بير لەو شوێنە بكەوە كە لێى دانيشتووىت. بگەڕێوە دواوە لەوانەيە پێشتر ئەم ناوچەيە لەژێر دەريادا نقووم بووبێت، يان لە ژێر ژمارەيەكى زۆر لە بەرددا، يان تواوەى گڕكانەكان بووبێت. بەڵام زياتر بگەڕێوە دواوە --- نزيكەى ٤.٦ مليار ساڵ لەمەوبەر، و خۆت لە هەورێكى گەورەى تۆزاەى و گازدا گرير كردبوو لە دەورى ئەستێرەيەكى تازە لەدايك بوو دەخولايەوە. ئەمە بنەماى چەندين تيۆرى فيزيايى ناديارە جا چ بچووك يان گەورە بێت: لە نێويان نهێنى تۆزى گەردوونى. كە ناوچەى بەتاڵى نێوان ئەستێرىكانن كە لە گاز و تۆز پێكدێت، بەهۆى تەقينەوەى ئەستێرەكانەوە لەو شوێنانە كەڵەكە بوون، كاتێك هەورێكى چڕ و پڕ كە پێى دەگووترێت تۆپەڵەى جينس دێت، و دواتر بەسەريەكدا دەڕمێت. هەورە بچوكەكان بەخێرايى زياتر دەخولێنەوەو پلەى گەرمى بەرز دەبێتەوە، تاوەكو گەرم دەبێت و هايدرۆچينى ناو كڕۆكەكە دەسوتێنێت. بەمەش ئەستێرەيەكى نوێ دروست دەبێت. لە كاتى پڕۆسەى تێكەڵ بوون لە ئەستێرە نوێيەكە، گەرمى بۆ چينى سەرەوە و خوارەوەى هەورەكە دەنێرێت، جێهێشتنى خولگەيەك لە گاز و خۆڵ پێ دەگووترێت ديسكى هەسارەيى. ئەم شوێنە بايەكى سەرسووڕهێنەرى هەيە: گێژاوێكى گاز و تۆز لەگەڵ خۆيان هەڵدەگرن، و فڕێيدەدەن بۆ ئەوەى يەكترى تێك بشكێنن. تۆزەكە لە كانزاى سادە و بەردى بچووك و گاز و تەنانەت پارچە سەهۆڵيش پێكهاتووە. هەزاران ئەم ديسكانەمان لە ئاسمان سەير كردوە، لەماوەى قۆناغى فرەشێوەيى گەشەسەندنى پۆپەڵە لمەكان پێكەوە بۆ پێكهانانى شتى گەورەو تۆپەڵەى گەورە دێن. لم سەد ئەوەندەى پانتايى قژى مرۆڤ بچووكترە ئەكەش پێى دەڵێن هێزى ڤان دێر واڵس. كاتێك هەورە ئەليكتڕۆنەكان بۆ لايەكى گەردەكان دەجوڵێن، ئەمەش بارگەرى نەرێنى و لەلايەكى تر ئەرێنى دروست دەكات. دژەكان بۆ لاى يەك ڕادەكێشرێن، بەڵام هێزى ڤان دێر واڵس تەنها شتى بچووك لەخۆ دەگرێت. كێشەيەك هەيە: كاتێك كۆمەڵەكانى لەمەكە بۆ قەبارەيەكى ديارچكراو گەشە دەكەن، با كەە بەدەورى ديسكەكە دەسوڕێتەوەى پێويستە بەردەوام ئەم كۆمەڵانە جيا بكاتەوە كە لەگەڵ يەكتر بەريەك دەكەون. پرسيارى ئەوەى كە چۆن بەردەوام گەشە دەكەن، يەكەم نهێنى تۆپەڵەكانى لمن. يەك تيۆر لەسەر بارگەى كارەبايى جێگير بۆ وەڵامدانەوەى ئەمە بنياتنراوە: تيشكدانەوەى گاماى بارگاوى و تيشكى ئێكس و فۆتۆنەكانى UV بە هەڵكردنى ئەليكترۆنەكان لە ئەتۆمەكانى گازدا بۆ ناو ديسك، ئايەنە ئەرێنى و ئەليكترنى نەرێنى دروست دەكات. ئەليكترۆنەكان دەچنە سەر لم و پێيانەوە دەلكێن، كە ئەمەش بارگاوى نەرێنى دروست دەكات. كاتێك با كۆمەڵەكان بۆ لاى يەك دەبات، وەك ئەوەى بەرپەرچيان بداتەوە و خبەبەيەكيان دادەدەتەوە. ئەم كۆمەڵانە كاتێك هێزى كاريگەرى كەم دەبتەوە پارچە پارچە نابن. بەڵام ئەگەر كاريگەريەكە بەهێز بێت هەرگيز گەشە ناكات. لەيەك تيۆردا ئەم بيرۆكەمان دۆزيەوە كە گەرديلەكانى پڕ لە وزە لەوانەيە هەندێك ئەليكترۆن لە كۆمەڵە خۆڵبارينەكە دوور بن ئەمەش وادەكات بە ئەرێنى بارگاوى بكرێت. ديسان كۆمەڵەكان بۆلاى يەك ڕادەكێشرێن و كۆمەڵەكان بەخێراى گەشە دەكەن. بەڵام دواى ئەم پرسيارانە نا ڕوونى زياترمان دۆزييەوە. ئێمە لە بەڵگەنامەى ناو نەيزەكەكانەوە دەزانين ئەم دەنكۆڵە خۆڵاويانە گەرم دەبن و دەتوێنەوە و سارد دەبێتەوە و پتەو دەبێت و پێى دەگووترێت كۆمەڵە. هيچ بيركەيەكمان نييە، بۆچى و بۆ ڕوويدا. كاتێك ئەو دەنكانە شێوەى خۆيان هەيە، چون دواتر كۆ دەكرێنەوە؟ ئەو هێزە نەگۆڕانەى پێشتر باسمان كرد زۆر لاواز بوون، بەردى بچووك ناتوانێت بە هێزى ڕاكێشان پێكەوە بمێنێتەوە. ڕاكێشانى ڕێژەى قەبارەى تەنەكانى بەردەست زياد دەكات. و ڕوونى دەكاتەوە بۆچى دەتوانرێت نەيزەك بە قەبارەى چيايەكى بچوك دوور بخرێتەوە بەرهەم هێنانى ئە هێزەى بە قاچى مرۆڤ بەرهەم دەهێنرێت. ئەگەر ئەوە هێزى ڕاكێشان نەبێت، ئەى چييە؟ لەوانەيە خۆڵ بێت. چوارچێوەيەكى بازنەيى خۆڵ لە دەورى لايەنى دەرەوەى بەردەكان چڕ بۆتەوە يان وەك شتێكى دوو لا دەر بكەوێت. بەڵگەى ئەمە لە لێكۆڵينەوەى نەيزەكدا دۆزراوەتەوە، چوندين دەنكۆڵە بە چوارچێوەيەكى تەنك لە كاددەى بەنرخ دەوەرە دراوە-- لەوانەيە بە چينێكى تۆزى ئەستوور. بە درێژايى كات دەنكۆڵەكان لە بەردى گەورەدا پێكەوە دەچەسپێن، يەك كيلۆمەتر درێژ تر كەواى لێدەكات بەتەواوى گەورە بمێنێتەوە سەڕاى هێزى كێش كردن. و لە بەريەكەوتن و گەشە سەندن بۆ شتى قەبارە گەورە بەردەوام دەن، ئەم هەسارە لە خۆ دەگرێت كە ئەمڕۆ دەيزانين. لە كۆتايدا، بنەماى هەموو شتێك كە پێى ئاشناين -- كە قەبارەى هەسارەكەمتن و پێگەى ناو كۆمەڵەى خۆر لەخۆ دەگرێت، و پێكهاتەكەشى -- شتەكان بە زنجيرەيەك لە پێكدادانى هەڕەمەكى بێشوومار ديارى دەكرێن. ئەگەر هەندێك شت لەناو هەورە خۆڵەكە بگۆڕين، دەشێ مەرجەكانى گوونجاو نەبن بۆ ئەوى ژيان لەسەر هەسارەكەمان دروست بكەين.