1 00:00:06,681 --> 00:00:08,624 لە کەناراوەکانی باکوری ئیرلەندا، 2 00:00:08,624 --> 00:00:12,121 گردێکی مەزن پڕ لە کۆڵەکە و خشتی هەڵواسراو هەیە 3 00:00:12,121 --> 00:00:14,162 کە پێی دەوترێت پردی مەزن 4 00:00:14,162 --> 00:00:16,042 بەرەو زەریا درێژدەبێتەووە. 5 00:00:16,042 --> 00:00:18,042 لێکدانەوەی زانستی بۆ ئەم پردە 6 00:00:18,042 --> 00:00:22,397 ئەوەیە کە ئەمە ئەنجامی یەکگرتن و جیا بوونەوەی پێکهاتەی تواوەی بورکانییە 7 00:00:22,397 --> 00:00:25,775 لە کاتی ساردبوونەوەیان دوای تەقینەوەی بورکانیی. 8 00:00:25,775 --> 00:00:30,526 بەڵام لە ئەفسانەی کۆنی ئیرلەندییەکان بە شێوازێکی تر باس دەکرێت. 9 00:00:30,526 --> 00:00:32,158 بە پێی ئەفسانەکان، 10 00:00:32,158 --> 00:00:36,401 فین ماککوڵی زەبەلاح لە کەناراوی ئنتریم لەگەڵ هاوسەرەکەی 11 00:00:36,401 --> 00:00:38,279 ئونا بە خۆشی دەژیا. 12 00:00:38,279 --> 00:00:41,008 تاکە کێشە و هەڕەشەی سەریان بەهۆی 13 00:00:41,008 --> 00:00:43,338 بێناندۆنەی زەبەلاحەوە بوو. 14 00:00:43,338 --> 00:00:47,870 یان پیاوە سورەکە، کە لە کە لەوبەری دەریاکە لە سکۆتڵەندا دەژیا. 15 00:00:47,870 --> 00:00:51,078 هەردووکیان، سوکایەتیان دەکرد بە یەکتر و بەردییان دەگرتە یەکدی 16 00:00:51,078 --> 00:00:54,077 بۆ دەرخستنی هێز و توانایان. 17 00:00:54,077 --> 00:00:58,601 جارێک، فین بەردێکی گەورە دەردەهێنێت و بەرەو دوژمنەکەی دەیهاوێژێت، 18 00:00:58,601 --> 00:01:01,223 بەڵام ناگاتە شوێنی مەبەست. 19 00:01:01,223 --> 00:01:04,172 ئەم بەردە دەبێتە هۆی دروست بوونی دورگەی پیاوەکان. 20 00:01:04,172 --> 00:01:07,360 ئەو چاڵەی بەهۆی بەردەکەوە دروست دەبێت بە ئاو پڕ دەبێتەوە 21 00:01:07,360 --> 00:01:09,874 و دەبێتە دەریاچەی ڵۆک نەی. 22 00:01:09,874 --> 00:01:12,213 قسە ناخۆشەکانی دوو زەبەلاحەکە بەردەوام بوو، 23 00:01:12,213 --> 00:01:17,109 تا ڕۆژێک بێناندۆنەر ئاڵەنگاری فین دەکات بۆ شەڕێکی ڕووبەڕوو. 24 00:01:17,109 --> 00:01:21,188 بۆیە، فین کۆمەڵێک بەرد دەخاتە ناو زەریا بۆ ئەوەی پردێک بۆ پەڕینەوەی درووست بکات 25 00:01:21,188 --> 00:01:26,230 تا بتوانێت بگاتە خاکی سکۆتڵەندا. 26 00:01:26,230 --> 00:01:28,548 فین بە توڕەبوونەوە بەڕێ کەوت. 27 00:01:28,548 --> 00:01:30,466 کاتێک خاکی سکۆتڵەندا دەردەکەوێت، 28 00:01:30,466 --> 00:01:33,597 لە دورەوە بێناندۆنەری بینی، 29 00:01:33,597 --> 00:01:35,936 قەبارەی فین مەزن بوو، 30 00:01:35,936 --> 00:01:39,658 بەڵام کاتێک چاوی بە بێناندۆنەری زەبەلاح دەکەوێت کە بە توڕەییەوە بەرەو ڕووی دێت 31 00:01:39,658 --> 00:01:41,444 ئازایەتییەکەی نامێنیت. 32 00:01:41,444 --> 00:01:47,986 تەنها بە چاو کەوتن بە ملە ئەستور و مەچەکە گەورەکەی بێناندۆنەر، فین ڕا دەکات. 33 00:01:47,986 --> 00:01:50,813 فین بە دوایەوە بوو، لە ماڵەوە 34 00:01:50,813 --> 00:01:55,446 فین لە ترسا دەلەرزی کاتێک باسی دوژمنەکەی دەکرد بۆ ئونا. 35 00:01:55,446 --> 00:01:58,114 دەیانزانی ئەگەر فێن ڕووبەڕووی بێناندۆنەر ببێتەوە، 36 00:01:58,114 --> 00:01:59,663 تێک دەشکێت. 37 00:01:59,663 --> 00:02:02,180 بۆیە، ئونا پلانێکی ژیرانە دادەڕێژیت، 38 00:02:02,180 --> 00:02:04,583 ئەوان دەبوو خەیاڵێکی وا درووست بکەن، 39 00:02:04,583 --> 00:02:09,850 کە فێن پیاوێکە وەک شاخێکە. 40 00:02:09,850 --> 00:02:12,533 کاتێک بێناندۆنەر لە پردەکە نزیک دەبووەوە، 41 00:02:12,533 --> 00:02:15,785 ئونا مێردەکەی لە لانکەیەکی مەزندا حەشار دەدات. 42 00:02:15,785 --> 00:02:18,602 و گۆڕی هاوشێوەی مناڵیکی زەبەلاح، 43 00:02:18,602 --> 00:02:22,405 فین بێدەنگ بوو کاتێک بێناندۆنەر بە توندی لە دەرگەی دەدا. 44 00:02:22,405 --> 00:02:25,053 لە کاتی هاتنە ژوورەوەی خانووەکە دەلەرییەوە. 45 00:02:25,053 --> 00:02:29,106 ئۆنا بە بێناندۆنەری توڕەی ووت کە هاوسەرەکەی لە ماڵ نییە، 46 00:02:29,106 --> 00:02:32,897 بەڵام دەتوانێت لێرە دابنیشتێت و نان بخوات هەتا هاوسەرەکەی دەگەڕێتەوە. 47 00:02:32,897 --> 00:02:35,869 کاتێک بێناندۆنەر گازی گرت لە کێکەکەی بەر دەمی، 48 00:02:35,869 --> 00:02:37,919 لە ئازاردا هاواری کرد 49 00:02:37,919 --> 00:02:43,281 چونکە ددانەکانی شکان بەهۆی قەپ گرتن لەو کانزایانەی ئۆنا شاردبوویەوە لە ناو کێکەکە. 50 00:02:43,281 --> 00:02:45,970 ئۆنا پێی ووت کە ئەمە کێکی دڵخوازی فینە، 51 00:02:45,970 --> 00:02:48,865 بەمەش گومانی خستە مێشکی بێناندۆنەر، 52 00:02:48,865 --> 00:02:51,708 کە ئەو هاوشیوەی فێن بەهێز نییە. 53 00:02:51,708 --> 00:02:53,444 کاتێک فین وەک منداڵ دەقیژێنێت، 54 00:02:53,444 --> 00:02:57,738 سەرنجی بێناندۆنەر دەکەوێتە سەر منداڵە زەبەلاحەکەی سوچەکە. 55 00:02:57,738 --> 00:03:00,528 منداڵەکە زۆر زل بوو 56 00:03:00,528 --> 00:03:03,174 چەند بەتانییەکی پێدا درابوو منداڵەکە ئەوەندە زەبەلاح بوو 57 00:03:03,174 --> 00:03:07,170 بێناندۆنەر بە لەرزەوە بیری کردەوە کە دەبێت قەبارەی مەزنی باوکی چۆن بێت. 58 00:03:07,170 --> 00:03:09,681 بۆیە، بڕیار دەدات کەوا باشترە هەر نەزانێت. 59 00:03:09,681 --> 00:03:13,947 لە کاتی ڕاکردنیدا، بێناندۆنەر هەموو ئەو بەردانەی فڕێ دا کە پردەکەی لێ درووست کرابو 60 00:03:13,947 --> 00:03:15,984 و ڕێگەکەی تێکشكاند، 61 00:03:15,984 --> 00:03:19,436 ئەوەی مایەوە، دوو پێکهاتەی بەردینی لە یەکچوون: 62 00:03:19,436 --> 00:03:22,305 یەکێک دەکەوێتە کەناراوەکانی باکوری ئەنتریم لە ئێرلەندا 63 00:03:22,305 --> 00:03:26,663 و دانەیەکی تر لە ئەشکەوتی فینگاڵ لە سکۆتڵەندا ڕاستەوخۆ لە بەرامبەر زەریاکە.