هه‌ندێك هه‌واڵی پزیشكیی هه‌ن
كه هیچ كه‌سێك، هه‌رگیز هیچ كه‌سێك،
ئاماده نییه گوێبیستی بێت.
من بێگومان ئاماده نه‌بووم.
سێ ساڵ پێش ئێستا بوو كه په‌یوه‌ندییه‌كم
بۆ هات له نووسینگه‌كه‌م
له‌گه‌ڵ ئه‌نجامه‌كانی
پشكنینێكی تازه.
من 35 ساڵ بووم و له كۆتاییدا
ئه‌و ژیانه ده‌ژیام كه دەمویستم.
شووم به خۆشه‌ویسته‌كه‌م له
قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی كرد
و له كۆتاییدا دوای چه‌ند ساڵێك له
نه‌زۆكیی دووگیان بوو بووم.
و دواتر له‌ناكاو (زاك) مان بوو،
كوڕێكی ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵی كامڵ/دایناسۆڕ،
به پشت به‌ستن به هه‌وه‌سی خۆی.
و بوونی زاك به ته‌واویی بۆ من گونجاو بوو.
یه‌كه‌مین كارم وه‌رگرت
كه له ئه‌كادیمیا پێشكه‌شم كرد بوو،
خاكی هه‌زار خه‌ونی تێكشكاو.
ئه‌وه‌تا من له‌وێ بووم،
له‌و كاره‌ی كه خه‌ونم بوو
ئیشم ده‌كرد
له‌گه‌ڵ منداڵه بچكۆلانه‌كه‌م
و ئه‌و پیاوه‌ی كه له
كه‌نه‌داوه هێنا بووم.
(پێكه‌نین)
به‌ڵام چه‌ند مانگێك پێشتر، هه‌ستم
به ئازار له گه‌ده‌م دەكرد.
و چوو بووم بۆ لای هه‌موو شاره‌زایه‌ك
بۆ ئه‌وه‌ی بزانن بۆچی وایه.
هیچ كه‌س نه‌یتوانی پێم بڵێت.
پاشان، له‌ناكاو،
یاریده‌ده‌رێكی پزیشكیی
له كاتی كار په‌یوه‌ندیی پێوه كردم
بۆ ئه‌وه‌ی پێم بڵێت
شێرپه‌نجه‌ی پله چوارم گرتووه،
و پێویست بوو یه‌كسه‌ر بچمە
نه‌خۆشخانه.
و هه‌موو ئه‌وه‌ی كه بتوانم
بیری لێ بكه‌مه‌وه ئه‌وه‌بوو،
"به‌ڵام من كوڕێكم هه‌یه.
ناتوانم كۆتاییم پێ بێت.
ئه‌م جیهانه نابێت كۆتایی پێ بێت.
تازه ده‌ستی پێ كردووه."
دواتر په‌یوه‌ندیم به هاوسه‌ره‌كه‌م كرد،
خێرا هات بمدۆزێته‌وه
و من هه‌موو شته ڕاستهكانم
گوت كه زانی بووم.
گوتم،"بۆ هه‌میشه خۆشم ویستوویت،
بۆ هه‌میشه خۆشم ویستوویت.
زۆر داوای لێبوردن ده‌كه‌م.
تكایه ئاگات له كوڕه‌كه‌مان بێت."
پاشان هه‌ر كه بەرەو نه‌خۆشخانه ڕۆیشتم،
بۆ یه‌كه‌م جار به مێشكم داهات،
"ئۆ. چه‌ند گاڵتهخوازه."
هه‌ر تازه په‌رتووكێكم به‌ناوی
"پیرۆز" نووسیوه.
(پێكه‌نین)
من مێژوونووسم
و شاره‌زامه له‌و بیرۆكه‌ی كه
شتی باش بۆ خه‌ڵكی باش ڕووده‌دات.
توێژینه‌وه له سێکتێکی ئایینی مەسیحیەت
ده‌كه‌م بە"ئینجیلی سه‌ركه‌تن"
چونكه به‌ڵێنێكی زۆر بوێرانه‌یه كه
خوا ده‌یه‌وێت سه‌ربكه‌ویت.
هه‌رگیز خۆم به شوێنكه‌وتووی ئینجیلی
سه‌ركه‌وتن دانه‌ناوه.
به ساده‌یی چاودێرێك بووم.
ئینجیلی سه‌ركه‌وتن بڕوای وایه
خوا ده‌یه‌وێت خه‌ڵاتت بكات
گه‌ر جۆره ڕاسته‌كه‌ی باوه‌ڕت هه‌بێت.
گه‌ر تۆ خاوه‌ن باوه‌ڕ و باش بیت،
خودا سامان و ته‌ندروستیی
و دڵخۆشیی بێ سنوورت پێ ده‌به‌خشێت.
ژیان وه‌كو دارێكی چه‌ماوه‌یه:
گه‌ر باش بیت،
شتی باش هه‌میشه
بۆ تۆ دێته‌وه.
به ئه‌رێنیی بیربكه‌وه.
به ئه‌رێنیی قسه بكه.
هیچ شتێك مه‌حاڵ نییه
گه‌ر تۆ باوه‌ڕت هه‌بێت.
گرنگیم به‌و ئایینزایییه
ئه‌مریكییه ده‌دا
كاتێك 18 ساڵی و له‌و ده‌ورانه بووم،
كه بوومه 25 ساڵ گه‌شتی وڵاته‌كه‌م
ده‌كرد بۆ چاوپێكه‌وتنی ناوداره‌كانی.
ده ساڵم به‌سه‌ر برد له گفتوگۆ كردن
له‌گه‌ڵ بانگخوازه‌كان
به متمانه‌ی گیانیی
به‌رامبه‌ر پاره‌ی پیرۆز.
چاوپێكه‌وتنم له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی بێ شومار
قه‌شه‌ی كڵێسا گه‌وره‌كان كه‌وت به قژی
سه‌رنجڕاكێش له‌باره‌ی چۆن ئێستا
باشترین ژیانیان ده‌ژین.
له‌گه‌ڵ خه‌ڵك سه‌ردانی ژووری چاوه‌ڕوانیی
له نه‌خۆشخانه‌كان
و نووسینگه كهشخهكانم كرد.
ده‌ستی ئه‌و كه‌سانه‌م گرت كه
له‌سه‌ر كورسی گه‌ڕۆكن،
ده‌پاڕامه‌وه تا چاك ببنه‌وه.
ناوبانگی خۆم وه‌كو له‌ناوبه‌ری
پشووه خێزانییه‌كان به‌ده‌ست هێنا
به‌وه‌ی هه‌میشه جه‌خت له‌سه‌ر جێهێشتنیان
بكه‌نه‌وه‌و بچن بۆ خۆشترین كڵێسا له
شارۆچكه‌كه. گه‌ر ڕووبارێك هه‌بوایه به
په‌رستگاكه بڕوات،
هه‌ڵۆیه‌ك به ئازادیی
له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌فڕێت،
یاخود تۆپێكی زێرین كه
به شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش ده‌خولێته‌وه.
من له‌وێ بووم.
كاتێك یه‌كه‌م جار ده‌ستم به توێژینه‌وه‌ی
ئه‌مه كرد، ته‌واوی بیرۆكه‌ی "پیرۆز" بوون
ئه‌وه نه‌بوو كه ئێستا هه‌یه.
ئه‌وه نه‌بوو، وه‌كو ئه‌وه‌ی ئێستا،
هێڵێكی ته‌واو له كه‌لوپه‌له"#پیرۆز"ه
كانی ماڵ.
هێشتا لافاوێكی "#پیرۆز" ی تابلۆی ژماره
له‌خۆبایی و كراسه‌كان
و دیواری هونه‌ریی نیۆن نییه.
هیچ بیرۆكه‌یه‌كم نه‌بوو كه"#پیرۆز" ببێته
یه‌ك له باوترین كڵێشه شارستانییه‌كان،
یه‌ك له زۆرترین هاشتاگی به‌كارهاتوو
له ئینستگرام،
بۆ ئاهه‌نگ گێڕان
بۆ وێنه‌گرتنی بیكینی،
وه‌كو ئه‌وه‌ی بڵێت،"من زۆر پیرۆزم.
سوپاس،عیسا، بۆ ئه‌م جه‌سته‌یه."
(پێكه‌نین)
دركم به‌وه نه‌كرد بوو كه ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی
ئینجیلی سه‌ركه‌وتن
ببووه ئایینی شارستانیی گه‌وره،
پێشكه‌ش كردنی هه‌ژمارێكی تری
له‌ئاست به‌ده‌ر
له كرۆكی خه‌ونی ئه‌مریكییه‌كان.
وه‌ك له په‌رستنی دامه‌زراندنی
ئه‌مریكا خۆی،
ئینجیلی سه‌ركه‌وتن
ئه‌مریكییه‌كانی ده‌په‌رست.
به‌ره‌نگاری برسێتییان،
كاری جددییان و باوه‌ڕیان به‌وه‌ی كه
ڕاسته ده‌بێته‌وه‌و به نه‌ریتییان ده‌كات.
ئه‌مریكییه‌كان بروایان به
ئینجیلی گه‌شبینیی هه‌یه،
و به‌ڵگه‌یان بۆ ئه‌وه خۆیانن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌خۆمم ده‌گوت،
" من ته‌نیا توێژینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و شته
ده‌كه‌م، من هیچ شتێكم وه‌كو ئه‌وان نییه،"
كاتێك پشكنینه‌كانم وه‌رگرته‌وه،
له‌ناكاو تێگه‌یشتم چه‌ند
به قووڵیی وه‌به‌رهێنانم ده‌كرد
له ئایینزانیی هۆڕاشیۆ ئاڵگهری خۆم.
گه‌ر له‌و شارستانییه‌ته ده‌ژیت،
جا دیندار بیت یاخود نا،
زۆر زه‌حمه‌ته دووربكه‌وییه‌وه له
كه‌وتنه ناو ته‌ڵه‌ی
باوه‌ڕ بوون به‌وه‌ی چاكه و سه‌ركه‌وتن
ده‌ستاو ده‌ست له‌گه‌ڵ یه‌ك ده‌ڕۆن.
چه‌ند له پشكنینه‌كانم ڕاده‌مام،
ئه‌وه‌نده زیاتر بۆم ده‌رده‌كه‌وت چاپی
له‌سه‌رخۆی خۆمم هه‌یه
له‌و بیرۆكه‌یه‌ی كه شتی باش
بۆ خه‌ڵكی باش ڕووده‌دات.
ئایا من باش نیم؟
ئایا هه‌ندێك تایبه‌ت نیم؟
هیچ تاوانێكی كوشتنم ئه‌نجام نه‌داوه
تاكو ئێستا.
(پێكه‌نین)
(چه‌پڵه)
بۆیه بۆچی ئه‌مه بۆمن ڕووده‌دات؟
ویستم خودا باشم بكات
-پاداشتی ئیمانه‌كه‌م به ته‌نیا كه‌مێك خه
ڵاتی دره‌وشاوه له داهاتوو بكات.
باشه، وه‌كو زۆربه‌ی
خه‌ڵاته دره‌وشاوه‌كان.
(پێكه‌نین)
بڕوام وابوو ته‌نگانه‌كان
ته‌نیا گۆڕانی كاتیی بوون
بۆ ژیانێكی دوورودرێژی دڵنیا.
وه‌ك ئه‌و حاڵه‌ی
كه زۆربه‌مان هه‌مانه، ئه‌مه
هۆشمه‌ندییه زۆر باش خزمه‌تی كردووم،
ئینجیلی سه‌ركه‌وتن بۆ ده‌ستكه‌وتنی بردم.
بۆ خه‌ونی گه‌وره،
بۆ وازهێنان له ترس.
ئه‌وه هۆشمه‌ندیی بوو كه
زۆرباش خزمه‌تی كردم
تاكو وا نه‌مایه‌وه،
تاكو ڕووبه‌ڕووی شتێك بوومه‌وه
:نه‌متوانی به‌سه‌ریدا زاڵ بم
تاكو خۆم بینییه‌وه له ته‌له‌فۆن ده‌مگوت،
"به‌لام من كوڕێكم هه‌یه،"
چونكه ئه‌مه هه‌موو شتێك بوو
كه بیرم لێ ده‌كرده‌وه بیڵێم.
ئه‌مه زه‌حمه‌تترین سات بوو
كه قبووڵی بكه‌م:
په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه،
چوون بۆ نه‌خۆشخانه،
كه زانیم ئینجیلی تایبه‌تی خۆم
بۆ سه‌ركه‌وتن
نائومێدی كردم.
-هه‌رشتێكم کە بیرم ده‌كرده‌وه باش و تای
--بهت بێت نه‌یتوانی ڕزگارم بكات
كاری جددیم، كه‌سایه‌تیم،
گیانی گاڵتهییم، دیدگام.
ده‌بوو ڕووبه‌ڕووی ئه‌م ڕاستییه ببمه‌وه
كه ژیانم له په‌ڕی سه‌ر دیوار بنیاتنراوه
هه‌روه‌ها ژیانی هه‌موو كه‌سێكی تریش.
بیرۆكه‌یه‌كی قوڕسه ئه‌وه قبووڵ بكه‌یت
كه هه‌موومان چركه‌یه‌ك دوورین
له كێشه‌یه‌ك كه له‌وانه‌یه شتێك
له‌ناو ببات جێگره‌وه‌ی نه‌بێت
یاخود ته‌واوی ژیانمان بگۆڕێت.
ده‌زانین له ژیان ڕابردوو
و داهاتوو هه‌یه.
هه‌موو كاتێك داوام لێ ده‌كرێت بڵێم
هه‌رگیز ناگه‌ڕێمه‌وه ڕابردوو،
یاخود زۆر شتم به‌ده‌ست هێناوه
له دیدگام بۆ ژیان.
و پێیان ده‌ڵێم نه‌خێر،
پێشتر باشتر بوو.
چه‌ند مانگێك دوای ئه‌وه‌ی نه‌خۆش كه‌وتم،
له‌باره‌ی ئه‌مه نووسیم
دواتر بۆ نووسه‌رێكم نارد له گۆڤاری
"نیویۆرك تایمز."
وه‌ك وه‌بیرهێنانه‌وه، وه‌رگرتنی ساتێك
له ژیانت كه زۆر بێهێز بوویت
و كردنی به وتارێك
ڕێگایه‌كی سه‌رنجڕاكێش نییه
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست بكه‌یت كه‌متر بێهێزیت.
(پێكه‌نین)
هه‌زاران نامه و ئیمێلم به‌ده‌ست گه‌یشت
تا ئێستاش ڕۆژانه بۆم دێت.
وابیرده‌كه‌مه‌وه له‌به‌ر ئه‌و
پرسیارانه بوو كه كردم.
پرسیم: چۆن ده‌ژیت به‌بێ
ئه‌و هه‌موو هۆكارانه‌ی
شته خراپه‌كان كه ڕووده‌ده‌ن؟
پرسیم: ئایا باشتره به‌بێ هاوكێشه‌ی
ئێجگار گه‌وره بژیت
به‌وه‌ی بۆچی خه‌ڵك شایه‌نی
ئه‌وه‌ن كه تووشی ده‌بن؟
و ئه‌وه‌ی كه زۆر پێكه‌نیناوی
و زۆر سامناك بوو به دڵنیایی،
وابیرم كرده‌وه داوام
له خه‌ڵك كرد هێورببنه‌وه
و بوه‌ستن له پێویستی ڕوونكردنه‌وه
بۆ ئه‌و شته خراپانه‌ی كه ڕوویانداوه.
بۆیه هه‌زاران خوێنه‌ر چی‌یان كرد؟
نووسییان بۆ به‌رگریكردن له‌و بیرۆكه‌یه‌ی
كه ده‌بویه هۆكارێك هه‌بێت
بۆ ئه‌وه‌ی كه بۆمن ڕوویدا.
و به‌راستیی ده‌یانه‌وێت
له هۆكاره‌كه تێبگه‌م.
خه‌ڵك ده‌یه‌وێت دڵنیایان بكه‌مه‌وه كه
شێرپهنجهكهم به‌شێكه له پلانێك.
ته‌نانه‌ت چه‌ند نامه‌یه‌ك پێشنیازییان كرد
پلانی خودا بووكه تووشی شێرپه‌نجه ببم
بۆئه‌وه‌ی یارمه‌تیی خه‌ڵك بده‌م
به‌وه‌ی له‌باره‌ی بنووسم.
خه‌ڵك دڵنیان ئه‌مه
تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی كهسایهتیمه
یاخود سه‌لماندنی شتێكی سامناكه
كه ئه‌نجامم داوه.
ده‌یانه‌وێت به بێ دوودڵیی بزانم
كه لۆژیكێكی شاراوه
بۆ ئه‌م ئاژاوه دیاره هه‌یه.
به هاوسه‌ره‌كه‌م ده‌ڵێن،
له كاتێكدا هێشتا له نه‌خۆشخانه بووم
كه هه‌موو شتێك له‌به‌ر
هۆكارێك ڕوو ده‌دات،
و زمانیان ته‌ته‌ڵه ده‌كات به ناڕێكیی
كاتێك ئه‌و ده‌ڵێت،
"پێم خۆشه گوێم لێبێت.
پێم خۆشه گوێبیستی هۆكاری
مه‌رگی خێزانه‌كه‌م بم،"
و من تێده‌گه‌م.
ئێمه هه‌موومان هۆكارمان ده‌وێت.
هاوكێشهمان ده‌وێت
پێشبینی ئه‌مه بكات ئایا كاری جددیمان
به‌رهه‌می ده‌بێت،
ئایا خۆشه‌ویستی و هاندانمان بۆ
هاوسه‌ره‌كانمان دڵخۆشیان ده‌كات
و منداڵه‌كانمان خۆشیان ده‌وێین.
ده‌مانه‌وێت له جیهانیك بژین
كه گرامێك له
كاری جددیمان یاخود ئازاره‌كانمان یان قووڵ
ترین هیواكانمان له‌به‌ر هیچ هۆكارێك نه‌بێت
ده‌مانه‌وێت له جیهانێك بژین كه
هیچ شتێك ون نابێت.
ئه‌وه‌ی كه فێری بووم له ژیان له‌گه‌ڵ
شێرپه‌نجه‌ی به‌د
ئه‌وه‌یه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی ئاسان نییه
له نێوان تێكۆشانم
و درێژیی ژیانم.
له سێ ساڵی ڕابردوو،
به ئازار‌و كۆستێكی زۆر تێپه‌ڕیم
زۆر زیاتر له‌وه‌ی بیرم ده‌كرده‌وه
كه بتوانم ڕزگام بێت.
ڕۆژێك بۆم ده‌ركه‌وت
نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی زۆری سكم بۆ كراوه
كه له پێنجه‌م ته‌نی سكمم،
و كۆتاههمینیان كه‌مترین
هه‌ڵبژارده‌ی منه.
(پێكه‌نین)
به‌ڵام له هه‌مان كاتدا،
خۆشه‌ویستیم ئه‌زموون كرد،
خۆشه‌ویستیێكی زۆر،
خۆشه‌ویستییه‌ك
كه ناتوانم لێكی بده‌مه‌وه.
ڕۆژێكیان، سه‌ره‌نجامه‌كانی
دامه‌زراوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌زموونی
نزیكبوونه‌وه له مردنم ده‌خوێنده‌وه
به‌ڵێ، شتێكی وا هه‌یه.
ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ كرا
بوو له‌باره‌ی نزیكبوونه‌وه‌یان له مردن
له هه‌موو جۆره حاڵه‌تێك:
ڕووداوی ئۆتۆمبێل، منداڵبوون،
هه‌وڵی خۆكوشتن.
و زۆربه‌یان باسی هه‌مان شتی نامۆیان كرد:
خۆشه‌ویستیی.
دڵنیام خۆم لێی گێل ده‌كرد
گه‌ر شتێك كه
پێیدا تێپه‌ڕیبووم وه‌بیری نههێنابامهوه،
شتێك كه هه‌ستم به نامورتاحی ده‌كرد
به هه‌ر كه‌سێكم گوتبا:
ئه‌و كاته‌ی كه دڵنیابووم ده‌مرم،
هه‌ستم به تووڕه‌یی نه‌كرد.
هه‌ستم به خۆشه‌ویستیی كرد.
یه‌كێك بوو له نامۆترین ئه‌و شتانه‌ی
كه پێیدا تێپه‌ڕیووم.
له كاتێك كه ههستمكردبا
خودا دووری خستوومه‌ته‌وه،
نه‌بوومه خۆڵه‌مێش.
هه‌ستمكرد سه‌رده‌كه‌وتم،
سه‌رده‌كه‌وتم له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی
و پاڕانه‌وه‌ی
ئه‌وانه‌ی كه له‌ده‌ورم هاژههاژیان ده‌كرد
وه‌كو هه‌نگه ئیشكه‌ره‌كان.
كه یاداشت و گوڵ و گۆره‌وییان بۆ ده‌هێنام
له‌گه‌ڵ لێفه‌ی نه‌خشێنراو به
ده‌ربرینی هاندان.
به‌ڵام كه له ته‌نیشتم دانیشتن،
ده‌ستم له ده‌ستیان بوو،
ئازاره‌كانم ده‌ستیان پێكرد وه‌كو ئه‌وه‌ی
ئازاره‌كانی ئه‌وانیتری بۆ ده‌رخستم.
ده‌چوومه ناو جیهانێك
خه‌ڵكی وه‌كو منی لێ بوو،
خه‌ڵكانێك ده‌ستیان ده‌خسته پارچه‌ی
ئه‌و خه‌ونانه‌ی كه وایانده‌زانی شایه‌نین
ئه‌و پلانانه‌ی كه نه‌یانده‌زانی
به‌ده‌ستیان هێناوه.
به‌شێوه‌یه‌ك، وه‌كو په‌یوه‌ندیكردن بوو
له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی تر،
كه به هه‌مان بارودۆخ تێده‌په‌ڕن.
ئه‌و هه‌سته بۆ چه‌ندین مانگ
له مندا مایه‌وه.
ڕاستییه‌كه‌ی، له‌گه‌ڵی لێڕاهات بووم
به‌ڕاده‌یه‌ك
كه ترسام له ئه‌گه‌ری له‌ده‌ستدانی.
بۆیه ده‌ست مكرد به پرسیاركردن له هاوڕێ،
زانای ئایینی، مێژوونووس، وڕاهیبهكان،
"من چی ده‌كه‌م كاتێك
ئه‌و هه‌ستی خۆشه‌ویستییه‌م نامێنێت؟"
به‌ته‌واوی ده‌یانزانی باسی چی ده‌كه‌م،
چونكه یان بۆ خۆیان پێیدا تێپه‌ڕی بوون
یاخود له ئایینی مه‌سیحی خوێندوویانه.
و دەیانگۆت،
"به‌ڵێ، ده‌ڕوات.
هه‌سته‌كان ده‌ڕۆن.
هیچ هاوكێشه‌یه‌ك نابێت
بۆ ئه‌وه‌ی چۆن بێگێڕیهوه."
به‌ڵام ئه‌م دڵنیاییدانه
بچووكه‌یان پێشكه‌ش كردم،
و ده‌ستم پێوه‌ی گرت.
گووتیان،
"كاتێك هه‌سته‌كان وه‌كو
شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا ده‌كشێنه‌وه،
شوێنه‌وارێك جێ دێڵن."
به‌ڕاستی وایه.
ئه‌مه سه‌لماندنی هیچ شتێك نییه،
و شتێك نییه شانازیی پێوه‌بكه‌یت.
ته‌نیا خهلاتێك بوو،
ناتوانم وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و نامانه
بده‌مه‌وه كه بۆم دێن
له په‌رتووكی پێنج هه‌نگاو بۆ
ته‌ندروستییه‌كی نموونه‌یی
یاخود له په‌رتووكێك بۆ
هه‌سته سه‌ركه‌وتووه سیحرییه‌كان،
ده‌بینم جیهان به ڕووداووی
خۆش و ناخۆش ،
دڵڕفێن و تراژیدی ده‌هه‌ژێت.
ناتوانم شیكاری دژێتییهكه بكه‌م،
جگه له‌وه‌ی وا بڕوا ده‌كه‌م كه ئه‌و
شته پێچه‌وانانه
هیچیان ئه‌ویتر هه‌ڵناوه‌شێنێته‌وه.
ژیان زۆر جوانه،
و ژیان زۆر زه‌حمه‌ته.
ئه‌مڕۆ،هه‌ست ده‌كه‌م زۆر باشم.
وادیاره ده‌رمانه‌كانی چاره‌سه‌ری به‌رگریی
ئیشی خۆی ده‌كات.
ئێمه چاودێری نه‌خۆشییه‌كه ده‌كه‌ین.
هیوادارم بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ بژیم.
هیوادارم بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ بژیم
بۆ ئه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌م شه‌رمه‌زار بكه‌م
و سه‌یری هاوسه‌ره‌كه‌م بكه‌م
تاڵه جوانه‌كانی قژی له ده‌ست ده‌دات.
باوه‌ڕم وایه ده‌ژیم.
به‌ڵام فێر ده‌بم بژیم
و خۆشه‌ویستی بكه‌م
به‌بێ ژماردنی له ده‌ست چوونه‌كان،
به‌بێ هۆكار و بێ دڵنیاییدان به‌وه‌ی
هیچ شتێك له ده‌ست ناده‌یت.
ژیان دڵت ده‌شكێنێت،
له‌وانه‌یه ژیان هه‌موو
ئه‌و شتانه‌ی كه هه‌ته لێتی ببات
و هه‌موو شتێك كه هیوای بۆ ده‌خوازیت.
به‌ڵام جۆرێكی ئینجیلی سه‌ركه‌وتن هه‌یه
كه بڕوام پێی هه‌یه.
باوه‌ڕم وایه كه له تاریكییدا،
ته‌نانه‌ت له‌وێ،
جوانیی
و خۆشهوبستیی ده‌بێت.
جار نا جار،
هه‌ست به قایل بوون ده‌كه‌یت.
سوپاس.
(چه‌پڵه)