1 00:00:07,779 --> 00:00:09,628 لە کاتی هۆمیرۆسەکانەوە، 2 00:00:09,628 --> 00:00:14,578 چیرۆکە کۆنەکان لەسەر جەنگاوەرە دڕندەکانی نیشتەجێی دەریای ناوەڕاست گێڕدرانەوە، 3 00:00:14,578 --> 00:00:18,669 ترسیان دەخستە ناو بەهێزترین ئیمپراتۆریەتەکان لە زەمانی کۆندا. 4 00:00:18,669 --> 00:00:22,380 پاڵەوانێتیەکەیان لەڕێگەی زۆر هۆنراوەی داستانی باسکراوە. 5 00:00:22,380 --> 00:00:27,729 لە جەنگی ئەفسانەیی تەروادە جەنگاون و لەشکرە گەورەکەیان ئەسینای داگیر کرد. 6 00:00:27,729 --> 00:00:30,300 جاسۆن و ئارگۆناتەکان لە کەنار دەریاکانی ئەوان تێپەڕیون، 7 00:00:30,300 --> 00:00:32,998 بە زەحمەت توانیویانە خۆیان لە تیرە بکوژەکانیان لابدەن. 8 00:00:32,998 --> 00:00:37,280 ئەو جەنگاوەرە مەزنانە ڕووبەڕووی باشترین قارەمانەکانی ئەفسانەکان بوونەتەوە: 9 00:00:37,280 --> 00:00:38,311 هەرقل، 10 00:00:38,311 --> 00:00:39,291 زیسیوس، 11 00:00:39,291 --> 00:00:41,321 و ئاکێڵیس. 12 00:00:41,321 --> 00:00:45,841 و هەر تاکێك لەو جەنگاوەرانە ئافرەتێک بوو. 13 00:00:45,841 --> 00:00:51,019 ئەمازۆنیە ئاشق بە جەنگەکان،" هاوهێزی پیاوان" لە ئازایەتی و کارامەیی، 14 00:00:51,019 --> 00:00:54,111 بۆ هەمووان ناسراو بوون لە یۆنانی کۆندا. 15 00:00:54,111 --> 00:00:58,101 دیمەنی جەنگی ئەمازۆنیەکان لە پەرستگای پاسینۆن لە ئارکۆپۆلیسی ئەسینا نەخشێنرا، 16 00:00:58,101 --> 00:01:03,362 تابلۆ و پەیکەری ئەمازۆنییەکان پەرستگا و شوێنە گشتییەکانی ڕازاندۆتەوە. 17 00:01:03,362 --> 00:01:05,671 کچە بچووکەکان یاری بە بوکەڵەی ئەمازۆنیەکان دەکەن، 18 00:01:06,386 --> 00:01:10,336 هەروەها ئەمازۆنەکان وێنەی دڵخوازی یۆنانیەکان بوو لەسەر نەخشی گۆزەکانیان. 19 00:01:10,402 --> 00:01:12,141 لە هونەر و وێژەی یۆنانیدا، 20 00:01:12,141 --> 00:01:15,131 وەکو چاونەترس و خوازراو باس دەکران، 21 00:01:15,131 --> 00:01:16,915 بەڵام زیاد لەوەش ترسێنەر و کوشندە، 22 00:01:16,915 --> 00:01:21,082 و چارەنووسیان مردن بوو بەدەستی پاڵەوانە یۆنانیەکان. 23 00:01:21,082 --> 00:01:24,981 ئایە ئەمازۆنیەکان تەنها وێنەی ئەفسانەکان بوون، یاخود شتێکی زیاتر؟ 24 00:01:24,981 --> 00:01:27,517 بۆ ماوەیەکی درێژ وا دانرا کە ئەوان خەیاڵی بن، 25 00:01:27,517 --> 00:01:29,602 وەکو زەبەلاحەکان و قەنتورەکان. 26 00:01:29,602 --> 00:01:33,113 بەڵام ئەوەی زۆر سەیرە، چیرۆکەکانی میسریە کۆنەکان، 27 00:01:33,113 --> 00:01:34,324 فارسییەکان، 28 00:01:34,324 --> 00:01:35,397 خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، 29 00:01:35,397 --> 00:01:36,463 ئاسیایی ناوەڕاست، 30 00:01:36,463 --> 00:01:37,422 هیندستان، 31 00:01:37,422 --> 00:01:38,242 هەروەها چین 32 00:01:38,242 --> 00:01:41,403 بەهەمان شێوە باسیان لە جەنگاوەری ئافرەتی وەکو ئەمازۆنیەکان کردووە. 33 00:01:41,403 --> 00:01:46,883 و ئەمازۆنیەکان لە چیرۆکە مێژوییە کۆنەکان باسکراون، نەك تەنها ئەفسانەکان. 34 00:01:46,883 --> 00:01:52,024 نووسەرەکانی وەکو هیرۆدۆتوس، ئەفلاتوون، سترابۆ هەرگیز دوودڵ نەبوون لە هەبوونیان. 35 00:01:52,024 --> 00:01:56,379 کەواتە ئافرەتە جەنگاوەرە ڕاستەقینەکان کێن کە بە ئەمازۆنیەکان ناسراون؟ 36 00:01:56,379 --> 00:02:00,507 مێژوونووسە کۆنەکان نیشتمانی ئەمازۆنیەکان دیاری دەکەن لە ئەنسیسیا، 37 00:02:00,507 --> 00:02:02,398 هەرێمێکی فراوان درێژدەبێتەوە لە 38 00:02:02,398 --> 00:02:05,901 دەریای ڕەشەوە بۆ دەشتە فراوانەکانی ناوەڕاستی ئاسیا. 39 00:02:05,901 --> 00:02:08,695 ئەو هەرێمە گەورە لەلایەن هۆزە دەشتەکیەکان قەرەباڵغ کرابوو 40 00:02:08,695 --> 00:02:10,919 کە ژیانیان بەسترا بوو بە ئەسپ، 41 00:02:10,919 --> 00:02:11,928 تیربازی، 42 00:02:11,928 --> 00:02:13,120 و کاروباری جەنگی. 43 00:02:13,120 --> 00:02:18,535 کەلتورەکەیان نزیکی ١٠٠٠ ساڵ لە سەرەتای ساڵی ٨٠٠ی پێش زایینەوە پێشکەوت. 44 00:02:18,535 --> 00:02:22,916 لەترسی یۆنانیەکان، فارسەکان، و چینییەکان سیسیانەکان هیچ تۆمارێکی 45 00:02:22,916 --> 00:02:26,636 نوسراویان بەجێنەهێشت. بەڵام ئێمە دەتوانین نیشانەکان بدۆزینەوە لەوەی چۆن 46 00:02:26,636 --> 00:02:30,486 لەلایەن دراوسێکانیان باسکراون، هەروەها لە شوێنەوار ناسیش. 47 00:02:30,486 --> 00:02:33,356 باپیرە گەورەکانی سیسیانەکان یەکەم کەس بوون ئەسپ سواریان کرد 48 00:02:33,356 --> 00:02:36,030 و کەوانی چەماوەیان داهێنا. 49 00:02:36,030 --> 00:02:41,647 و، لەبەرئەوەی مێینەکانیان تیرهاوێژ بوون بۆیە دەکرێت هێندەی پیاوان خێرا و کوشندەبن، 50 00:02:41,647 --> 00:02:44,695 هەموو منداڵەکان مەشقیان پێ دەکرا بۆ سوار بوون و هاویشتن. 51 00:02:44,695 --> 00:02:49,208 ئافرەتان هاوشانی پیاوان ڕاویان دەکرد و دەجەنگان بە بەکارهێنانی هەمان چەك. 52 00:02:49,208 --> 00:02:52,227 دیمەنێکی سروشتی وشك و شێوازی ژیانە دەشتەکیەکەیان 53 00:02:52,227 --> 00:02:55,007 شێوازی خۆی لە یەکسانی دروست کردبوو. ئەوە یۆنانیە کۆنەکانی 54 00:02:55,007 --> 00:03:00,797 سەرسام کرد، کە ئافرەت ڕابەرایەتی ژیانێکی بەستراوەی ناو ماڵی هەبوو. 55 00:03:00,797 --> 00:03:03,888 تازەترین چیرۆکەکانی سیسیان، و ئەمازۆنیەکان، 56 00:03:03,888 --> 00:03:06,619 لەوانەیە تەنها پڕوپاگەندەی زیادەڕەوی تێداکراو بێت. 57 00:03:06,619 --> 00:03:10,739 کاتێک یۆنانیەکان دەستیان کرد بە بازرگانی بە دەوری دەریای ڕەش و دوورتر لە ڕۆژهەڵات، 58 00:03:10,739 --> 00:03:13,646 وێنەکانیان زیاتر ڕاستەقینە خواز بوون. 59 00:03:13,646 --> 00:03:17,539 وێنە کۆنەکانی ئەمازۆنیەکان ئەوانی بە چەک و قەڵغانی یۆنانیەکان نیشانداوە. 60 00:03:17,539 --> 00:03:19,758 بەڵام لە نواندنەکانی دواتر، ئەوان وا وێناکراون 61 00:03:19,758 --> 00:03:22,220 کە کەوان و تەوری جەنگیان بەکارهێناوە، 62 00:03:22,220 --> 00:03:23,347 سواری ئەسپەکان بوون، 63 00:03:23,347 --> 00:03:26,101 و کڵاوی نوکدار و پانتۆڵی خشداریان لەبەر کردوە 64 00:03:26,101 --> 00:03:29,238 کە تایبەتمەندی ڕەوەندە دەشتەکیەکانە. 65 00:03:29,238 --> 00:03:32,862 تا ئەو دواییانە، کەس دڵنیا نەبوو ئەو زنجیرەیە چەند بەهێز بووە کە 66 00:03:32,862 --> 00:03:36,170 لە نێوان سیسیانەکان و ئەمازۆنیەکان هەبوو لە ئەفسانەی یۆنانیدا. 67 00:03:36,170 --> 00:03:40,851 بەڵام شوێنەوار دۆزەرەوە تازەکان بەڵگەی گەورەیان بە دەستەوە داوە. 68 00:03:40,851 --> 00:03:46,234 زیاتر لە ١٠٠٠ گۆڕی بەکۆمەڵی سیسیانی کۆن، یان تەپۆلکەی ناشتن ،هەڵکۆڵراوە، 69 00:03:46,234 --> 00:03:48,817 کە ئێسکە پەیکەر و چەك دەگرێتە خۆ. 70 00:03:48,817 --> 00:03:51,065 شوێنەوار ناسەکان لەمەو پێش وایان دانا 71 00:03:51,065 --> 00:03:54,164 کە چەکەکان دەکرێ تەنها تایبەت بێت بە جەنگاوەرە پیاوەکان. 72 00:03:54,164 --> 00:03:56,781 بەڵام شیکردنەوە تازەکانی DNA هەتا ئێستا 73 00:03:56,781 --> 00:03:59,825 دەریان خستووە کە لە دەوروبەری ٣٠٠ ئێسکە پەیکەر لەگەڵ چەك نێژراوە 74 00:03:59,825 --> 00:04:04,092 تایبەتە بە مێینە کە تەمەنیان درێژ دەبێتەوە لە ١٠ بۆ ٤٥ ساڵ، 75 00:04:04,092 --> 00:04:07,166 و هەموو ساڵێك زیاتر دەدۆزرێنەوە. 76 00:04:07,166 --> 00:04:09,543 و ئێسکەپەیکەری ئافرەتەکان برینی جەنگ نیشاندەدات، 77 00:04:09,543 --> 00:04:11,762 پەراسووی بڕاو بە شمشێر، 78 00:04:11,762 --> 00:04:14,211 کاسەی سەری لێدراو بە تەوری جەنگی، 79 00:04:14,302 --> 00:04:17,422 و تیرەکانیش بەر ئێسکەکان کەوتون. 80 00:04:17,473 --> 00:04:19,744 لە هونەر و نوسینە کلاسیکیەکاندا، 81 00:04:19,744 --> 00:04:24,654 ئەمازۆنیە ترسناکەکان هەمیشە وەکو چاونەترس و پاڵەوان وێنەکێشراون. 82 00:04:24,654 --> 00:04:27,295 سەڕەڕای پیاو سالاریی یۆنانیە کۆنەکان 83 00:04:27,295 --> 00:04:34,162 بیرۆکەی هەبوونی ئافرەتی بەهێز کە شکۆی ئازادی و شەڕیی تێکەڵ بەیەک بزوێندراوە. 84 00:04:34,162 --> 00:04:38,044 تاکو ئێستاش، یۆنانیەکان هەر نوقمن لە نموونەی یەکسانخوازی. 85 00:04:38,044 --> 00:04:42,167 ئایا دەکرێت کە جیهانی ئەفسانەیی ئەمازۆنییەکان چیرۆکیکی هەست بزوێن بێت 86 00:04:42,167 --> 00:04:46,194 بۆ بوون بە ڕێگەیەك بۆ وێناکردنی پیاوان و ئافرەتان وەکو هاوڕێی یەکسان؟