دەستان بەرزکەنەوە، چەند کەس
لە ئێوە ئاژەڵی ماڵی خۆش دەوێت ؟
چەند کەس لە ئێوە سەگی خۆشدەوێت ؟
(دڵخۆشی)
چەند کەس لەئێوە ڕۆژێکی بێزارکەر
و ناخۆشی ھەبوو لە کاردا؟
بەتامەزرۆییەوە چاوەڕێتان
کرد بێت بگەڕێنەوە ماڵ؟
(پێکەنین)
کلیلەکەت دەخەیتە ناو دەرگاکە،
سڵاوت لێ دەکرێت لە لایەن
باشترین ھاوڕێت
بە چاوی خۆشەویستی
سەری لاردەکاتەوە
بۆ ئەوەی لە میزاجەکەت تێبگات.
لە کاتێك ھاورێکەت بڕیاری
داوە کە تۆ پێویستە دڵخۆش بیت،
زمانی دێنێتە دەرەوە،
بۆ سەرەوە و خوارەوە باز دەدات
کلکی بادەدات، نیشانی
دەدات کە تۆی خۆش دەوێت
كێشە نییە کەوا ڕۆژێکی چۆنت ھەبووە.
من ڕێگەم پێنەدراوە سەگم ھەبێت.
دەتوانیت نھێنی بپارێزیت؟
(پێکەنین)
من سەگم ھەیە.
(پێکەنین)
دوای ڕۆژێکی قوڕس و بێزارکەر
لە بەرنامەی ئەرکەکەم،
گەڕامەوە بۆ بەندینخانەکە.
دەرگاکە درزی دابوو،
و باشترين ھاوڕێم لەوێیە.
(ھەناسەبرکێ)
خۆت داگڕە.
(پێکەنین)
(چەپڵە لێدان)
چەند کەس لە ئێوە بڕوای وایە،
کە گەرمبوونی جیھان کاریگەری
لەسەر ژینگە هەیە؟
چی ئەگەر گۆڕانی کەش و ھەوا
زیاتر تایبەتی بێت؟
کەوایە ئێمە بیری لێدەکەینەوە؟
بیر لەمە بکەوە.
لەگەڵ ئەوە ھاوین گەرمتر و گەرمتر دەبێت
ھەموو کەسێک ھەوڵ دەدات
ڕێگەیەك بدۆزێتەوە بۆ فێنك بوونەوە.
ھەندێک لە ئێمە گەڕاینەوە بۆ کەناراوەکان:
ھەندێکی تریشمان گەڕاینەوە
بۆ حەوزی حەوشەی دواوە.
زۆربەی منداڵانی شار بۆڕی
ئاگرکوژێنەوەی سەر شەقامیان ھەڵدەکرد.
کاتێك کە خوێنم دەست
دەکات بە گەرم بوون،
و جەستەم تووڕە دەبێت،
پلەی گەرمیم دەگاتە ئاستی ٤٥١ فەھرەنایت
کاردانەوەم لە سەر شەرکردن گیربووە
گەرامەوە بۆ حەوزەکە لە بەندینخانەکەم،
کە ئاوەکە ھێمن،
و روونە وەک زەنگێك.
بۆقەکان لەسەر گەڵای گوڵ شڵێرەکانن
گوڵەکە لەگەڵ شنە باکە سەمای دەکرد
ماسیەکان یارییان دەکرد،
و بێچوی بۆقەکان یاری بۆقەکانیان دەکرد.
خۆر دەدرەوشاوە.
باڵندەکان دەچرپێنن.
سمۆرەکان یاری دەکەن.
و پەپولەکان بەنازەوە و ناز دەکەن.
و مراویەك ھەیە.
کواک، کواک، کواک،
کواک، کواک، کواک، کواک
ئۆھـ بەلێ.
و سەگەکەم لەوێیە و خۆی داوەتە بەر خۆرەکە.
(پێکەنین)
لە جیاتی ئەوەی خۆم نوقم کەم
پەنجەی پێم خستە ناوی
ئۆھـ لا لا، سارده
(پێکەنین )
بۆیە، بازم دا ناوی
لە رێگەی بەکار ھێنانی خەیاڵکردن و
نواندن و یۆگاوە
و چیگۆن
ڕێگەیەکم دۆزیەوە بۆ چاکبوونەوە
لەو ئەزموونە پر لە
ئەشکەنجەی ناو زیندانە کە.
سوپاس.
(چەپڵە لێدان)،(دڵخۆشی)