سڵاو، من ناوم ئەلانا ڤاینس، و فێرخوازی قوتابخانەی ئیمری/وینرم. خۆم بە كەسێكی بەھرەمەند و زیرەكی جوان دابنێم. من فێرخوازێكی باشم. پێم وایە بە جدی كاردەكەم. من یاری باسكە دەكەم. پێم وایە داھێنەرێكی باشم. وەك ھەر كەسێك، خاڵی بەھێز و لاوازم ھەیە، ھەندێكیان ئاسانتر دەناسرێن لە ھەندێكتر. بۆ نمونە، كاتێك تۆ كەسێك دەبینی لەسەر كورسییەكی جوڵاوە، یەكەم شت تۆ دەیبینی خاڵە لاوازەكەیانە. بەڵام ئەگەر ببینین كەسێك لەسەر كورسی جولاو دانەنیشتبێت - من بۆ نمونە. تۆ لەوانەیە كەسێك نەبینی کە بە ئاسانی فەرامۆش دەكرێت. بۆ ھەندێك خەڵك، دەربڕینی ئەم تایبەتمەندییە خاڵی لاوازە. بۆ نمونە، توانای بۆ كاركردنی نیە لە ژینگەیەكی فێركردنى ئاسایی . سیستەمی قوتابخانەکان بە جدی كاری کردووە بۆ دابین کردنی پەروەردەیەكی باش بۆ منداڵان بۆ بەکارهێنان و بردن و نجامدانی شتە چیاوازەکان. بەڵام هێشتا، كێشەیەك ھەیە. ئەمە تەنها ھاوكاری ئەو جۆرە كەسانەیە كە فێرخوازن. پۆلەكان بە پێی بەھێز ی و لاوازی فێرخوازەكانەوە دروست دەكرێن. بەم كردارە، تۆ ھاوكاری زۆرێك لە خوێندكاران دەكەیت، بەڵام ھەموویان نا. بۆچی منداڵەكانی تر ناتوانن ھەمان سوودیان ھەبێت؟ كەواتە، تاكە چارەسەر بۆ ئەم كێشەیە من دەیبین ئەوەیە - یەك شت كە دەریدەخات ئەوان ھاوكارن، بەڵام لە ڕاستیدا ھیچ شتێك بۆ ھاوكاری حاڵەتەكە ناکرێت. گروپی چارەسەری خوێندنگەکە پێشنیاری درویت کردنی گروپەکانیان داهێنا كە فێرناكرێن وەك ھەر كەسێكی تر. بە ئەنجامدانی ئەمە، تۆ دەڵێیت ئەوان زۆر باون لەگەڵ یەكتری لە چاو خوێندكارەكانیتر. چی ئەگەر ڕێگەیەكیتر ھەبوو، ڕێگەیەك بۆ ھەموو منداڵان بۆ فێربوونیان بەھەمان ڕێچکە؟ بیرۆكەکە کە بۆم هات ئەویش ئەوەیە ڕێگە بە خوێندكاران بدەن بۆ بڕیاردان لەوەی چۆن زانیارییەكان بەدەست بھێنن. بەڵێ، منداڵەكە بڕیار دەدات. توێژەر نیشاندەدات كە منداڵان بواری باشتریان لە كۆلێژ دەبن. باشتر ئەنجام دەدەن چونكە ئەوان خۆیان پۆلی خۆیان ھەڵدەبژێرن. مەبەستم، ئەمە شتێكی زۆر باشترە. ھیچ كەسێك جگە لە خۆت باشتر ناتناسێت. من ناڵێم پێویستمان بە پۆڵەکانە هەڵیانبژێرین و پێویستە چی فێربین. ئەوەی من دەیڵێم ئەوەیە ڕێگەیەك ھەڵبژێرین زانیاریمان لێ دەست كەوێت. بۆ نمونە، ئەگەر منداڵێك نەخۆشی کەمی سەرنجدانی ھەیە، لە جیاتی ئەوەی كچ/كوڕەكە لە ژینگەیەكی فێركردنی جیاكراوە دابنێرێت، بۆچی لێنەگەرێین منداڵەكە خۆی بڕیار بدات چۆن باشتر فێر دەبێت و مامۆستا لەوێ یارمەتیان دەدەن؟ ھەتا ئێستا، لە بەریتانیا، ئەم بیرۆكەیە بەكار دەھێنن. پێی دەڵێن PLE, ژینگەی فێربوونی كەسیی ئەم بیرۆکەیە بریتیە لەو ژینگانەی كە فێرخوازی تاك و كۆمەڵ دەستی بە چەندان کەرەستە و سەرچاوەکان بۆ چالاکی فێربوونی کەسی دەگات. بەم جۆرە، تۆ منداڵەكە لە ھاوپۆڵەكانی تری دانابرێنیت. ھەروەھا منداڵەكە لەسەر ڕێچكەیەكی سەركەوتووی ئەكادیمی دادەنێیت. بە دەقیقی دەزانن چی ئەنجام دەدەن. سوپاس. (چەپڵەڕێزان)