WEBVTT 00:00:07.779 --> 00:00:09.628 لە کاتی هۆمیرۆسەکانەوە، 00:00:09.628 --> 00:00:14.578 چیرۆکە کۆنەکان لەسەر جەنگاوەرە دڕندەکانی نیشتەجێی دەریای ناوەڕاست گێڕدرانەوە، 00:00:14.578 --> 00:00:18.669 ترسیان دەخستە ناو بەهێزترین ئیمپراتۆریەتەکان لە زەمانی کۆندا. 00:00:18.669 --> 00:00:22.380 پاڵەوانێتیەکەیان لەڕێگەی زۆر هۆنراوەی داستانی باسکراوە. 00:00:22.380 --> 00:00:27.729 لە جەنگی ئەفسانەیی تەروادە جەنگاون و لەشکرە گەورەکەیان ئەسینای داگیر کرد. 00:00:27.729 --> 00:00:30.300 جاسۆن و ئارگۆناتەکان لە کەنار دەریاکانی ئەوان تێپەڕیون، 00:00:30.300 --> 00:00:32.998 بە زەحمەت توانیویانە خۆیان لە تیرە بکوژەکانیان لابدەن. 00:00:32.998 --> 00:00:37.280 ئەو جەنگاوەرە مەزنانە ڕووبەڕووی باشترین قارەمانەکانی ئەفسانەکان بوونەتەوە: 00:00:37.280 --> 00:00:38.311 هەرقل، 00:00:38.311 --> 00:00:39.291 زیسیوس، 00:00:39.291 --> 00:00:41.321 و ئاکێڵیس. NOTE Paragraph 00:00:41.321 --> 00:00:45.841 و هەر تاکێك لەو جەنگاوەرانە ئافرەتێک بوو. NOTE Paragraph 00:00:45.841 --> 00:00:51.019 ئەمازۆنیە ئاشق بە جەنگەکان،" هاوهێزی پیاوان" لە ئازایەتی و کارامەیی، 00:00:51.019 --> 00:00:54.111 بۆ هەمووان ناسراو بوون لە یۆنانی کۆندا. 00:00:54.111 --> 00:00:58.101 دیمەنی جەنگی ئەمازۆنیەکان لە پەرستگای پاسینۆن لە ئارکۆپۆلیسی ئەسینا نەخشێنرا، 00:00:58.101 --> 00:01:03.362 تابلۆ و پەیکەری ئەمازۆنییەکان پەرستگا و شوێنە گشتییەکانی ڕازاندۆتەوە. 00:01:03.362 --> 00:01:05.671 کچە بچووکەکان یاری بە بوکەڵەی ئەمازۆنیەکان دەکەن، 00:01:05.671 --> 00:01:10.402 هەروەها ئەمازۆنەکان وێنەی دڵخوازی یۆنانیەکان بوو لەسەر نەخشی گۆزەکانیان. 00:01:10.402 --> 00:01:12.141 لە هونەر و وێژەی یۆنانیدا، 00:01:12.141 --> 00:01:15.131 وەکو چاونەترس و خوازراو باس دەکران، 00:01:15.131 --> 00:01:16.915 بەڵام زیاد لەوەش ترسێنەر و کوشندە، 00:01:16.915 --> 00:01:21.082 و چارەنووسیان مردن بوو بەدەستی پاڵەوانە یۆنانیەکان. NOTE Paragraph 00:01:21.082 --> 00:01:24.981 ئایە ئەمازۆنیەکان تەنها وێنەی ئەفسانەکان بوون، یاخود شتێکی زیاتر؟ NOTE Paragraph 00:01:24.981 --> 00:01:27.517 بۆ ماوەیەکی درێژ وا دانرا کە ئەوان خەیاڵی بن، 00:01:27.517 --> 00:01:29.602 وەکو زەبەلاحەکان و قەنتورەکان. 00:01:29.602 --> 00:01:33.113 بەڵام ئەوەی زۆر سەیرە، چیرۆکەکانی میسریە کۆنەکان، 00:01:33.113 --> 00:01:34.324 فارسییەکان، 00:01:34.324 --> 00:01:35.397 خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، 00:01:35.397 --> 00:01:36.463 ئاسیایی ناوەڕاست، 00:01:36.463 --> 00:01:37.422 هیندستان، 00:01:37.422 --> 00:01:38.242 هەروەها چین 00:01:38.242 --> 00:01:41.403 بەهەمان شێوە باسیان لە جەنگاوەری ئافرەتی وەکو ئەمازۆنیەکان کردووە. 00:01:41.403 --> 00:01:46.883 و ئەمازۆنیەکان لە چیرۆکە مێژوییە کۆنەکان باسکراون، نەك تەنها ئەفسانەکان. 00:01:46.883 --> 00:01:52.024 نووسەرەکانی وەکو هیرۆدۆتوس، ئەفلاتوون، سترابۆ هەرگیز دوودڵ نەبوون لە هەبوونیان. NOTE Paragraph 00:01:52.024 --> 00:01:56.379 کەواتە ئافرەتە جەنگاوەرە ڕاستەقینەکان کێن کە بە ئەمازۆنیەکان ناسراون؟ NOTE Paragraph 00:01:56.379 --> 00:02:00.507 مێژوونووسە کۆنەکان نیشتمانی ئەمازۆنیەکان دیاری دەکەن لە ئەنسیسیا، 00:02:00.507 --> 00:02:02.398 هەرێمێکی فراوان درێژدەبێتەوە لە 00:02:02.398 --> 00:02:05.901 دەریای ڕەشەوە بۆ دەشتە فراوانەکانی ناوەڕاستی ئاسیا. 00:02:05.901 --> 00:02:08.695 ئەو هەرێمە گەورە لەلایەن هۆزە دەشتەکیەکان قەرەباڵغ کرابوو 00:02:08.695 --> 00:02:10.919 کە ژیانیان بەسترا بوو بە ئەسپ، 00:02:10.919 --> 00:02:11.928 تیربازی، 00:02:11.928 --> 00:02:13.120 و کاروباری جەنگی. 00:02:13.120 --> 00:02:18.535 کەلتورەکەیان نزیکی ١٠٠٠ ساڵ لە سەرەتای ساڵی ٨٠٠ی پێش زایینەوە پێشکەوت. 00:02:18.535 --> 00:02:22.916 لەترسی یۆنانیەکان، فارسەکان، و چینییەکان سیسیانەکان هیچ تۆمارێکی 00:02:22.916 --> 00:02:26.636 نوسراویان بەجێنەهێشت. بەڵام ئێمە دەتوانین نیشانەکان بدۆزینەوە لەوەی چۆن 00:02:26.636 --> 00:02:30.486 لەلایەن دراوسێکانیان باسکراون، هەروەها لە شوێنەوار ناسیش. 00:02:30.486 --> 00:02:33.356 باپیرە گەورەکانی سیسیانەکان یەکەم کەس بوون ئەسپ سواریان کرد 00:02:33.356 --> 00:02:36.030 و کەوانی چەماوەیان داهێنا. 00:02:36.030 --> 00:02:41.647 و، لەبەرئەوەی مێینەکانیان تیرهاوێژ بوون بۆیە دەکرێت هێندەی پیاوان خێرا و کوشندەبن، 00:02:41.647 --> 00:02:44.695 هەموو منداڵەکان مەشقیان پێ دەکرا بۆ سوار بوون و هاویشتن. 00:02:44.695 --> 00:02:49.208 ئافرەتان هاوشانی پیاوان ڕاویان دەکرد و دەجەنگان بە بەکارهێنانی هەمان چەك. 00:02:49.208 --> 00:02:52.227 دیمەنێکی سروشتی وشك و شێوازی ژیانە دەشتەکیەکەیان 00:02:52.227 --> 00:02:55.007 شێوازی خۆی لە یەکسانی دروست کردبوو. ئەوە یۆنانیە کۆنەکانی 00:02:55.007 --> 00:03:00.797 سەرسام کرد، کە ئافرەت ڕابەرایەتی ژیانێکی بەستراوەی ناو ماڵی هەبوو. NOTE Paragraph 00:03:00.797 --> 00:03:03.888 تازەترین چیرۆکەکانی سیسیان، و ئەمازۆنیەکان، 00:03:03.888 --> 00:03:06.619 لەوانەیە تەنها پڕوپاگەندەی زیادەڕەوی تێداکراو بێت. 00:03:06.619 --> 00:03:10.739 کاتێک یۆنانیەکان دەستیان کرد بە بازرگانی بە دەوری دەریای ڕەش و دوورتر لە ڕۆژهەڵات، 00:03:10.739 --> 00:03:13.646 وێنەکانیان زیاتر ڕاستەقینە خواز بوون. 00:03:13.646 --> 00:03:17.539 وێنە کۆنەکانی ئەمازۆنیەکان ئەوانی بە چەک و قەڵغانی یۆنانیەکان نیشانداوە. 00:03:17.539 --> 00:03:19.758 بەڵام لە نواندنەکانی دواتر، ئەوان وا وێناکراون 00:03:19.758 --> 00:03:22.220 کە کەوان و تەوری جەنگیان بەکارهێناوە، 00:03:22.220 --> 00:03:23.347 سواری ئەسپەکان بوون، 00:03:23.347 --> 00:03:26.101 و کڵاوی نوکدار و پانتۆڵی خشداریان لەبەر کردوە 00:03:26.101 --> 00:03:29.238 کە تایبەتمەندی ڕەوەندە دەشتەکیەکانە. NOTE Paragraph 00:03:29.238 --> 00:03:32.862 تا ئەو دواییانە، کەس دڵنیا نەبوو ئەو زنجیرەیە چەند بەهێز بووە کە 00:03:32.862 --> 00:03:36.170 لە نێوان سیسیانەکان و ئەمازۆنیەکان هەبوو لە ئەفسانەی یۆنانیدا. 00:03:36.170 --> 00:03:40.851 بەڵام شوێنەوار دۆزەرەوە تازەکان بەڵگەی گەورەیان بە دەستەوە داوە. 00:03:40.851 --> 00:03:46.234 زیاتر لە ١٠٠٠ گۆڕی بەکۆمەڵی سیسیانی کۆن، یان تەپۆلکەی ناشتن ،هەڵکۆڵراوە، 00:03:46.234 --> 00:03:48.817 کە ئێسکە پەیکەر و چەك دەگرێتە خۆ. 00:03:48.817 --> 00:03:51.065 شوێنەوار ناسەکان لەمەو پێش وایان دانا 00:03:51.065 --> 00:03:54.164 کە چەکەکان دەکرێ تەنها تایبەت بێت بە جەنگاوەرە پیاوەکان. 00:03:54.164 --> 00:03:56.781 بەڵام شیکردنەوە تازەکانی DNA هەتا ئێستا 00:03:56.781 --> 00:03:59.825 دەریان خستووە کە لە دەوروبەری ٣٠٠ ئێسکە پەیکەر لەگەڵ چەك نێژراوە 00:03:59.825 --> 00:04:04.092 تایبەتە بە مێینە کە تەمەنیان درێژ دەبێتەوە لە ١٠ بۆ ٤٥ ساڵ، 00:04:04.092 --> 00:04:07.166 و هەموو ساڵێك زیاتر دەدۆزرێنەوە. 00:04:07.166 --> 00:04:09.543 و ئێسکەپەیکەری ئافرەتەکان برینی جەنگ نیشاندەدات، 00:04:09.543 --> 00:04:11.762 پەراسووی بڕاو بە شمشێر، 00:04:11.762 --> 00:04:14.211 کاسەی سەری لێدراو بە تەوری جەنگی، 00:04:14.211 --> 00:04:17.473 و تیرەکانیش بەر ئێسکەکان کەوتون. NOTE Paragraph 00:04:17.473 --> 00:04:19.744 لە هونەر و نوسینە کلاسیکیەکاندا، 00:04:19.744 --> 00:04:24.654 ئەمازۆنیە ترسناکەکان هەمیشە وەکو چاونەترس و پاڵەوان وێنەکێشراون. 00:04:24.654 --> 00:04:27.295 سەڕەڕای پیاو سالاریی یۆنانیە کۆنەکان 00:04:27.295 --> 00:04:34.162 بیرۆکەی هەبوونی ئافرەتی بەهێز کە شکۆی ئازادی و شەڕیی تێکەڵ بەیەک بزوێندراوە. 00:04:34.162 --> 00:04:38.044 تاکو ئێستاش، یۆنانیەکان هەر نوقمن لە نموونەی یەکسانخوازی. 00:04:38.044 --> 00:04:42.167 ئایا دەکرێت کە جیهانی ئەفسانەیی ئەمازۆنییەکان چیرۆکیکی هەست بزوێن بێت 00:04:42.167 --> 00:04:46.194 بۆ بوون بە ڕێگەیەك بۆ وێناکردنی پیاوان و ئافرەتان وەکو هاوڕێی یەکسان؟