WEBVTT 00:00:07.385 --> 00:00:08.660 لە سەرانسەری جیهاندا، 00:00:08.660 --> 00:00:13.376 نزیکى ٦٠ ملیۆن کەس هەیە کە ناچاربوون نیشتیمانەکانى خۆیان بەجێبهێڵن 00:00:13.376 --> 00:00:17.056 بۆ هەڵهاتن لە شەڕ، توندوتیژى، و زۆردارى. 00:00:17.086 --> 00:00:20.361 زۆرێک لەمانە بوونەتە ئاوارەى ناوخۆ، 00:00:20.591 --> 00:00:24.808 واتە ماڵەکانى خۆیانیان بەجێهێشتووە بەڵام هەر لە وڵاتەکەى خۆیاندان. 00:00:25.428 --> 00:00:30.724 و ئەوانى تر سنوورەکانیان بڕیووە و بە دواى پەناگەیەکدان لە دەرەوەى وڵاتەکەى خۆیان. 00:00:30.724 --> 00:00:33.668 ئەوانە وەک پەنابەر ئاماژەیان پێدەدرێت. 00:00:34.378 --> 00:00:36.888 بەڵام ئەم دەستەواژەیە بە تەواوى ماناى چییە؟ 00:00:37.098 --> 00:00:40.073 جیهان بۆ هەزارەها ساڵە پەنابەرى تێدا بووە، 00:00:40.133 --> 00:00:44.563 بەڵام پێناسەی مۆدێرن بۆ ئەم تێرمه لە كۆنگرهى ١٩٥١ى نەتەوە یەکگرتووەکاندا دانرا 00:00:44.563 --> 00:00:46.520 پەیوەست بە دۆخى پەنابەرانەوە 00:00:46.840 --> 00:00:52.358 لە وەڵامى ئەو زۆرداری و دەربەدەربونەی خەڵك له جەنگى جیهانى دووەم. 00:00:52.358 --> 00:00:57.036 ئەمە پێناسەى پەنابەر دەکات وەک یەکێک کە لە دەرەوەى وڵاتەکەى خۆیدایە، 00:00:57.036 --> 00:00:59.852 و ناتوانێت بگەڕێتەوە بۆ نیشتیمانەکەى خۆى 00:00:59.852 --> 00:01:03.751 بە هۆى ترسى چەوساندنەوە. 00:01:03.751 --> 00:01:08.753 ئەو چەوساندنەوەیە ڕەنگە بە هۆى نەژادیانەوە، دین یاخوود ڕەگەز، بێت. 00:01:08.753 --> 00:01:12.882 ئەندامبوونیان لە گروپێکى کۆمەڵایەتى تایبەت یان بۆچوونى سیاسی، 00:01:12.882 --> 00:01:16.964 و زۆربەى جار پەیوەندى بە شەڕ و توندوتیژییەوە هەیە. 00:01:16.964 --> 00:01:20.847 ئەمڕۆ، بە نزیکەیی نیوەى پەنابەرانى جیهان منداڵانن، 00:01:20.847 --> 00:01:23.441 هەندێکیان سەرپەرشتاریان لەگەڵدا نییە، 00:01:23.441 --> 00:01:27.092 ئەم دۆخەش وا لە منداڵان دەکات کە تووشى کارکردن 00:01:27.092 --> 00:01:29.845 یاخوود دەستدرێژى سێکسى ببنەوە. 00:01:29.845 --> 00:01:31.966 چیرۆکى هەر پەنابەرێک جیاوازە، 00:01:31.966 --> 00:01:36.811 و زۆرینەیان بە گەشتى مەترسیداردا تێدەپەڕن کە دەرئەنجامیان دیار نییە. 00:01:36.811 --> 00:01:39.600 بەڵام پێش ئەوەى دەست بکەین بەوەى گەشتەکانیان چى تێدایە، 00:01:39.600 --> 00:01:41.197 با شتێک ڕوونبکەینەوە. 00:01:41.197 --> 00:01:44.222 سەرلێشێوانى زۆر هەیە لەبارەى جیاوازى نێوان دەستەواژەکانی 00:01:44.222 --> 00:01:46.570 "کۆچبەر" و "پەنابەر." 00:01:46.570 --> 00:01:50.062 "کۆچبەر" بۆ ئەوانە بەکاردێت کە وڵاتەکانیان بەجێدەهێڵن 00:01:50.062 --> 00:01:53.799 بە ئەو هۆکارانەى کە پەیوەندى بە زۆردارییەوە نییە، 00:01:53.799 --> 00:01:56.198 وەک گەڕان بە دواى هەلى ئابوورى باشتردا 00:01:56.198 --> 00:02:00.127 یاخوود بەجێهێشتنى ناوچە وشکبووەکان و گەڕان بۆ بارودۆخێکى باشتر. 00:02:00.237 --> 00:02:03.309 زۆرێک خەڵک هەیە لە سەرانسەرى جیهاندا کە دەربەدەربوون 00:02:03.309 --> 00:02:05.060 بە هۆى کارەساتە سرووشتییەکانەوە، 00:02:05.060 --> 00:02:06.624 نەبوونى ئاسایشى خۆراکى، 00:02:06.624 --> 00:02:08.406 و تەنگانە و دژوارى دیکەوە، 00:02:08.406 --> 00:02:10.714 بەڵام یاساى نێودەوڵەتى، ڕاست بێ یان هەڵە، 00:02:10.714 --> 00:02:16.876 تەنها دان بەوانەدا دەنێت وەک پەنابەر کە بەهۆى توندوتیژى و ململانێوە هەڵهاتوون. 00:02:17.696 --> 00:02:21.218 کەواتە چى ڕوودەدات کاتێک یەکێک لە وڵاتەکەیەوە هەڵدێت؟ 00:02:21.218 --> 00:02:24.470 زۆرینەى گەشتى پەنابەرەکان درێژ و پڕ لە مەترسییە 00:02:24.470 --> 00:02:28.215 كە گەیشتنیان سنوورداره به ئاو، خواردن، و پەناگە. 00:02:28.215 --> 00:02:30.934 لەبەر ئەوەی کۆچەکە لەپڕو پێشبینى نەکراوه، 00:02:30.934 --> 00:02:33.102 سامان و موڵکەکان لەوانەیە بەجێبهێڵدرێن، 00:02:33.102 --> 00:02:37.876 و ئەو کەسانەى لە ململانێدا کۆچدەکەن زۆرکات دۆسیە پێویستەکانیان پێنییە، 00:02:37.876 --> 00:02:42.631 وەک ڤیزە بۆ سواربوونى فڕۆکە و چونە ناو وڵاتى ترەوە بە شێوەیەکى یاسایى. 00:02:42.631 --> 00:02:46.410 هۆکارى دارایى و سیاسیش ڕێگریی لە گەشتکردنیان دەکات 00:02:46.410 --> 00:02:48.190 بە ڕێگاى ستاندارد. 00:02:48.190 --> 00:02:51.813 ئەمە ماناى وایە ئەوان دەتوانن تەنها لە ڕێگاى زەمینی و دەریاییەوە بڕۆن، 00:02:51.813 --> 00:02:54.760 و ڕەنگە ژیانیان بخەنە دەستى قاچاخچییەکانەوە 00:02:54.760 --> 00:02:57.164 بۆ ئەوەى یارمەتییان بدەن سنوورەکان ببڕن. 00:02:57.164 --> 00:03:00.033 گەرچى هەندێک بە دواى سەلامەتییەوەن لەگەڵ خێزانەکانیاندا، 00:03:00.033 --> 00:03:03.973 هەندێکى تر بە تەنها هەوڵى ڕۆشتن دەدەن و خۆشەویستەکانیان بە جێدەهێڵن 00:03:03.973 --> 00:03:06.847 بە هیواى ئەوەى ڕۆژێک پێیان شادبنەوە. 00:03:06.847 --> 00:03:10.190 ئەم جیابوونەوەیە ڕەنگە زۆر ئازاربەخش بێ و درێژ بێت بەرگەنەگیرێت. 00:03:10.190 --> 00:03:13.880 لە کاتێکدا زیاتر لە نیوەى پەنابەرانى جیهان لە شارەکاندان، 00:03:13.880 --> 00:03:18.465 هەندێکجار یەکەم وێستگەی کەسى هەڵهاتوو کەمپى پەنابەرانە، 00:03:18.465 --> 00:03:23.414 UN بە گشتى لەلایەن ئاژانسی پەنابەرانى یا حکومەتى ناوخۆیی بەڕێوەدەبرێت. 00:03:23.414 --> 00:03:26.757 کەمپى پەنابەرەکان وا دانراوە کە پێکهاتەیەکى کاتى بێت، 00:03:26.757 --> 00:03:30.659 و پەناگەیەکى كاتی بدات بە نیشتەجێکانى تا ئەو كاتەی بە سەلامەتى دەگەڕێنەوە، 00:03:30.659 --> 00:03:32.626 لە وڵاتی میوان بمێننەوه. 00:03:32.626 --> 00:03:35.138 یاخوود لە وڵاتێکى تردا نیشتەجێ بکرێن. 00:03:35.138 --> 00:03:39.762 بەڵام هەڵبژاردەى نیشتەجێکردن و مانەوە بۆ ماوەیەکى زۆر بە گشتى سنووردارە. 00:03:39.762 --> 00:03:44.284 زۆرێک لە پەنابەرەکان هیچ هەڵبژاردەیەکیان نەماونەتەوە لە کەمپەکان بۆ چەندین ساڵ 00:03:44.284 --> 00:03:47.440 .و هەندێکجار بۆ دەیان ساڵ 00:03:47.440 --> 00:03:51.106 لە وڵاتە نوێیەکەدا، یەکەم هەنگاوى یاسایى بۆ کەسە ئاوارەکە 00:03:51.106 --> 00:03:53.135 داواکردنى پەنابەرییە. 00:03:53.135 --> 00:03:56.067 لەم خاڵەدا، ئەوان داواکارى مافى پەنابەرین 00:03:56.067 --> 00:04:01.472 و بە فەرمى بە پەنابەر ناناسرێن تاکو داواکارییەکەیان قبوڵدەکرێت. 00:04:01.472 --> 00:04:04.943 لە کاتێکدا کە زۆرینەى وڵاتان لەسەر یەک پێناسە بۆ پەنابەر کۆکن، 00:04:04.943 --> 00:04:09.683 وڵاتى خانەخوێ بەرپرسە لە بەدواداچوون و چاودێریکردنى هەموو داواکارییەکى پەنابەرى 00:04:09.683 --> 00:04:13.816 و بڕیاردان لەسەر ئەوەى ئایا داواکارەکان دەتوانرێت مافی پەنابەرییان پێ ببەخشرێت. 00:04:13.816 --> 00:04:17.355 ڕێنمایى وڵاتە جیاوازەکان دەکرێت بگۆڕدرێت و بە شێوەیەکى زۆر جیاواز بێت. 00:04:17.355 --> 00:04:19.820 وڵاتى خانەخوێ چەندین ئەرکى هەیە 00:04:19.820 --> 00:04:22.618 بەرامبەر ئەو کەسانەى کە بە پەنابەر دانیان پێداناون، 00:04:22.618 --> 00:04:27.874 وەک مسۆگەرکردنى چاودێرى تەندرووستى و جیانەکردنەوەیان. 00:04:27.874 --> 00:04:31.891 سەرەکیترین بەرپرسیاریەتى بەرامبەر پەنابەرەکان نەگەڕاندنەوەیانە، 00:04:31.891 --> 00:04:35.139 ئەم بنەمایە ڕێگرى لە نەتەوەکە دەکات کە تاکێک بنێرێت 00:04:35.139 --> 00:04:38.723 بۆ وڵاتێک کە ژیان و ئازادی لە مەترسییدا بێت. 00:04:38.723 --> 00:04:42.381 لە ڕاستییدا، هەرچۆنێک بێت پەنابەرەکان لە زۆرینەى حاڵەتەکاندا قوربانی 00:04:42.381 --> 00:04:45.378 ناجێگیرى و مامەڵەى جیاکارین. 00:04:45.378 --> 00:04:49.606 ئەوان ناچارن ژیانیان بونیادبنێنەوە بە بەرەنگاربوونەوەی ترس لە بیانییەکان 00:04:49.606 --> 00:04:50.974 و ڕەگەزپەرستى. 00:04:50.974 --> 00:04:54.192 لە زۆرینەى حاڵەتەکاندا ئەوان ڕێیان پێنادرێت کە بچنە هێزى کارەوە 00:04:54.192 --> 00:04:57.135 و بە تەواوى پشتیان بە یارمەتییە مرۆییەکان بەستووە. 00:04:57.135 --> 00:05:01.135 سەرەڕاى ئەوەش زۆرێک لە منداڵە پەنابەرەکان لە دەرەوەى خوێندنگادان 00:05:01.135 --> 00:05:04.845 بە هۆى نەبوونى سەرمایە بۆ دەستەبەرکردنى پرۆگرامى خوێندن. 00:05:04.845 --> 00:05:07.434 گەر بگەڕێیتەوە دواوە بە ناو مێژووى خێزانەکەتدا، 00:05:07.434 --> 00:05:11.061 ئەگەرى ئەوە هەیە کە بۆت دەربکەوێت لە چەند خاڵێکدا، 00:05:11.061 --> 00:05:13.878 باو و باپیرانت ناچارکراون کە شوێنەکانى خۆیان بەجێبهێڵن، 00:05:13.878 --> 00:05:19.246 گەر لەبەر هەڵهاتن بوبێ لە شەڕ یاخوود جیاکارى و زۆردارىز 00:05:19.246 --> 00:05:23.299 شتێکى باشدەبێت بۆ ئێمە گەر چیرۆکى ئەوانمان بەبیر بێتەوە 00:05:23.299 --> 00:05:25.594 کاتێک ئێستا دەبیستین کە پەنابەرێک ئاوارەبووە، 00:05:25.594 --> 00:05:28.307 و دەگەڕێت بە دواى نیشتیمانێکى نوێ دا.