WEBVTT 00:00:07.308 --> 00:00:12.658 هيفستس، خواوەندی تەکنەلۆژیا، لێبڕاوانە کاری لەسەر زیرەکترین داهێنانی دەکرد. 00:00:12.658 --> 00:00:15.946 ئەو ئیشی لە سەر سیستمێکی بەرگری بۆ شا مینەس دەکرد، 00:00:15.946 --> 00:00:19.947 شا مینەس دەیویست سنورێک بۆ داگیرکەرانی دوورگەی کریت دابنێت. 00:00:19.947 --> 00:00:23.279 چونکە مرۆڤ و چەکە باوەکان بەکەڵکی ئەم ئەرکە نەدەهاتن، 00:00:23.279 --> 00:00:27.339 بۆیە خواوەندە دووربینەکە، پێشنیازی سیتمێکی بەرگری تێکنەشکێنراوی کرد. 00:00:27.339 --> 00:00:29.025 لە ئاگری شوێنی کارەکەی، 00:00:29.025 --> 00:00:33.535 هيفستس شێوەی پیاوێکی زەبەلاحی بەخشییە داهێنانە نوێکەی. 00:00:33.538 --> 00:00:37.227 لە برۆنزی گەشاوە درووست کرابوو و توانایەکی سەرسوڕهێنەرەی هەبوو، 00:00:37.227 --> 00:00:40.522 بە خوێنی خواوەندەکان کاری دەکرد و ڕوحی لە شلەی خواوەندەکان وەرگرتبوو. 00:00:40.522 --> 00:00:44.743 ئەم پیاوە خودکارە وەک هیچ داهێنانێکی پێشوتری هيفستس نەبوو. 00:00:44.743 --> 00:00:49.433 هيفستس، ناوی تالۆسی بەخشییە داهێنانە نوێکەی کە بە یەکەم ڕۆبۆت ئەژمار دەکرێت. 00:00:49.433 --> 00:00:53.605 ڕۆژانە سێ جار پاسەوانە بڕۆنزیەکە بە دەوری دورگەکە دەسوڕایەوە 00:00:53.605 --> 00:00:55.389 بۆ دۆزینەوەی داگیرکارەکان. 00:00:55.389 --> 00:00:57.856 کاتێک ئاماژەی کەشتییەکی نزیکبووەوەی دەدیت، 00:00:57.856 --> 00:01:00.763 بەردی زەبەلاحی دەخستە سەر ڕێگەکەی. 00:01:00.763 --> 00:01:02.957 ئەگەر سەرنشینی کەشتییەکان ڕزگاریان بووبایە، 00:01:02.957 --> 00:01:08.047 کەسەکەی لە ئامێز دەگرت و بە گەرمایی سینگی لەناوی دەبرد. 00:01:08.047 --> 00:01:12.961 تالۆس بەشێوازێک درووست کرابوو، ڕۆژانە کاری خۆی بکات بە بێ هیچ هەڵەیەک. 00:01:12.961 --> 00:01:15.040 بەڵام سەرەڕایی هەڵسوکەوتی ڕۆبۆت-ئاسایی، 00:01:15.040 --> 00:01:19.200 کەسایەتییەکی تایبەت بە خۆی هەبوو کە کەس درکی پێنەکردبوو. 00:01:19.200 --> 00:01:20.124 بۆیە زوو، 00:01:20.124 --> 00:01:24.834 لەگەڵ کەشتیەک دەبوا ڕووبەڕوو ببێتەوە کە تواناکانی تالۆسی تاقیدەکردەوە. 00:01:24.834 --> 00:01:28.269 تاقمی بێسەروبەری کەشتییەکە پێکهاتبوون لە جاسۆن، میدیا و ئاراگۆنتەس 00:01:28.269 --> 00:01:32.519 کە لە شەڕی قورسی داگیرکردنی دورگەی زێڕێنی فلیس دەگەڕانەوە. 00:01:32.519 --> 00:01:34.972 سەرکێشییەکەیان بە چەندین قۆناغی تاریک تێپەڕیبوو، 00:01:34.972 --> 00:01:38.969 تاقمە ماندووەکەی کەشتیەکە دەیانویست لە شوێنێک لەنگەر بگرن تا بحەسێنەوە. 00:01:38.969 --> 00:01:42.420 ئەوان گوێبیستی پاسەوانی بڕۆنزی بە هێزی دورگە کریت بووبوون، 00:01:42.420 --> 00:01:44.902 کە ئەرکی پاراستنی دوورگەکەی پێ سپێردرابوو. 00:01:44.902 --> 00:01:49.872 بەڵام پێش ئەوەی لەنگەر بگرن، تالۆس کەشتییەکەی دیت. 00:01:49.872 --> 00:01:53.668 ئاراگۆنتەس لە ترسی نزیکبوونەوەی تالۆس خۆی نوی کرد، 00:01:53.668 --> 00:01:58.068 میدیای جادوگەر، چاوی کەوتە سەر بڕغویەکی گەشاوەی چۆکی تالۆس - 00:01:58.068 --> 00:02:00.757 و بیری لە فێڵێکی ژیرانە کردەوە. 00:02:00.757 --> 00:02:02.989 میدیا پێشنیازی سەودایەکی بۆ تالۆس کرد. 00:02:02.989 --> 00:02:05.593 بە تالۆسی گوت من دەتوانم ژیانی نەمریت پێببەخشم 00:02:05.593 --> 00:02:08.206 لە بەرامبەر ئەو برغووە. 00:02:08.206 --> 00:02:11.372 سەوداکەی میدیا ناخی تالۆسی هەژاند. 00:02:11.372 --> 00:02:13.869 بە بێ ڕەچاو کردنی پێکهاتەی میکانیکی خۆی، 00:02:13.869 --> 00:02:18.659 و ژیانی سنورداری وەک مرۆڤ، تالۆس قایل بوو. 00:02:18.659 --> 00:02:22.971 لەو کاتەی کە میدیا جادوویەکانی دەخوێند، جاسۆن برغوەکانی لێکردەوە. 00:02:22.971 --> 00:02:27.901 هەر وەک چۆن میدیا پێشبینی کردبوو، برغوەکان خاڵی لاوازی تالۆسن. 00:02:27.901 --> 00:02:33.804 خوێنی خواوەندەکان وەک کانزای تواوە ڕژان و تالۆس هێزە سەرسوڕهێنەرەکەی لە دەست دا. 00:02:33.804 --> 00:02:36.943 ڕۆبۆتەکە وەک بروسک تێکشکا. 00:02:36.943 --> 00:02:40.508 بۆیە، ئاراگۆنتەس توانی بە ئاسانی بگەڕێتەوە ماڵەوە. 00:02:40.508 --> 00:02:44.310 ئەم چیرۆکە نزیکی ٧٠٠ ساڵ پێش زاین تۆمار کراوە. 00:02:44.310 --> 00:02:48.404 چەند ترسێک سەبارەت بە ژیری دەستکرد دەخاتە ڕوو. 00:02:48.404 --> 00:02:52.399 و نەخشەڕێگەیەک بۆ خەیاڵی زانستی پێشکەش دەکات. 00:02:52.399 --> 00:02:56.739 بەڵام بە پێی مێژووناسان، ڕۆبۆتی دێرین لە ئەفسانە زیاترن. 00:02:56.739 --> 00:02:58.583 لە سەدەی چوارەمی پێش زاین، 00:02:58.583 --> 00:03:01.949 ئەندازیارە یۆنانییەکان هەوڵی درووست کردنی ڕۆبۆتیان داوە 00:03:01.949 --> 00:03:05.946 وەک ڕۆبۆتی خزمەتگوزار و ڕۆبۆتی باڵندەی فڕیو. 00:03:05.946 --> 00:03:08.748 هیچ یەک لە داهێنانەکان وەک تالۆس بەناوبەنگ نین، 00:03:08.748 --> 00:03:12.509 کە لە سەر دراوی یۆنانی چاپکراوە، لە سەر وێنە و گۆزەکانیش کێشراوە، 00:03:12.509 --> 00:03:14.508 و لە شوێنە گشتی و دراماکانیش بوونی هەیە. 00:03:14.508 --> 00:03:16.919 تەنانەت ٢٥٠٠ ساڵ لەمەوبەر، 00:03:16.919 --> 00:03:20.240 یۆنانییەکان هەوڵیانداوە لە هێڵی جیاکەرەوەی نێوان 00:03:20.240 --> 00:03:22.576 مرۆڤ و ئامێر تێبگەن. 00:03:22.576 --> 00:03:25.810 و وەک ئەفسانەکانی زیرەکی دەستکردی سەردەم، 00:03:25.810 --> 00:03:31.736 چیرۆکی تالۆس، هێندەی سەبارەت بە دڵی ڕۆبۆتە، نیو هێندە سەبارەت بە مێشکی نییە. 00:03:31.736 --> 00:03:36.226 لە سەدەی پێنجەمی پێش زاین، بۆ کێشانی نەهامەتییەکانی تالۆس لە سەر گۆزەیەک، 00:03:36.226 --> 00:03:39.536 وێنەکێشێک وێنەی تالۆسی مردووی کێشاوە بە شێوەیەک 00:03:39.536 --> 00:03:42.586 فرمێسک بە سەر ڕوومەتە بڕۆنزیەکانی دێتە خوار.