من ناوم ئۆلافور ئەلیاسۆنە.
من هونەرمەندم.
من کار لەگەڵ وێنە سروشتییەکان دەکەم،
وەک کەش و هەوا،
گۆڕانی پلەی گەرمی، ژینگە
و داهاتوومان ئەوەیە، وەک
ئەوەی کە حەز دەکەین بڵێین.
(دەنگی نزم)
من ئیلهامم لە بزوتنەوەی
گەنجانەوە بۆ دروست بوو،
کە چۆن گەنجەکان لە ڕاستیدا خۆیان ڕێکخستووە
بۆ ئەوەی خەڵک گوێیان لێ بگرێت.
من بۆ ماوەیەک،
لە ڕاستیدا لەگەڵ گەنجەکان هاوکار بووم --
لە هەمان کاتدا ئەوان
هونەرمەندن، لەم حاڵەتەدا --
بۆ ئەوەی پرۆژەی
"بڵندگۆی زەوی" دروست بکەین،
کە ئێمە، گەورەکان،
دەتوانین گوێیان لێبگرین.
کەواتە پەیوەست بن بە گوێگرتن لێیانەوە
کاتێک ئەوان قسە سەبارەت بە ژینگە،
و بە گۆڕانی پلەی گەرمی، داهاتومان دەکەن،
با بزانین چی دەڵێن.
کچی١: بە "بڵندگۆی زەوی،"دەتوانم هاوبەشی بە
ڕای خۆم بکەم لە ڕێگەی هەر شتێک کە دەبینم.
ئەمە سەکۆیەکە بۆ ئێمە کە قسە دەکەین و
بۆ ئەوەی جیهان گوێی لێمان بێت.
دەمتوانی ڕوویەک لەسەر هەر شتێکی
دەوروبەرم دابنێم و پەیامەکەم دەڵێم.
سڵاو، ببورە، دەتبینم.
(دەنگی تۆمارکراو)
سڵاو، ببورە، دەتبینم.
منداڵان دەتوانن شارەزا بن.
کاتێک کە یەک دەبینین،
دەتوانین وەڵامەکان بدۆزینەوە.
تەنها دەبێت گوێ بگرن.
کوڕی ١: بۆ داهاتوومان دەجەنگین.
(ئیتالی) یارمەتیم بدەن بۆ ئەوەی
١٠٠٠ ساڵی تر یژیم.
(ئەڵمانی) من برسیمە!
کوڕی ٢: ئەمە داهاتوومانە،
و تا بێت قورستر دەبێت.
(دەنگی تۆمارکراو) ئەمە داهاتووی
ئێمەیە، و تا دێت قورستر دەبێت.
ئەگەر پەیامێک ببینم کە پێم باشە، دەتوانم
لەگەڵ هاوڕێ و خێزانەکەم هاوبەشی پێ بکەم.
کچی ٢: زۆر خۆشە چونکە دەتوانین
بۆچونەکانمان بڵاو بکەینەوە،
دەتوانین
لەوانی تر ببیستین،
و بەم شێوەیە دەزانین کە
ئێمە لەم جەنگەدا تەنها نین.
و ئەگەر بە پەیامەکانی ئێمە بەس بێت،
دواتر گەروەکان دەبێت گوێ لە ئێمە بگرن.
کەواتە ئێمە دەتوانین
گۆرانکارییەک لە جیهاندا بکەین.
(پۆڵەندی) پێش ئەوەی ئاوم
پێ بدرێت زۆر وشک بووم!
(پورتوگالی) سڵاو! پەیامم ئەوە دەبێت
کە هەموو ماڵەکان پانێڵیان هەبێت!
(فەرەنسی) هێی، من ویلم
لە هەسارەی زەوییەوە!
کچی ٣: هەموو شوێنێک بهێنە
پێش چاو وەک من سەوز بێت.
ئەمە لەوانەیە داهاتوو بێت.
OE: بینیتان؟
پێم وایە، خەیاڵیان زۆر ئیلهام بەخشە،
و بە ڕاشکاوی، هیواشم پێدەبەخشێت.
کەواتە لەم بەرنامەیە،
منداڵان تەنها دەتوانن قسە بکەن،
و گەورەکان گوێ دەگرن، ڕاستە؟
بێگومان، من هێشتا
داواکارییەکم لە ئێوە هەیە،
وەک پێگەیشتوویەک، بڕۆ و
پەیامێکی قسەکردن لەگەڵ منداڵێک دروست بکەن
و بۆ سەرانسەری جیهان بنێرن.
بۆ ئەوەی منداڵەکە هەستی پێ بکات
کە کەسێک گوێی لێ دەگرێت.
چونکە ئەگەر ئەمە بکەین،
پێم وایە داهاتوو لەوانەیە شێوەی
بە ڕێچکە ڕاستەکەی هەبێت.
سوپاس.