ئێمە ھەموو ڕۆژێک گوێبیستی
میدیاکان و بڵاوکراوەکان دەبین
کاتێک باسی چیرۆکی شەخسی
وەکو زنجیرە بەردەوام باس دەکەن
هەر لە باری شڵەژان و شتی بێبایەخی
بۆ حاڵەتی بە ئازار و ترسناک،
بڵاو کردنەوە و پۆست کردنی خواردنی
لازانیا ھەر جارێک کە داوای دەکات،
بلۆگەرێکی ئێرانی باس لە فیشەک بارانکردنی
نەدا ئاغا-سوڵتان دەکات.
ڕوداوە ڕاستەقینەکان کاریگەریان لەسەر
خەڵک ھەیە
وایان لێ دەکات بەتامەزرۆییەوە بەردەوام بن
لەسەر خوێندنەوە.
دەتکاتە کەسێکی جیھانی،
دەرباز بوونی تاک،
و وا لە چیرۆرەکەکە دەکات نەمر و
مرۆڤپەروەرانە بێت.
وەکو ڕۆژنامەنووس، چۆن ئەو پرسیارانە دەکەیت
بەرھەمی ئەو جۆرە چیرۆکانە چیە؟
دەبێت بزانیت چ پرسیارێکیان لێ دەکەیت.
پێش ھەموو شتێک دەبێت زۆر بە وردی
لە ڕۆژنامەگەری تێ بگەی
داوای ترافێکتای سەرچاوەکانی بکەیت.
ئەگەر وێنای پڕۆسەیەکی ڕاگەیاندن بکەی
کە لەسەر شێوەی سێگۆشەیەک کێشرا بێت،
لایەکیان دەبێتە سەرچاوە سەرەکییەکان،
لایەکیتر دەبێتە تێڕوانینی گشتی سەرچاوەکان،
لای سێیەم دەبێتە سەرچاوە نافەرمییەکان.
ھەر سێ بەشەکە گرنگن بۆ نووسینێکی پتەو.
یەکەم لا، سەرچاوەی فەرمی ھەیە.
ئەوانە خەڵکی شارەزا و لێھاتوون،
ئەوانەن خاوەن کۆمپانیان، لە
جووڵانەوەکاندا قسە بۆ خەڵکی دەکەن.
ژمارەکان و وەڵامەکانت بۆ ئاشکرا دەکەن
کە چەندە، لە کوێ ، کەی و، کێ.
لای دووەم لە سێگۆشەکە تێڕوانینی گشتی
لەخۆ دەگرێت:
وەک ئەکادیمی، پسپۆڕان، و نوسەران،
ئەم کەسایەتییانە ڕاستەوخۆ
پەیوەندی پێیانەوە نیە،
بەڵام زانیاریان لەسەر ئەم دیاردانە ھەیە.
و ئەوە لای سێیەمە لە تریفێکتا - سەرچاوە
نافەرمییەکان -
کە ھێزی ھۆشداری تاکی لە خۆ گرتووە.
ئێرە ئەو شوێنەیە کە دەتوانی تێبگەیت
هۆکار پشت ڕووداوەکان چیە،
پێدانی دەرەنجامی ڕووداو، خواست، بارودۆخ،
یان بیرۆکە
و پێمان دەڵێن ئەم ڕووداوانە
کاریگەریان لەسەر کەسەکان چیە.
چۆن گەوھەر دەدۆزیەوە لە زەوی ھەڵکەندراو،
جیاکردنەوەیان کامە گەوھەری ڕاستەقینەیە و
کامە خاشاکە؟
پرسیاری سەیر دەکەیت.
بۆ پەیوەندییەکی ئاڵۆزی، شکست خواردوو،
چیرۆکی هەموو ڕووداوێک
بە پیرۆز ئەژمار دەکەیت.
دەردەکەویت کە چیرۆک ئۆکسجینە
کە ھەناسە بە ژیان دەدات
ڕاستیەکان و ڕاستەقینەییەکان.
نەشتەرگەرەکە ئەو ڕۆژە لە ماڵەوە چی کرد
کاتێک نەشتەرگەری لەسەر مێشکی ژنەکە کرد.
دەبێت چ جۆرە هەستێک بێت لە هەموو
ژیانت بۆ یارییە ئۆڵۆمپیەکان ڕاهێنان بکەیت.
و کات گرنگە بۆ خێرا گواستنەوەی
زانیارییەکان،
بۆ دەرکەوتنی ڕاستییەکان و تازەگەرییەکان
کاتێک بارودۆخێکی لە ناکاو، یا کارێکت
لێداوا دەکرێت
کاتێک پێویستە بزانی گەردەلولەکە ڕوو
لە کوێ دەکات،
ئاگرەکە چەند بەخێرایی بڵاودەبێتەوە،
ئەگەربگاتە ماڵەکەت ئەمڕۆ،
بەڵام چیرۆکی کەسی
پێشنیارەکانی ڕۆژنامەوانی
چەند پارچەیەکن لە سەمایەکی نایابی
پڕ زانیاری.
ئەوە ئەو داواکارییە ھونەریەیە لە چیرۆک
کە وا لە ڕۆژنامەوان دەکات لە بیرنەکرێت
و ئەو چیرۆکە وامان لێ دەکات
کە بەیەکەوە پەیوەست بین.