لە چرکەساتی وەچەرخاندا...
سان فرانسیسکۆیە و ساڵی ١٩٣٠ ییەکانە.
جۆزف بی فریدمان و کچه گەنجەکەی جودس
لە ساردەمەنی خانەیەکدا دانیشتبوون.
جودس داوای میڵکشەیکی کرد.
ئینجا ڤانێلا بوو یان شاتوو، نازانین.
کە میڵکشەیکەکەیان بۆ هێنا،
جۆزف جودسی بینی کە کێشەی هەیە.
لەسەر ئەسکەمبیلە بەرزەکە بوو،
نەی توانی بگاتە زارکی قەصەبە خەت خەتەکە
کە لە خواردنەوەکەیدا بوو.
جۆزف، کاتێک ئەمەی بینی،
قەصەبەکەی جودسی دەستکاری کرد.
برغویەکی خستە سەرێکی قەصەبەکەوە،
و بە دەزووی داو بەستی،
برغووەکەی لە ناویدا سوڕاند
کۆمەڵێک دایسی چونیەکی
لەسەر قەصەبەکە دروست کرد.
دوای دەرهێنانی برغووەکە،
قەصەبەکە دەکرا بنوشتێتەوە
بەسەر پەرداغەکەدا،
بەمە جودس توانی میڵکشەیکەکە نۆش بکات.
جۆزف سەرەتا قەصەبە گونجاوە تازەکەی
بە نەخۆشخانەکان فرۆشت بۆ یارمەتیدانی
ئەو نەخۆشانەی کە پاڵکەوتن،
بەڵام وردە وردە، بە هاوکاری خوشکە
لێزانەکەی بێتی لە بازرگانی و مارکێتینگدا،
قەصەبی نوشتاوە بوو بە
دڵخوازی هەموو منداڵێک و
بوو بە کەلوپەلێکی هەمیشەیی ناو ماڵەکان.