لە توێژینەوەیەکدا کە لە نەوەتەکاندا کراوە،
بەشداربوون ئەو کاتەیان بە بیر کەوتەوە
کاتێک لە مۆڵێکدا ون بووبوون لە منداڵیدا.
هەندێکیان ئەم یادەوەریانەیان
بە وردەکاریەوە باس کرد-
تەنانەت یەکێکیان ئەو پیاوە بەتەمەنەی
بیری کەوتەوە ڕزگاری کرد
کراسێکی فانیلەی لەبەربوو.
بەڵام هیچ کام لەم کەسانە لە ڕاستیدا
لە بازاڕدا ون نەبووبوون.
ئەو بیرەوەریە ناڕاستانەیان دروست کرد بوو
کاتێک کە دەروونناسان توێژینەوەکەیان
ئەنجام دەدا پێیان گووتبوون کە پێشتر بزربووین،
هەرچەندە لەوانەیە
ڕووداوەکەیان بیر نەیەتەوە،
دایک و باوکیان ئەوەیان پشتڕاست کردبوویەوە.
ئەوەش تەنها یەک دوو کەس نەبوون
کە بیریان کەوتەوە کە ون بوون-
چارەگێکی بەشداربووان وایان کرد.
ئەم دەرەنجامانە لەوانەیە باوەڕپێنەکراو بن،
بەڵام لەڕاستیدا ئەوان بەرپەچی
ئەزموونێکی زۆر ئاسایی دەدەنەوە.
یادەوەریەکانمان هەندێک جار
باوەڕپێکراو نییە.
و هەرچەندە هێشتا نازانین کە چی
دەبێتە هۆی ئەم توانای هەڵەکردنە
لەسەر ئاستی دەماری،
توێژینەوەکە تیشکی خستۆتە سەر
باوترین ڕێگەکانی یادەوەریمان
ئەو یادەوەریانە لادەبەن کە
بەڕاستی ڕوویداوە.
توێژینەوەکە تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە
چۆن دەتوانین زانیاریەکانمان تێکەڵ بکەین
لە سەرچاوەی دەرەکیەوە،
وەکو کەسانی دیکە یان هەواڵەکان،
بۆ ناو بیرهاتە تایبەتیەکانمان
بەبێ ئەوەی درکی پێبکەین.
ئەم جۆرە پێشنیارکردنانە تەنها یەک
کارلێکەری سەر یادەوەریەکانمان.
لە توێژینەوەیەکی تردا،
کە تیایدا لێکۆڵەران بە کورتی
کۆکراوەیەکی هەڕەمەکی وێنەیان نیشانی
کۆمەڵێک لە بەشداربووانیان دا،
بە وێنەکانی زانکۆیەکەوە کە هیچ
کام لەوان سەردانیان نەکردبوو.
دوای سێ هەفتە لە بینینی وێنەکان،
زۆرینەی بەشداربووان وتیان کە
ئەوان لەوانەیە یان بە دڵنیاییەوە
لە ڕابردوودا، سەردانی
زانۆکەیەکان کرد بێت.
بەشداربووان بە هەڵە ئاماژەیان بە
زانیاریەکان کرد لە چوارچێوەیەکەوە- وێنەێک
کە بینیبوویان- بۆ یادەوەری شتێک- کە
باوەڕیان وابوو بەڕاستی ئەزموونیان کردووە.
لە تاقیکردنەوەیەکی تردا، وێنەێکی
هاوێنەی گەورەکەریان پیشانی خەڵک دا،
دواتر پێیان گووترا کە وێنای مژمژەێک بکەن.
ئەوان بە شێوەێکی بەردەوام بیریان کەوتەوە
کە هاوێنەی گەورەکەر و مژمژەکەیان بینیوە.
ئەوان زەحمەتیان کێشا لە بەستنەوەی
شتەکان بە چوارچێوە ڕاستەقینەکەیەوە-
ئەگەر بێتو بەڕاستی ئەوانەیان بینیبێت، یان
بە سادەیی وێنایان کرد بێت.
لە لێکۆڵینەوەیەکی تردا، دەروونناسێک
پرسیاری لە زیاتر لە ٢٠٠٠ کەس کرد
دەربارەی بۆچونی ئەوان لەسەر
بە یاسایی کردنی مادە بێهۆش کەرەکان،
هێشتا کاریگەریەکی تر لەسەر
یادەوەری دیاری دەکات.
بەشداربووان وەڵامی پرسیارەکانیان
دایەوە لە ساڵی ١٩٧٣ و ١٩٨٢.
ئەوانەی کە پشتگیری بە یاسایی کردنی
ڕووەکی گوشیان کردبوو لە ساڵی ١٩٧٣،
بەڵام وتیان کە ئەوان لە دژی
ئەوە بوون لە ساڵی ١٩٨٢،
لەوانەیە زیاتر بیریان بکەوێتەوە کە لە
ڕاستیدا دژی بە یاسایی کردن بوون لە ١٩٧٣-
ئەمەش وایکرد کە تێڕوانینە کۆنەکانیان
لەگەڵ ئەوانەی ئێستایان بێنە هەمان ئاست.
دەکرێت ئەم بۆچوونانەی ئێستامان،
هەستەکانمان، و ئەزموونەکانمان
کاریگەری لەسەر یادەوەریەکانمان هەبێت
کە لە ڕابردوودا هەستی پێ دەکەین.
لە توێژینەوەیەکی تردا،
توێژەرەکان زانیاری پێشینەییان
دا بە دوو کۆمەڵە لە بەشداربووان
لەسەر شەڕێکی مێژوویی و داوایان لێ کردن
ئەگەری ئەوە دابنێن کە کامە لا براوە دەبێت.
هەمان زانیاریان بە هەر
یەک لە کۆمەڵەکان دا،
جگە لەوەی تەنها بە یەک کۆمەڵەیان وت
کە لە ڕاستیدا شەڕەکەیان بردبوویەوە-
کۆمەڵەکەی دیکە ئەنجامە
ڕاستەقینەکەیان نەدەزانی.
لە بیردۆزیدا، وەڵامی هەردوو
کۆمەڵەکە دەبێت لەیەک بچێت،
چونکە ئەگەری بردنەوەی هەر لایەک
کاریگەری ئەوەی لەسەر نییە
کە لە ڕاستیدا کێ بردیەوە،
ئەگەر ٪٢٠ هەلی ڕوودانی هەورە تریشقە
هەبێت، و هەورە تریشقەێک ڕووبدات،
هەلی ڕوودانی هەورە تریشقە بە شێوەیەکی
پێشو بەرزتر نابێت لە ٪١٠٠.
هێشتا، ئەو کۆمەڵەیەی کە دەیانزانی
چۆن جەنگەکە کۆتایی هات
لایەنی براوە زیاتر هەڵدەسەنگێنن کە ئەگەری
بردنەوەیان زیاترە لە چاو ئەوەی کە نازانێت.
ئەم هەموو توانای هەڵەکردنانەی یادەوەری
دەتوانێت کاریگەری ڕاستەقینەی هەبێت.
ئەگەر لێپرسینەوەکانی پۆلیس پرسیاری سەرەکی
بەکاربهێنن لەگەڵ گەواهی یان گومانلێکەر،
پێشنیارکردن لەوانەیە ببێتە هۆی ناسنامەی
نادروست یان دانپێدانانی باوەڕ پێنەکراو.
تەنانەت لە نەبوونی پرسیارە سەرەکیەکان،
بێسەروبەری دەکرێت ببێتە هۆی هەبوونی
نادروستی لە گەواهیدانی گەواهیدەرەکە.
لە ژوورێکی دادگا،
ئەگەر دادوەرێک بڕیار لەسەر پارچە
بەڵگەیەک بدات کە قبوڵ نەکراوە
و بە ئەندامانی دەستەی سوێندخۆران بڵێت کە
فەرامۆشی بکەن، لەوانەیە نەتوانن ئەمە بکەن.
لە رێکخستنی پزیشکی ئەگەر نەخۆشێک
بەدوای بۆچوونی دووەم بگەڕێت
پزیشکی یەکەمیش ئاگاداری دەستنيشان
كردنی نەخۆشی یەکەمیان بێت،
لەوانەیە ئەم زانیاریە لایەنگری
دەرەنجامەکە بێت.
یادەوەریەکانمان نوێنەری پۆڵاینی ڕاستی نین،
بەڵکو تێڕوانینی بابەتیانەن.
مەرج نییە هیچ هەڵەیەک هەبێت لەگەڵ ئەوەدا-
کە کێشەکان دروست دەبن کاتێک ئێمە
وەک ڕاستی مامەڵە لەگەڵ یادەوەری دەکەین،
لەجیاتی قبوڵکردنی ئەم ڕاستییە بنەڕەتییە
دەربارەی سروشتی بیرکردنەوەکانمان.