WEBVTT 00:00:00.000 --> 00:00:02.000 لە پیشەسازیەکەی مندا، 00:00:02.000 --> 00:00:05.000 باوەڕمان وایە وێنەکان دەتوانن جیهان بگۆڕن. 00:00:05.000 --> 00:00:08.000 باشە، ئێمە ساویلکە و بە پەرۆش و پڕ وزەیین. NOTE Paragraph 00:00:08.000 --> 00:00:10.000 ڕاستیەکە ئەوەیە ئێمە دەزانین 00:00:10.000 --> 00:00:12.000 خودی وێنەکان خۆیان جیهان ناگۆڕن، 00:00:12.000 --> 00:00:15.000 هەروەها ئاگاداری ئەوەشین، لە سەرەتای فۆتۆگرافییەوە 00:00:15.000 --> 00:00:18.000 وێنەکان هۆکاری کاردانەوەن لە ناو خەڵک، 00:00:18.000 --> 00:00:21.000 ئەم کاردانەوانە هۆکارن بۆ گۆڕینی ئەوەی ڕودەدات. NOTE Paragraph 00:00:21.000 --> 00:00:24.000 با لەگەڵ کٶمەڵە وێنەیەک دەستپێبکەیین. 00:00:24.000 --> 00:00:26.000 من زۆر سەرم دەسوڕمێ ئەگەر ئێوە 00:00:26.000 --> 00:00:29.000 هەندێکیان یان زۆربەیان نەناسنەوە. 00:00:29.000 --> 00:00:31.000 ئەو وێنانە باشترین وەسفن بۆ نوێگەری: 00:00:31.000 --> 00:00:34.000 نوێگەری تاڕادەیەک سەرنج ڕاکێش نییە، 00:00:34.000 --> 00:00:36.000 لە ڕاستیدا، ئەو وێنانە زۆر ناسراون 00:00:36.000 --> 00:00:38.000 تەنانەت لەوانەیە بیان ناسنەوە 00:00:38.000 --> 00:00:41.000 بە کەمێک یان هەندێک شێوەی جیاواز. NOTE Paragraph 00:00:42.000 --> 00:00:44.000 (پێکەنین) NOTE Paragraph 00:00:45.000 --> 00:00:47.000 بەڵام پێم وایە بە دوای زیاتردا دەگەرێین، 00:00:47.000 --> 00:00:49.000 بە دوای زیاتردا دەگەرێین. 00:00:49.000 --> 00:00:51.000 بە دوای ئەو وێنانەدا دەگەرێین کە تیشک 00:00:51.000 --> 00:00:54.000 دەخەنە سەر کێشە چارەسەرنەکراوە گرنگەکان، 00:00:54.000 --> 00:00:57.000 ئەو وێنانەی سنوورەکانیان تێپەڕاندووە و تەحەدای ئایینەکان دەکەن، 00:00:57.000 --> 00:00:59.000 وێنەکان هانمان دەدەن 00:00:59.000 --> 00:01:01.000 هەنگاو بنێین و شتێک بکەین -- 00:01:01.000 --> 00:01:03.000 بە مانایەکی تر، هەڵوێستمان دەبێت. 00:01:03.000 --> 00:01:06.000 باشە، سەبارەت بەو وێنەیەی هەموو بینیوتانە، 00:01:06.000 --> 00:01:08.000 تێڕوانینی ئێمەی گۆڕی لەو جیهانە فیزیکییە، 00:01:08.000 --> 00:01:11.000 هەرگیز هەسارەکەمان بەو شێوەیە نەبینیبوو. 00:01:11.000 --> 00:01:13.000 زۆرخەڵک باوەڕیان وایە 00:01:13.000 --> 00:01:15.000 زۆربەی لە دایکبوونەکان لەو گۆڕانکارییە 00:01:15.000 --> 00:01:17.000 بۆ بینینی هەسارەکەمانە بەم شێوەیە 00:01:17.000 --> 00:01:19.000 بۆ یەکەم جار-- هەست بە 00:01:19.000 --> 00:01:21.000 بچووکییەکەی و بێ هێزیەکەی دەکەین. NOTE Paragraph 00:01:22.000 --> 00:01:25.000 دوای چل ساڵ، ئەو گروپە، زیاتر لە زۆرینە، 00:01:25.000 --> 00:01:27.000 بە ئاگاترن لە بارەی ئەو هێزە وێرانکەرەی 00:01:27.000 --> 00:01:30.000 بەشەکانی تر دڕندانە دەیکەنە سەر ژینگەکەمان. 00:01:30.000 --> 00:01:33.000 لە کۆتاییدا، دەردەکەوین بۆ ئەوەی شتێک بکەیین سەبارەت بەمە. 00:01:34.000 --> 00:01:37.000 ئەو هێزە وێرانکەرە چەندین فۆڕمی جیاواز لە خۆ دەگرێت، 00:01:37.000 --> 00:01:40.000 بۆ نمونە، ئەو وێنانە لەیەن برێنت ستایڕۆنەوە گیراون 00:01:40.000 --> 00:01:42.000 لە کۆنگۆ. 00:01:42.000 --> 00:01:45.000 ئەم گۆرێلایانە کوژران. تەنانەت هەندێک دەڵێن لەخاجدراون. 00:01:45.000 --> 00:01:47.000 چاوەڕواننەکراوانە، بە خراپکاریەکی گەورە 00:01:47.000 --> 00:01:49.000 بە جیهاندا بڵاوبۆوە. 00:01:49.000 --> 00:01:51.000 هەر بەم دواییانە، 00:01:51.000 --> 00:01:54.000 ئەو هێزە وێرانکەرەی خودی سروشتمان بیرکەوتەوە 00:01:54.000 --> 00:01:56.000 وەک زەمین لەرزەکەی هایتی لەم دواییانەدا، NOTE Paragraph 00:01:57.000 --> 00:02:00.000 پێم وایە لەوە خراپتر ئەو هێزە وێرانکەرەی 00:02:00.000 --> 00:02:02.000 مرۆڤە کە هەیەتی بەسەر مرۆڤێکی ترەوە. 00:02:02.000 --> 00:02:05.000 ساموێل پیسەر، ڕزگاربوێکی ئاوشوێتزە، گوتی، 00:02:05.000 --> 00:02:07.000 دەمەوێت قسەکەی بخەمە نێوان دوو کەوانە، 00:02:07.000 --> 00:02:09.000 "هۆڵۆکاست ئەوەی فێرکردین، سروشت 00:02:09.000 --> 00:02:12.000 تەنانەت لە ئاڵۆزترین ساتەکانی 00:02:12.000 --> 00:02:15.000 لە مرۆڤ بە بەزەییترە 00:02:15.000 --> 00:02:18.000 کاتێک ڕەوشت و هۆکاری لە دەست دەدات" NOTE Paragraph 00:02:18.000 --> 00:02:21.000 جۆرێکی تری لە خاچ دان هەیە. 00:02:21.000 --> 00:02:23.000 وەک، ئەو وێنە تۆقێنەرانەی لە ئەبو غرێب 00:02:23.000 --> 00:02:25.000 هەروەها ئەو وێنانەی لە گوانتانامۆ 00:02:25.000 --> 00:02:27.000 کاریگەریەکی قوڵیان هەبوو. 00:02:27.000 --> 00:02:29.000 بڵاوبوونەوەی ئەو وێنانە، 00:02:29.000 --> 00:02:31.000 لە خودی وێنەکان خۆیان دیارن، 00:02:31.000 --> 00:02:34.000 بوونە هۆی گۆڕینی سیاسەت لە حکومەتتدا، 00:02:34.000 --> 00:02:36.000 هەندێکیان وایان باس کردوە ئەو وێنانە 00:02:36.000 --> 00:02:39.000 بونەتە ئاگری یاخیبوون لە عێراق و 00:02:39.000 --> 00:02:41.000 کاردانەوەی هەر تاکێکی بۆ نارەزایی. 00:02:41.000 --> 00:02:44.000 زیاتر لەوە. هەر ئەم وێنانە بۆ هەمیشە 00:02:44.000 --> 00:02:47.000 مۆڕالی هێزە داگیرکراوەکانیان نەهێشت. NOTE Paragraph 00:02:47.000 --> 00:02:49.000 با کەمەێک بگەرێینە دواوە. 00:02:49.000 --> 00:02:51.000 لە ساڵانی ١٩٦٠اکان و ١٩٧٠ ــکاندا، 00:02:51.000 --> 00:02:53.000 شەڕەکەی ڤێتنام هەموو ڕۆژێ لە ژوورەکانی 00:02:53.000 --> 00:02:55.000 ئەمریکادا پیشان دەدرا، 00:02:55.000 --> 00:02:58.000 وێنە هەواڵییەکان خەڵکیان ڕووبەڕووی بەردەم ئەو قوربانیانە کردەوە 00:02:58.000 --> 00:03:01.000 کە لە جەنگەکەدا بوون: کچێکی بچووک بە ناپاڵم سووتێنرا، 00:03:02.000 --> 00:03:04.000 خوێندکارێک لەلایەن گاردی نیشتیمانیەوە کوژرا 00:03:04.000 --> 00:03:07.000 لە زانکۆی کێنت ستەیت لە ئۆهایۆ لە کاتی نارەزایی دەربڕین. 00:03:07.000 --> 00:03:09.000 لە ڕاستیدا، وێنەکان بوونە 00:03:09.000 --> 00:03:11.000 خودی دەنگی نارەزاییەکان. NOTE Paragraph 00:03:11.000 --> 00:03:13.000 ئێستا، وێنەکان هێزی ئەوەیان هەیە 00:03:13.000 --> 00:03:15.000 تیشک بخەنە سەر تێگەیشتنی 00:03:15.000 --> 00:03:17.000 گومانەکان، کاڵفامی، 00:03:17.000 --> 00:03:19.000 بە تایبەت قسەم لەسەر ئەوەیان کردوە 00:03:19.000 --> 00:03:22.000 بەڵام تەنها یەک وێنەتان پیشان دەدەم -- 00:03:22.000 --> 00:03:24.000 کێشەی ئایدز و ئەیچ ئای ڤی. 00:03:25.000 --> 00:03:28.000 لە ساڵانی ١٩٨٠ـکان، نەزانینی خەڵک دەربارەی 00:03:28.000 --> 00:03:30.000 ئەو نەخۆشییە بەربەستێکی گەورە بوو 00:03:30.000 --> 00:03:32.000 تەنانەت بۆ تاووتوێکردن و دەستنیشانکردنیشی. 00:03:32.000 --> 00:03:35.380 کاردانەوەیەکی سادە، لە ساڵی١٩٨٧، یەکێک لە بەناوبانگترین ئافرەتی جیهان، 00:03:35.380 --> 00:03:37.000 شازادەی وێڵس بە دەستلێدانی 00:03:37.000 --> 00:03:39.000 منداڵێکی توشبوو بە ئایدز کاریگەرییەکی 00:03:39.000 --> 00:03:42.000 زۆر باشی کرد بە تایبەتی لە ئەوروپادا، تا نەخۆشیەکە ڕابگرن، 00:03:42.000 --> 00:03:45.000 بۆیە ئەو زیاتر لە هەمووان هێزی وێنەی دەزانی. NOTE Paragraph 00:03:46.000 --> 00:03:48.000 کاتێک ڕوبەڕووی وێنەیەکی بەهێز دەبینەوە، 00:03:48.000 --> 00:03:50.000 هەموومان ئەو هەڵبژاردنەمان هەیە: 00:03:50.000 --> 00:03:53.000 دەتوانین سەیر بکەین و پێناسەییەک بۆ وێنەکە بکەین، 00:03:53.000 --> 00:03:55.000 خۆشبەختانە، کاتێک ئەو وێنانە دەرکەوتن 00:03:55.000 --> 00:03:57.000 لە گاردیان لە ساڵی ١٩٩٨، 00:03:57.000 --> 00:04:00.000 تیشک و سەرنجێکی زۆریان خستبووە سەر، لە کۆتاییدا پارەیەکی زۆر 00:04:00.000 --> 00:04:02.000 لە بوژانەوە و خۆراکی سوداندا خەرجکرا. 00:04:02.000 --> 00:04:04.000 ئەو وێنانە جیهانیان گۆڕی؟ 00:04:04.000 --> 00:04:06.000 نەخێر، بەڵام کاریگەری سەرەکییان هەبووە. 00:04:07.000 --> 00:04:09.670 وێنەکان هانمان دەدەن بۆ پرسیار لەو باوەڕە ناوخۆییە و 00:04:09.670 --> 00:04:12.000 بەرپرسیاریەتییە بکەین بەرامبەر یەکتر. 00:04:12.000 --> 00:04:14.000 هەموومان ئەو وێنانەمان بینی دوای کاترینا، 00:04:14.000 --> 00:04:16.000 پێم وایە بۆ ملیۆنان خەڵک 00:04:16.000 --> 00:04:18.000 کاریگەریەکی بەهێزیان هەبوو، 00:04:18.000 --> 00:04:20.000 پێموایە ئەوە زۆر باوەڕپێکراو نییە 00:04:20.000 --> 00:04:22.000 ئەوان دوورن لە بیرکردنەوەی ئەمریکییەکان 00:04:22.000 --> 00:04:25.000 کاتێک لە مانگی یازدەی ٢٠٠٨ چوون بۆ دەنگدان. NOTE Paragraph 00:04:26.000 --> 00:04:29.000 بەداخەوە، هەندێک لە وێنە گرینگەکان 00:04:29.000 --> 00:04:32.990 شێوێندراون کاتێک ئێمە دەیانبینین. 00:04:33.000 --> 00:04:35.000 ئێستا وێنەیەکتان پیشان دەدەم، 00:04:35.000 --> 00:04:38.000 وێنەیەکە لە لایەن جەنگاوەرێکی کۆنی عێراق یوجین ڕیچاردەوەیە 00:04:38.000 --> 00:04:40.000 لە کاتی بەشێک لە کارە گرینگەکەی، 00:04:40.000 --> 00:04:43.000 کە هەرگیز بڵاونەکراوەتەوە، پێی دەوترێت، جەنگ شەخسییە. 00:04:43.000 --> 00:04:45.000 بەڵام وێنەکان پێویستیان بە گرافیک نییە 00:04:45.000 --> 00:04:47.000 تاکو تراژیدیای جەنگمان بە بیربهێنێتەوە، 00:04:47.000 --> 00:04:49.520 جۆن مۆری ئەم وێنەیەی گۆڕستانی ئارلینگتۆنی داناوە، 00:04:49.530 --> 00:04:52.000 لە دوایی هەموو ناخۆشیەکانی جەنگ 00:04:52.000 --> 00:04:55.000 لە هەموو ناوچە ناکۆکییەکانی جیهان، 00:04:55.000 --> 00:04:58.000 یەک وێنە منی وابەستە کردوە بە خۆیەوە، 00:04:58.000 --> 00:05:01.000 لە شوێنێکی ئارامتر لە شوێنەکانی تر، NOTE Paragraph 00:05:02.000 --> 00:05:05.000 ئانسڵ ئادەم گوتی، هەرچەندە هاوڕا نیم لەگەڵێ 00:05:05.000 --> 00:05:08.000 "تۆ وێنە ناگری، بەڵکو تۆ درووستی دەکەی." 00:05:08.000 --> 00:05:10.000 بە بۆچونی من، ئەوە وێنەگرەکە نییە 00:05:10.000 --> 00:05:12.000 وێنەکە دروست دەکات، بەڵکو ئەوە تۆیت 00:05:12.000 --> 00:05:14.000 ئێمە وێنە لە لایەن خۆمانەوە دەنرخێنین و 00:05:14.000 --> 00:05:16.000 سیستەمی باوەڕی ئێمەیە و، 00:05:16.000 --> 00:05:19.000 دەرئەنجامی ئەوە، وێنەکە لەگەڵماندا دەمێنێتەوە. 00:05:19.000 --> 00:05:21.000 کۆمپانیاکەم حەفتا ملیۆن وێنەی هەیە، 00:05:21.000 --> 00:05:24.000 من یەک وینەم هەیە لە ئۆفیسەکەم. 00:05:24.000 --> 00:05:26.000 ئەوەتا ئەوەیانە. 00:05:26.000 --> 00:05:28.070 هیوادارم جاری داهاتوو هەمووتان 00:05:28.070 --> 00:05:30.600 وێنەیەک ببینن و پڕشنگدانەوەی شتێک بێت لە ئێوەدا، 00:05:30.600 --> 00:05:32.000 باشتر تێدەگەن بۆچی، 00:05:32.000 --> 00:05:35.000 دەزانم قسەکردن بۆ ئەم گوێگرانە، 00:05:35.000 --> 00:05:37.000 بە دڵنیاییەوە سەبارەت بەمە شتێک دەکەن. NOTE Paragraph 00:05:37.000 --> 00:05:39.000 سوپاس بۆ هەموو وێنەگرەکان. NOTE Paragraph 00:05:39.000 --> 00:05:41.000 (چەپڵە ڕێزان)