیندرا ئاوێنەكان ڕەنگی یەكتری دەدەنەوە.
ڕەنگدانەو و وێنەدانەوەكانیش ناكۆتا بەردەوام دەبن،
گۆڕان لە ئاستێك لە هەمان كاتدا كاردەكاتە سەر هەموو ئاستەكانی تریش
هەندێك لەم ئاوێنانە لەوانەیە لە سێبەردا بمێننەوە، هەتا بەختێكی باشمان دەبێت
تا ڕێنیشاندانێكی گونجاو دێتە یارمەتیمان و ڕووناكی دەكەوێتە سەریان
ڕاستییەكە ئەوەیە نازانین چی نازانین، ئێستا وا خەیاڵ بكە هەموو ئاوێنەكان ورد و خاش دەكەیت
هیچ شتێك نامێنێت خۆتت پێنیشان بدات، تۆ ئەو كات لەكوێیت؟
كە زهن جێگیر بوو، ئاوێنەكان چیتر وێنە نادەنەوە.
چیتر بكەر و بەركار نامێنێت. بەڵام هەڵەكە ئەوەیە كە بارودۆخە هەمیشەییەكە بچوێنین بە هیچێتی یا بێ هۆشی
خوودە جەوهەرییەكە نە شتێكە و نە هیچ شتە
سەرچاوەكە شتێك نییە، بەتاڵییە یان خوودی ئۆقرەگرە
بەتاڵاییەكە كە سەرچاوەی هەموو شتەكانە. شێوە وەك بەتاڵایی دركی دەكات
بەتاڵایش وەك شێوە دەركی پێدەكرێت. ئەم سەرچاوەیە پزدانێكی
گەورەی ئافرێنراوەكانە ،هەڵگرە بە هەموو ئەگەرەكان
سامادهی بەخەبەربوونەوەی ئاگاییە باڵایە،ڕێك هەروەك ئەوەی
خەوێك دەبینی، لەكاتی هەستان لەخەوەكە،بۆت دەردەكەوێت هەموشتێك لەو خەوەدا
تەنها لە زهنتدا بووە. لە دەرككردن بە سامادهیدا ئەوەت بۆ دەردەكەوێت كە
هەموو شتەكانی لەم دنیایەدا ڕوودەدات لەسەر ئاستەكانی ووزە و ئاگاییە.
هەمووی ئاوێنەیە لەناو ئاوێنەدا، خەونن لەناو خەونەكاندا.
ئەو تۆیەی كەوا دەزانیت تۆیە هەمان خەون و خەوبینەرەكەشە
هەرچییەك لەم فیلمەدا باسی دەكەین بە تووندی مەیگرە, بە زهنت تەماشای مەكە.
ڕۆح خەون دەبینێت، خەونی ئەوەی كە تۆیت.
خەوەكە هەمووشتێكە و لەگۆڕاندایە، بەڵام ڕێی تێدەچێت دەركی نەگۆڕیش بكەین.
دەرك و پێزانینەكە ناتوانرێت لێی تێبگەین
بە زهنە تاكانە سنوردارەكەمانەوە
كاتێك لە نیرڤیكەلپا سامادهی دەگەڕێینەوە، ئاوینەكان جارێكی تر دەست دەكەن بە وێنەدانەوە،
ئەوە دەرك دەكرێت كە ئەو دنیایەی كەوا دەزانیت تێیدا دەژیت لە ڕاستیدا هەر خۆتیت.
نەك ئەو تۆیە سنوردارەی كە وێنەدانەوەیەكی كاتییە، بەڵام تۆ ئاگادار دەبیت بە
سروشتی ڕاستەقینەی خۆت كە سەرچاوەی هەموو ئەوەیە كە هەیە. ئەمە گزنگی ژیرییە باڵاترەكەیە.
كۆرپەیەكە، پراجنا یان عیرفان كە لە سامادهییەوە لە دایك دەبێت.
بەپێی پەڕتووكی یەعقوب، ژیری لە هیچەوە دێت، ئەم خاڵی ژیریەش .
ناكۆتا بچووكە، بەڵام هێشتا هەموو بوون دەگرێتە خۆی
بەڵام ئەمە بابەتی تێگەیشتن نییە،هەتاوەكو شێوە و فۆرمی پێنەدرێت لەناو ئاوێنەكان.
پێی دەوترێت "بیناهـ" ،پزدانێكی نەخشێنراوە لەلایەن ژیرییە باڵاكەوە
ئەو ژیرییە شێوە دەدات بە ڕۆحە كۆرپەلەییە خوداییەكە
بوونی ڕاستی ئاوێنەكان و زهنەكان كێشە نییە
بە پێچەوانەوە كێشەكە لادانە لە ڕێی ڕاست و تێڕوانینی هەڵەی مرۆڤە كە خۆمانی پێ پێناسە دەكەین.
ئەم وەهمە كە ئێمە خودێكی سنوردارین، مایایە
زانیارییە یۆگاییەكان دەڵێن بۆ دەرككردن بە سامادهی كەسەكە دەبێت چاودێری بابەتە تێڕامان لەسەركراوەكە بكات.
هەتاوەكو دیارنامێنێت و دەبێت بە تۆ ، یان تۆ دەبیت بەئەو.
هەرچەندە زمان لە دابونەریتە جۆراوجۆرەكاندا لەیەك ناچن،
بەڵام لە ڕەگ و ڕیشەوە هەموویان دەستنیشانی لەناوچوونی پێناسەی خوود یا چالاكیی خوودسەنتەری دەكەن.
بودا هەمیشە بە زاراوە نەرێنییەكان وانەی دەوتەوە.ئەو وا خەڵكی فێردەكرد كە
ڕاستەوخۆ لە بنیاتی خوود بكۆڵنەوە كە چۆن كاردەكات.ئەو نەیووتووە سامادهی چۆن كاردەكات.
جگە لەوەی كە كۆتایی ئازارچەشتنەكانە. لە ئەدڤایتا ڤێدانتا زاراوەی "نێتی نێتی" هەیە
كە بەمانای" نە ئەمە و نە ئەوە" دێت. خەڵكانی سەر ڕێگای خخوود ناسی
لێكۆڵینەوە و پرسیار لە سروشتی ڕاست یان سروشتی برەهمان دەكەن،
سەرەتا بە دۆزینەوەی كە ئەوان چی نین.
بەهەمان شێوە لە مەسیحییەتدا، قەشە تێریزا ئەڤیلا باسی ڕێگەیەكی كردووە بۆ نوێژكردن.
لەسەر بنەما نەرێنییەكە، یاخود لاهوتی نێگەتیڤ،نوێژێكی بێدەنگ،
خۆبەدەستەوەدان ویەكبوونە، كە تاكە ڕێگەیە بەرەو ڕەهایی.
لەماوەی ئەم ڕەوتی كارەوە؛ هەرشتێك كە هەتاهەتایی و نەگۆڕ نەبێت دادەماڵرێت.
لەوانەش وەك زهن، خودی ئیگۆ،هەموو دیاردەكان،
هەروەها چینە شاراوەكانی خوود. ئاگایی دەبێت ڕوون بێت
بۆ ئەوەی وێنەی سەرچاوەكە بداتەوە، ئەگەر هەندێك زانیاری قوڵت هەبێت
یان زانیارییەكە لەنائاگایدا كاربكات لە خود، ئەوا ژیانمان بە داخراوی دەمێنێتەوە.
وە دەكەوێتە ناو گۆڵمەزێكی نەخشكراوی شاراوە كە خوودە نەدۆزراوەكە پێكدەهێنێت.
كاتێك كە هەموو چینەكانی خوود ئاشكرا دەبێت ئیتر كەسەكە ئازاد دەبێت لە خوود.
ئازاد دەبێت لە هەموو چەمكەكان.
خاڵی وەرچەرخانی پەرەسەندنت ئەوكاتەیە كە بۆت دەردەكەوێت كە نازانیت تۆ كێیت
كێ ئەزموونی هەناسەدان دەكات؟ كێ ئەزموونی تامەكان دەكات؟
كێ ئەزموونی سروودەكان، بۆنە ئاینییەكان، سەما و شاخەكان دەكات؟ بینەری بینەرەكە كێیە؟
چاودێری چاودێریكەرەكە كێیە؟ .
لەسەرەتادا كاتێك چاودێری چاودێریكەرەكە دەكەیت؛ تەنها خوودی ناڕاست دەبینیت.
بەڵام ئەگەر بەردەوام و سوربیت لەسەری، ڕێگەیەكت بۆ دەكرێتەوە.
ڕاستەوخۆ بچۆ بنج و بناوانی و بزانە كێیە و چییە ئەزموون دەكات.
بەچاوكراوەیی و نەتروكاندن، بە وردوتیژیی، پیداڕۆبچۆ، پڕبەهەموو هێزی بوونتەوە.
<<گاتێ گاتێ پارا گاتێ، پاراسوم گاتێ، بۆدیسڤاها>> واتە:< ڕۆیشت،ڕۆیشت، زۆر دوور، تاگەیشتە ترۆپك و سەرچاوە، زەینی بەئاگا هاتەوەكە.>
( )
هیچ خوودێك نییە كە بێدار دەبێتەوە، هیچ كە تۆیەك نیت كە بێدار دەبیتەوە.
ئەوەی كە تۆ بێداردەبیتەوە لێی وەهمی خودە جودایی خوازەكەیە.
بێداربوونەوەیە لەو من و تۆیە سنوردارە، قسەكردن لەبارەیەوە بێمانایە.
دەبێت وەستانی ڕاستەقینەی خود ڕوبدات تا ڕاستوخۆ بزانین بە ئاگابوونەوەكە چییە.
هەركە زانرا ئیتر هیچ پێویست ناكات لەبارەیەوە بوترێت.
هەرشتێكت وترا لەبارەیەوە ئەوا دەگەڕێتەوە زهنت. من زیاد لە پێویست قسەم لەبارەوە كرد.
بەشێوەیەكی ئاسایی سێ ئاستی ئاگاییمان هەیە. بێداری، خوبینین، خەوی قوڵ.
سامادهی هەندێكجار شتێكە دەچێتە حاڵەتی چوارەم. زەمینەی لەباری ئاگاییە.
ئاگاییەكی یەكەمیە كە دەكرێت بەردەوام لە ئارادابێت و
هاوتەریب بێت لەگەڵ دۆخەكانی تری ئاگایی. لە ڤێدانتادا پێی دەوترێت"توریا"
زاراوەی تر بۆ توریا، ئاگایی مەسیحە، ئاگایی كریشنا
سروشتی بەدا یان ساهاجا سامادی. لە ساهاجا سامادهیدا خودە ناوەكییەكە دەمێنێتەوە لە ئێستادا
هاوكات لەگەڵ تەواوی هەموو فرمانەكانی مرۆڤ.
ئۆقرەگرییەكە كە لە نێوەندی لولپێچی دیاردە گۆڕاوەكاندا بە نەجوڵاوی دەمینێتەوە.
هزرەكان، هەستەكان، سۆز و وزە بەدەوری چێوەكەیدا دەسوڕێنەوە
بەڵام ڕێژەی ئۆقرەگری یان منێتی لە چالاكییەكانی دەرەوەدا دەمێننەوە ڕێك هەروەك لە مێدیتەشندا ڕوو دەدات.
ڕێی تێدەچێت خوودە ناوەكییەكە ئامادەیی هەبێت تەنانەت لەناو خەوی قوڵیشدا،
كە هۆشیاری منێتی لە هاتن و ڕۆشتندا نابێت،
تەنانەت ئەگەر دۆخی ئاگاییان بگۆڕێت.
ئەوە خەوی یۆگییانەیە.
لە سروودی سروودەكان ، یان سروودەكانی سولەیمان كە لە بایبڵی عیبری، پەیمانی كۆندا هەیە
تێیدا دەڵێت:"من دەخەوم بە ڵام دڵم بێدارە." كە ئەمە پەییبردنە بە ئاگایییە
ناكەسییە هەتاهەتاییەكە، كە ڕەنگیشی داوەتەوە لە وتەكانی حەزرەتی مەسیح
كە دەڵێت:"پێش ئەوەی ئیبراهیم بێت من هەبووم."
یەك ئاگایی كە ڕووناكی دەخاتە سەر بێشوومار ڕووخسارەكان و فۆرمەكان.
سەرەتا وەك بڵێسەیەكی ناسك لە دوو جەمسەرەكەی ناو تۆدا لەدایك دەبن.
ئاگاییە نێرینەكە لەگەڵ وزە مێینە واڵا و خۆبەدەستەوەدەرەكە.
ورد و ناسكە و بەئاسانی لەدەست دەدرێت، مرۆڤ دەبێت زۆر وریای بێت و بیپارێزێت،
بە زیندووی بیهێڵێتەوە تا پێدەگات.
سامادهی حاڵەتێكی بێكاتی ئەزەلی ئاگاییە و لە هەمان كاتدا
قۆناغێكی گەشەسەندنی ڕەوتەكەیە. شتێكی ئۆرگانیكە و بە پێی كات گەشە دەكات.
تا زیاتر كات بەسەر ببەیت لەسامادهیدا ولە ئێستادابیت، لە بێكاتیدا بیت،
زیاتر و زۆرتر ئاڕاستەی دڵ دەبیت، واتە گیان یان ئاتمان.
وە كەمتر بایەخ بە بنیاتە مەرجدارەكە دەدەیت.
ئەمەیە كە مرۆڤ چۆن ئازاد دەبێت لە زهنە نزمەكەی، ئازاد لە بیركردنەوە نەخۆشەكەی.
پەیوەندییە تۆڕەكانی ناوەوە دەگۆڕێت. وزە چیت نائاگایانە ناڕژێتە ناو پێكهاتە بیناكراوە كۆنەكەوە.
بە مانایەكی تر كەسەكە چیتر خۆی پێناسە ناكات بە
بنیاتی خودەكەوە، بە جیهانی دەرەوەی شێوەكان.
بۆ درككردن بە سامادهی، پێویست دەكات هەوڵی مەزن بدرێت، كەوا ببێتە خۆڕادەستكردنی تەواوەتی خودی خۆت.
خۆتەسلیمكردنەكە ئەوەندە گشتگیر بێت كە
تەواوی كۆششی كەسەكە لەخۆبگرێت، بە هەموو وزەیەوە. ئەوە هاوسەنگی كۆشش و خۆتەسلیمكردنە.
ینگ و یانگە، جۆرێكە لە هەوڵدانی بێهەوڵ
یۆگی و عارفی هیندی ، پاراماهانسا ڕاماكریشنا دەڵێت:
"هەوڵی ڕووناكبوونەوە مەدە هەتاوەكو هەوڵەكەت وەك هەوڵی ئەو پیاوەی كە قژی گڕ دەگرێت و بەدوای گۆمە ئاوێكدا دەگەڕێت بیكوژێنێتەوە."
بە هەموو بوونتەوە كۆششی بۆ بكە.
لەوكاتەی كەسەكە دەیەوێت ئیگۆی باڵا بكات، پێویستی بە ئازایەتی و وریایی و خۆڕاگری دەبێت
تاوەكو كۆرپەلەكە بەزیندووی بمێنێتەوە، بۆ ئەوەی جارێكی تر نەكەوێتە ناو چنراوە دنیاییەكانەوە.
ویست و ئامادەباشی دەوێت تالەبەرامبەر تەوژمەكە بوەستیتەوە.
لەدژی تۆڕە چنراوە بێبەزییەكە تێكشكێنەرەكە، چەرخە دەستاڕییەكەی سامسارا.
هەر هەناسەیەك، هەر هزر و بیرێك، هەر كارو كردەوەیەك دەبێت لەپێناو ناسینی سەرچاوەكەدا بێت.
سامادهی بە هەوڵدان بەدەستنایەت، هەروەها شتێكی ئاسانیش نییە. دەبێت دەست بەرداری هەوڵدانیش ببیت.
ئەوە دوانەییە و تەنها لە زهنیشدا هەیە. بەدیهاتنی ڕاستەقینەی سامادهی زۆر ساكارە.
سامادهی ئەوەنە جیانەبووەیە كە هەمیشە زمان لە ئاستیدا دەستەوەستانە.
كە خۆی بە زگماكی دوانەییە. یەك ئاگایی بنچینەیی هەیە
كە وەك دنیا خۆی بێداردەكاتەوە، بەڵام بەهۆی چینەكانی زهنەوە لێڵ و دژوار دەبێت.
وەك خۆر كە لە پشت هەورەوە شاردراوەتەوە. كاتێك كە هەر توێژاڵێكی زهن لادەدرێت
كرۆكی كەسەكە ئاشكرا دەبێت.
هەر توێژاڵێكی زهن لاببرێت، خەڵك بە سامادهی ناوی دەبات.
خەڵك ناو لە ئەزمونە جیاوازەكان دەنێن و ناو بۆ دیاردە جۆراوجۆرەكان دیاری دەكەن.
بەڵام سامادهی ئەوەنە سادە و ساكارە كاتێك پێت دەڵێن چۆنە و چۆن پێی دەگەیت
ئەوا زهنت لێی تێناگات.
لەڕاستیدا سامادهی ئاڵۆز یان سادە نییە، تەنها زهنە وای لێدەكات.
كە زهن نەما كێشەیەك نامێنێت،
چونكە زهن دەبێت بوەستێنرێت بۆ گەیشتن پێی، كە ئەوەش ڕوودانی زۆر قورسە.
پوختەترین وانەی سامادهی لەم دەستەواژەدا خۆی دەبینێتەوە كە دەڵێ:
" ئۆقرەبگەرە و بزانە."
چۆن دەتوانین وشە و وێنەكان بەكار بهێنین بۆ ئاماژەدان بە ئۆقرەگری؟
چۆن دەتوانین مانای بێدەنگی بە دەنگەدەنگ بگەیەنین؟ لەجیاتی قسەكردن لەبارەی سامادهی وەك چەمكێكی زهنی و ڕۆشنبیری
ئەم فیلمە بانگێكی ڕیشەییە بۆ هیچ نەكردن، بانگیكە بۆ مێدیتەیشن،
بۆ خامۆشی ناوەكی، نوێژێكی بێدەنگە و بانگێكە بۆ وەستاندن.
هەمووشتێك بوەستێنە كە بەهۆی زهنە نەفسییە نەخۆشەكەوە هان دەدرێت.
جێگیربە و بزانە. .
كەس ناتوانێت پێت بڵێت چی لەم جێگیرییەوە پەیدادەبێت.
بانگێكە بۆ كردار لە دڵێكی ڕۆحانییەوە.
وەك یادخستنەوەی شتێكی دێرینە.ڕۆح بیداردەبێتەوە و خۆی بیردەكەوێتەوە.
وەك گەشتیارێكی خەوتوو بووە ، بەڵام ئێستا بە تاڵایی بێدار دەبێتەوە و
خۆی لەشتەكاندا بەدیدەكات.
ناتوانیت وێنای سامادهی بكەیت بەو زهنە سنوردارەی ئیگۆیەوە.
هەروەك چۆن ناتوانین وەسفی ڕەنگ بكەیت بۆ كەسێكی نابینا. زەهنت ناتوانێت ئەوە بزانێت.
زهن ناتوانێت بەرهەمی بهێنێت، بۆ پەیبردن بە سامادهی دەبێت بە ڕێگەی جیاواز ببینیت.
نەك بۆ ئەوەی شتەكان لێك جیابكەیتەوە بەڵكو بۆ ئەوەی پەی بە بینەرەكە ببەیت.
قەشە فرانسیس ئەسیسی دەڵێت:" ئەوەی بەدوایدا دەگەڕێیت هەرئەوەیە كە تەماشا دەكات."
هەركە جارێك مانگت بینی ئیتر دەتوانیت تیشكدانەوەكەی بناسیتەوە.
خودی ڕاستەقینە هەمیشە هەیە، لە هەموو شتێكدایە، بەڵام تۆ پەیت بە ئامادەبوونی نەبردووە.
كاتێك خۆت وەك خودی ڕاستەقینە دەناسیتەوە و تێیدا دەژیت لەسەروو زهن و هەستەكانەوە،
ڕێی تێدەچێت ئەزموونی سەرسامكەرت هەبێت لە زۆربەی شتە دنیاییەكاندا. ئێمە دەبینە خودی شتە سەرسامییەكە.
هەوڵ مەدە ئازاد بیت لە ئارەزووەكان، چونكە ویستی ئازادبوون لە ئارەزووەكان بۆ خۆی ئارەزوویەكە.
ناتوانیت جێگیر بیت چونكە هەوڵی جێگیربوون جوڵەیە.
درك بە جێگیری بكە كە هەمیشە هەیە و پێشوەخت ئامادەیە.
ببە بە جێگیرییەكە و بزانە.
كاتیك هەموو هەڵبژاردە و ناكۆكییەك وازلێدێنین، سەرچاوەكە دەردەكەوێت.
بەڵام تەنانەت بە سەرچاوەكەشەوە وابەستە مەبە. ڕاستییە مەزنەكە، تاوۆ، نەیەكە و نەدووە.
ڕامانا ماهاریشی دەڵێت:"خود تەنها یەكە، ئەگەر سنورداربیت ئەوا ئیگۆیە، ئەگەر بێسنوربێت ئەوا ناكۆتایە و ڕاستییە مەزنەكەیە."
ئەگەر باوەڕ بەوە بكەی كە چی وتراوە، ئەوە لە دەستت داوە.
ئەگەر باوەڕیشی پینەكەیت هەر لەدەستت داوە. باوەڕ و بێ باوەڕی لە هەمان ئاستی زهندا ئیش دەكەن.
ئەو دوانە پێویستیان بە زانیارییە، بەڵام ئەگەر بچیتە ناو لێكۆڵینەوەكانی خۆتەوە،
هەموو بوار و لایەنێكی بوونت تاقی بكەیتەوە، بگەڕێی بەدوای ئەوەی كێیە كە پشكنینەكە دەكات.
ئەگەر بە پێی ئەم بنەمایە بژیت كە دەڵێ: " ویستی من نییە بەڵكو ویستە باڵاترینە كاردەكات."
ئەگەر نیازت هەیە گەشت بكەیت بۆ سەروو هەموو ئەو شتانەی دەیانزانیت، ئەوا لەوانەیە
دەركی ئەو شتانە بكەیت كە هەوڵدەدەم بیانڵێم. تەنها ئەوكاتە خۆت تامی دەكەیت.
تامی ڕازە كاریگەرە قوڵەكە و جوانی بوون بە سادەیی دەكەیت
ئەگەرێكی تر بۆ ژیان، شتێكی پیرۆز هەیە، شتێكی ناڕوون هەیە،
كە دەتوانرێت لە قوڵاییە جێگیرەكانی بوونت بدۆزرێتەوە، لەودیو چەمكەكانەوە،
لەودیو دۆگماكانەوە، لەودیو چالاكی و پەسەندكردنەكانەوە.
بە ڕێوڕەسم و مەشق و تەكنیكەكان بەدەست نایەت. هیج چۆنایەتییەك نییە بۆ بەدەست هێنانی.
سیستەمێك نییە، ڕێگەیەك نییە بۆ ڕیگاكە، هەروەك لە زێندا وا دەڵێن.
دۆزینەوەی ڕووخسارە ڕەسەنەكەیە كە لەپێش لەدایك بوونت هەبووە.
ئەمە مانای ئەوە نییە شتی زیاتر بۆ خۆت زیاد بكەیت، ئەمە بوونە بە ڕووناكی خۆت
ڕووناكییەك كە وەهمی خوود لادەبات. ژیان هەمیشە پڕكار دەبێت.
دڵ بەردەوام بێئارام دەبێت تاوەكو دەگاتە ئارامی و پشوو
لەو ڕاز و نهێنییە كە لەسەروو ناو و شێوەوەیە.