1 00:00:06,545 --> 00:00:08,985 لە توێژینەوەیەکدا کە لە نەوەتەکاندا کراوە، 2 00:00:08,985 --> 00:00:13,887 بەشداربوون ئەو کاتەیان بە بیر کەوتەوە کاتێک لە مۆڵێکدا ون بووبوون لە منداڵیدا. 3 00:00:13,887 --> 00:00:17,207 هەندێکیان ئەم یادەوەریانەیان بە وردەکاریەوە باس کرد- 4 00:00:17,207 --> 00:00:20,887 تەنانەت یەکێکیان ئەو پیاوە بەتەمەنەی بیری کەوتەوە ڕزگاری کرد 5 00:00:20,887 --> 00:00:23,863 کراسێکی فانیلەی لەبەربوو. 6 00:00:23,863 --> 00:00:28,148 بەڵام هیچ کام لەم کەسانە لە ڕاستیدا لە بازاڕدا ون نەبووبوون. 7 00:00:28,148 --> 00:00:30,378 ئەو بیرەوەریە ناڕاستانەیان دروست کرد بوو 8 00:00:30,378 --> 00:00:35,096 کاتێک کە دەروونناسان توێژینەوەکەیان ئەنجام دەدا پێیان گووتبوون کە پێشتر بزربووین، 9 00:00:35,096 --> 00:00:37,696 هەرچەندە لەوانەیە ڕووداوەکەیان بیر نەیەتەوە، 10 00:00:37,696 --> 00:00:40,456 دایک و باوکیان ئەوەیان پشتڕاست کردبوویەوە. 11 00:00:40,456 --> 00:00:45,311 ئەوەش تەنها یەک دوو کەس نەبوون کە بیریان کەوتەوە کە ون بوون- 12 00:00:45,311 --> 00:00:48,161 چارەگێکی بەشداربووان وایان کرد. 13 00:00:48,161 --> 00:00:50,921 ئەم دەرەنجامانە لەوانەیە باوەڕپێنەکراو بن، 14 00:00:50,921 --> 00:00:54,571 بەڵام لەڕاستیدا ئەوان بەرپەچی ئەزموونێکی زۆر ئاسایی دەدەنەوە. 15 00:00:54,571 --> 00:00:57,821 یادەوەریەکانمان هەندێک جار باوەڕپێکراو نییە. 16 00:00:57,821 --> 00:01:01,821 و هەرچەندە هێشتا نازانین کە چی دەبێتە هۆی ئەم توانای هەڵەکردنە 17 00:01:01,821 --> 00:01:03,591 لەسەر ئاستی دەماری، 18 00:01:03,591 --> 00:01:06,644 توێژینەوەکە تیشکی خستۆتە سەر باوترین ڕێگەکانی یادەوەریمان 19 00:01:06,644 --> 00:01:10,591 ئەو یادەوەریانە لادەبەن کە بەڕاستی ڕوویداوە. 20 00:01:10,591 --> 00:01:14,431 توێژینەوەکە تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە چۆن دەتوانین زانیاریەکانمان تێکەڵ بکەین 21 00:01:14,431 --> 00:01:16,161 لە سەرچاوەی دەرەکیەوە، 22 00:01:16,161 --> 00:01:18,391 وەکو کەسانی دیکە یان هەواڵەکان، 23 00:01:18,391 --> 00:01:22,566 بۆ ناو بیرهاتە تایبەتیەکانمان بەبێ ئەوەی درکی پێبکەین. 24 00:01:22,566 --> 00:01:27,129 ئەم جۆرە پێشنیارکردنانە تەنها یەک کارلێکەری سەر یادەوەریەکانمان. 25 00:01:27,129 --> 00:01:28,249 لە توێژینەوەیەکی تردا، 26 00:01:28,249 --> 00:01:32,574 کە تیایدا لێکۆڵەران بە کورتی کۆکراوەیەکی هەڕەمەکی وێنەیان نیشانی 27 00:01:32,574 --> 00:01:34,174 کۆمەڵێک لە بەشداربووانیان دا، 28 00:01:34,174 --> 00:01:39,817 بە وێنەکانی زانکۆیەکەوە کە هیچ کام لەوان سەردانیان نەکردبوو. 29 00:01:39,817 --> 00:01:42,367 دوای سێ هەفتە لە بینینی وێنەکان، 30 00:01:42,367 --> 00:01:47,246 زۆرینەی بەشداربووان وتیان کە ئەوان لەوانەیە یان بە دڵنیاییەوە 31 00:01:47,246 --> 00:01:50,076 لە ڕابردوودا، سەردانی زانۆکەیەکان کرد بێت. 32 00:01:50,076 --> 00:01:55,669 بەشداربووان بە هەڵە ئاماژەیان بە زانیاریەکان کرد لە چوارچێوەیەکەوە- وێنەێک 33 00:01:55,669 --> 00:02:01,067 کە بینیبوویان- بۆ یادەوەری شتێک- کە باوەڕیان وابوو بەڕاستی ئەزموونیان کردووە. 34 00:02:01,067 --> 00:02:05,545 لە تاقیکردنەوەیەکی تردا، وێنەێکی هاوێنەی گەورەکەریان پیشانی خەڵک دا، 35 00:02:05,545 --> 00:02:09,065 دواتر پێیان گووترا کە وێنای مژمژەێک بکەن. 36 00:02:09,065 --> 00:02:13,994 ئەوان بە شێوەێکی بەردەوام بیریان کەوتەوە کە هاوێنەی گەورەکەر و مژمژەکەیان بینیوە. 37 00:02:13,994 --> 00:02:17,464 ئەوان زەحمەتیان کێشا لە بەستنەوەی شتەکان بە چوارچێوە ڕاستەقینەکەیەوە- 38 00:02:17,464 --> 00:02:21,464 ئەگەر بێتو بەڕاستی ئەوانەیان بینیبێت، یان بە سادەیی وێنایان کرد بێت. 39 00:02:21,464 --> 00:02:25,464 لە لێکۆڵینەوەیەکی تردا، دەروونناسێک پرسیاری لە زیاتر لە ٢٠٠٠ کەس کرد 40 00:02:25,464 --> 00:02:29,044 دەربارەی بۆچونی ئەوان لەسەر بە یاسایی کردنی مادە بێهۆش کەرەکان، 41 00:02:29,044 --> 00:02:32,494 هێشتا کاریگەریەکی تر لەسەر یادەوەری دیاری دەکات. 42 00:02:32,494 --> 00:02:38,462 بەشداربووان وەڵامی پرسیارەکانیان دایەوە لە ساڵی ١٩٧٣ و ١٩٨٢. 43 00:02:38,462 --> 00:02:43,361 ئەوانەی کە پشتگیری بە یاسایی کردنی ڕووەکی گوشیان کردبوو لە ساڵی ١٩٧٣، 44 00:02:43,361 --> 00:02:46,841 بەڵام وتیان کە ئەوان لە دژی ئەوە بوون لە ساڵی ١٩٨٢، 45 00:02:46,841 --> 00:02:53,402 لەوانەیە زیاتر بیریان بکەوێتەوە کە لە ڕاستیدا دژی بە یاسایی کردن بوون لە ١٩٧٣- 46 00:02:53,402 --> 00:02:57,790 ئەمەش وایکرد کە تێڕوانینە کۆنەکانیان لەگەڵ ئەوانەی ئێستایان بێنە هەمان ئاست. 47 00:02:57,790 --> 00:03:00,920 دەکرێت ئەم بۆچوونانەی ئێستامان، هەستەکانمان، و ئەزموونەکانمان 48 00:03:00,920 --> 00:03:04,920 کاریگەری لەسەر یادەوەریەکانمان هەبێت کە لە ڕابردوودا هەستی پێ دەکەین. 49 00:03:04,920 --> 00:03:06,060 لە توێژینەوەیەکی تردا، 50 00:03:06,060 --> 00:03:10,262 توێژەرەکان زانیاری پێشینەییان دا بە دوو کۆمەڵە لە بەشداربووان 51 00:03:10,262 --> 00:03:16,672 لەسەر شەڕێکی مێژوویی و داوایان لێ کردن ئەگەری ئەوە دابنێن کە کامە لا براوە دەبێت. 52 00:03:16,672 --> 00:03:19,232 هەمان زانیاریان بە هەر یەک لە کۆمەڵەکان دا، 53 00:03:19,232 --> 00:03:23,539 جگە لەوەی تەنها بە یەک کۆمەڵەیان وت کە لە ڕاستیدا شەڕەکەیان بردبوویەوە- 54 00:03:23,539 --> 00:03:27,139 کۆمەڵەکەی دیکە ئەنجامە ڕاستەقینەکەیان نەدەزانی. 55 00:03:27,139 --> 00:03:30,549 لە بیردۆزیدا، وەڵامی هەردوو کۆمەڵەکە دەبێت لەیەک بچێت، 56 00:03:30,549 --> 00:03:32,839 چونکە ئەگەری بردنەوەی هەر لایەک 57 00:03:32,839 --> 00:03:35,519 کاریگەری ئەوەی لەسەر نییە کە لە ڕاستیدا کێ بردیەوە، 58 00:03:35,519 --> 00:03:39,879 ئەگەر ٪٢٠ هەلی ڕوودانی هەورە تریشقە هەبێت، و هەورە تریشقەێک ڕووبدات، 59 00:03:39,879 --> 00:03:44,976 هەلی ڕوودانی هەورە تریشقە بە شێوەیەکی پێشو بەرزتر نابێت لە ٪١٠٠. 60 00:03:44,976 --> 00:03:48,366 هێشتا، ئەو کۆمەڵەیەی کە دەیانزانی چۆن جەنگەکە کۆتایی هات 61 00:03:48,366 --> 00:03:53,956 لایەنی براوە زیاتر هەڵدەسەنگێنن کە ئەگەری بردنەوەیان زیاترە لە چاو ئەوەی کە نازانێت. 62 00:03:53,956 --> 00:03:58,195 ئەم هەموو توانای هەڵەکردنانەی یادەوەری دەتوانێت کاریگەری ڕاستەقینەی هەبێت. 63 00:03:58,195 --> 00:04:03,502 ئەگەر لێپرسینەوەکانی پۆلیس پرسیاری سەرەکی بەکاربهێنن لەگەڵ گەواهی یان گومانلێکەر، 64 00:04:03,502 --> 00:04:10,813 پێشنیارکردن لەوانەیە ببێتە هۆی ناسنامەی نادروست یان دانپێدانانی باوەڕ پێنەکراو. 65 00:04:10,813 --> 00:04:13,393 تەنانەت لە نەبوونی پرسیارە سەرەکیەکان، 66 00:04:13,393 --> 00:04:17,775 بێسەروبەری دەکرێت ببێتە هۆی هەبوونی نادروستی لە گەواهیدانی گەواهیدەرەکە. 67 00:04:17,775 --> 00:04:18,655 لە ژوورێکی دادگا، 68 00:04:18,655 --> 00:04:21,685 ئەگەر دادوەرێک بڕیار لەسەر پارچە بەڵگەیەک بدات کە قبوڵ نەکراوە 69 00:04:21,685 --> 00:04:26,263 و بە ئەندامانی دەستەی سوێندخۆران بڵێت کە فەرامۆشی بکەن، لەوانەیە نەتوانن ئەمە بکەن. 70 00:04:26,263 --> 00:04:29,773 لە رێکخستنی پزیشکی ئەگەر نەخۆشێک بەدوای بۆچوونی دووەم بگەڕێت 71 00:04:29,773 --> 00:04:33,773 پزیشکی یەکەمیش ئاگاداری دەستنيشان كردنی نەخۆشی یەکەمیان بێت، 72 00:04:33,773 --> 00:04:37,403 لەوانەیە ئەم زانیاریە لایەنگری دەرەنجامەکە بێت. 73 00:04:37,403 --> 00:04:41,403 یادەوەریەکانمان نوێنەری پۆڵاینی ڕاستی نین، 74 00:04:41,403 --> 00:04:43,753 بەڵکو تێڕوانینی بابەتیانەن. 75 00:04:43,753 --> 00:04:46,653 مەرج نییە هیچ هەڵەیەک هەبێت لەگەڵ ئەوەدا- 76 00:04:46,653 --> 00:04:50,653 کە کێشەکان دروست دەبن کاتێک ئێمە وەک ڕاستی مامەڵە لەگەڵ یادەوەری دەکەین، 77 00:04:50,653 --> 00:04:53,023 لەجیاتی قبوڵکردنی ئەم ڕاستییە بنەڕەتییە 78 00:04:53,023 --> 00:04:56,063 دەربارەی سروشتی بیرکردنەوەکانمان.