لە ٢٧ ی جۆزەردانی،١٩٤١، کەشتی جەنگی
ئەڵمانی بیسمارک نقوم بوو لە شەڕێکی سەختدا،
تەنھا ١٨٨ کەس لە کۆی ٢٢٠٠ ئەندامی
گروپەکە بە زیندووی مانەوە.
بەڵام کاتێ بەلەمێکی بچوکی ئینگلیز، ھات بۆ
کۆکردنەوەی زیندانییەکان،
ڕزگاربوویەکی چاوەڕوان نەکراویان دۆزیەوە -
پشیلەیەکی ڕەش و سپی کە خۆی گرتبووەوە
بە تەختەیەکی سەر ئاو کەوتوو.
بۆ چەند مانگی دواتر ئەم پشیلەیە مشکەکانی
ڕاو دەکرد و بەریتانیەکانی دڵخۆش دەکرد -
ھەتا بۆمبێکی کەشتی شکێن ھاتوو پەیکەری
کەشتیەکەی پارچە پارچە کرد و نقومی کرد.
بەڵام، دەرئاسایانە، پشیلەکە نقوم نەبوو.
نازناوی سامی نقوم نەبووی لێنرا،
ئەو ڕۆشت لەگەڵ ئەوانەی ڕزگار بوون بۆ
جەبەل تارق
و خزمەتی کرد وەک پشیلەی کەشتی لەسەر
سێ کەشتی تر،
یەکیان بە ھەمان شێوە نقوم بوو - پێش
خانەنشین بوونی لە بێڵفاست ماڵی دەریاوانان.
زۆرێک لەوانەی پێیان وابێت پشیلە بە قەد
دەریاوانێک خزمەت ناکات،
یان ھاوکاریکەر نییە بە ھیچ جۆرێک.
بەڵام پشیلە ئیشی کردووە شانبەشانی مرۆڤ
بۆ ھەزاران ساڵ -
یارمەتیان داوین بە ئاستی ئەوەی ئێمە یارمەتی
ئەوانمان داوە.
کەوایە چۆن ئەم بوونەوەرە تەنیایە گۆڕا لە
دڕندەیەکەوە بۆ ئەفسەرێکی دەریایی
بۆ ھاوڕێیەکی ئازیز؟
ماڵی كردنی پشیلەی نوێی ماڵی
دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ١٠ ھەزار ساڵ
لەمەوبەر لە سەر خاکی "مانگی بەپیت"،
بۆ دەستپێکی چاخی بەردین.
خەڵک فێر بوون سروشت بەکار بهێنن بۆ
ویستەکانی خۆیان،
خواردنی زیاتریان دەست دەکەوت لەوەی
کە جوتیاران دەکرا بیخۆن بەیەکجار.
جوتیارانی چاخی بەردین دانەوێڵە زیادەکەیان
عەمباردەکردە نێو چاڵی گەورە، و سایلۆی گڵی.
بەڵام ئەم پاشەکەوتەی خواردن سەرنجی
ئاژەڵە قرتێنەرەکانی ڕاکێشا،
و ھەروەھا سەرنجی دوژمنەکەشیان،
فیلیس سیلیڤیستەر لێبیکا-
پشیلەی کێوی کە دۆزراوەتەوە لە نێو
ئەفریقا و باشوری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا.
ئەم پشیلە کێوییانە خێرا و دڕ و ڕاوکەری
گۆشتخۆر بوون.
و بە شێوەیەکی بەرچاو لە قەبارە و شێوەدا
ھاوشێوەی پشیلە ماڵیەكانی ئەمڕۆن.
دیارترین جیاوازی پشیلە دڕندە کۆنەکان
ماسولکەیان زیاتر بوو،
توکیان پاکتربوو، و کەمتر
تێکەڵاو بوون لەگەڵ مرۆڤ و ئاژەڵەکانی تر.
زۆری نێچیری قرتێنەر لە نێو عەمباری
دانەوێڵەکاندا
ئەو پشیلانەیان کردە ئەو ئاژەڵە تەنیایە.
و ھەر کە پشیلەکان فێر بوون
بەرگەی بوونی مرۆڤ و
پشیلەکانی تر بگرن
لە کاتی نانخواردندا،
ئەوکات جوتیارەکانیش ئارامیان گرت لە بوونی
پشیلەکان لەبەرامبەر کوشتنی مێروی زیانبەخش.
پەیوەندیەکی پڕ سوود بوو کە وایکرد پشیلەکان
کۆچ بکەن لەگەڵ جوتیارەکانی چاخی بەردین
لە ئەنادۆڵەوە بۆ ئەوروپا و
بۆ دەریای ناوەڕاست.
گیانەوەری مشەخۆر گەورەترین بەڵای
٧ دەریاکەی جیھان بوو.
ئەوان ئازووقەکانیان دەخوارد و لاکانی
گوریسیان دەقرتاند،
بۆیە پشیلە ماوەیەکی زۆر لەمەوبەر بوو بە
ھاوڕێیەکی سەرەکی دەریاوانەکان.
و ھەر لەو کاتانەی ئەم پشیلە ئەنادۆڵیانە
بە دەوری جیھاندا گەشتیان کرد،
میسڕییەکان پشیلەی ناوخۆی خۆیان
ماڵی کرد.
وەک ڕێزێک بۆ تواناکانیان لە کوشتنی ماری
ژەھراوی، و گرتنی باڵندە و كوشتنی مشک،
پشیلەی ماڵی بووە شتێکی گرنگ بۆ
کلتوری ئاینی میسڕی.
ئەوان نەمریان بە دەست ھێنا لە سەر وێنە و،
نوسینی ھیرۆگلیفی پەیکەرو تەنانەت قەبرەکان.
مۆمیا کران لە تەنیشت خاوەنەکانیان.
پشیلەی کەشتیە میسڕیەکان دەھاتن و
دەچوون بە نیلدا،
ماری ژەھراوی ڕوبارەکانیان توشی کێشە دەکرد.
پاش دەرچوونیان لە کەشتی گەورەتردا،
ئەوانیش دەستیان کرد بە کۆچ کردن
لە بەندەرێکەوە بۆ بەندەرێکی تر.
لە کاتی ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی، کەشتیەکان
گەشتیان دەکرد لەنێوان ھند و میسڕ
و توخمی پشیلەی کێوی ناوەڕاستی ئاسیا
ئێف-ئێس ئۆرناتا یان دەگواستەوە.
سەدەکانی دواتر،لە سەدەکانی ناوەڕاست، پشیلە
میسڕیەکان گەشتیان کرد بۆ دەریای بەڵتیک
لەسەر کەشتی ڤایکینگە دەریاوانەکان.
و ھەردوو پشیلەی ڕۆژھەڵاتی نزیک و
باکووری ئەفریقا
بە نزیکەیی ماڵی بوون لەم کاتەدا و
بەردەوام بوون لە گەشتکردن بەرەوە ئەوروپا،
لە کۆتاییدا بەرەو دوو ئەمریکاکە
گەشتیان کرد.
ئەمڕۆ، زۆربەی پشیلە ماڵیەكان نەوەی
پشیلەکانی ڕۆژھەڵاتی نزیک یان پشیلەی
میسڕی ئێف.ئێس.لیبیکا ن.
بەڵام شیکاری نزیکی جینەکان و شێوازی
تووکی پشیلەی نوێ
پێمان دەڵێت پێچەوانەی سەگ،
کە گۆڕانکاریەکی بۆ ماوەیی بەرچاو
بەسەریاندا ھاتووە،
پشیلە نوێیەکان لە ڕووی بۆ ماوەییەوە
زۆر ھاوشێوەی پشیلە کۆنەکانن.
و بێجگە لە کۆمەڵایەتی کردن و
ماڵی كردنیان،
ئێمە ھیچی وامان نەکردووە بۆ گۆڕینی
ھەڵسوکەوتی سروشتیان.
بە جۆرێکی تر، ئەمڕۆ پشیلە زۆر یان کەم
جیاوازن لەوەی پێشتر بوون
ڕاوکەری دڕندە. بوونەوەرێک کە ئێمەی
بە پارێزەری خۆی نەدەزانی.
و مێژووی درێژی خۆمان نووسی بە یەکەوە،
لەوانەیە ئەوان ھەڵە نەبوو بن.