WEBVTT 00:00:01.507 --> 00:00:03.396 لە ساڵی 2013دا 00:00:03.420 --> 00:00:06.333 کاتێک جیناتی مرۆڤمان زنجیرە کرد، 00:00:06.357 --> 00:00:10.279 پێمان وابوو وەڵامێکمان بۆ چارەسەرکدنی زۆر نەخۆشی دەبێت. 00:00:10.974 --> 00:00:13.631 بەڵام ڕاستییەکە لەوەوە دوورە، 00:00:14.782 --> 00:00:16.703 چونکە بە زیاد کردن بۆ جیناتمان، 00:00:16.727 --> 00:00:21.297 ژینگەکەمان و شێوازی ژیانمان دەورێکی گرنگی هەیە 00:00:21.321 --> 00:00:23.869 لە بەرەو پێشچونی چەند نەخۆشییەک. NOTE Paragraph 00:00:23.893 --> 00:00:27.473 وەکو نموونەیەک بۆ ئەوە نەخۆشی چەوری جگەرە، 00:00:27.497 --> 00:00:31.580 کە لەسەدا٢٠ ی دانیشتوان لەسەر ئاستی جیهان توشی دەبن، 00:00:31.604 --> 00:00:34.638 و هیچ چارەسەرێکی نییە و دەبێت بە شێرپەنجەی جگەر 00:00:34.662 --> 00:00:36.085 یان لە ئیش کەوتنی جگەر. 00:00:37.517 --> 00:00:42.261 کەواتە زنجیرەکردنی دی ئێن ئەی بە تەنها زانیاری تەواومان ناداتێ 00:00:42.285 --> 00:00:44.517 بۆ دۆزینەوەی چارەسەرە کاریگەرەکان. NOTE Paragraph 00:00:44.541 --> 00:00:48.297 لە لایەکی دیکەوە، چەند گەردێکی دیکە لەناو لەشماندا هەن. 00:00:48.321 --> 00:00:52.301 لە ڕاستیدا ،سەروو ١٠٠،٠٠٠ ماددەی ماددە زیندەگییەکان هەیە. 00:00:52.325 --> 00:00:56.621 گەردە زیندەگییەکان، ئەو گەردانەن کە قەبارەیان ئەوپەڕی بچووکە. 00:00:57.193 --> 00:01:02.165 گلوکۆز، فرەکتۆز(جۆرەکانی شەکر) و کۆلیسترۆل نموونەی ناسراون-- 00:01:02.189 --> 00:01:04.043 شتانێک ئێمە هەموکات دەیبیستین. 00:01:04.273 --> 00:01:07.256 ماددە زیندەگییەکان بەشدارن لەکرداری مێتابۆلیزم. 00:01:08.066 --> 00:01:12.094 ئەوانیش وەک دی ئێن ئەین، 00:01:12.118 --> 00:01:17.200 کەواتە زانیاریەکان لە جینات و شێوازی ژیانمانەوە وەردەگرن. 00:01:17.224 --> 00:01:22.873 تێگەیشتنی ماددە زیندەگییەکان بنچینەیە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری زۆربەی نەخۆشییەکان. NOTE Paragraph 00:01:22.897 --> 00:01:25.109 من هەمیشە چارەسەری نەخۆشەکانم ویستووە. 00:01:25.934 --> 00:01:29.792 بیجگە لەوەش، ۱٥ساڵ لەمەوبەر وازم لەخویندنی پزیشکی هێنا، 00:01:29.816 --> 00:01:31.781 وەک چۆن بیرکاریم لە دەستدا. 00:01:33.019 --> 00:01:35.955 هەر زوو دوای ئەوە، باشترین شتم دۆزیەوە: 00:01:36.692 --> 00:01:39.455 دەتوانم بیرکاری بەکار بهێنم بۆ خوێندنی دەرمانسازی. 00:01:41.026 --> 00:01:46.239 لەو کاتەوە، ئالگۆریزمەکانم بۆ شیکردنەوەی داتا زیندەوەرزانییەکان گەشەپێدا. 00:01:47.092 --> 00:01:49.375 کەواتە، وا دیارە ئاسانە: 00:01:49.399 --> 00:01:53.000 با زانیاری لە هەموو ماددە زیندەگییەکانی ناو لەشمان کۆبکەینەوە، 00:01:53.024 --> 00:01:58.152 گەشەپێدانی نموونە بیرکارییەکان بۆ ڕوونکردنەوەی چۆنییەتی گۆڕانیان بۆ نەخۆشی 00:01:58.176 --> 00:02:01.164 و دەست خستنە ناو ئەو گۆڕانانە بۆ چارەسەر کردنیان. NOTE Paragraph 00:02:02.488 --> 00:02:05.960 دواتر درکم بەوە کرد بۆچی تا ئێستە کەس ئەمەی نەکردووە: 00:02:07.230 --> 00:02:08.917 ئەمە ئەوپەڕی سەختە. NOTE Paragraph 00:02:08.941 --> 00:02:10.028 (پێکەنین) NOTE Paragraph 00:02:10.052 --> 00:02:12.464 زۆرماددەی زیندەگی لە جەستەماندا هەیە. 00:02:12.783 --> 00:02:15.283 هەر یەک لەوی تر جیاوازە. 00:02:15.307 --> 00:02:19.035 بۆ هەندێک ماددەی زیندەگی، دەتوانین ڕێژەی گەردەکانیان بپێوین 00:02:19.059 --> 00:02:21.652 بە بەکارهەنانی ئامێری ڕێژە پێوی سپێکترۆمیتری. 00:02:21.676 --> 00:02:26.069 بەڵام، لەبەر ئەوەی بەهەمان ڕێژە، هێندەی ١٠ گەرد دەبوون، 00:02:26.093 --> 00:02:27.900 بە تەواوەتی نازانین ئەوان چین، 00:02:27.924 --> 00:02:30.698 و ئەگەر دەتەوێت بەڕوونی ئەوان بناسێنیت، 00:02:30.722 --> 00:02:33.826 دەبێت تاقیکردنەوەی زیاتر بکەیت، کە ئەوەش چەند ساڵێکی دەوێت 00:02:33.850 --> 00:02:35.564 و بلیۆنان دۆلاریش. NOTE Paragraph 00:02:36.207 --> 00:02:41.770 هەروەها ئێمە پەرەمان بە زیرەکییەکی دەستکرد دا، یان سەکۆی ئەی ئێل، بۆ کردنی ئەوە. 00:02:41.794 --> 00:02:44.638 ئێمە سودمان لە گەشەسەندنی زانیارییە زیندەوەرییەکان وەرگرت 00:02:44.662 --> 00:02:49.086 و بنیاتنانی داتابەیسێک بۆ هەر زانیاریەک کە دەربارەی ماددە زیندەگییەکان هەیە 00:02:49.110 --> 00:02:52.238 و کارلێک کردنیان لەگەڵ گەردەکانی تر. 00:02:52.262 --> 00:02:55.686 و هەموو ئەم زانیاریانەمان یەکخست وەکو تۆڕێکی گەورە. 00:02:55.710 --> 00:02:59.106 دواتر، لە شانە یان خوێنی نەخۆشەکانەوە، 00:02:59.130 --> 00:03:01.881 ڕێژەی ماددە زیندەگییەکانمان پێوا 00:03:01.905 --> 00:03:05.164 و ئەو ڕێژانەمان دۆزییەوە کە دەگۆڕان بۆ نەخۆشی. 00:03:05.188 --> 00:03:08.378 بەڵام، وەکو پێشتر ئاماژەم پێدا، ئێمە بە تەواوی نازانین ئەوان چین. 00:03:08.402 --> 00:03:13.537 گەردی قەبارە ١٨٠لەوانەیە، گلوکۆز، گالاکتۆز یان فرەکتۆز بێت. 00:03:13.561 --> 00:03:15.580 هەمویان ڕێژەیەکی تەواو وەک یەکیان هەیە 00:03:15.604 --> 00:03:17.691 بەڵام ئەرکی جیاواز لە لەشماندا. 00:03:17.715 --> 00:03:21.302 سیستەمی ئەی ئێڵ ئەلگۆریزمەکەمان ڕەچاوی هەمو ئەو ناڕوونیانەی کردووە. 00:03:21.326 --> 00:03:24.062 دواتر ئەو تۆڕە گەورەی بەکارهێنا 00:03:24.086 --> 00:03:28.439 بۆ دۆزینەوەی ئەوەی چۆن ڕێژەی ماددە زیندەگەیەکان پێکەوە دەبەسترێن 00:03:28.463 --> 00:03:30.421 کە دەرئەنجامەکەی دەبێت بە نەخۆشی. 00:03:30.445 --> 00:03:32.683 و بەهۆی ئەو ڕێگەیەی پێکەوە بەستراون، 00:03:32.707 --> 00:03:37.030 دەتوانین بۆمان دەربکەوەت، ڕێژەی هەر ماددە زیندەگەییەک چەندە، 00:03:37.054 --> 00:03:39.978 وەکو ئەوە کە ١٨٠ دەبێت لێرە شەکری گلوکۆز بێت، 00:03:40.002 --> 00:03:42.553 و، لەوە گرنگتر، بۆ دۆزینەوە ئەمەیە: 00:03:42.577 --> 00:03:45.944 چۆن گۆڕان لە گلوکۆز و گەردە زیندەگەییەکانی تر 00:03:45.968 --> 00:03:47.473 دەبن بە نەخۆشی 00:03:47.497 --> 00:03:50.492 ئەم تێگەیشتنە نوێیەی ڕێگەکانی کارکردنی نەخۆشی 00:03:50.516 --> 00:03:55.008 دواتر وامان لێدەکات چارەسەرە کاریگەرەکان بۆ ئەو مەبەستە بدۆزینەوە. NOTE Paragraph 00:03:55.601 --> 00:03:59.446 کارگەیەکی تازەمان بۆ هێنانە بازاڕی ئەو تەکنەلۆژیایە پێک هێنا 00:03:59.470 --> 00:04:01.275 و کار دەکاتە سەر ژیانی خەڵک. 00:04:01.722 --> 00:04:05.267 ئێستا من و تیمەکەم لە (ڕێڤیمێد) کار دەکەین بۆ دۆزینەوەی 00:04:05.291 --> 00:04:10.396 چارەسەر بۆ زۆربەی نەخۆشی، کە کلیلەکەیان ماددە زیندەگەییەکانە، 00:04:10.420 --> 00:04:12.317 وەکو نەخۆشی چەوری جگەر، 00:04:12.341 --> 00:04:15.265 لەبەر ئەوەی هۆکارەکەی کەڵەکەبوونی چەورییەکانە، 00:04:15.289 --> 00:04:17.762 کە لە جۆری ماددە زیندەگییەکانن لە ناو جگەردا. 00:04:17.786 --> 00:04:21.726 وەکو پێشتر ئاماژەم پێدا، درمێکی زۆر گەورەیە بە بێ چارەسەر. NOTE Paragraph 00:04:21.750 --> 00:04:24.474 و نەخۆشی چەوری جگەر تەنها نموونەیەکە. 00:04:24.498 --> 00:04:28.676 بە بەردەوامبوون، ڕووبەڕووی سەدان نەخۆشی دیکە دەبینەوە 00:04:28.700 --> 00:04:30.193 بە بێ بوونی چارەسەر. 00:04:30.217 --> 00:04:34.771 و بە کۆکردنەوەی زانیاری زیاتر و زیاتر دەربارەی ماددە زیندەگییەکان 00:04:34.795 --> 00:04:38.339 و تێگەیشتن لەوەی ماددە زیندەگییەکان چۆن دەگۆڕێن 00:04:38.363 --> 00:04:40.765 دەبن بە نەخۆشی گەشەسەندوو، 00:04:40.789 --> 00:04:44.278 بەمەش سیستەمە ئەلگۆریزمەکەمان زیرەکترو زیرەکتر دەبێت 00:04:44.302 --> 00:04:48.498 بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ نەخۆشی گونجاو. 00:04:48.522 --> 00:04:52.292 و ئێمە لە گەیشتن بە وەشانی پاراستنی ژیانی 00:04:52.316 --> 00:04:56.179 خۆمان نزیکتر دەبینەوە لە هەر هێڵێکی کۆد. NOTE Paragraph 00:04:56.203 --> 00:04:57.524 (سوپاس) NOTE Paragraph 00:04:57.548 --> 00:05:01.375 (چەپڵەی ئامادەبوان)