1 00:00:00,951 --> 00:00:03,198 لەگەڵ دوو هاوڕێ لە باڕەکە دانیشتووم 2 00:00:03,222 --> 00:00:04,962 بە دیاریکراوی، جووتێکی خێزاندار. 3 00:00:04,986 --> 00:00:07,410 باوانی دوو منداڵی بچووک، 4 00:00:07,434 --> 00:00:09,422 لە ‌حەوت پلەی زانستی هاوبەش بوون، 5 00:00:09,446 --> 00:00:13,639 زانستخواز، کەسی باش، بەڵام بێبەش لە سەرجێی 6 00:00:13,663 --> 00:00:19,182 و پرسیارێکیان لێ کردم کە لەهەر پرسیارێکیتر زیاتر ئاڕاستەم دەکرێت. 7 00:00:19,206 --> 00:00:21,827 وتیان، "ئینجا ئیمێڵی، 8 00:00:21,851 --> 00:00:27,348 چۆن هاوسەرەکان بەردەوامی بە پەیوەندیەکی بەهێزی سێکسی دەدەن 9 00:00:27,372 --> 00:00:29,093 بە درێژای دەیەها ساڵ؟" 10 00:00:30,162 --> 00:00:33,575 من شارەزایەکی بواری پەروەردەی سێکسیم، بۆیە هاوڕێکانم پرسیاری ئاوا دەکەن، 11 00:00:33,599 --> 00:00:36,003 و منیش زانست خوازم وەک ئەوان. 12 00:00:36,027 --> 00:00:40,059 پەیوەستم بەزانست بۆیە دەتوانم وەڵامێکیان پێ بدەم. 13 00:00:40,083 --> 00:00:42,509 لێکۆڵینەوەکان بەڵگەی پتەو بە دەستەوە دەدەن 14 00:00:42,533 --> 00:00:45,059 کە ئەو هاوسەرانەی بەردەوامی بە پەیوەندیەکی بەهێزی 15 00:00:45,083 --> 00:00:46,820 سێکسی دەدەن بە درێژای دەیەها ساڵ 16 00:00:46,844 --> 00:00:48,797 لە دوو شتدا هاوبەشن. 17 00:00:49,414 --> 00:00:52,030 پێش ئەوەی ئەو دوو شتە بە هاوڕێکانم بڵێم، 18 00:00:52,054 --> 00:00:54,490 پێویستە ئەو چەند شتانەیان پێ بڵێم کە لێی هاوبەش نین 19 00:00:54,514 --> 00:00:58,179 ئەوانەی بەردەوام سێکس دەکەن هاوسەر نین. 20 00:00:58,560 --> 00:01:01,717 زۆربەشمان بەردەوام سێکسمان نییە. 21 00:01:02,322 --> 00:01:03,597 ئێمە سەرقاڵین. 22 00:01:04,318 --> 00:01:07,906 و هاوسەرەکان پێویست ناکات سێکسێکی کێویانە یان سەرکێشانەیان هەبێت. 23 00:01:07,930 --> 00:01:09,520 لێکۆڵینەوەیەکی نوێ دەریخستووە 24 00:01:09,544 --> 00:01:13,097 کەوا ئەو هاوسەرانەی زۆر پێش چاون 25 00:01:13,121 --> 00:01:17,238 کە پەیوەندیەکی بەهێزی سێکسی و قایلکەریان هەبێت، 26 00:01:17,262 --> 00:01:18,624 باشترین پێشبینی 27 00:01:18,648 --> 00:01:20,621 ئەوە نییە کە چ جۆرێک لە سێکسیان هەیە 28 00:01:20,645 --> 00:01:22,295 یان چەند جار یاخود لە کوێ 29 00:01:22,319 --> 00:01:24,906 بەڵکو ئایا لە دوای سێکس یەکتر دەگرنە باوەش. 30 00:01:25,906 --> 00:01:27,702 و ئەوەش پێویست نییە کە دوو هاوسەر 31 00:01:27,726 --> 00:01:30,642 نەتوانن پێش لە بەرکەوتنی هەمیشەی بگرن. 32 00:01:30,666 --> 00:01:31,879 هەندێکیان وان. 33 00:01:31,903 --> 00:01:35,276 ئەزموونی ئەوە دەکەن کە لێکۆڵەرەکان پێی "دەڵێن "خواستی خۆڕسک، 34 00:01:35,300 --> 00:01:37,734 کە دیارە بەبێ پێشبینی دەردەکەوێت. 35 00:01:37,758 --> 00:01:40,234 ئێریکا مۆین، وێنەکێشی کاریکاتێر لە کتێبەکەم 36 00:01:40,258 --> 00:01:44,823 خواستی خۆڕسکی وەک هەورە بروسکە بۆ ئەندامی زاوزێ کێشاوە 37 00:01:44,847 --> 00:01:47,632 کابوم (دەنگ)! دەستبەجێ و لە خۆوە دەتەوێت. 38 00:01:47,656 --> 00:01:51,854 لە ڕاستیدا، ڕێگەیەکی سروشتی و تەندروستە بۆ هەست کردن بە ئارەزووی سێکسی 39 00:01:51,878 --> 00:01:54,916 بەڵام رێگەی تری تەندروست هەیە بۆ هەست کردن بە ئارەزووی سێکسی. 40 00:01:54,940 --> 00:01:57,208 پێی دەڵێن "خواستی وەڵامدەر". 41 00:01:57,232 --> 00:02:02,211 کاتێک خواستی خۆڕسک وەک چاوەڕوان کردنی خۆشی دەردەکەوێت، 42 00:02:02,235 --> 00:02:06,443 خواستی وەڵامدەر وەک وەڵامدانەوەی خۆشی وایە. 43 00:02:06,467 --> 00:02:09,236 لە نیو جێرسی، پەرایزکاری سێکسی بە ناوی کریستین هاید" هەیە" 44 00:02:09,260 --> 00:02:12,155 کە ئەو مێتافۆرەی لەگەڵ نەخۆشەکانی بەکاری دەهێنێت ، فێری کردم 45 00:02:12,179 --> 00:02:15,553 وتی، وای دابنێ باشترین هاوڕێت بۆ ئاهەنگێک بانگهێشتت دەکات. 46 00:02:15,577 --> 00:02:19,680 چونکە ئەو باشترین هاوڕێتە و ئاهەنگیشە ، دەڵێیت بەڵێ. 47 00:02:19,704 --> 00:02:22,295 بەڵام كاتێک ژوانەکە نزیک دەبێتەوە، بیر دەکەیتەوە، 48 00:02:22,319 --> 00:02:24,740 "ئۆو، قەرەباڵغی ترافیک دەبێت" 49 00:02:24,764 --> 00:02:26,554 دەبێ چاودێر بۆ منداڵەکان بدۆزینەوە. 50 00:02:26,578 --> 00:02:29,063 ئایا دەمەوێت جلی ئاهەنگ بپۆشم 51 00:02:29,087 --> 00:02:30,916 "و لە کۆتایی هەفتەدا بچم بۆ ئەوێ؟ 52 00:02:30,940 --> 00:02:34,375 بەڵام جلی ئاهەنگ لەبەر دەکەیت و دەچیت، 53 00:02:34,399 --> 00:02:35,570 و چی ڕوودەدات؟ 54 00:02:35,959 --> 00:02:37,838 کاتێکی باش بەسەر دەبەیت لە ئاهەنگەکە. 55 00:02:37,862 --> 00:02:40,066 ئەگەر چێژ لە ئاهەنگەکە ببینیت ، 56 00:02:40,090 --> 00:02:41,706 کەوایە کارە ڕاستەکەت کردووە. 57 00:02:42,147 --> 00:02:45,009 هەمان شت دروستە بۆ پەیوەندیەکی سێکسی 58 00:02:45,033 --> 00:02:46,669 جلی ئاهەنگت دەپۆشیت، 59 00:02:46,693 --> 00:02:48,265 چاودێر بۆ منداڵەکان دادەنێیت، 60 00:02:48,289 --> 00:02:50,308 جەستەت دەخەیتە سەر جێگا، 61 00:02:50,332 --> 00:02:52,879 ڕێدەدەی پێستت بەر پێستی هاوسەرەکەت بکەوێت 62 00:02:52,903 --> 00:02:55,280 و ڕێگە بدە جەستەت ڕابێت و لە هزرتدا بێت، 63 00:02:55,304 --> 00:02:57,766 ئۆ، بەڵێ! ئەمەم بەدڵە" 64 00:02:57,790 --> 00:02:59,440 ئەم کەسەم بە دڵە.! 65 00:02:59,949 --> 00:03:01,972 ئەمە خواستی وەڵامدەرە، 66 00:03:01,996 --> 00:03:06,593 وکلیلی تێگەیشتنە لەو ھاوسەرانەی کە بەردەوامی بەپەیوەندیەکی بەھێزی سێکسی دەدەن 67 00:03:06,617 --> 00:03:07,967 بەدرێژایی ماوەیەکی زۆر، 68 00:03:07,991 --> 00:03:10,644 هەر بۆیە ئەمە ئەم بەشەیە کە بەھاوڕێکانم دەڵێم 69 00:03:10,668 --> 00:03:14,791 دوو خاسیەتی ئەو ھاوسەرانەی کە بەردەوامی بە پەیوەندیەکی بەھێزی سێکسی دەدەن 70 00:03:14,815 --> 00:03:19,474 یەکەم پەیوەندیەکی ھاوڕێیەتی بەھێزیان ھەیە وەک بنچینەیی پەیوەندیەکەیان. 71 00:03:19,498 --> 00:03:22,160 بەتایبەتی متمانەیەکی بەھێز لە نێوانیان. 72 00:03:22,580 --> 00:03:24,451 لێکۆڵەری پەیوەندی و پەرایزکار، 73 00:03:24,475 --> 00:03:26,458 گەشەپێدەری چارەسەری سۆزداری، 74 00:03:26,482 --> 00:03:27,641 سوو جۆنسن، 75 00:03:27,665 --> 00:03:29,940 متمانە لەو پرسیارەدا کورت دەکاتەوە: 76 00:03:29,964 --> 00:03:32,839 ئایا لێرەی بۆ من؟ 77 00:03:32,863 --> 00:03:36,587 بە تایبەتی ئایا سۆزداری ئامادەیت و لێرەیت بۆ من؟ 78 00:03:36,611 --> 00:03:38,917 ھاوڕێکان بۆ یەک ئامادەن . 79 00:03:39,231 --> 00:03:40,403 ژمارە یەک. 80 00:03:40,427 --> 00:03:45,623 دووەم خاسیەت ئەوەیە ئەوان سێکس دەکەنە پێشەنگ. 81 00:03:45,647 --> 00:03:49,577 بڕیار دەدەن کە ئەوە گرینگە بۆ پەیوەندیەکەیان 82 00:03:49,601 --> 00:03:54,098 بڕیار دەدەن ھەموو ئەوشتانەی سەرقاڵیان دەکەن بەلاوەیان بنێن 83 00:03:54,122 --> 00:03:57,969 وەک پەردوەردەکردنی منداڵ و سەرقاڵ بوون بە کار، 84 00:03:57,993 --> 00:04:00,152 و گرینگیدان بە تاکەکانی تری خێزان، 85 00:04:00,176 --> 00:04:02,594 و ھاوڕێیانە کە دەیانەوێ پێکەوە بڕۆنە دەرەوە 86 00:04:02,618 --> 00:04:05,857 نەک بۆ ئەوەی سەیری تەلەفزێۆن بکەن یان بخەون نا خوانەکا. 87 00:04:05,881 --> 00:04:09,412 بوەستە لە کردنی ھەموو ئەمانە بۆشاییەکی پارێزراو دروست بکە 88 00:04:09,436 --> 00:04:12,794 ھەموو ئەوەیی دەیکەیت دانانی جەستەتە لەسەر جێگەکە 89 00:04:12,818 --> 00:04:15,147 و ڕێبدە پێستت بەر پێستی ھاوسەرەکەت بکەوێت. 90 00:04:16,202 --> 00:04:17,356 ئینجا ئەمە ھەموویەتی: 91 00:04:17,380 --> 00:04:18,962 باشترین ھاوڕێ، 92 00:04:18,986 --> 00:04:20,295 سێکس کردن بە پێشەنگ. 93 00:04:21,201 --> 00:04:23,176 ئینجا ئەمەم بە ھاوڕێکانم وت لە باڕەکە. 94 00:04:23,200 --> 00:04:26,594 پێم وتن دەربارەی باشترین ھاوڕێ، سێکس کردن بە پێشەنگ، دەربارەی ئاھەنگەکە 95 00:04:26,618 --> 00:04:29,130 پێم وتن با جەستەیان بەریەک بکەوێت. 96 00:04:29,154 --> 00:04:34,349 یەکێک لە جووتەکە کە قسەم بۆ دەکردن وتی، ئاھ 97 00:04:34,373 --> 00:04:35,521 پێکەنین 98 00:04:35,545 --> 00:04:37,743 "و وتم "باشە ،ئینجا ئەمە کێشەکەی تۆیە. 99 00:04:37,767 --> 00:04:38,813 پێکەنین 100 00:04:38,837 --> 00:04:42,760 کێشەکە ئەوە نەبوو نەیانەوێت بچنە ئاھەنگەکە 101 00:04:42,784 --> 00:04:45,984 ئەگەر کێشە نەبوونی خواستی خۆڕسک بێت بۆ ئاهەنگەکە، 102 00:04:46,008 --> 00:04:47,160 دەزانی چی بکە: 103 00:04:47,184 --> 00:04:49,818 جلی ئاھەنگ دەپۆشیت ودەچیت. 104 00:04:49,842 --> 00:04:52,539 ئەگەر چێژی لێ ببینیت، ئەوا کارە ڕاستەکە دەکەیت. 105 00:04:52,563 --> 00:04:54,628 کێشەکە ئەوەبوو کە لەو ئاھەنگە 106 00:04:54,652 --> 00:04:58,518 کچەکە حەزی بە خواردنی پێشکەشکراو نەدەکرد، 107 00:04:58,542 --> 00:05:00,462 موزیکەکە موزیکی دڵخوازی ئەو نەبوو، 108 00:05:00,486 --> 00:05:04,191 ودڵنیاش نەبوو کە چێژ لەگەڵ پەیوەندی خەڵکەکانی 109 00:05:04,215 --> 00:05:05,555 ناو ئاھەنگەکە دەبینێت 110 00:05:05,579 --> 00:05:07,524 ئەمەش ھەموو کات ڕوودەدات: 111 00:05:07,548 --> 00:05:13,049 خەڵکی باش کە یەکیان خۆشدەوێت دەگەنە قۆناغی تۆقین لە سێکس 112 00:05:13,073 --> 00:05:15,134 ئەم ھاوسەرانە ئەگەر بەدوایی چارەسەر بگەڕێن 113 00:05:15,158 --> 00:05:17,360 پەرایزکار هەڵیان دەستێنێت 114 00:05:17,384 --> 00:05:20,594 بە پێی پێویست جەستەیان لیک دوردەخاتەوە 115 00:05:20,618 --> 00:05:22,173 تا هەست بە ئاسودەیی بکەن، 116 00:05:22,197 --> 00:05:27,857 و ئەو کەسەی خواستی کەمترە بیست پێ لێی دوور دەکەوێتەوە. 117 00:05:27,881 --> 00:05:31,719 و بەشە قورسەکە ئەوەیە ئەم بۆشایە بەتاڵ نییە 118 00:05:31,743 --> 00:05:36,382 بەڵکو پڕە بە هەفتە و مانگ و زیاتر 119 00:05:36,406 --> 00:05:38,226 "لە، "تۆ گوێم لێ ناگریت 120 00:05:38,250 --> 00:05:41,720 و "نازانم کێشەم چییە بەڵام ڕەخنەی تۆ "یارمەتیدەر نییە. 121 00:05:41,744 --> 00:05:44,954 و، "ئەگەر خۆشت بویستبام وات دەکرد "، و "تۆ لێرەنیت بۆ من" 122 00:05:44,978 --> 00:05:48,747 هەموو ئەم هەستە دژوارانە ساڵەها بەردەوام دەبن. 123 00:05:48,771 --> 00:05:51,055 لە کتێبەکەمدا، میتافۆرێکی زۆر سادەم بەکارهێناوە 124 00:05:51,079 --> 00:05:54,026 بۆ هەستە سەختەکان کە وەک ژیشکە خەوتووەکانن 125 00:05:54,050 --> 00:05:58,259 دەیان گریەتە خۆ تاکو ڕێگەیەک دەدۆزیەوە بۆ ئازاد کردنیان 126 00:05:58,283 --> 00:06:02,055 بە ڕێگەی مامەڵەکردنی میهرەبانی و بەزەیی. 127 00:06:02,079 --> 00:06:05,630 و ئەو هاوسەرانەی تێدەکۆشن بۆ پارێزگاری کردن لەپەیوەندیەکی بەهێزی سێکسی، 128 00:06:05,654 --> 00:06:09,667 دووری نێوانیان پڕە لەم ژیشکە خەوتوانە. 129 00:06:09,691 --> 00:06:12,447 ڕوو دەدات لە هەر پەیوەندێک کە بۆماوەیەکی درێژ بەردەوام بێت. 130 00:06:12,471 --> 00:06:16,112 تۆش هەروەها ،ژمارەیەک لەو ژیشکە دڕکاویە خەوتوانە دەگریەخۆ 131 00:06:16,136 --> 00:06:18,827 لە نیوان خۆت و ئەو کەسەی خۆشت دەوێت. 132 00:06:18,851 --> 00:06:22,138 جیاوازی لە نیوان ئەو هاوسەرانەی کە بەردەوامن لە پەیوەندی بەهێزی سێکسی 133 00:06:22,162 --> 00:06:23,316 و ئەوانەی واناکەن 134 00:06:23,340 --> 00:06:27,091 ئەوەنییە کە ئەم هەستە سەختانە ئەزموون ناکەن، 135 00:06:27,115 --> 00:06:29,873 ـ بەڵکو مامەڵە لەگەڵ ئەم هەستە سەختانە 136 00:06:29,897 --> 00:06:32,197 بە میهرەبانی و بەزەیی دەکەن 137 00:06:32,221 --> 00:06:34,208 کەوایە دەتوانن ئازادیان بکەن 138 00:06:34,232 --> 00:06:36,489 و رێگەی گەڕانەوە بۆ لای یەکتر بدۆزنەوە. 139 00:06:37,019 --> 00:06:41,545 ئینجا هاوڕێکانم لە باڕەکە ڕوبەڕووی پرسیارێکی تر بونەوە، 140 00:06:41,569 --> 00:06:44,374 نەک، "چۆن بەردەوامی بدەین بە پەیوەندیەکی بەهێز؟" 141 00:06:44,398 --> 00:06:46,885 بەڵکو، "چۆن ڕێگەی گەڕانەوە بۆ لای یەک بدۆزینەوە؟" 142 00:06:47,650 --> 00:06:50,240 و بەڵێ، زانست هەیە وەڵامی ئەم پرسیارە دەداتەوە، 143 00:06:50,264 --> 00:06:52,475 بەڵام ٢٥ ساڵ لە شارەزای پەروەردەی سێکسی، 144 00:06:52,499 --> 00:06:54,805 شتێک فێربووبم ئەوەیە، ئیمێڵی، هەندێک جار، 145 00:06:54,829 --> 00:06:56,170 کەمتر زانستیانەیە، 146 00:06:57,127 --> 00:06:58,603 ژیشکی زیاترە. 147 00:06:58,627 --> 00:07:00,750 پێم وتن دەربارەی خۆم. 148 00:07:00,774 --> 00:07:06,217 چەندین مانگم بە نوسینی کتێبی زانستی تەندروستی سێکسی ئافرەت بەڕێ کرد. 149 00:07:06,241 --> 00:07:09,269 بیرم لای سێکس بوو بە درێژای ڕۆژ، و هەموو ڕۆژ، 150 00:07:09,293 --> 00:07:13,841 و ئەوەندە پەستانی دەروونی پرۆژەکەم لەسەر بوو! 151 00:07:13,865 --> 00:07:15,676 کە ئارەزووی سێکسم سفڕ بوو. 152 00:07:16,167 --> 00:07:18,777 و دوای چەندین مانگ لە گەشت کردن بە جیهان، 153 00:07:18,801 --> 00:07:20,602 قسەم لەگەڵ هەر کەسێک دەکرد گوێی بگرتبا 154 00:07:20,626 --> 00:07:22,920 دەربارەی زانستی تەندروستی سێکسی ئافرەت. 155 00:07:22,944 --> 00:07:24,959 و بە تێپەڕ بوونی کات گەڕامەوە ماڵەوە، 156 00:07:24,983 --> 00:07:27,354 چوومە ئاهەنگەکە و جەستەمم خستە سەر جێگاکە، 157 00:07:27,378 --> 00:07:29,405 پێستم بەر پێستی هاوسەرەکەم کەوت، 158 00:07:29,429 --> 00:07:33,710 زۆر شەکەت و ماندوو بووم دەستم دەکرد بەگریان و دەخەوتم . 159 00:07:34,463 --> 00:07:40,327 چەندین مانگ لە گۆشەگیری کە هەستی ترس و تەنیایی 160 00:07:40,351 --> 00:07:42,066 و بێورەیی لە خۆگرتن . 161 00:07:42,535 --> 00:07:44,525 ژمارەیەکی زۆر لە ژیشک . 162 00:07:45,173 --> 00:07:49,373 باشترین هاوڕێم ئەو کەسەی خۆشم دەویست و سەرسامی بووم، 163 00:07:49,397 --> 00:07:51,747 هەستم دەکرد ملیۆنێک میل لیمەوە دوورە . 164 00:07:53,081 --> 00:07:54,360 بەڵام. 165 00:07:55,155 --> 00:07:56,582 هێشتا ئامادە بوو بۆم. 166 00:07:56,963 --> 00:08:00,265 گرینگ نییە چەند هەستی سەخت هەبوو، 167 00:08:00,289 --> 00:08:02,947 بە میهرەبانی و بە زەییەوە مامەڵەی لەگەڵ دەکردن. 168 00:08:02,971 --> 00:08:04,491 هەرگیز جێی نەهێشتم . 169 00:08:05,650 --> 00:08:07,503 خاسێتی دووەم چی بوو 170 00:08:07,527 --> 00:08:09,940 لەوهاوسەرانەی بەردەوامن لە پەیوەندی ؟ 171 00:08:10,972 --> 00:08:12,304 سێکس دەکەنە پێشەنگ. 172 00:08:12,328 --> 00:08:15,882 بڕیار دەدەن کە ئەمە گرینگە بۆ پەیوەندیەکەیان، 173 00:08:15,906 --> 00:08:19,206 ئەمە دەکەن کە پێویستە بۆدۆزینەوەی ڕێگەی گەڕانەوە بۆلای یەکتر. 174 00:08:19,230 --> 00:08:22,927 بە هاورێکەم وت کە پەرایزکاری سێکس و لێکۆڵەر پێجی کڵاینپلاتز" وادەڵێت" 175 00:08:22,951 --> 00:08:27,096 پرسیاری کرد چ جۆرە سێکسێک شایەنی ویستنە ؟ 176 00:08:27,993 --> 00:08:31,255 ئێمە سەیری چۆنیەتی پەیوەندیەکمان کرد 177 00:08:31,279 --> 00:08:33,138 چی هێناوەتە ناو ژیانمان، 178 00:08:33,162 --> 00:08:36,006 و سەیری خێزانی ژیشکە خەوتوەکانمان کرد 179 00:08:36,030 --> 00:08:39,436 کە هێناومەتە ماڵەکەمان. 180 00:08:41,016 --> 00:08:42,633 و بڕیارمان دا کە ئەوە شایەنیەتی. 181 00:08:43,268 --> 00:08:48,424 بڕیارماندا، هەڵمانبژارد، کە ئەوە بکەین کە پێویستە بۆ گەڕانەوە بۆ لای یەکتر، 182 00:08:48,448 --> 00:08:50,651 و ڕوبەڕووی هەر یەک لەو ژیشکە خەوتووانە ببینەوە، 183 00:08:50,675 --> 00:08:52,316 ئەو هەستە سەخت و بە ئازارانە، 184 00:08:52,340 --> 00:08:53,708 بە میهرەبانی و بەزەیی 185 00:08:53,732 --> 00:08:56,480 و ئازادییان بکەین و ڕێگەی گەرانەوە بۆلای یەکتر بدۆزینەوە 186 00:08:56,504 --> 00:08:59,238 بۆ ئەم پێک بەستنەی کە پێویستە بۆ پەیوەندیەکەمان. 187 00:09:01,095 --> 00:09:03,065 ئەمە چیڕۆکێک نییە کە بەردەوام بیگێڕینەوە 188 00:09:03,089 --> 00:09:06,223 دەربارەی چۆنیەتی بەردەوام بوونی ئارەزووی سێکسی پەیوەندییە درێژەکان 189 00:09:07,318 --> 00:09:09,927 بەڵام ناتوانم شتێکی ڕۆمانسیتر بڵێم، 190 00:09:11,102 --> 00:09:12,379 شتێکی سێکسیتر، 191 00:09:12,992 --> 00:09:17,084 جگە لە هەڵبژاردن وەک پێشەنگێک 192 00:09:17,108 --> 00:09:19,850 چونکە ئەم پێکبەستنە زۆر گرینگە، 193 00:09:20,697 --> 00:09:25,370 هەتا دوای هێنانی ئەم هەستە سەختانە بۆ پەیوەندیەکەمان. 194 00:09:26,568 --> 00:09:30,857 چۆن بەردەوامی دەدەی بە پەیوەندیەکی بەهێزی سێکسی بۆ ماوەیەکی درێژ؟ 195 00:09:32,254 --> 00:09:35,380 سەیری چاوی باشترین هاوڕێت دەکەیت، 196 00:09:35,404 --> 00:09:39,024 و بەردەوام دەبن لە هەڵبژاردنی رێگەی گەڕانەوە بۆ لای یەکتر. 197 00:09:39,833 --> 00:09:41,008 سوپاستان دەکەم. 198 00:09:41,032 --> 00:09:43,795 چەپڵە