،لە سەرانسەری جیهاندا
نزیکى 60 ملیۆن کەس هەیە کە ناچاربوون
نیشتیمانەکانى خۆیان بەجێبهێڵن
بۆ هەڵهاتن لە شەڕ، توندوتیژى و زۆردارى.
زۆرێک لەمانە بوونەتە ئاوارەى ناوخۆ
واتە ماڵەکانى خۆیانیان بەجێهێشتووە
.بەڵام هەر لە وڵاتەکەى خۆیاندان
وە ئەوانى تر سنوورەکانیان بڕیوە و بە دواى
.پەناگەیەکدان لە دەرەوەى وڵاتەکەى خۆیان
.ئەوانە وەک پەنابەر ئاماژەیان پێدەدرێت
بەڵام ئەم دەستەواژەیە بە
تەواوى ماناى چییە؟
،جیهان بۆ هەزارەها ساڵە پەنابەرى تێدا بووە
بەڵام پێناسەی مۆدێرن بۆ ئەم تێرمه لە
كۆنگرهى 1951ى نەتەوە یەکگرتووەکاندا دانرا
پەیوەست بە دۆخى پەنابەرانەوە
لە وەڵامى ئهو زۆرداری و دهربهدهربونهی
.خهڵك له جەنگى جیهانى دووەم
ئەمە پێناسەى پەنابەر دەکات وەک یەکێک
،کە لە دەرەوەى وڵاتەکەى خۆیدایە
وە ناتوانێت بگەڕێتەوە بۆ نیشتیمانەکەى خۆى
.بە هۆى ترسى چەوساندنەوە
ئەو چەوساندنەوەیە ڕەنگە بە هۆى
.نەژادیانەوە، دین یاخوود ڕەگەز، بێت
ئەندامبوونیان لە گروپێکى کۆمەڵایەتى
،تایبەت یان بۆچوونى سیاسی
وە زۆربەى جار پەیوەندى بە
.شەڕ و توندوتیژییەوە هەیە
ئەمڕۆ، بە نزیکەیی نیوەى
،پەنابەرانى جیهان منداڵانن
،هەندێکیان سهرپهرشتاریان لەگەڵدا نییە
ئەم دۆخەش وایانلێدەکات کە
.تووشى کارکردن بن منداڵان
.یاخوود دەستدرێژى سێکسى ببنەوە
.چیرۆکى هەر پەنابەرێک جیاوازە
وە زۆرینەیان بە گەشتى مەترسیداردا
.تێدەپەڕن کە دهرئەنجامیان دیار نییە
بەڵام پێش ئەوەى دەست بکەین
،بەوەى گەشتەکانیان چى تێدایە
.با شتێک ڕوونبکەینەوە
سەرلێشێوانى زۆر هەیە لەبارەى
جیاوازى نێوان دەستەواژەکانی
(کۆچبەر) و (پەنابەر)
کۆچبەر) بۆ ئەوانە)
بەکاردێت کە وڵاتەکانیان بەجێدەهێڵن
بە ئەو هۆکارانەى کە
پەیوەندى بە زۆردارییەوە نییە
وەک گەڕان بە دواى هەلى ئابوورى باشتردا
یاخوود بەجێهێشتنى ناوچە وشکبووەکان
.و گەڕان بۆ بارودۆخێکى باشتر
زۆرێک خەڵک هەیە لە سەرانسەرى
جیهاندا کە دهربهدهربوون
،بە هۆى کارەساتە سرووشتییەکانەوە
،نەبوونى ئاسایشى خۆراکى
وە تەنگانە و دژوارى دیکەوە.
بەڵام یاساى نێودەوڵەتى، ڕاست بێ یان هەڵە
تەنها دان بەوانەدا دەنێت وەک پەنابەر کە
.بەهۆى توندوتیژى و ململانێوە هەڵهاتوون
کەواتە چى ڕوودەدات کاتێک
یەکێک لە وڵاتەکەیەوە هەڵدێت؟
زۆرینەى گەشتى پەنابەرەکان
درێژ و پڕ لە مەترسییە
كە گەیشتنیان سنوورداره به
.ئاو و خواردن و پەناگە
لهبهر ئهوهی کۆچەکە
،لەپڕو پێشبینى نەکراوه
،سامان و موڵکەکان لەوانەیە بەجێبهێڵدرێن
وە ئەو کەسانەى لە ململانێدا کۆچدەکەن
،زۆرکات دۆسیە پێویستەکانیان پێنییە
وەک ڤیزە بو سواربوونى فڕۆکە و چونە ناو
.وڵاتى ترەوە بە شێوەیەکى یاسایى
هۆکارى دارایى و سیاسیش ڕێگرییان
لێدهکات لە گەشتکردن
.بە ڕێگاى ستاندارد
ئەمە ماناى وایە ئەوان دەتوانن تەنها
،لە ڕێگاى زهمینی و دەریاییەوە بڕۆن
وە ڕەنگە ژیانیان بخەنە
دەستى قاچاخچییەکانەوە
.بۆ ئەوەى یارمەتییان بدەن سنوورەکان ببڕن
گەرچى هەندێک بە دواى
،سەلامەتییەوەن لەگەڵ خێزانەکانیاندا
هەندێکى تر بە تەنها هەوڵى ڕۆشتن دەدەن
وخۆشەویستەکانیان بە جێدەهێڵن
.بە هیواى ئەوەى ڕۆژێک پێیان شادبنەوە
ئەم جیابوونەوەیە ڕەنگە زۆر ئازاربەخش
.بێ و درێژ بێت بەرگەنەگیرێت
لە کاتێکدا زیاتر لە نیوەى
،پەنابەرانى جیهان لە شارەکاندان
هەندێکجار یەکەم وێستكهی
،کەسى هەڵهاتوو کەمپى پەنابەرانە
UN بە گشتى لەلایەن ئاژانسی پەنابەرانى
.یا حکومەتى لۆكهڵی بەڕێوەدەبرێت
کەمپى پەنابەرەکان وا دانراوە
,کە پێکهاتەیەکى کاتى بێت
وە پەناگەیەکى كاتی بدات بە نیشتەجێکانى تا
،ئهو كاتهی بە سەلامەتى دهگەڕێنەوە
.لە وڵاتی میوان بمێننهوه
.یاخوود لە وڵاتێکى تردا نیشتەجێ بکرێن
بەڵام هەڵبژاردەى نیشتەجێکردن و مانەوە
.بۆ ماوەیەکى زۆر بە گشتى سنووردارە
زۆرێک لە پەنابەرەکان هیچ هەڵبژاردەیەکیان
نیهماونەتهوە لە کەمپەکان بۆ چەندین ساڵ
.وە هەندێکجار بۆ دهیان ساڵ
لە وڵاتە نوێیەکەدا، یەکەم هەنگاوى
یاسایى بۆ کەسە ئاوارەکە
.داواکردنى پەنابەرییە
لەم خاڵەدا، ئەوان داواکارى مافى پەنابەرین
وە بە فەرمى بە پەنابەر ناناسرێن
.تاکو داواکارییەکەیان قبوڵدەکرێت
لە کاتێکدا کە زۆرینەى وڵاتان
،لەسەر یەک پێناسە بۆ پەنابەر کۆکن
وڵاتى خانەخوێ بەرپرسە لە بەدواداچوون و
چاودێریکردنى هەموو داواکارییەکى پەنابەرى
وە بڕیاردان لەسەر ئەوەى ئایا داواکارەکان
.دەتوانرێت مافی پەنابەرییان پێ ببەخشرێت
ڕێنمایى وڵاتە جیاوازەکان دەکرێت بگۆڕدرێت
.و بە شێوەیەکى زۆر جیاواز بێت
وڵاتى خانەخوێ چەندین ئەرکى هەیە
بەرامبەر ئەو کەسانەى کە
،بە پەنابەر دانیان پێداناون
وەک مسۆگەرکردنى چاودێرى
.تەندرووستى و جیانەکردنەوەیان
سەرەکیترین بەرپرسیاریەتى بەرامبەر
،پەنابەرەکان نەگەڕاندنەوەیانە
ئەم بنەمایە ڕێگرى لە نەتەوەکە
دەکات کە تاکێک بنێرێت
بۆ وڵاتێک کە ژیان و
.ئازادی لە مەترسییدا بێت
لە ڕاستیدا، هەرچۆنێک بێت پەنابەرەکان
لە زۆرینەى حاڵەتەکاندا قوربانی
.ناجێگیرى و مامەڵەى جیاکارین
ئەوان ناچارن ژیانیان بونیادبنێنەوە بە
بهرهنگاربوونەوەی ترس لە بیانییەکان
.و ڕەگەزپەرستى
لە زۆرینەى حاڵەتەکاندا ئەوان ڕێیان
پێنادرێت کە بچنە هێزى کارەوە
وە بە تەواوى پشتیان بە
. یارمەتییە مرۆییەکان بەستووە
سەرەڕاى ئەوەش زۆرێک لە منداڵە
پەنابەرەکان لە دەرەوەى خوێندنگادان
بە هۆى نەبوونى سەرمایە بۆ
.دەستەبەرکردنى پرۆگرامى خوێندن
گەر بگەڕێیتەوە دواوە بە
،ناو مێژووى خێزانەکەتدا
ئەگەرى ئەوە هەیە کە بۆت
،دەربکەوێت لە چەند خاڵێکدا
باو و باپیرانت ناچارکراون کە
،شوێنەکانى خۆیان بەجێبهێڵن
گەر لەبەر هەڵهاتن بوبێ لە شەڕ
.یاخوود جیاکارى و زۆردارى
شتێکى باشدەبێت بۆ ئێمە
گەر چیرۆکى ئەوانمان بەبیر بێتەوە
کاتێک ئێستا دەبیستین
،کە پەنابەرێک ئاوارەبووە
و دەگەڕێت بە دواى نیشتیمانێکى نوێ دا.