چۆن حه‌ز و خولیاكانت
یان پیشه‌ی خۆت دۆزییه‌وه؟
ئایا ڕووبەڕووی بویتەوە؟
یاخود هه‌وڵێك یان ههڵهیەك بوون؟
هەروه‌ك داكۆكیكاری مافه‌كانی منداڵ
ماریان ڕایت ئیدلمان ده‌ڵێت،
"نا‌توانیت ببیت بەوەی کە نایبینیت"
خۆشبه‌ختانه، ئێستا له‌سه‌رده‌مێكدا ده‌ژین
سه‌رهه‌ڵدانه‌كانی ته‌كنۆلۆجیا یارمه‌تیمان
دهات له چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته.
بۆ دوو ساڵه‌ی ڕابردوو،
من پڕۆگرامێكی به‌رفراوانی واقعیم
به‌كارهێناوه
كه یارمه‌تی قوتابییانی ناوه‌ندی ده‌دات
له سه‌رتاسه‌ری وڵات
تاكو ڕۆڵی شاره‌زایه‌كی بایۆلۆجی
...ده‌ریایی ببینن
ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت هه‌رگیز
زهریاشیان نه‌دیبێت.
هه‌روه‌ك قوتابییه‌كی پۆلی حه‌وت
كه پڕۆگرامه‌كه‌ی ته‌واوكردووه ده‌ڵێت،
من خۆم وه‌ك زانایه‌ك ده‌دی"،
"چونكه چێژم له یارییه‌كه وه‌رگرت.
به‌ڕاستی ئه‌م فیدباكه سه‌رسامی كردم،
چونكه كه‌م قوتابی هه‌ن خۆیان
وه‌ك زانا ببینن.
له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا لە ساڵی 2014
له سه‌دا 57 قوتابیانی پۆلی 8 و 9
"ده‌ڵێن" زانست خولیای من نییه.
هه‌روه‌ها له هه‌مان كات لە 2014
چاوم به ماندی هۆڵفۆرد
زانای بواری كیمیای ئه‌ندامی و
لیندسه‌ی پۆرتنۆی
زانای ده‌رونناسی په‌روه‌رده‌یی كه‌وت.
هه‌رسێكمان ویسته‌كانمان ئاڵوگۆڕ كرد
تاكو سەرنجی قوتابیان ڕابكێشین تا له
ڕێگەی ئاسوده‌بوون له‌گه‌ڵ زانست دڵخۆشبن.
بیرمان له‌وه كرده‌وه چۆن بتوانین
واقعیترین تاقیكردنه‌وه‌ی زانستی
پیشه‌یی به منداڵ ببه‌خشین.
گفتوگۆی بابه‌ته‌كه‌مان كرد:
ده‌ركه‌وت قوتابیان ئاسوده‌ن له
سه‌ركێشی له ئه‌نجامدانی یارییه‌كاندا.
بۆیه ده‌ستمانكرد به بونیاتنانی كۆمپانیای
یارییه په‌روه‌رده‌ییه‌كان
تاكو زانست بهێنینه نێو ژیان.
واقعی دەستکرد پێده‌چێت به تێچونێكی
كه‌م به‌رده‌ست بێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، توێژینه‌وه‌كان
وا ده‌رده‌خه‌ن
واقعی دەستکرد له‌وانه‌یه ببێته هۆی
به‌هێزكردنی فێربونی یاده‌وه‌ری.
ئه‌وه گونجاو بوو، چونكه ده‌مانه‌ویست له
قوتابخانه بین
تاكو به زۆرترین ژماره‌ی قوتابی بگه‌ین،
به‌تایبه‌تی ئه‌و قوتابییانه‌ی ئاستیان له
زاست وه‌ك پێویست نییە،
بۆیه به كۆمه‌كی ده‌زگای زانستی نیشتمانی،
په‌ره‌مان به فراوانكردنی
پڕۆگرامه‌كه‌مان دا
كه واقعی دەستکرد له‌گه‌ڵ
تۆماری ژماره‌یی كه‌سی گرێده‌دات،
له‌گه‌ڵ مامۆستاكان كارمان له‌سه‌ر كرد
تاكو له‌گه‌ڵ پڕۆگرامه‌كانی خوێندن بگونجێت
و مامۆستاكان بتوانن پێشكه‌وتوترین
ته‌كنۆلۆجیا له پۆلدا به‌كاربێنن.
واقعی دەستکردمان بۆ گوگڵ كاردبۆرد
دروست كرد،
كه پێویستی ته‌نیا به
مۆبایلێكی زیره‌ك و
ده دۆلار بۆ سه‌یركردنی واقعی
دروستكراو له مقەبا،
له‌گه‌ڵ ئه‌و ئامێره هه‌رزانه‌ی
گوێگرتن،
قوتابییه‌كان گوازرانه‌وه بۆ گه‌شتێكی
ژێر ده‌ریا.
قوتابییه‌كان تۆماره ژمارهییهكانیان
بۆ نوسینی تێبینی به‌كار ده‌هێنا،
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه
بونیانانی مۆدێلێك
و په‌ره‌پێدانی گریمانه.
قوتابیان به‌ره‌و جیهانی پڕاكتیكی ده‌چن
بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی گریمانه
و بۆ ئه‌وه‌ی بزانن دروستن،
وه‌ك ئه‌وه‌ی زاناكان بۆ كێڵگه ده‌چن
له پیشه‌كانیان،
كاتێك ده‌گه‌ڕێنه‌وە بۆ تۆماره
دیجیتاڵییەکان،
تێبینی و داواكارییه‌كانیان
ئاڵوگۆر ده‌كه‌ن،
ده‌رئه‌نجام و به‌ڵگه‌كان دەخەنە ڕوو.
وه‌ڵامه نوسراوه‌كانی قوتابیان و
پێكه‌وه كاركردنی پراكتیكی
نوێده‌بنه‌وه
له بۆردی هه‌ڵسه‌نگاندنی په‌روه‌رده‌كار،
تاكو ئاگاداری پێشكه‌وتنه‌كانیان ببن
و پشتگیریان بكه‌ن له كاتی پێویست.
تا زیاتر ئاشنابن، هه‌ندێك له‌و شتانه‌ی
قوتابیانتان پێشان دەدەم.
ئه‌مه واقعی دەست کردەی ژێر ده‌ریاییه
كه تێبینی ئاژه‌ڵ و ڕوه‌كه‌كان ده‌كه‌ن.
ئه‌مه‌ش تۆماری ژماره‌ییه، كاتێك
مۆدێل و نمونه‌كان بونیات ده‌نێن
به پێی داتای زینده‌یی تا ئه‌وه
نیشانده‌ن كه پێشبینی ده‌كه‌ن.
لێرە بە هۆی داتا‌کان
تێروانینەکان پشتڕاست دەکرێتەوە.
ئه‌مه‌ش بۆردی مامۆستایه
پێشكه‌وتنه‌كان نیشان ده‌دات
و یارمه‌تی مامۆستاكان ده‌دات تا
كاردانه‌وه‌كانی قوتابیان ببینن.
كاتێك بایۆدایڤمان دروست ده‌كرد،
مەبەستمان تەنیا بەردەستکردن بوو،
بۆیه بە شێوەیەک دروستمان کرد کە یه‌ك
مۆبایل بۆ هه‌ر چوار قوتابییه‌ك پێویست بێت.
هه‌روه‌ها چۆنییه‌تی هاوكاری
زانستیشمان ده‌زانی،
بۆیه تاقیكردنه‌وه‌كه‌مان بە شێوەیەک
داڕشت کە لە ڕێگەی
کاری هاوبەشەوە وەڵام بدرێتەوە.
وه‌ك هه‌ریه‌كه‌یان له شوێنی جیاوازی خۆی
شاره‌زایه‌كه.
چونكه مێشكی ئه‌و منداڵانه
تا ئێستا له گه‌شه‌كردن دایە،
هه‌ر تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك به‌لایه‌نی زۆری
دوو خولهك ده‌خایه‌نێت.
له كۆتاییدا، چونكه گرنگی
به‌ركه‌وتن ده‌زانین
بۆ وه‌رگرتنی زانیاری،
بایۆدایڤ بۆ پێنج كۆرسی خوێندن
جێگەی ئەمانە دەگرێتەوە.
له ساڵی 2017دا (بایۆ دایڤ)مان تاقیكرده‌وه
له 20 قوتابخانه له نیویۆرك و نیوجێرسی.
ویستمان قوتابیان له كاتی به‌كارهێنانی
ئه‌و ته‌كنۆلۆجیا نوێیه ببینین.
ئێستا، له 2019دا
له 26 ویلایه‌ت تاقیده‌كه‌ینه‌وه،
ئه‌و مامۆستایانه‌ی پڕۆگرامه‌كه‌مان
ده‌ڵێنه‌وه ده‌ڵێن:
" ڕێگەیه‌كی سه‌رنجڕاكێش بوو بۆ نیشاندانی
ژیانی زه‌ریا به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌واقعی لێیبن
"چونكه له ئۆهایۆین.
(پێكه‌نین)
". سه‌رنج ڕاكێشه"
".قوتابییه‌كان به ته‌واوی
ڕۆچوونە ناو پڕۆژەکە"
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی هیوایه ئه‌وه‌یه كه
له قوتابییه‌كان گوێبیست بووین.
"پێم خۆش‌بوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌وێ بم وابوو".
".كاریگه‌ر و خۆش‌بوو بۆ فێربوون"
به‌ڕاستی نمونه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی"
".ژیانی گیانله‌به‌رانم دیت
"خۆم وه‌ك زانا ده‌دی چونكه به‌ڕاستی پڕ
".چێژبوو
هه‌موو فیدباکەكان هه‌میشه ئه‌ڕێنی نه‌بوون
كاتێك په‌ره‌مان بەم بەرنامەیە دا،
پرسیارمان له قوتابیان دەكرد
چیان پێ‌خۆش‌بوو،
چیان پێخۆشنه‌بوو
و چ شتێكیان لا تێكه‌ڵ بوو.
له كۆتاییدا، پرسیارمان کرد ئایا
حەز دەکەن ئه‌نجامی بده‌ن.
فیدباكهكهیان چه‌ند بنه‌مایه‌كی كۆنكریتی
پێداین بۆ دروستكردنی
بۆ دڵنیابوون له وه‌رگرتنی بۆچونی قوتابیان
له ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌كه.
به شێوه‌یه‌كی گشتی، زانیمان ئه‌وه
سه‌ره‌تای پلاتفۆڕمێكی نوێیه
تا هه‌م بۆچون هه‌م خاوه‌نداری به قوتابیان
ببه‌خشین
بڕیاردانیان كاریگه‌ری ده‌بێت
له پیشه‌كانیان.
تیشکمان خستە سەر زانست،
چونكه پێویستمان به زانا هه‌یه
تا گرفت و كێشه‌كانی ئێستا و
داهاتوو چاره‌سەر بکەن.
به‌ڵام واقعی دەستکرد له
هەموو بوارێك دەتوانێت یارمەتی قوتابی بدات.
چۆن یارمه‌تی قوتابی بده‌ین له دۆزینه‌وه‌ی
حه‌زه‌كانیان
به‌و تاقیكردنه‌وه و ده‌رفه‌تانه‌ی
له سه‌رچاوه سه‌ره‌تاییه‌كان فێرده‌بن؟
چۆن واقعی دروستکراو بۆ ئامێری بیستنی
هه‌رزان دروست بكه‌ین
كه نغڕۆی ئه‌ده‌بی زاره‌كی ببێت
یان له كاته هه‌ستیاره‌كانی مێژووی مرۆڤ؟
واقعێكی فراوان توانای گۆڕینی ئاڕاسته‌كانی
ژیانی منداڵه‌كانمانی هه‌یه
ده‌بنه خاوه‌ن پیشه‌یه‌ك هه‌رگیز
بیریان لێنه‌كردبێته‌وه
به‌هۆی پێدانی ده‌رفه‌تێك بۆ بینی ئه‌وه‌ی
کە ده‌توانن ببن.
سوپاس
(چه‌پڵه لێدان)