سوار بوونی شەپۆل هاوشێوەی
دەسکەوتنی خێرایی لەناکاوە
لەهەمان کاتدا فڕینی چاڕۆگەیشە.
وەک ڕۆشتن بەسەر ئاو و فڕین.
پێموایە وەک بەرەنگاری دژی
دیاردەیەکی سروشتی بێت.
[شتێکی بچوک. بیرۆکەیەکی گەورە].
خلیسکانی سەر ئاو خوازیاری بیرکردنەوەی
ئێرگۆنۆمیکیە.
چۆن بوەستم لەسەری؟ چۆن نەکەوم؟
بەڵام لەهەمان کاتدا،
دەبێ لەم ژینگە ئاویە کار بکات.
لە لایەکەوە پێویستە سوار ڕەچاوی
هەندێ شوێن بکات
لە لایەکی ترەوە پێویستە ڕەچاوی
ئاو و فیزیا بکرێت.
تەختەی خلیسکان لە چەند بەشێک پێک هاتوە
کە ئیسفنجییە و یارمەتی
سەر ئاو کەوتن دەدات،
ڕووی تەختەکەش جۆرێکە لە کەتیرە،
هەندێک جاریش فایبەرە.
زۆر جار بەستەرێک،
وەک پارچە تەختەیەک
لە ناوەڕاست جێگیر دەکرێت،
وای لێدەکات بەهێزتر بێت.
بێشکەکە لە ڕووی پێشەوە چەماوەتەوە.
ئەمە گرینگە چونکە جۆری
ئەو شەپۆلەی دەتوانێ سواری بێت دیاری دەکات،
و ڕێژەی لێژی شەپۆلەکە چەندە.
کلکەکە کار دەکاتە سەر
پێشکەش کردنەکە.
کلکی جیاواز کاردانەوەی جیاواز
دروست دەکات،
بۆ ئارەزووی تاک دەگەڕێتەوە.
تێگەیشتنمان بۆ خلیسکانی سەر ئاو
لە تاهیتیەکانەوە هاتووە کاتێک
لە ۱۲۰۰ی زاینەوە بۆ هاوای هێنران.
کاتێک لە ساڵی ۱۷٨۰ جەیمس کوک گەیشت،
سەدەها کەسی ناو ئاو سەرنجی ڕاکێشا بوو،
منداڵ، ئافرەت، پیاو بە ڕووتی
خلیسکانیان دەکرد.
موژدەبەرێکی کاڵڤینیست گەیشت
بەوە ئابڕویان چوو.
بوو بە چالاکیەکی نایاسایی.
دەبێتە پێچەوانەی کلتور.
باوکی خلیسکانی مۆدێرن کەسێکی
هاواییە، ناوی دیوک کاهانمۆکە.
مەلەوانێکی ناوەزە بوو،
لە ئۆڵۆمپیاتی ۱۹۱۲ مەدالیای زێڕی بردەوە.
بە جیهاندا گەڕاوە بۆ
نیشاندانی مەلەکردنەکەی
بەڵام خلیسکێنی ئاو دێنێ
وخلیسکان دەکات.
وێنای بکە، خەڵک پێشتر
خلیسکێنەیان نەبینیوە.
لەناکاو، کەسێک لە شوێنێکی دوورەوە
لەسەر ئاو وەستاوە و سواری ئاو بووە.
دێتەوە بۆ هاوای،
دەست بە دروست کردنی بۆڕدی زیاتر دەکات.
پێش جەنگی جیهانی دووەم،
سەیری بۆڕدی تەختەیی قورست دەکرد.
دوای جەنگی دووەمی جیهانی،
ئامێر و تەکنەلۆژیای نوێ بەر دەست بوو،
ئەمەش وایکرد بۆڕدەکان سوکتر وهەرزانتر بن،
بەڵام هێشتا شتێکی نەریتی بوو،
شتێک کە تایبەت بۆ خەڵک دروست کرابوو
یان ئامانجێکی دیاریکراو.
پەیوەندیەکی هاوسوودی بوو
لە نێوان بەکارهێنەر و درووست کەر دا.
پێوانەی زۆر جیاواز هەیە
کاریگەری دەکاتە سەر
وەرزشوانک کە چۆن تەختەکە
لە ئاودا دەجووڵێنێت.
تەختەی درێژ بۆ شەپۆڵی بچوکتر بەکار دێت.
سوار بوونی شەپۆل شێوازی زۆرە.
دەتوانی لەسەری بڕۆیت،
پەنجەکانت بخەیە سەری و باڵەکانت بکەیتەوە.
تەختەی کورت خێراترە.
قورسن بۆ سوار بوون و لە ژێر لەش نوقم دەبن.
شێوازی درووست کردنی پەیوەستە
بەم هۆکارە ماددیانەوە،
چۆن بمەوێت خۆم بخەمە ناو ئاو.
دەربڕینێکە زیاتر لە چالاکیەکی وەرزشی.
لەوانەیە لەبەر ئەوە بێت کە ئاو فێڵبازە.
ناتوانیت ڕووبەڕووی ببیتەوە یان بیگۆڕیت.
باشترین شت دەتوانم بیکەم
ئاشنا بوون بە کردارەکانیەتی.
خلیسکانەکە لەوانەیە گەورە و گەورەتر بێت
کاتێک لە ناو ئاویت دەرپەڕێت،
پێکهاتەکان لە گۆڕاندان.
با هەڵدەکات.
دەبێت لەگەڵ سرووشت بگونجێیت.
پێویستە هەموو شتێک ببینیت و هەستی پێ بکەیت
کە لە دەورووبەرت ڕوودەدات.
هێشتا ،زۆر کورتە.
پێنج، هەشت، ۱٥ چرکە.
لەناودەچێت بەڵام دەبێت
جارێکی تر سواری بیەوە.