0:00:07.044,0:00:10.294 لە سەدەی ١٦ ھەمدا، زانای بیرکاری[br]ڕۆبەرت ڕیکۆردێ 0:00:10.294,0:00:13.044 کتێبێکی نووسی بە ناوی[br]'زە ویتستۆن ئەف ویتی' 0:00:13.044,0:00:15.967 بۆ ئەوەی خوێندکارە ئینگلیزەکان فێری[br]زانستی جەبر بکات. 0:00:15.967,0:00:21.115 بەڵام ئەو ھیلاک بوو لە زۆر نووسینەوەی[br]وشەی"یەکسانە بە". 0:00:21.115,0:00:22.626 چۆن چارەسەری دەکات؟ 0:00:22.626,0:00:27.238 ئەو وشانەی گۆڕی بە دوو پارچە ھێڵی[br]تەریبی ئاسۆیی لەسەر یەک. 0:00:27.238,0:00:32.265 چونکە بەو شێوەی ئەو دەیبینی،[br]دوو شت ناکرێت لەوە زیاتر یەکسان بن. 0:00:32.265,0:00:34.954 دەکرا چوار پارچە ھێڵ بەکار بهێنێت[br]لە جیاتی دوو؟ 0:00:34.954,0:00:36.196 بێگومان دەکرا. 0:00:36.196,0:00:38.289 دەکرا پارچە ھێڵی ستوونی بەکار بهێنێت؟ 0:00:38.289,0:00:40.704 لە ڕاستیدا، ھەندێک خەڵک بەکاریان ھێنا. 0:00:40.704,0:00:44.995 ھیچ ھۆکارێک نییە لە پشت ئەو شێوەی [br]نیشانەی یەکسانەی کە ئەمڕۆ ھەیە. 0:00:44.995,0:00:48.032 لە ھەندێک خاڵدا، تەنھا جێگیر کراوە،[br]وەک جۆرێک لە کلتور. 0:00:48.032,0:00:50.838 زانایانی بیرکاری زیاتر و زیاتر [br]ئەم نیشانەیان بەکار هێنا، 0:00:50.838,0:00:55.568 لە کۆتاییدا، بوو بە ھێمایەکی ستاندارد[br]بۆ یەکسان بوون. 0:00:55.568,0:00:56.967 بیرکاری پڕە لە ھێما. 0:00:56.967,0:00:57.742 ھێڵەکان، 0:00:57.742,0:00:58.562 خاڵەکان، 0:00:58.562,0:00:59.301 تیرەکان، 0:00:59.301,0:01:00.257 پیتەکانی ئینگلیزی، 0:01:00.257,0:01:01.212 پیتەکانی یۆنانی، 0:01:01.212,0:01:02.189 سەر ھێڵەکان، 0:01:02.189,0:01:03.348 بن ھێڵەکان، 0:01:03.348,0:01:05.959 دەکرێت زۆر تێکەڵ و پێکەڵ دەربکەوێت. 0:01:05.959,0:01:09.819 ئاساییە کە ژمارەی ئەم ھێمایانە کەمێک[br]ترسناک دەرکەون 0:01:09.819,0:01:13.048 و ئاساییە کە بپرسین کە ھەمویان لە کوێوە [br]ھاتوون؟ 0:01:13.048,0:01:16.608 ھەندێک کات، وەک ڕیکۆرد خۆی تێبینی[br]کرد بوو، ھێمای یەکسان بوون، 0:01:16.608,0:01:21.508 گونجاندنێکی بەجێ ھەیە لە نێوان ھێماکە و[br]ئەو شتەی کە پیشانی دەدات. 0:01:21.508,0:01:25.200 نموونەیەکی تری ئەمە بریتیە لە [br]نیشانەی کۆ بۆ زیاد کردن، 0:01:25.200,0:01:30.487 کە بنەچەکەی دەگەڕێتەوە بۆ وشەی et ی[br]لاتینی کە واتا "و". 0:01:30.487,0:01:33.840 ھەندێک کات، ھەرچۆنێک بێت، ھەڵبژاردنی[br]ھێما زیاتر ھەڕەمەکیە، 0:01:33.840,0:01:36.571 وەک کاتێک زانای بیرکاری بە ناوی[br]کریستیان کرامپ 0:01:36.571,0:01:40.181 کە ھێمای سەرسوڕمانی لە لێکداندا بەکار ھێنا 0:01:40.181,0:01:44.683 تەنھا لەبەر ئەوەی پێویستی بە کورت کراوەیەک[br]بوو بۆ دەستەواژەیەکی لەم شێوەیە. 0:01:44.683,0:01:48.058 لە ڕاستیدا، ھەموو ئەم ھێمایانە داھێنراون[br]یان گونجێنراون 0:01:48.058,0:01:51.972 لە لایەن زانایانی بیرکاری کە دەیانویست[br]ڕێبگرن لە دووبارە کردنەوەی قسەکانیان 0:01:51.972,0:01:57.022 یان بەکارھێنانی وشەی زۆر[br]بۆ نووسینی بیرۆکەکانی بیرکاری. 0:01:57.022,0:01:59.683 زۆرێک لەو ھێمایانەی لە بیرکاریدا[br]بەکاردێن پیتن، 0:01:59.683,0:02:03.819 بە گشتی لە ئەلفوبێی لاتینی و یۆنانیەوەن. 0:02:03.819,0:02:08.029 تیپەکان بە زۆری ئەو ڕێژانە دەر دەبڕن[br]کە نەزانراون، 0:02:08.029,0:02:11.191 لەگەڵ پەیوەندی لە نێوان گۆڕاوەکان. 0:02:11.191,0:02:15.251 ھەروەھا لە جێی ھەندێک ژمارەی دیاری کراو[br]بەکاردێن کە زۆر دەر دەکەون 0:02:15.251,0:02:21.020 بەڵام قورس یان گران دەبێت کە بە تەواوی[br]لە شێوەی دەیی دا بنوسرێن. 0:02:21.020,0:02:26.351 ھەروەھا کۆمەڵەی ژمارەکان و ھەموو [br]ھاوکێشەکان دەکرێت بە وشەش بخرێنە ڕوو. 0:02:26.351,0:02:29.489 ھێماکانی تر بەکاردێن بۆ خستنە ڕووی[br]کردارەکان. 0:02:29.489,0:02:32.263 ھەندێک لەوانە تایبەت و بە بەھابوون[br]وەک کورتکردنەوەی نووسین 0:02:32.263,0:02:36.882 چونکە ئەوان کردارە دووبارەوەبووەکانیان[br]کورت دەکردەوە بۆ تەنھا یەک دەستەواژە. 0:02:36.882,0:02:41.553 کۆکردنەوەی دووبارەی ھەمان ژمارە[br]کورت کرایەوە بە ھێمای جاران کردن 0:02:41.553,0:02:44.482 ئیتر شوێنی زیاتری نە دەگرت وەکوو پێشتر. 0:02:44.482,0:02:47.922 ژمارەیەک کە جارانی خۆی دەکرایەوە[br]کورت کرایەوە بە توان 0:02:47.922,0:02:51.212 کە پێت دەڵێت چەند جار کردارەکە[br]دووبارە بکەیتەوە. 0:02:51.212,0:02:54.252 و کۆمەڵێ دەستەواژەی دووبارەکراوە [br]کە بە یەکەوە دەھاتن 0:02:54.252,0:02:57.213 کورت کرایەوە بۆ نیشانەی کاپیتاڵ سیگما. 0:02:57.213,0:03:01.403 ئەم ھێمایانە درێژی ژماردن کردنیان[br]کەم کردەوە بۆ چەمکی بچوکتر 0:03:01.403,0:03:05.024 کە ئەوھا بەکارھێنانیان زۆر ئاسانترە. 0:03:05.024,0:03:07.954 ھێماکان دەتوانن کورتە یاسا دابنێن 0:03:07.954,0:03:10.637 دەربارەی چۆنێتی ئەنجامدانی ژماردن. 0:03:10.637,0:03:13.965 ئەم یاسایانە ڕەچاو بکە لەسەر ژمارەیەک. 0:03:13.965,0:03:15.924 چەند ژمارەیەک دیاری بکە کە لە بیرتایە، 0:03:15.924,0:03:17.394 جارانی دووی بکە، 0:03:17.394,0:03:18.964 یەک لە ئەنجامەکەی دەربکە، 0:03:18.964,0:03:21.397 ئەنجامی ئەویش جارانی خۆی بکەوە، 0:03:21.397,0:03:23.235 ئەنجامەکەی دابەشی سێ بکە، 0:03:23.235,0:03:26.645 و لەگەڵ یەک کۆی بکەوە بۆ [br]دەستکەوتنی ئەنجامی کۆتایی. 0:03:26.645,0:03:32.186 بە بێ ھێماکان، ڕوبەڕووی ئەم پارچە[br]نوسینە زۆرە دەبینەوە. 0:03:32.186,0:03:35.796 لەگەڵ ھێماکان، دەستەواژەیەکی جوان و[br]ڕێکمان دەبێت. 0:03:35.796,0:03:37.496 ھەندێک جار، ھەر وەک یەکسان، 0:03:37.496,0:03:40.754 ئەم ھێمایانەش مانا دەدەن بە دەستەوە[br]لە شێوەی فۆرم. 0:03:40.754,0:03:43.607 بەڵام، زۆریشیان ھەڕەمەکین. 0:03:43.607,0:03:46.678 تێگەشتن لێیان بە لەبەر کردنی[br]ماناکانیان دەبێت 0:03:46.678,0:03:52.017 و بەکارھێنانیان دەبێت لە دۆخی جیاوازدا[br]تا دەبنە شتێکی باو، ھاوشێوەی زمان فێربوون. 0:03:52.017,0:03:54.616 ئەگەر ڕوبەڕوی شارستانیەتیەکی[br]بونەوەری ئاسمانی ببینەوە، 0:03:54.616,0:03:58.757 بێگومان دەبینین ھێماکانی لای ئەوان[br]جیاوازن لەوانەی ئێمە. 0:03:58.757,0:04:04.367 بەڵام گەر وەک ئێمە بیر بکەنەوە ئەوا[br]ئەوانیش ھێمایان ھەیە. 0:04:04.367,0:04:08.636 و لەوانەشە ھێماکانیان زۆر لەوانەی[br]ئێمە بچێت. 0:04:08.636,0:04:10.767 ئەگەری ھەیە نیشانەی جارانی خۆیانیان ھەبێت، 0:04:10.767,0:04:12.127 ھێما بۆ ڕێژەی نەگۆڕ، 0:04:12.127,0:04:14.906 و بۆ یەکسانەش، بە ھەمان شێوە.