1 00:00:09,205 --> 00:00:11,171 "ببورە، مۆبایلەکەم لە کار کەوت." 2 00:00:11,195 --> 00:00:13,471 "هیچ نییە، باشم." 3 00:00:13,495 --> 00:00:16,723 "ئەم دەنگۆیانە بەتەواوی بێ بنەمان." 4 00:00:16,747 --> 00:00:20,100 "کۆمپانیاکە ئاگاداری هیچ کارێکی هەڵە نەبوو." 5 00:00:21,210 --> 00:00:23,519 "خۆشم دەوێیت." 6 00:00:23,543 --> 00:00:26,387 ئێمە ڕۆژانە گوێبیستی نزیکەی ١٠ بۆ ٢٠٠ درۆ دەبین، 7 00:00:26,411 --> 00:00:29,754 و مێژوومان پڕیەتی لە شێوازی دەرخستنی درۆ، 8 00:00:29,778 --> 00:00:32,676 هەر لە ئەشکەنجەدانی سەردەمی کۆنەوە تا ئامێری دەرخستنی درۆ، 9 00:00:32,700 --> 00:00:36,018 ئامێری پەستانی خوێن و هەناسەدان، شیکەرەوەی فشاری دەنگ، 10 00:00:36,042 --> 00:00:38,701 چاودێری کردنی چاو، سکانەری مێشک، 11 00:00:38,725 --> 00:00:41,907 تەنانەت ئامێری چاودێریکردنی مێشکی کارەبایی ٤٠٠ پاوەندی. 12 00:00:41,931 --> 00:00:45,065 هەرچەندە ئەم ئامێرانە کاری خۆیان کردووە لە حاڵەتی تایبەتیدا، 13 00:00:45,090 --> 00:00:48,045 بەڵام دەکرێت زۆربەیان هەڵبخەڵەتێنرێن بە ئامادەکاری تەواوەتی، 14 00:00:48,069 --> 00:00:52,097 و هیچ کامیان بە باوەڕپێکراو دانانرێن تاکو تەنانەت لە دادگاکاندا کاریان پێ بکرێت. 15 00:00:52,121 --> 00:00:54,641 بەڵام چی ئەگەر کێشەکە لەخودی تەکنیکەکان نەبێت، 16 00:00:54,665 --> 00:00:59,042 بەڵکو لەو خەمڵاندنە شاراوانەدا بێت کە درۆکردن هانی گۆڕانکاری فیسیۆلۆژی دەدات؟ 17 00:00:59,066 --> 00:01:01,047 چی ئەگەر شێوازێکی ڕاستەوخۆتر بەکاربێنین، 18 00:01:01,071 --> 00:01:04,609 بە بەکارهێنانی زانستی پەیوەندی بۆ شیکردنەوەی خودی درۆکان؟ 19 00:01:05,146 --> 00:01:09,959 لەسەر ئاستی دەرونناسی، ئێمە درۆ دەکەین تا وێنایەکی جوانتری خۆمان بکێشین، 20 00:01:09,983 --> 00:01:12,835 بە پێکەوەبەستنی خەیاڵەکانمان بەو کەسایەتیەی ئاواتەخوازین ببین 21 00:01:12,859 --> 00:01:15,157 وەك لەو کەسەی کە هەین. 22 00:01:15,181 --> 00:01:19,545 بەڵام لە کاتێکدا مێشکمان سەرقاڵی خەون بینینە، ڕێدەدات کۆمەڵێك هێما گوزەر بکەن. 23 00:01:19,569 --> 00:01:23,704 مێشکی ئاگاییمان تەنها لە ٪٥ی کار و فرمانی مێشکیی کۆنترۆڵ دەکات، 24 00:01:23,728 --> 00:01:25,264 کە بواری پەیوەندیشی تێدایە، 25 00:01:25,288 --> 00:01:28,664 لە کاتیکدا ٪٩٥ەکەی تری بەبێ ئاگاییمان ڕوودەدات، 26 00:01:28,688 --> 00:01:31,850 هەروەها بەپێی ئەدەبیاتی چاودێریکردنی واقیع، 27 00:01:31,874 --> 00:01:34,211 ئەو چیرۆکانەی لە ئەزمونی خەیاڵی سەرچاوەیان گرتووە 28 00:01:34,236 --> 00:01:38,093 لە ڕووی جۆریەتییەوە جیاوازن لەوانەی لە ئەزمونی ڕاستەقینەوە سەرچاوەیان گرتووە. 29 00:01:38,117 --> 00:01:42,119 ئەمە ئاماژەیە بۆ دروستکردنی چیرۆکێكی هەڵە دەربارەی بابەتێکی کەسی هەوڵی پێویستە 30 00:01:42,143 --> 00:01:45,036 و ئەنجامەکەشی دەبێتە شێوە جیاوازییەك لە بەکارهێنانی زماندا. 31 00:01:45,060 --> 00:01:48,207 تەکنەلۆجیاییەك کە ناسراوە بە شیکردنەوەی زمانەوانی دەقەکان 32 00:01:48,231 --> 00:01:50,931 یارمەتیدەرە لە ناسینەوەی ٤ جۆری باوی ئەو شێوازانە 33 00:01:50,955 --> 00:01:53,161 لە زمانی نائاگایی فریوداندا. 34 00:01:54,153 --> 00:01:58,363 یەکەم، درۆزنەکان کەمتر ئاماژە بەخۆیان دەدەن کاتێک قسەیەکی فرویدەر دەکەن 35 00:01:58,363 --> 00:02:02,224 زیاتر دەربارەی کەسانی تر دەڵێن و دەنووسن، زۆر جار جێناوی کەسی سێیەم بەکار دەهێنن 36 00:02:02,248 --> 00:02:05,216 بۆ دوورەپەرێزی و خۆبەدورگرتن لە درۆکانیان. 37 00:02:05,240 --> 00:02:07,134 ئەمانە کامیان زیاتر لە درۆ دەچن: 38 00:02:07,158 --> 00:02:09,966 "بەدڵنیاییەوە هیچ ئاهەنگێك لەم ماڵەدا نەکراوە،" 39 00:02:09,990 --> 00:02:12,115 یان "لێرە هیچ ئاهەنگێکم ساز نەداوە." 40 00:02:13,178 --> 00:02:15,733 دووەم، درۆزنەکان زیاتر مەیلی ئەوەیان هەیە نەرێنی بن، 41 00:02:15,757 --> 00:02:19,238 چونکە لە ئاستێکی نائاگاییدا، هەست بە تاوان دەکەن بە درۆکردنیان. 42 00:02:19,262 --> 00:02:21,398 بۆ نموونە، درۆزنێك ڕەنگە شتێکی لەم جۆرە بڵێت، 43 00:02:21,422 --> 00:02:25,589 "ببورە، مۆبایلەکەم لە بێ شەحنیدا کوژایەوە، زۆر رقم لەوەیە." 44 00:02:25,613 --> 00:02:28,853 سێیەم، درۆزنەکان زۆرجار ڕووداوەکان بە دەستەواژەی ئاسان ڕوون دەکەنەوە 45 00:02:28,877 --> 00:02:31,976 چونکە مێشکمان توانای دروستکردنی درۆی ئاڵۆزی نییە. 46 00:02:32,000 --> 00:02:33,305 بڕیاردان و هەڵسەنگاندن 47 00:02:33,329 --> 00:02:36,159 شتانی ئاڵۆزن بۆ مێشکمان تا لێکیانی بداتەوە. 48 00:02:36,183 --> 00:02:38,654 هەروەك جارێکیان سەرۆکێکی ئەمریکا جەختی کردەوە: 49 00:02:38,678 --> 00:02:41,766 "من پەیوەندی سێکسیم لەگەڵ ئەو ژنەدا نەبووە." 50 00:02:41,790 --> 00:02:44,659 و لە کۆتاییدا، هەر چەندە درۆزنەکان وەسف کردن بە سادەیی دەڵێن، 51 00:02:44,683 --> 00:02:48,134 بەڵام حەز دەکەن ڕستەی درێژتر و پێچاوپێچتر بەکاربێنن، 52 00:02:48,158 --> 00:02:49,739 بە بەکارهێنانی وشەی ناپێویست و 53 00:02:49,739 --> 00:02:53,560 ناپەیوەندیدار بەڵام بە وردەکاری نزیك ڕاستی تەنها بۆ ئەوەی ڕەواج بە درۆکەیان بدەن. 54 00:02:53,560 --> 00:02:56,140 سەرۆکێکی تر کە روبەڕوی ئابڕووچونێك بووبوەوە ڕایگەیاند: 55 00:02:56,164 --> 00:02:59,510 "بێ قەید و شەرت، دەتوانم بڵێم، ئەم لێکۆڵینەوەیە دەریدەخات 56 00:02:59,534 --> 00:03:01,297 هیچ کەس لە ستافی کۆشکی سپی، 57 00:03:01,321 --> 00:03:03,676 هیچ کەس لەم ئیدارەیەدا کە ئێستا کارمەندە 58 00:03:03,700 --> 00:03:06,600 تێوەنەگلاوە لەم ڕووداوە سەمەرەیە." 59 00:03:06,624 --> 00:03:10,164 با شیکردنەوەی زمانەوانی لەسەر هەندێک نموونەی بەناوبانگ جێبەجێ بکەین. 60 00:03:10,188 --> 00:03:12,914 براوەی ٧ جاری تۆر دی فرانس وەردەگرین، لانس ئارمسترۆنگ 61 00:03:12,914 --> 00:03:14,397 کاتێک بەراورد دەکەی لە نێوان، 62 00:03:14,397 --> 00:03:15,397 چاوپێکەوتنێکی ٢٠٠٥، 63 00:03:15,397 --> 00:03:18,250 کە تێیدا نکۆڵی دەکات لە بەکارهێنانی مادەی وزەبەخش 64 00:03:18,274 --> 00:03:21,188 بە بەراورد لەگەڵ چاوپیکەوتنێکی ٢٠١٣دا کە تێیدا دانی پێدانا، 65 00:03:21,212 --> 00:03:25,167 بەکارهێنانی جێناوی کەسی تاک نزیکەی ٣ ئەوەندە زیادی کرد. 66 00:03:25,192 --> 00:03:27,835 سەرنجی ئەم دوو لێدوانەی بدە. 67 00:03:27,835 --> 00:03:32,122 یەکەم: "باشە، پیاوێک لە فەرەنسا، لە تاقیگەیەکی پاریس 68 00:03:32,170 --> 00:03:36,107 نموونەی خوێنت دەبات بەناوی جۆن فرانسیس، و پاشان پشکنینی بۆ دەکات. 69 00:03:36,131 --> 00:03:38,828 دوتر پەیوەندییەکەت بۆ دێت لە رۆژنامەیەکەوە کە دەڵێت: 70 00:03:38,828 --> 00:03:41,634 ٦ جار ئەنجامەکەت بە پۆزەتیڤ هاتوەتەوە لەسەر ماددەی وزەبەخش." 71 00:03:41,634 --> 00:03:44,714 دووەم: "خۆمم لەدەستتدا لەناو هەموو ئەو کێشانەدا. 72 00:03:44,714 --> 00:03:47,609 من دڵنیام کە کەسانی تر دەبن بەرگەی ناگرن، 73 00:03:47,609 --> 00:03:49,704 بەڵام من بەدڵنیاییەوە بەرگەییم نەگرت، 74 00:03:49,728 --> 00:03:52,726 لە کاتێکدا پێشتر ڕاهاتبووم لە ڕێکخستنی هەموو شتێکی ژیانم. 75 00:03:52,750 --> 00:03:55,388 هەموو دەرئەنجامێکی ژیانم رێکدەخست." 76 00:03:55,412 --> 00:03:58,294 لە نکۆڵییەکەییدا، ئارمسترۆنگ حاڵەتێکی گریمانەی باس کرد 77 00:03:58,318 --> 00:04:00,297 بە تیشک خستنەسەر کەسێکی تر، 78 00:04:00,321 --> 00:04:02,978 کە بەتەواوی خۆی لابردبوو لە ڕووداوەکە. 79 00:04:03,003 --> 00:04:04,956 لە دانپێدانانەکەیدا، خاوەنی قسەی خۆیەتی، 80 00:04:04,980 --> 00:04:08,584 کە دەچێتە قوڵایی هەست و هاندانەکانییەوە. 81 00:04:08,609 --> 00:04:12,552 بەڵام بەکارهێنانی جێناوی کەسی تەنها یەك دەرخەری فریودانە. 82 00:04:12,576 --> 00:04:14,885 با سەیری نمونەیەکی تر بکەین لە ژیانی سیناتۆر و 83 00:04:14,909 --> 00:04:18,137 کاندیدی سەرۆکایەتی پێشووی ئەمریکا جۆن ئیدوارد: 84 00:04:18,161 --> 00:04:20,740 "من تەنها ئەوە دەزانم کە باوکەکە بە ئاشکرا گووتی 85 00:04:20,764 --> 00:04:22,654 ئەو باوکی منداڵەکەیە." 86 00:04:22,678 --> 00:04:25,690 هەروەها لە هیچ جۆرە چالاکییەکدا بەژداریم نەکردوە 87 00:04:25,714 --> 00:04:29,148 کە پاڵپشتی، خواستن، یان ڕەزامەندی خەرجی 88 00:04:29,172 --> 00:04:32,353 ئەو ئافرەتە یان باوکی منداڵەکەی تێدا بێت." 89 00:04:32,377 --> 00:04:36,396 ئەمە نەك تەنها شێوازێكی دوورودرێژە بۆ گووتنی "ئەم منداڵە هی من نییە،" 90 00:04:36,420 --> 00:04:39,306 بەڵکو ئیدوارد ناوی لایەنەکانی تریش نابات، 91 00:04:39,330 --> 00:04:43,139 لە جیاتی ئەوە دەڵێت: " ئەو منداڵە،" " ئافرەتەکە،" " باوکەکە." 92 00:04:43,163 --> 00:04:45,984 با ئێستا بزانین چی وت کاتێك دانی بە باوکایەتیدا نا: 93 00:04:45,984 --> 00:04:47,511 "من باوکی کوینم. 94 00:04:47,511 --> 00:04:50,024 هەموو شتێك دەکەم لە دەسەڵاتمدا بێت بۆ دەستەبەرکردنی 95 00:04:50,028 --> 00:04:52,391 ئەو خۆشەویستی و پاڵپشتییەی شایەنیەتی." 96 00:04:53,066 --> 00:04:54,744 لێدوانەکە کورت و ڕاسترەوە، 97 00:04:54,768 --> 00:04:58,303 کە ناوی منداڵەکە دەهێنێت و رڕۆڵی خۆی لە ژیانیدا پیشان دەدات. 98 00:04:58,327 --> 00:05:01,534 کەواتە تۆ چۆن ئەم تەکنیکی دەرخستنی درۆیانە جێبەجێ دەکەیت لە ژیانتدا؟ 99 00:05:01,534 --> 00:05:05,171 یەکەم، بیرت بێت کە زۆربەی ئەو درۆیانەی ڕۆژانە ڕووبەڕوویان دەبینەوە 100 00:05:05,171 --> 00:05:09,796 زۆر جدی نین بە بەراورد بەو نموونانە، و ڕەنگە تەنانەت بێ زیانیش بن. 101 00:05:09,796 --> 00:05:12,528 بەڵام هەر جێگەی بایەخە لە ئاماژەی بەلاڕێدابەر ئاگادار بیت، 102 00:05:12,528 --> 00:05:16,216 وەك کەمی ئاماژەدان بە خود، زمانی نێگەتیڤ، 103 00:05:16,240 --> 00:05:18,903 ڕوونکردنەوەی سادە و ڕستەی پێچاوپێچ. 104 00:05:19,434 --> 00:05:22,819 ڕەنگە ئەمە یارمەتیت بدات لە خۆبەدورگرتن لە کاڵایەکی زیاد لە نرخی خۆی، 105 00:05:22,843 --> 00:05:25,758 بەرهەمێکی بێسوود یان پەیوەندییەکی خراپ.