[چۆن ڤیدیۆی TEDx زیاد بکەیت بۆ ئەمارە]
ئەگەر سەیری ڤیدیۆیەک دەکەیت کە حەزت لێیە
و دەتەوێت ژێرنووس و وەرگێڕانی بۆ بکەیت،
یەکەم جار پێویستە ڤیدیۆکە لەسەر
ئەمارە بدۆزیتەوە.
بۆ ئەمە، بچۆرە بەشی Tasks،
فلتەرەکان بە شێوەیەکی گونجاو ڕێک بخە
پاشان بۆ ناوی ڤیدیۆکە بگەڕێ.
ئەگەر ڤیدیۆکەت نە دۆزییەوە،
و کەسی تر کاری لەسەر نەکرد،
دەتوانی داوای بکەیت کە ڤیدیۆکە
زیاد بکرێت بۆ ئەمارە بەم فۆڕمە
لەم لینکەوە.
هەموو داواکارییەکان پڕ بکەوە،
پاشان لە ڕێگەی ئیمێڵ ئاگادار
دەکرێیتەوە کە ڤیدیۆکە زیاد کرا.
هەندێک جار، توشی هەندێ ڤیدیۆی TEDx
دەبیت کە بە هەڵە زیاد کراون.
کار لەسەر ئەم ڤیدیۆیانە مەکە،
لە جیاتی ئەمە، لە فۆڕمەکەوە
داوای ڤیدیۆکە بکە.
بیرت بێت، ڤیدیۆکانی OTP
لۆگۆی تێدیان هەیە لە دەستە چەپ.