حەزتان لە سەرخەوێکی خۆش نییە؟ (پێکەنین) خۆ دزینەوە لەو کاتە کەمەی کە هەتە تا خۆت لەسەر تەخت خڕ بکەیتەوە بۆ دورکەوتنە لەو ساتە خۆشانە. یەکێکە لە خولیاکانی منە، بەڵام پێم وابوو بۆ هەمیشە بەردەست دەبێت پێش ئەوەی بێ لانە و بێ ماڵی لە تەمەنی هەرزەکاری ببینم. توانای سەرخەو شکاندن تەنها بوونی ئارامی و دڵنیاییە، شتێکە بەردەست نابێت کاتیک هەموو شتەکانت لە ناو جانتاکەی پشتتدا هەڵگرتووە بە وریاییەوە ئەو کاتە دەژمێریت کە پێتدراوە لە هەر شوینێک پێش ئەوەی داوات لێبکرێت بڕۆیت. من لە ئەتلانتا ،جۆرجیا گەورە بووم، هەر ڕۆژێک لە خانوویەک دەژیام لەگەڵ خێزانێکی پڕ لە خۆشەویستی یەکگرتوو هەوڵماندەدا بۆ دۆزینەوەی هاوسەنگی لە باری داراییمان. بەڵام کاتێک دایکم بۆ ماوەیەک تووشی سەرشێتی بوو هەر ئەو کاتەی ئەو سەرشێتیە منی کردە قوربانی لە هەردوو ئاستی هەستەوەری و جەستەیی، بۆ ئارامی خۆم ماڵم جێهێشت. پێم وابوو بێ ماڵی بۆ من پارێزراوترە وەک مانەوە لە ماڵەوە. تەمەنم ۱٦ ساڵ بوو. لە ماوەی بێماڵیمدا چوومە ناو ۳،۳٠٠ هەرزەکاری بێ لانە کە هەستیان بە پشتگوێ خستن دەکرد. هەموو شەوێک بێ لانە و نەبینراو بوون. هیچ شوێنێک نەبوو تا ئێستاش شوێنێک نییە بۆ مێردمنداڵێکی بێ لانە تا چیترلە شەقام نەژیت بۆ بەدەستهێنانی جێگەی خەوتن. من پێم وابوو زۆرێک لەو خەڵکانەی بێ ماڵن تەمبەڵەکانن ئاڵودەبوو بە ماددەی بێهۆشکەر و تاوانبارەکانن، بەڵام ئەمە لەسەر من ڕاست نەبوو چونکە جەنتایەکی پڕ جلک و کتێبم پێ بوو، یان تێکڕای نمرەکانم نایاب بووایە. دەمویست لەسەر مێزی کارەکەم لە شاردا دانیشتبام سەیری کاتم کردبا کە وردە وردە دەڕۆیشت تا چەند کاتژمێرکێک بخەوتبام لەسەر تەختی قەنەفە یان لە ناو ئۆتۆمبێل، لە بیناکان و ژوورەکاندا. منیش وەک هەزارەها گەنجی تری بێ ماڵ، بزر بووم لە ناو سێبەری ئەو شارەدا کاتێک هەموو جیهان بەردەوام لە سوڕانەوە بوو وەک ئەوەی هیچ شتێکی خراپ لە ئارادا نەبێت. وون بوون لە تەنیایدا ناخمی بە تەواوی تێکشکاند. بەڵام لە کاتێکدا هیچ شتێکی ترم نەبوو تەنها هونەرم نەبێت، شتێک پێشتر نەمخواست بوو سامانەکەی خۆم بگۆرمەوە بۆ بۆ دەستکەوتنی پەناگەیەک. چەند ساتێک لە گۆرانی، نووسینی هۆنراوە یان بۆ پاشاکەوت کردنی پارەی پێویست بۆ ئەوەی لە شانۆگەریەکیتردا لە جیهانێکیتردا ونببم وزەی پێدەبەخشیم و دەیگەڕاندمەوە بۆ ئەو ژیانەی کە تێیدا هەستم بە لاوازی دەکرد. ئێوارانی چوارشەممە من بۆ خزمەتکردنی کڵێسا دەچووم بۆ ئەو ئارامیەی کە هونەر پێدەبەخشم پەرۆش بووم، دەمویست چەند کاتژمێرێک پێشتر برۆم، لە نهۆمی خوارەوە بخەوم لەناو ئەو بەشەی جیهاندا کە تەنها شتی گرنگ ئەوەبوو ئایا دەتوانم ئەو تۆنە بژەنم کە بۆ گۆرانیەکە گونجاوە کە هەفتەی ڕابردوو ئامادەم کردبوو. بۆ ماوەی درێژ گۆرانیم دەچڕی. هێزێکی وای پێدام ڕێگە بەخۆم بدەم بۆ شکاندنی بەربەستەکان و گۆرانی بڵێم. لە دوای پێنج ساڵ، ڕێکخراوی "چۆپئاڕت"دامەزراند، ڕێکخراوێکی هەمەپسپۆڕی خەڵکانی بێ لانەیە. چۆپئاڕت" هونەری بەکاردەهێنا وەک ئامرازێک" بۆ بوژانەوەی لایەنی ڕۆحی لەم ڕێگەیەی ئەو زانیاریانەی سەبارەت بە دروست کردنی کۆمەڵگە هەمانە و گەڕاندنەوەی شکۆداری و بەکارهێنانیان لە پڕۆسەیەکی ناوازەدا. ئەو ڕێکخراوە هونەریە لە ئەتلانتا، جۆرجیا، سەریهڵدا لەگەڵ بەرنامەی زیاتر لە حەیدەرئاباد، هیندستان، و ئەکڕا، گانا هەیە. لەو کاتەی لە ٢٠١٠ ەوە دەستمان پێکرد خزمەتی زیاتر لە ٤٠،٠٠٠ گەنجمان کردووە لە جیهاندا. گەنجەکانمان پەناگە لە گۆڕینی پێکهاتە بنچینەییەکانی هونەردا بەدەست دەهێنن، پشت دەبەستن بەو سەلامەتیەی چۆپئاڕت بۆیان دەستەبەر دەکات. زۆربەی خەڵکە ونبووەکان هونەر بۆ گەیشتن بە ئامانج بەکاردەهێنن، بەڵام ڕزگاربوون لە ون بوون بەو شێوەێە ئاسان نیە. خوشک و برایەکمان هەیە، جێرمی و کێڵی، لە بەرنامەکەمان بۆ ماوەی سێ ساڵ بەشداربوون. هەموو ئێوارەیەکی چوارشممە سەردانی چۆپئاڕتیان دەکرد. نزیکەی ساڵێک پێش ئێستا، دایکی جێرمی و کێڵی لەهۆش چوو و لە پێش چاویان گیانی سپارد. تیمەکانی فریاگوزاری نەیانتوانی ڕزگاری بکەن دەگریان لەو کاتەی باوکیان مافی بەخێوکردنی منداڵەکانی بە ئێرین، یەکێک لە پشتگیریکەرانی چۆپئاڕت، سپارد. تەنانەت ڕێگەی بە منداڵەکانی نەدا جووتێک کەوش لە ماڵ ببەنە دەرێ. ئەم زنجیرە بەسەرهاتانە دڵی منیان شکاند، بەڵەم متمانەی جێرمی و کێلی لە چۆپئاڕت دەگەڕایەوە ئەوە بوو وای لێکردم بەردەوام بم. کێڵی لە ناخۆشترین کاتدا بانگی ئێرینی دەکرد، دەیزانی کە ئێرین هەرچیەکی ویستبا دەیکرد تاکو وایان لێبکات هەست بە خۆشەویستی و گرنگی پێدان بکەن، بۆی سەلماندم کە هونەر سەرەتایەکە بۆ سەرکەوتن، دەتوانین گەنجی بێ لانە چاک بکەینەوە. و بەردەوام دەبین لە بنیاتنان. ئێمە بۆ دیڤن بنیاتی دەنێین، کە لەگەڵ خێزانەکەی بێ لانەن دایکی دەبوو لە نێوان دەرمان و کرێی مانگانە یەکێکی هەڵبژاردبا. ئەو خۆشەویستی بۆ وێنە کیشان لە ڕیگەی چۆپئاڕت دۆزیەوە. ئێمە بۆ لییز بنیاتی دەنێین، زۆرترین ساڵانی گەنجیەتی لەسەر شەقام بەسەر برد بەڵام لە ڕێگەی مۆسیقاوە خۆی دۆزیەوە کاتێک لە تەمەنی لاویەتی توشی ئەرکێکی زۆر قورس ببوو. ئێمە بۆ ماریا بنیاتی دەنێین، بۆ ساڕێژبوونی هۆنراوەی بەکار دەهێنا دوای ئەوەی باپیری لە بارهەڵگرەکەدا مرد ئەو لەگەڵ ئەندامانی تری خێزانەکەی دەژیت. و بەم شێوەیە گەنجەکان ئەزمونی ئاوارەبوون دەکەن، با پێتان بڵێم، تۆ هێزت هەیە بۆ ئەوەی خۆت بنیات بنێیت، تۆ لە هەموو هونەرەکاندا ڕۆڵت هەیە کە لە سەر ڕابردووت بڕیاریت بەسەر ناسەپێنێت.. هەرگیز لە شەڕکردن بۆ ئامانجەکەت مەوەستە لەبەرئەوەی تەنانەت لە تاریکترین کاتەکانتدا، ئیمە دەتبینین. سوپاس. (چەپڵەڕێزان)