‎دەستان بەرزکەنەوە، چەند کەس ‎لە ئێوە ئاژەڵی ماڵی خۆش دەوێت ؟ چەند کەس لە ئێوە سەگی خۆشدەوێت ؟ (دڵخۆشی) ‎چەند کەس لەئێوە ڕۆژێکی بێزارکەر ‎و ناخۆشی ھەبوو لە کاردا؟ ‎بەتامەزرۆییەوە چاوەڕێتان ‎کرد بێت بگەڕێنەوە ماڵ؟ ‎(پێکەنین) ‎کلیلەکەت دەخەیتە ناو دەرگاکە، ‎سڵاوت لێ دەکرێت لە لایەن ‎ باشترین ھاوڕێت ‎بە چاوی خۆشەویستی ‎سەری لاردەکاتەوە ‎بۆ ئەوەی لە میزاجەکەت تێبگات. ‎لە کاتێك ھاورێکەت بڕیاری ‎داوە کە تۆ پێویستە دڵخۆش بیت، ‎زمانی دێنێتە دەرەوە، ‎بۆ سەرەوە و خوارەوە باز دەدات ‎کلکی بادەدات، نیشانی ‎دەدات کە تۆی خۆش دەوێت ‎كێشە نییە کەوا ڕۆژێکی چۆنت ھەبووە. ‎من ڕێگەم پێنەدراوە سەگم ھەبێت. ‎دەتوانیت نھێنی بپارێزیت؟ ‎(پێکەنین) ‎من سەگم ھەیە. (‎پێکەنین) ‎دوای ڕۆژێکی قوڕس و بێزارکەر ‎ لە بەرنامەی ئەرکەکەم، ‎گەڕامەوە بۆ بەندینخانەکە. ‎دەرگاکە درزی دابوو، ‎و باشترين ھاوڕێم لەوێیە. ‎(ھەناسەبرکێ) ‎خۆت داگڕە. ‎(پێکەنین) ‎(چەپڵە لێدان) ‎چەند کەس لە ئێوە بڕوای وایە، ‎کە گەرمبوونی جیھان کاریگەری ‎ لەسەر ژینگە هەیە؟ ‎چی ئەگەر گۆڕانی کەش و ھەوا ‎ زیاتر تایبەتی بێت؟ ‎کەوایە ئێمە بیری لێدەکەینەوە؟ بیر لەمە بکەوە. ‎لەگەڵ ئەوە ھاوین گەرمتر و گەرمتر دەبێت ‎ھەموو کەسێک ھەوڵ دەدات ‎ڕێگەیەك بدۆزێتەوە بۆ فێنك بوونەوە. ‎ھەندێک لە ئێمە گەڕاینەوە بۆ کەناراوەکان: ‎ھەندێکی تریشمان گەڕاینەوە ‎ بۆ حەوزی حەوشەی دواوە. ‎زۆربەی منداڵانی شار بۆڕی ‎ ئاگرکوژێنەوەی سەر شەقامیان ھەڵدەکرد. ‎کاتێك کە خوێنم دەست دەکات بە گەرم بوون، ‎و جەستەم تووڕە دەبێت، ‎پلەی گەرمیم دەگاتە ئاستی ٤٥١ فەھرەنایت ‎کاردانەوەم لە سەر شەرکردن گیربووە ‎گەرامەوە بۆ حەوزەکە لە بەندینخانەکەم، ‎کە ئاوەکە ھێمن، ‎و روونە وەک زەنگێك. ‎بۆقەکان لەسەر گەڵای گوڵ شڵێرەکانن ‎گوڵەکە لەگەڵ شنە باکە سەمای دەکرد ‎ماسیەکان یارییان دەکرد، ‎و بێچوی بۆقەکان یاری بۆقەکانیان دەکرد. ‎خۆر دەدرەوشاوە. ‎باڵندەکان دەچرپێنن. ‎سمۆرەکان یاری دەکەن. ‎ و پەپولەکان بەنازەوە و ناز دەکەن. ‎و مراویەك ھەیە. ‎کواک، کواک، کواک، ‎کواک، کواک، کواک، کواک ‎ئۆھـ بەلێ. ‎و سەگەکەم لەوێیە و خۆی داوەتە بەر خۆرەکە. (‎پێکەنین) ‎لە جیاتی ئەوەی خۆم نوقم کەم ‎ ‎پەنجەی پێم خستە ناوی ‎ئۆھـ لا لا، سارده ‎(پێکەنین ) ‎بۆیە، بازم دا ناوی لە رێگەی بەکار ھێنانی خەیاڵکردن و نواندن و یۆگاوە ‎ ‎و چیگۆن ‎ ‎ڕێگەیەکم دۆزیەوە بۆ چاکبوونەوە ‎لەو ئەزموونە پر لە ‎ئەشکەنجەی ناو زیندانە کە. ‎سوپاس. ‎(چەپڵە لێدان)،(دڵخۆشی)