WEBVTT 00:00:07.828 --> 00:00:12.526 دەیەیەک دەبێت زاناکان بە دوای سەرچاوەی ڤایرۆسێکی نوێی کوشندە دەگەڕێن 00:00:12.526 --> 00:00:16.526 لە شاخە بەرزەکان و ئەشکەوتە دورەدەستەکانی چین. 00:00:16.526 --> 00:00:21.256 لە کۆتاییدا ڤایرۆسەکە لە شەمشەمەکوێرەکانی ئەشکەوتی شیتۆ دۆزرایەوە. 00:00:21.256 --> 00:00:23.486 ئەم ڤایرۆسە پێی دەوترێت ڤایرۆسی کۆڕۆنا 00:00:23.486 --> 00:00:27.489 کە دەبێتە ھۆی بڵاوبوونەوەی پەتایەک کە کێشە بۆ سیستەمی ھەناسەدان درووست دەکات، 00:00:27.489 --> 00:00:30.739 پێی دەوترێت سارس، لە ٢٠٠٣. 00:00:30.739 --> 00:00:32.889 ڤایرۆسەكانی کۆڕۆنا، گروپی خێزانێکی ڤایرۆسن 00:00:32.889 --> 00:00:36.433 کە بە پڕۆتینی شێوە دڕک داپۆشراون لە شێوەی تاجی شاھانە 00:00:36.433 --> 00:00:38.233 لە کۆڕۆنای لاتینیەوە ھاتووە. 00:00:38.233 --> 00:00:41.213 سەدان جۆری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ھەیە کە نەدۆزراونەتەوە. 00:00:41.213 --> 00:00:45.320 حەوت جۆریان توشی مرۆڤ دەبن و ھەندێک جار کوشندەن. 00:00:45.320 --> 00:00:51.866 ڤایرۆشی كۆرۆنای SARS-CoV ده‌بێته‌ هۆی SARS و MERS-CoV ده‌بێته‌ هۆی MERS< 00:00:51.866 --> 00:00:56.859 و ھۆکاری COVID-19 بریتیە لە SARS-CoV-2. 00:00:56.859 --> 00:01:01.229 لە حەوت ڤایرۆسی کۆڕۆنا کە توشی مرۆڤ دەبن، چواریان دەبنە ھۆی ھەڵامەت، 00:01:01.229 --> 00:01:05.323 نەخۆشی گوازراوەی خاو یان توندی قورگ و لووت. 00:01:05.323 --> 00:01:10.081 دووانیان کێشە بۆ سییەکان درووست دەکەن و کێشەی تەندرووستیتر درووست دەکەن. 00:01:10.081 --> 00:01:14.571 حەوتەمیان کە دەبێتە ھۆی کۆڤید ١٩، دەبێتە ھۆی سەرھەڵدانی ھەموو نیشانەکان: 00:01:14.571 --> 00:01:18.929 بە ئاسانی بڵاو دەبێتەوە و کاریگەری خراپی گەورەی لەسەر سییەکان ھەیە. 00:01:18.929 --> 00:01:23.661 کاتێک کەسی تووشبوو دەکۆخێت، پڕشکی دەرپەڕی دەبێتە ھۆی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە. 00:01:23.661 --> 00:01:28.496 کاتێک پرشکی نەخۆشێک دەچێتە ناو لووت و دەمی کەسێکیتر، ڤایرۆسەکە دەگوازرێتەوە. 00:01:28.496 --> 00:01:31.536 لە شوێنە داخراوەکان، ڤایرۆسی کۆڕۆنا بە ئاسانتر دەگوازرێتەوە، 00:01:31.536 --> 00:01:33.456 بە تایبەت لە وشوێنانەی خەڵک لەیەک نزیکن. 00:01:33.456 --> 00:01:36.866 کەشوھەوای سارد یارمەتیدەرە بۆ وشک نەبوونەوەی ئاوی پڕشکەکان، 00:01:36.866 --> 00:01:40.156 کە ھۆکاری مانەوەی زیاتری ڤایرۆسەکەیە تا بۆ کەسێکیتر دەگوازرێتەوە، 00:01:40.156 --> 00:01:43.744 پێش ئەوەی تیشکی سەرو بنەوشەیی ڤایرۆسەکە تێک بشکێنێت. 00:01:43.744 --> 00:01:47.484 گۆڕانکاری وەرزی کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ڤایرۆسەکە ھەیە. 00:01:47.484 --> 00:01:50.394 بەڵام بەھۆی ئەوەی تا ئێستا کەس لەم ڤایرۆسە پارێزراو نییە، 00:01:50.394 --> 00:01:55.393 ڤایرۆسەکە چەندین خانەخوێی ھەیە کە یارمەتی بڵاوبوونەوەی دەدەن. 00:01:55.393 --> 00:01:59.746 لە ناو جەستەدا، پڕۆتینە شێوە دڕکەکان بە لاشەی خانەخوێ دەلکێت 00:01:59.746 --> 00:02:02.896 و ڕێگە بۆ دەست بەسەر داگرتنی لاشەی خانەخوێ بۆ ڤایرۆسەکە خۆش دەکات 00:02:02.896 --> 00:02:05.536 تا بتوانێت جینی خۆی چەند ھێندە لێ بکات. 00:02:05.536 --> 00:02:08.616 ڤایرۆسی کۆڕۆنە جینی خۆی لە ناو ئار ئێن ئەی ھەڵدەگرێت. 00:02:08.616 --> 00:02:12.683 گشت ڤایرۆسەکان یان ڤایرۆسی دی ئێن ئەی یا ئار ئێن ئەین. 00:02:12.683 --> 00:02:15.704 ڤایرۆسی ئار ئێن ئەی بچوکترن و جینی کەمتریان ھەیە، 00:02:15.704 --> 00:02:20.259 ئەمەش ڕێگە خۆشکەرە بۆ ئەوەی بتوانن بچنە ناو لاشەی زۆرترین خانەخوێ و گەشە بکەن. 00:02:20.259 --> 00:02:24.460 بە شێوەیەکی گشتی، ڤایرۆسی ئار ئێن ئەی توانایی چاک کردنەوەی ھەڵەکانی نییە، 00:02:24.460 --> 00:02:27.060 بە پێچەوانەی ڤایرۆسی دی ئێن ئەی. 00:02:27.060 --> 00:02:29.360 بۆیە کاتێک ڤایرۆسی ئار ئێن ئەی دوو ھێندە دەبێت، 00:02:29.360 --> 00:02:33.405 ئەگەری ھەڵە زۆرە، بەم ھەڵانە دەوترێت گۆڕانی جینی. 00:02:33.405 --> 00:02:37.037 بەشێکی زۆر لەم گۆڕانە جینیانە بێ سوود و ته‌نانه‌ت زیان به‌خشن. 00:02:37.037 --> 00:02:40.467 بەڵام بەشێکیان دەبنە ھۆی گونجانی زیاتری ڤایرۆسەکان لەگەڵ ژینگە سەختەکان، 00:02:40.467 --> 00:02:42.957 وەک خانەخوێیەکی تازە. 00:02:42.957 --> 00:02:47.429 درم بە ھۆی گواستنەوەی ڤایرۆس لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ درووست دەبێت. 00:02:47.429 --> 00:02:49.973 ئەمه‌ لە حالەتەکانی ئەو ڤایرۆسانەی کە بوونە ھۆی 00:02:49.973 --> 00:02:55.536 حاڵەتەکانی درمی ئیبۆڵا، زیکا و سارس و پەتایی کۆڤید -١٩ ڕاست بوو. 00:02:55.536 --> 00:02:58.736 کاتێک لە ناو جەستەی مڕۆڤن، ئەم ڤایرۆسانە گۆڕانی جینی درووست دەکەن 00:02:58.736 --> 00:03:01.586 بەڵام بە ڕێژەیەک نییە ببێتە ھۆی درووست بوونی ڤایرۆسێکی تازە. 00:03:01.586 --> 00:03:05.321 بەڵام بە ڕێژەیەکە گۆڕان بە سەر ڤایرۆسە ڕەسەنەکە دادێت. 00:03:05.321 --> 00:03:09.975 ڤایرۆسی کۆڕۆنا جیاوازیەكی کەمی لەگەڵ ڤایرۆسەکانی ئار ئێن ئەی ھەیە. 00:03:09.975 --> 00:03:13.333 ئەوان یەکێکن لە ڤایرۆسە گەورەکان، واتا جینی زۆریان ھەیە. 00:03:13.333 --> 00:03:16.931 کە دەبێتە گۆڕانکاری جینی زیان بەخش بە خودی ڤایرۆسەکەش. 00:03:16.931 --> 00:03:21.067 بۆ ڕێگەگرتن لە زیان گەیاندن بە ڤایرۆسەکە، کۆڕۆنا تایبه‌تمه‌ندیه‌كی ناوازه‌ی هه‌یه‌: 00:03:21.067 --> 00:03:25.067 ئەنزیمێک دەردەدات کە ھەڵە و کێشەکانی زۆر بوون چارەسەر دەکات. 00:03:25.067 --> 00:03:27.757 ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا زیاتر جێگیر بێت، 00:03:27.757 --> 00:03:31.367 ڕێژەی گۆڕانی جینی خاوتر بێت لە چاوی ڤایرۆسە ئێن ئار ئەیەکانیتر. 00:03:31.367 --> 00:03:33.637 لەگەڵ ئەوەی ترسێنەر دێتە بەر چاو، 00:03:33.637 --> 00:03:36.617 ڕێژەی کەمی گۆڕانی جینی نیشانەیەکی موژدەبەخشە 00:03:36.617 --> 00:03:38.857 کاتێک بمانەوێت ئەم ڤایرۆسە لە ناو ببەین. 00:03:38.857 --> 00:03:42.017 دوای تووش بوون بەم ڤایرۆسە، سیستەمی بەرگریمان میکڕۆبەکان دەناسێتەوە 00:03:42.017 --> 00:03:45.447 لە ناویان دەبەن و بە ئاسانی تێکیان دەشکێنن ئەگەر دووبارە تووشمان ببێتەوە 00:03:45.447 --> 00:03:47.397 بۆیە دووبارە تووشی نەخۆشیمان ناکەنەوە. 00:03:47.397 --> 00:03:51.137 گۆڕانکاری جینی دەبێتە ھۆی نەناسراوی ڤایرۆسەکان لە لایەن سیستەمی بەرگریمانەوە 00:03:51.137 --> 00:03:53.717 بۆیە لەناوبردنیان ئەستەم دەبێت. 00:03:53.717 --> 00:03:57.617 دەبێتە ھۆی ئەوەی پێکوتە و دژەڤایرۆسەکان کەمتر کاریگەر و بە سوود بن، 00:03:57.617 --> 00:04:01.167 چونکە پێکوتە و دژە ڤایرۆسەکان بۆ ڤایرۆسێکی تایبەت بەرھەم دێت. 00:04:01.167 --> 00:04:04.417 بۆیە، ھەموو ساڵێک پێویستمان بە دژەڤایرۆسێکی تایبەت بۆ ھەڵامەت ھەیە، 00:04:04.417 --> 00:04:09.248 ئەنفلەوەنزا بە ڕێژەیەک گۆڕانی جینی بەسەر دادێت ھەمیشە شێوەی نوێ بەرھەم دەھێنێت. 00:04:09.248 --> 00:04:11.938 ڕێژەی کەمی گۆڕانی جینی ڤایرۆسی کۆڕۆنا واتا 00:04:11.938 --> 00:04:14.678 سیستەمی بەرگریمان، دەرمان و پێکوتەکان 00:04:14.678 --> 00:04:18.166 بتوانن ڤایرۆسەکە بناسنەوە دوای ئەوەی دێنە ناو لاشەمانەوە، 00:04:18.166 --> 00:04:21.026 بۆیە، باشتر دەتوانن پارێزگاریمان لێ بکەن. 00:04:21.026 --> 00:04:25.710 لەگەڵ ئەوەشدا، ئێمە دڵنیا نین جەستە تا کەی دەتوانێت لەبەرامبەر کۆڕۆنا پارێزراو بێت. 00:04:25.710 --> 00:04:29.291 تا ئێستا ھیچ پێکوتەیەکی پەسند کراو بۆ چارەسەری ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەردەست نییە. 00:04:29.291 --> 00:04:32.581 گرنگیمان بە دۆزینەوەی پێکوتەی لە ناو بردنی ڤایرۆسی ھەڵامەت نەداوە، 00:04:32.581 --> 00:04:36.091 لەگەڵ ئەوەی زانایان خەریکن چارەسەری سارس و میرس گەشە پێدەدەن، 00:04:36.091 --> 00:04:40.367 درمەکە پێش تاقی کردنەوەی دەرمانەکان کۆتایی ھات. 00:04:40.367 --> 00:04:43.487 لەگەڵ داگیر کردنی ژینگەی ئاژەڵە جیاوازەکان، 00:04:43.487 --> 00:04:48.620 گواستنەوەی جۆرێکیتری ڤایرۆسی کۆڕۆنا بۆ مروڤ چاوەڕوان کراوە، 00:04:48.620 --> 00:04:53.548 ئەگەر توێژینەوە لە نەزانراوەکان بکەین، لەوەیە ڕێگە لە کوشندەیی ڤارۆسەکە بگرین.