لە سەدەی ١٦ ھەمدا، زانای بیرکاری
ڕۆبەرت ڕیکۆردێ
کتێبێکی نووسی بە ناوی
'زە ویتستۆن ئەف ویتی'
بۆ ئەوەی خوێندکارە ئینگلیزەکان فێری
زانستی جەبر بکات.
بەڵام ئەو ھیلاک بوو لە زۆر نووسینەوەی
وشەی"یەکسانە بە".
چۆن چارەسەری دەکات؟
ئەو وشانەی گۆڕی بە دوو پارچە ھێڵی
تەریبی ئاسۆیی لەسەر یەک.
چونکە بەو شێوەی ئەو دەیبینی،
دوو شت ناکرێت لەوە زیاتر یەکسان بن.
دەکرا چوار پارچە ھێڵ بەکار بهێنێت
لە جیاتی دوو؟
بێگومان دەکرا.
دەکرا پارچە ھێڵی ستوونی بەکار بهێنێت؟
لە ڕاستیدا، ھەندێک خەڵک بەکاریان ھێنا.
ھیچ ھۆکارێک نییە لە پشت ئەو شێوەی
نیشانەی یەکسانەی کە ئەمڕۆ ھەیە.
لە ھەندێک خاڵدا، تەنھا جێگیر کراوە،
وەک جۆرێک لە کلتور.
زانایانی بیرکاری زیاتر و زیاتر
ئەم نیشانەیان بەکار هێنا،
لە کۆتاییدا، بوو بە ھێمایەکی ستاندارد
بۆ یەکسان بوون.
بیرکاری پڕە لە ھێما.
ھێڵەکان،
خاڵەکان،
تیرەکان،
پیتەکانی ئینگلیزی،
پیتەکانی یۆنانی،
سەر ھێڵەکان،
بن ھێڵەکان،
دەکرێت زۆر تێکەڵ و پێکەڵ دەربکەوێت.
ئاساییە کە ژمارەی ئەم ھێمایانە کەمێک
ترسناک دەرکەون
و ئاساییە کە بپرسین کە ھەمویان لە کوێوە
ھاتوون؟
ھەندێک کات، وەک ڕیکۆرد خۆی تێبینی
کرد بوو، ھێمای یەکسان بوون،
گونجاندنێکی بەجێ ھەیە لە نێوان ھێماکە و
ئەو شتەی کە پیشانی دەدات.
نموونەیەکی تری ئەمە بریتیە لە
نیشانەی کۆ بۆ زیاد کردن،
کە بنەچەکەی دەگەڕێتەوە بۆ وشەی et ی
لاتینی کە واتا "و".
ھەندێک کات، ھەرچۆنێک بێت، ھەڵبژاردنی
ھێما زیاتر ھەڕەمەکیە،
وەک کاتێک زانای بیرکاری بە ناوی
کریستیان کرامپ
کە ھێمای سەرسوڕمانی لە لێکداندا بەکار ھێنا
تەنھا لەبەر ئەوەی پێویستی بە کورت کراوەیەک
بوو بۆ دەستەواژەیەکی لەم شێوەیە.
لە ڕاستیدا، ھەموو ئەم ھێمایانە داھێنراون
یان گونجێنراون
لە لایەن زانایانی بیرکاری کە دەیانویست
ڕێبگرن لە دووبارە کردنەوەی قسەکانیان
یان بەکارھێنانی وشەی زۆر
بۆ نووسینی بیرۆکەکانی بیرکاری.
زۆرێک لەو ھێمایانەی لە بیرکاریدا
بەکاردێن پیتن،
بە گشتی لە ئەلفوبێی لاتینی و یۆنانیەوەن.
تیپەکان بە زۆری ئەو ڕێژانە دەر دەبڕن
کە نەزانراون،
لەگەڵ پەیوەندی لە نێوان گۆڕاوەکان.
ھەروەھا لە جێی ھەندێک ژمارەی دیاری کراو
بەکاردێن کە زۆر دەر دەکەون
بەڵام قورس یان گران دەبێت کە بە تەواوی
لە شێوەی دەیی دا بنوسرێن.
ھەروەھا کۆمەڵەی ژمارەکان و ھەموو
ھاوکێشەکان دەکرێت بە وشەش بخرێنە ڕوو.
ھێماکانی تر بەکاردێن بۆ خستنە ڕووی
کردارەکان.
ھەندێک لەوانە تایبەت و بە بەھابوون
وەک کورتکردنەوەی نووسین
چونکە ئەوان کردارە دووبارەوەبووەکانیان
کورت دەکردەوە بۆ تەنھا یەک دەستەواژە.
کۆکردنەوەی دووبارەی ھەمان ژمارە
کورت کرایەوە بە ھێمای جاران کردن
ئیتر شوێنی زیاتری نە دەگرت وەکوو پێشتر.
ژمارەیەک کە جارانی خۆی دەکرایەوە
کورت کرایەوە بە توان
کە پێت دەڵێت چەند جار کردارەکە
دووبارە بکەیتەوە.
و کۆمەڵێ دەستەواژەی دووبارەکراوە
کە بە یەکەوە دەھاتن
کورت کرایەوە بۆ نیشانەی کاپیتاڵ سیگما.
ئەم ھێمایانە درێژی ژماردن کردنیان
کەم کردەوە بۆ چەمکی بچوکتر
کە ئەوھا بەکارھێنانیان زۆر ئاسانترە.
ھێماکان دەتوانن کورتە یاسا دابنێن
دەربارەی چۆنێتی ئەنجامدانی ژماردن.
ئەم یاسایانە ڕەچاو بکە لەسەر ژمارەیەک.
چەند ژمارەیەک دیاری بکە کە لە بیرتایە،
جارانی دووی بکە،
یەک لە ئەنجامەکەی دەربکە،
ئەنجامی ئەویش جارانی خۆی بکەوە،
ئەنجامەکەی دابەشی سێ بکە،
و لەگەڵ یەک کۆی بکەوە بۆ
دەستکەوتنی ئەنجامی کۆتایی.
بە بێ ھێماکان، ڕوبەڕووی ئەم پارچە
نوسینە زۆرە دەبینەوە.
لەگەڵ ھێماکان، دەستەواژەیەکی جوان و
ڕێکمان دەبێت.
ھەندێک جار، ھەر وەک یەکسان،
ئەم ھێمایانەش مانا دەدەن بە دەستەوە
لە شێوەی فۆرم.
بەڵام، زۆریشیان ھەڕەمەکین.
تێگەشتن لێیان بە لەبەر کردنی
ماناکانیان دەبێت
و بەکارھێنانیان دەبێت لە دۆخی جیاوازدا
تا دەبنە شتێکی باو، ھاوشێوەی زمان فێربوون.
ئەگەر ڕوبەڕوی شارستانیەتیەکی
بونەوەری ئاسمانی ببینەوە،
بێگومان دەبینین ھێماکانی لای ئەوان
جیاوازن لەوانەی ئێمە.
بەڵام گەر وەک ئێمە بیر بکەنەوە ئەوا
ئەوانیش ھێمایان ھەیە.
و لەوانەشە ھێماکانیان زۆر لەوانەی
ئێمە بچێت.
ئەگەری ھەیە نیشانەی جارانی خۆیانیان ھەبێت،
ھێما بۆ ڕێژەی نەگۆڕ،
و بۆ یەکسانەش، بە ھەمان شێوە.