چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا، كۆمپانیایه‌كت دامه
زراند كه ههمبرگری بێ گۆشت دروست ده‌كات.
به‌رهه‌مه‌كانت له فرۆشگا‌كان
ده‌فرۆشرێن له هه‌موو جیهان.
به‌ڵام به‌م دواییانه هه‌واڵی بێزاركهت
پێگه‌یشتووه،
سێ كه‌س له سێ شوێنی جیاوازی شارێك پاش
خواردنی هه‌مبه‌رگری تۆ مردوون.
پۆلیس بۆی ده‌ركه‌وت كه تاوانبارێك
بڕانده‌كه‌ی تۆی كردۆته ئامانج،
ژه‌هرێكی كرۆدته به‌رهه‌مه‌كه‌ت
لانی كه‌م له یه‌ك یان دوو فرۆشگا.
تاوانباره‌كه ئامێرێكی زۆرباشی به‌كارهێنا-
وه كه هیچ شوێنه‌واری له‌سه‌ر قوتووه‌كان
جێنه‌هێشتووه، به‌مه‌ش مه‌حاڵ ده‌بێت
دیاریبكرێت كامه به‌رهه‌م له‌مه‌ترسیدایه.
ههمبهرگرهكانت یه‌كسه‌ر له‌و دوو
كۆگایه كێشێنرانهوه
كه قوربانیه‌كان لێیان كڕیبوو.
بابه‌تی مردنه‌كان
سه‌ردێڕی هه‌موو هه‌واڵه‌كانن،
بكوژه‌كه هێشتا نه‌گیراوه،
بازاڕكردن كه‌مبۆته‌وه.
پێویسته خێرا به‌رنامه‌ڕێژییه‌ك گه‌شه
پێبده‌ی بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌كه
تیمه‌كه‌ت سێ هه‌ڵبژارده‌ی له‌به‌ر ده‌سته:
١- هیچ شتێك مه‌كه.
٢- هه‌موو به‌رهه‌مه‌كان میوه‌فرۆشی له
ته‌واوی شار بكێشه‌وه و له‌ناویان ببه.
یان ٣- بهههمهكه له ته‌واوی جیهان
بكێشه‌وه و له‌ناوی ببه.
كامه‌یان هه‌ڵده‌بژێریت؟
پارێزه‌ری كۆمانیاكهت ڕوونیده‌كاته‌وه كه
داوای فه‌رمی به گوێره‌ی یاسا پێویست نییه
چونكه تاوانباره‌كه به‌ته‌واوی به‌رپرسه.
یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده په‌سه‌ند ده‌كات
-هیچ شتێك نه‌كات-
چونكه داواكاری به‌رهه‌مه‌كه وه‌كو
داننان به هه‌ڵه وایه.
به‌ڵام ئایا ئه‌مه ڕهوشتیترین
به‌رنامه‌ڕێژییه؟
بۆ پێوانه‌كردنی ڕه‌وشتیی
هه‌ریه‌ك له‌م هه‌ڵبژاردانه،
ده‌توانیت "شیكاری خاوه‌ن گره‌و"
ئه‌نجامبده‌یت.
كه ڕێگه‌ت ده‌دات پێوانه‌ی سوودی هه‌ندێك
له سوودمه‌نده‌كان سه‌ره‌كییه‌كان-
وه‌به‌رهێنه‌كان، كارمه‌ند و كڕیار بكه‌یت
له دژی یه‌كتر.
له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌م
ڕاوێژكاره‌كانت پێشبینی ده‌كه‌ن كه
له‌كۆتایی قه‌یرانه‌كه كۆتای پێدیت.
فرۆشتن دواتر باشتر ده‌بێت به‌ڵام
له‌ژێر ئاسته‌كانی پێشووتر ده‌مێنیته‌وه
به‌هۆی ئه‌و زیانه‌ی به
بڕاندهكه كه‌وتووه.
ده‌ره‌نجام، ده‌بێت هه‌ندێك كارمه‌ند
ده‌ربكه‌یت،
وه‌به‌رهێنه‌كانیش تووشی زیانی بچووك ده‌بن
به‌ڵام گه‌ر بكوژه‌كه قوتووی له شوێنی‌تر
ژه‌هراوی كردبا كڕیاری زیاتر ده‌مردن.
هه‌ڵبژارده‌ی دووه‌م زۆری تێده‌چێت
له ماوه‌ی كه‌م خایه‌ن
و پێویست به ده‌ركردنی ژماره‌یه‌كی
زۆرتری كارمه‌ند ده‌كات
و زه‌ره‌ری ئابووری زیاتر
بۆ وه‌به‌رهێنه‌كان.
به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه بۆ
كڕیارانی شار سه‌لامه‌تتره
ده‌توانرێت به‌پێی پێویست متمانه دروست
بكات كه له‌كۆتایی فرۆشتن ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هه‌ڵبژارده‌ی سێیه‌م زۆرترین تێچووی هه‌یه
له ماوه‌ی كورت خایه‌ن
پێویستی به ده‌ركردنی كارمه‌ند و
زه‌ره‌ری وه‌به‌رهێنی بایه‌خدار هه‌یه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه كه
ئه‌م تاوانانه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی
دروست ده‌كه‌ن، ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه
گه‌وره‌ترین پارێز ده‌بێت بۆ كڕیاره‌كان.
به‌گوێره‌ی ناكۆكی نێوان سوودی كڕیاره‌كان
له به‌رامبه‌ر سوودی وه‌به‌رهێنه‌كان
و كارمه‌نده‌كانت،
كام به‌رنامه‌ڕێژی ڕهوشتیترینه؟
بۆ بڕیاردان له‌مه،
ده‌توانیت له‌م سێ تاقیكردنه‌وه‌یه بڕوانی:
یه‌كه‌میان تاقیكردنه‌وه‌ی سوود وه‌رگرتن:
ڕێبازی سوود وه‌رگرتن فه‌لسه‌فه‌یه‌كه
گرنگی به
گه‌وره‌كردنی زۆرترین بڕی چاكه
بۆ زۆرترین كه‌س ده‌دات.
كاریگه‌ری هه‌ریه‌ك له‌م هه‌ڵبژاردانه
له‌سه‌ر ئه‌م ده‌سته‌واژانه چییه؟
دووه‌میان تاقیكردنه‌وه‌ی خێزانه:
هه‌ستت چۆنه كه هه‌سته‌كانت
بۆ خێزانه‌كه‌ت ڕووندهكهیهوه؟
سێیه‌میان تاقیكردنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌یه:
هه‌ستت چۆن ده‌بێت كه له لاپه‌ڕه‌ی
یه‌كه‌می ڕۆژنامه‌ی ناوخۆیی دهیخێنیتهوه؟
له كۆتایی، ده‌توانیت تاقیكردنه‌وه‌ی
ئامۆژگاریكه‌ر به‌كاربێنیت:
گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی حه‌زی پێ ده‌كه‌یت ئه‌م
بڕیاره‌ی بدابا، چی ده‌كرد؟
سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری Johnson & Johnson
جه‌یمس بێرك تووشی ئالنگارییه‌كی هاوشێوه
بوو له ١٩٨٢ دوای ئه‌وه‌ی تاوانباره‌كه
ژه‌هری سیانیدی بۆ شووشه‌ی تایلینۆل زیادكرد
له شیكاگۆ. حه‌وت كه‌س گیانیان سپارد و
فرۆشتن كه‌مبۆوه.
شیكه‌ره‌وانی پیشه‌سازی گوتیان
كۆمپانیاكه كۆتایی پێهات.
له وه‌ڵام، بێرك بڕیاری كێشانه‌وه‌ی
تایلینۆلی دا له ته‌واوی دونیا.
به دانانی سه‌لامه‌تی كڕیاره‌كان.
وه‌ك كاری له‌پێشینه‌ی كۆمپانیا
كۆمپانیاكه نزیكه‌ی ٣٢ ملیۆن بوتڵی
تایلینۆلی كێشایه‌وه و له‌ناوی برد
كه ده‌یكرده ٢٥٠ ملیۆن به
نرخی ئێستای دۆلار.
١.٥ ملیۆن له بوتڵه كشێنراوهكان
پشكنینیان بۆ كرا و٣ یان --
كه هه‌موویان له شیكاگۆ بوون--
ده‌ركه‌وت سیانایدیان تێدایه.
بڕیاره‌كه‌ی بێرك یارمه‌تیده‌ربوو له
به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی متمانه‌ی كڕیاره‌كانی،
و فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كان
له ماوه‌ی ساڵێكدا گه‌ڕایه‌وه.
تاوانی كوشتن به‌هۆی تایلینۆل هانی
Johnson & Johnson ی دا ببێته ڕابه‌ر له
گه‌سه‌سه‌ندنی ئه‌و قوتووانه‌ی كه
به‌رگری له ته‌گه‌ره دروستكردن ده‌كه‌ن
و حكومه‌ت سیسته‌می زۆر توندتری دانا.
هه‌رچه‌نده بكوژه‌كه نه‌دۆزرایه‌وه.
بڕیاره‌كه‌ی بێرك ڕێگری له مردنی زیاتر
به‌هۆی ژه‌هراویبوونی سه‌ره‌تایی كرد،
به‌ڵام حكومه‌تی فیدرالی لێكۆڵینه‌وه‌ی له
سه‌دان رووداوی ده‌ست تێخستنی چاولێكه‌ر كرد
به‌رهه‌می تریش له هه‌فته‌كانی دواتر.
ده‌كرێت ئه‌مانه به وه‌ڵامێكی جیاواز
ڕێگرییان لێكرابێت؟
ئایا بێرك به قازانجی گشتی ڕه‌فتاری ده‌كرد
یان قازانجی كۆمپانیاكه‌ی؟
ئایا ئه‌مه به‌های ئاكاری باش بوو
یان به‌بازاڕكردنی باش؟
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌م كێشه ڕه‌وشتییانه،
وه‌ڵامێكی ئاشكرای راست یان هه‌ڵه‌ی نییه.
و بۆ ئیمپراتۆریه‌تی هه‌مبه‌رگری بێ گۆشتت،
هه‌ڵبژارده‌كه هی تۆیه.