1 00:00:01,000 --> 00:00:03,000 ئەگەر ژیانت کتێبێک بوایە و 2 00:00:03,000 --> 00:00:07,000 خۆت نوسەرەکەی بویتایە، 3 00:00:07,000 --> 00:00:10,000 ئەتویست چیرۆکەکەت چۆن بوایە؟ 4 00:00:10,573 --> 00:00:15,002 ئەوە ئەو پرسیارەیە کە بە تەواوەتی ژیانی منی گۆڕی. 5 00:00:15,002 --> 00:00:18,000 بەهۆی گەورەبوونم لە بیابانە گەرمەکەی لاس ڤێگاس، 6 00:00:18,000 --> 00:00:20,992 هەموو ئەوەی ئەمویست ئەوەبوو کە ئازاد بم. 7 00:00:21,000 --> 00:00:25,000 شەو و ڕۆژ خەوم ئەبینی بەوەی هەموو جیهان بگەڕێم، 8 00:00:25,000 --> 00:00:28,000 لەو شوێنانە بژیم کە بەفری تیا ئەبارێت، و 9 00:00:28,000 --> 00:00:31,000 وێنەی هەموو ئەو چیرۆکانە بگرم 10 00:00:31,000 --> 00:00:34,000 کە دەمویست بیانگیڕمەوە. 11 00:00:34,000 --> 00:00:36,000 لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا، 12 00:00:36,000 --> 00:00:39,000 ئەو ڕۆژەی خوێندنی دواناوەندیم تەواوکرد، 13 00:00:39,000 --> 00:00:42,000 ماڵم گواستەوە بۆ شوێنێک کە بەفری لێ ئەباری و 14 00:00:42,000 --> 00:00:44,000 بووم بە چارەسەرکار بە شێلان. 15 00:00:44,000 --> 00:00:47,000 بۆ ئەم ئیشەم هەموو ئەوەی ئەمویست دەستەکانم بوون و 16 00:00:47,000 --> 00:00:50,000 لەگەڵ مێزی شێلانەکەم لە تەنیشتمەوە و 17 00:00:50,000 --> 00:00:53,240 ئەمتوانی بۆ کوێم بوێ بچم. 18 00:00:53,245 --> 00:00:56,000 بۆ یەکەم جار لە ژیانمدا، 19 00:00:56,000 --> 00:00:59,530 هەستم بە ئازادی کرد، بە سەربەخۆیی و 20 00:00:59,530 --> 00:01:04,574 کۆنترۆڵی تەواو بەسەر ژیانمدا. 21 00:01:04,574 --> 00:01:10,010 ئەوەش، هەتا ئەوکاتەی ژیانم ئاڕاستەی خۆی گۆڕی. 22 00:01:10,010 --> 00:01:12,000 ڕۆژێکیان زوو گەڕامەوە ماڵەوە لە دوای کارەکەمەوە 23 00:01:12,000 --> 00:01:14,820 نەخۆشییەکم هەبوو وام ئەزانی هەڵامەتە، و 24 00:01:14,820 --> 00:01:17,988 کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر دواتر 25 00:01:18,000 --> 00:01:20,000 لە نەخۆشخانە بووم 26 00:01:20,000 --> 00:01:22,000 بەهۆی ئامێرێکەوە لە ژیانا بووم و 27 00:01:22,000 --> 00:01:25,010 ئەگەری ژیانم لە لەسەدا دوو کەمتر بوو. 28 00:01:25,010 --> 00:01:27,520 هەتا چەند ڕۆژێک دواتر 29 00:01:27,520 --> 00:01:30,000 کاتێک من هەر بێهۆش بووم 30 00:01:30,000 --> 00:01:32,000 پزیشکەکان نەخۆشییەکەیان دیاریکرد 31 00:01:32,000 --> 00:01:35,000 وەک هەوکردنی بەکتریایی پەردەکانی مێشک، 32 00:01:35,000 --> 00:01:39,560 هەوکردنێکی خوێنی کە بە کوتان ڕێگەی لێدەگیرێت. 33 00:01:39,563 --> 00:01:41,978 بە درێژایی دوو مانگ و نیو 34 00:01:41,978 --> 00:01:45,670 سپڵم لەدەست یا، و دواتر گورچیلەکانم، 35 00:01:45,670 --> 00:01:48,000 ئینجا بیستنی گوێی چەپم و 36 00:01:48,000 --> 00:01:53,000 هەردوو قاچم لە خوار ئەژنۆمەوە. 37 00:01:53,000 --> 00:01:55,824 کاتێک دایک و باوکم بە عەرەبانەیەک لە نەخۆشخانە بردیانمە دەرەوە 38 00:01:55,824 --> 00:01:58,682 هەستم ئەکرد پارچە پارچە لەشم بەستراوەتەوە پێکەوە 39 00:01:58,682 --> 00:02:02,008 وەک بووکەڵەیەکی لاستیک. 40 00:02:02,008 --> 00:02:04,000 وامزانی خراپترینەکە تەواو بوو 41 00:02:04,607 --> 00:02:07,000 هەتا چەند هەفتەیەک دواتر 42 00:02:07,000 --> 00:02:09,000 قاچە نوێیەکانم بینی بۆ یەکەمجار. 43 00:02:09,000 --> 00:02:13,790 پوزەکانی پارچەی ڕەقی کانزا بوون و 44 00:02:13,792 --> 00:02:17,530 بۆرییەکان پێکەوە نوسێنرابوون بۆ قولەی پێکەوە و 45 00:02:17,530 --> 00:02:20,011 پێیەکی زەردی لاستیکی پێوەبوو 46 00:02:20,011 --> 00:02:23,971 بە هێڵێکی لاستیکی بەرزبووەوە لە پەنجەوە بۆ قولەی پێ 47 00:02:23,971 --> 00:02:26,000 بۆ ئەوەی لە خوێنهێنەر بچێت. 48 00:02:26,000 --> 00:02:29,000 نەم ئەزانی چاوەڕێی چی بکەم، 49 00:02:29,000 --> 00:02:32,000 بەڵام چاوەڕێی ئەوە نەبووم. 50 00:02:32,000 --> 00:02:35,000 ئەوکاتەی دایکم لە تەنیشتمەوە بوو و 51 00:02:35,000 --> 00:02:40,716 فرمێسک بە دەموچاومانا ئەهاتە خوارەوە، 52 00:02:40,716 --> 00:02:44,000 لەسەر ئەم پێیە ڕەقانە وەستام و 53 00:02:44,000 --> 00:02:46,997 هەستامە سەر پێ. 54 00:02:47,000 --> 00:02:51,280 زۆر ئازاربەخش و زۆر تەنگ بوون 55 00:02:51,280 --> 00:02:54,010 هەموو ئەوەی بیرم لێئەکردەوە ئەوەبوو، 56 00:02:54,010 --> 00:02:56,710 چۆن بتوانم جیهان بگەڕێم 57 00:02:56,710 --> 00:02:58,000 بەم شتانەوە؟ 58 00:02:58,000 --> 00:03:00,000 چۆن بتوانم ئەو ژیانە پڕ لە 59 00:03:00,000 --> 00:03:02,728 سەرکێشی و چیرۆکانە بژیم 60 00:03:02,728 --> 00:03:05,000 کە هەمیشە ئەمویست؟ 61 00:03:05,000 --> 00:03:09,844 ئەی چۆن جارێکی تر خلیسکێنەی سەر بەفر بکەم؟ 62 00:03:09,844 --> 00:03:13,000 ئەو ڕۆژە، چوومەوە ماڵەوە، چومە سەر جێگەکەی خۆم و 63 00:03:13,000 --> 00:03:15,000 ژیانم لەمە ئەچوو 64 00:03:15,000 --> 00:03:17,440 بۆ چەند مانگی داهاتوو: 65 00:03:17,441 --> 00:03:21,640 لەهۆش خۆم چووبووم، لەدەست ڕاستی ڕامئەکرد، 66 00:03:21,640 --> 00:03:26,013 قاچەکانم بەتەنیشتمەوە بوون. 67 00:03:26,013 --> 00:03:34,290 بە تەواوەتی لەڕووی جەستەیی و هەستییەوە تێکشکابووم. 68 00:03:34,290 --> 00:03:38,000 بەڵام ئەمزانی بۆ ئەوەی بتوانم بەرەوپێش بچم، 69 00:03:38,000 --> 00:03:43,230 ئەبوو ئەیمییە کۆنەکە لەبیر بکەم و 70 00:03:43,230 --> 00:03:49,020 فێربم لەگەڵ ئەیمییە نوێکە بژیم. و 71 00:03:49,020 --> 00:03:52,350 ئەوکاتەش بوو کە بیرم کردەوە 72 00:03:52,350 --> 00:03:56,080 پێویست ناکات چیتر پێنج پێ و نیو بم. 73 00:03:56,080 --> 00:03:59,000 ئەتوانم چەندێک بمەوێت باڵام بەرز بێت! 74 00:03:59,000 --> 00:04:04,680 (پێکەنین) (چەپڵەلێدان) 75 00:04:04,680 --> 00:04:08,011 یان چەندێک بمەوێت کورت بم، بەپێی ئەوەی ژوانی لەگەڵ ئەکەم. 76 00:04:08,011 --> 00:04:10,000 (پێکەنین) 77 00:04:10,000 --> 00:04:12,570 ئەگەر خلیسکێنەی سەر بەفریش بکەم، 78 00:04:12,570 --> 00:04:14,430 قاچەکانم سەرمایان نابێت. 79 00:04:14,430 --> 00:04:16,214 (پێکەنین) 80 00:04:16,214 --> 00:04:18,450 لەهەمووشی باشتر، بیرم کردەوە، 81 00:04:18,450 --> 00:04:22,176 ئەتوانم قەبارەی قاچم بگۆڕم بۆ قەبارەی هەموو پێڵاوەکانی 82 00:04:22,176 --> 00:04:24,675 کە داشکاندنیان بۆ ئەکرێت. (پێکەنین) 83 00:04:24,676 --> 00:04:26,590 هەر واشم کرد! 84 00:04:26,590 --> 00:04:29,000 کەواتە لێرەیا سوودی خۆی هەبوو. 85 00:04:29,000 --> 00:04:31,665 ئەم ساتە بوو کە پرسیارەکەم لەخۆم کرد 86 00:04:31,665 --> 00:04:34,590 ئەم پرسیارەی ژیانمی دیاریکرد: 87 00:04:34,592 --> 00:04:36,932 ئەگەر ژیانم کتێبێک بوایە و 88 00:04:36,932 --> 00:04:40,150 خۆم نوسەرەکەی بوومایە، 89 00:04:40,150 --> 00:04:42,960 ئەمویست چیرۆکەکەی چۆن بێت؟ 90 00:04:42,960 --> 00:04:45,450 دیسان خەونم بینییەوە. 91 00:04:45,450 --> 00:04:48,240 وەک ئەوکاتەی کچێکی بچووک بووم بەڕۆژ خەونم ئەبینی و 92 00:04:48,240 --> 00:04:51,000 ئەمهێنایە بەرچاوی خۆم 93 00:04:51,000 --> 00:04:54,000 چۆن بە نەرمی ڕێئەکەم، 94 00:04:54,000 --> 00:04:56,441 یارمەتی خەڵکی تر ئەیەم بەدرێژایی گەشتەکەم و 95 00:04:56,441 --> 00:04:59,000 دووبارە خلیسکێنەی سەر بەفر ئەکەم. 96 00:04:59,000 --> 00:05:01,000 بەتەنیا خۆشمم نەبینی 97 00:05:01,000 --> 00:05:03,000 بڕۆمە خوار بە چیایەکی پڕ بەفردا، 98 00:05:03,000 --> 00:05:06,000 ڕاستییەکەی هەستیشم پێدەکرد. 99 00:05:06,000 --> 00:05:09,000 هەستم بە هەواکە دەکرد کە ئەیدا بە دەموچاوما و 100 00:05:09,000 --> 00:05:12,000 لێدانە خێراکەی دڵم 101 00:05:12,000 --> 00:05:17,010 وەک ئەوەی لەو ساتەدا ڕووبدات. 102 00:05:17,010 --> 00:05:23,400 لەوێشدا بوو بەشێکی نوێی ژیانم دەستیپێکرد. 103 00:05:23,400 --> 00:05:26,830 چوار مانگ دواتر چوومەوە سەر خلیسکێنەی سەر بەفر، 104 00:05:26,830 --> 00:05:29,420 هەرچەندە شتەکان بەو شێوەیە نەبوون کە خۆم چاوەڕێم ئەکرد: 105 00:05:29,420 --> 00:05:32,000 ئەژنۆکانم و پێکانم نەئەنوشتانەوە و 106 00:05:32,000 --> 00:05:36,710 جارێکیان ئازارم بە هەموو ئەوانەی تری سەر کورسی گواستنەوەکە گەیاند 107 00:05:36,710 --> 00:05:41,070 کاتێک کەوتم و هێشتا قاچەکانم، 108 00:05:41,070 --> 00:05:43,000 بەسترابوونەوە بە بۆردی خلیسکێنەکەوە -- 109 00:05:43,000 --> 00:05:47,000 (پێکەنین) -- 110 00:05:47,000 --> 00:05:50,000 کەوتمە خوارەوە بەسەر چیاکەیا، و 111 00:05:50,000 --> 00:05:53,000 هێشتا بەسەر چیاکەوە بووم. 112 00:05:53,000 --> 00:05:55,000 زۆر تاسام بەوە، 113 00:05:55,000 --> 00:05:59,308 وەک هەموو ئەوانەی تر تاسابووم، و زۆریش سارد بوومەوە، 114 00:05:59,308 --> 00:06:03,000 بەڵام ئەمزانی ئەگەر بتوانم جوتێکی باش پێ بۆخۆم بدۆزمەوە 115 00:06:03,000 --> 00:06:05,000 ئەتوانم جارێکی تر ئەمە بکەمەوە. 116 00:06:05,000 --> 00:06:08,000 لێرەشدا بوو فێری ئەوە بووم کە سنوورەکانیشمان و 117 00:06:08,000 --> 00:06:12,028 بەربەستەکانیشمان تەنیا دەتوانن دوو شت بکەن: 118 00:06:12,028 --> 00:06:15,000 یەک، لەسەر ڕێگای خۆمان بمانوەستێنن 119 00:06:15,000 --> 00:06:19,190 یان دوو، زۆرمان لێبکەن داهێنەر بین. 120 00:06:19,190 --> 00:06:21,600 ساڵێکی تەواو گەڕام، و هەر نەمتوانی بە تەواوی بزانم 121 00:06:21,600 --> 00:06:23,000 چ جۆرە پێیەک بەکاربێنم، 122 00:06:23,000 --> 00:06:25,287 هیچ سەرچاوەیەکم پێنەدۆزرایەوە بتوانێت یارمەتیم بات. 123 00:06:25,287 --> 00:06:28,580 بۆیە بڕیارم یا خۆم جوتێک دروستکەم. 124 00:06:28,580 --> 00:06:31,637 قاچ درووستکەرەکە و خۆم هەڕەمەکییانە پارچەمان یەک ئەخست و 125 00:06:31,637 --> 00:06:34,902 جوتێک پێم دروست کرد کە بتوانم لەسەری خلیسکێنە بکەم. 126 00:06:34,902 --> 00:06:37,000 وەک ئەبینن، 127 00:06:37,000 --> 00:06:44,000 شیشی ژەنگ گرتوو، لاستیک، شریتی لەزگەی داری و نیۆنی پەمەیی. 128 00:06:44,000 --> 00:06:47,000 وە بەڵێ، ئەتوانم پۆڵیشی نینۆکی پەنجەی قاچم بگۆڕم. 129 00:06:47,000 --> 00:06:49,000 ئەم قاچانە بوون و 130 00:06:49,000 --> 00:06:52,965 باشترین دیاری بۆ ٢١ەمین ساڵیادی لەدایکبوونم کە وەری بگرم -- 131 00:06:52,965 --> 00:06:55,452 گورچیلەیەکی نوێ بوو لەلایەن باوکمەوە -- 132 00:06:55,452 --> 00:06:58,000 یارمەتی یام دووبارە شوێن خەونەکانم بکەوم. 133 00:06:58,000 --> 00:07:00,000 دەستمکردەوە بە خلیسکێنەی سەر بەفر، 134 00:07:00,000 --> 00:07:02,916 ئینجا چوومەوە سەر ئیش، چوومەوە بۆ قوتابخانە. 135 00:07:02,916 --> 00:07:06,605 ئینجا ساڵی ٢٠٠٥ هاوکاربووم لە دامەزراندنی ڕێکخراوێک 136 00:07:06,605 --> 00:07:08,852 بۆ گەنجەکانی لەڕووی جەستەییەوە پەککەوتوو بوون 137 00:07:08,852 --> 00:07:12,480 بۆ ئەوەی ئەوانیش بتوانن وەرزش بکەن. 138 00:07:12,480 --> 00:07:16,060 لەوێوە، دەرفەتی ئەوەم هەبوو کە بچم بۆ ئەفریقای باشوور، 139 00:07:16,060 --> 00:07:19,255 کە یارمەتیدەر بووم لە دابینکردنی پێڵاو بۆ هەزارەها منداڵ لەوێ 140 00:07:19,255 --> 00:07:21,461 بۆ ئەوەی بتوانن بچن بۆ قوتابخانە. 141 00:07:21,461 --> 00:07:23,670 هەر ئەم شوباتەی پێشووش، 142 00:07:23,670 --> 00:07:28,360 دوو مەدالیای ئاڵتونی جامی جیهانیم بردەوە -- 143 00:07:28,360 --> 00:07:33,392 (چەپڵەلێدان) --- 144 00:07:37,156 --> 00:07:38,750 کە ئەوەش وایکرد 145 00:07:38,750 --> 00:07:42,113 ببم بە پلەبەرزترین خانمە یاریزانی خلیسکێنەی سەر بەفر 146 00:07:42,113 --> 00:07:43,740 لە جیهاندا. 147 00:07:43,759 --> 00:07:47,000 دوانزە ساڵ لەمەوبەر، کاتێک قاچەکانم لەدەستیا، 148 00:07:47,000 --> 00:07:50,440 نەم ئەزانی چاوەڕێی چی بکەم. 149 00:07:50,449 --> 00:07:52,000 بەڵام ئەگەر ئەمڕۆ لێم بپرسیت، 150 00:07:52,000 --> 00:07:54,000 ئەگەر بمەوێت دۆخی خۆم بگۆڕم، 151 00:07:54,000 --> 00:07:57,000 ئەبێ بڵێم نەخێر. 152 00:07:57,000 --> 00:07:59,000 چونکە قاچەکانم پەکیان نەخستم، 153 00:07:59,000 --> 00:08:01,540 بەڵکو زیاتر هانیان یام. 154 00:08:01,540 --> 00:08:05,000 زۆریان لێکردم پشت ببەستم بە ئەندێشەی خۆم و 155 00:08:05,000 --> 00:08:08,000 باوەڕم بە ئەگەرەکان هەبێت، و 156 00:08:08,000 --> 00:08:09,780 لەبەر ئەوەش باوەڕم وایە 157 00:08:09,780 --> 00:08:12,000 کە ئەندێشەکانمان دەکرێت وەک ئامراز بەکاربهێنرێت 158 00:08:12,000 --> 00:08:14,000 بۆ شکاندنی بەربەستەکان، 159 00:08:14,000 --> 00:08:17,000 چونکە لە مێشکماندا، چیمان بوێ دەتوانین بیکەین و 160 00:08:17,000 --> 00:08:20,000 دەتوانین ببین بەوەی دەمانەوێت. 161 00:08:20,000 --> 00:08:22,000 باوەڕکردنە بەو خەونانە و 162 00:08:22,000 --> 00:08:25,000 ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆی ترسەکانمانە 163 00:08:25,000 --> 00:08:27,570 کە ڕێگەمان پێئەیات ژیانی خۆمان بژین 164 00:08:27,570 --> 00:08:30,490 لەسەروو سنوورەکانی خۆمانەوە. 165 00:08:30,490 --> 00:08:33,860 هەرچەندە لەم سەردەمەدا بێ سنوور داهێنان ئەکرێت، 166 00:08:33,860 --> 00:08:37,000 ئەبێ بڵێم کە لە ژیانمدا، 167 00:08:37,000 --> 00:08:39,428 داهێنانەکان بۆیە کراون 168 00:08:39,428 --> 00:08:42,600 بەهۆی سنورەکانمەوە بووە. 169 00:08:42,600 --> 00:08:47,005 فێری ئەوەبووم سنوورەکان ئەو شوێنانەن کە تیایدا ڕاستی کۆتایی یەت، 170 00:08:47,005 --> 00:08:50,000 بەڵام لەوێشدا ئەندێشە و 171 00:08:50,000 --> 00:08:52,930 چیرۆکەکان دەستپێئەکەن. 172 00:08:52,930 --> 00:08:55,916 کەواتە بیرکردنەوەکەی ئەمەوێ ئەمڕۆ بتانخەمە ململانێوە لەگەڵی 173 00:08:55,916 --> 00:08:59,994 ئەوەیە کە لەجیاتی سەیرکردنی ململانێکانمان و سنوورەکانمان 174 00:09:00,000 --> 00:09:03,000 وەک شتێکی نەرێنی یان خراپ، 175 00:09:03,000 --> 00:09:06,000 ئەتوانین دەستبکەین بە سەیرکردنیان وەک دەرفەتی مەزن، 176 00:09:06,000 --> 00:09:11,525 دیاری مەزن کە بەکاری بهێنین بۆ داگیرساندنی ئەندێشەکانمان و 177 00:09:11,525 --> 00:09:17,015 ڕۆشتن بۆ شوێنێکی دوورتر لەوەی دەمانزانی دەتوانین بچین بۆی. 178 00:09:17,027 --> 00:09:21,000 دەربارەی شکاندنی سنوورەکان نییە. 179 00:09:21,000 --> 00:09:24,330 دەربارەی پاڵنانە پێیانەوە و 180 00:09:24,340 --> 00:09:27,000 سەیرکردنی ئەوەی ئەو شوێنە مەزنانە کوێن 181 00:09:27,000 --> 00:09:29,000 دەکرێت بمانبەن بۆی. 182 00:09:29,000 --> 00:09:30,540 زۆر سوپاس.