من کتێب بە خواستن بە مەرجێک دەبەخشم
"ئاوا مەکە ئەگەر دەتەوێت
بۆ جارێکیتر کتێب ببینیتەوە."
[شتی بچووک]
[بیرۆکەی گەورە]
کتێب وەک مرۆڤ لاشەی هەیە.
بڕبڕە و ئێسکی پشتەی هەیە.
ڕوخساری هەیە.
لە ڕاستیدا، دەکرێت ببێتە هاوڕێت.
کتێبەکان، ئەزموونی مرۆڤەکان تۆمار دەکەن
هیچ ناوەندێک بەم شێوەیە ئەم کارە ناکەن.
پێش درووست بوونی کتێب،
شارستانییەتە دێرینەکان، شتەکانیان لە سەر
ئێسک، تەختەی قوڕ یان بەرد تۆمار دەکرد.
یەکەم کتێب وەک ئەوەی ئیستا هەیە،
دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ڕۆمایی دێرین.
بە کۆدێکس ناوزەند دەکرێت،
کە دوو پارچە تەختەی قورسیان دەهێنا
کە دەبووە بەرگی کتێبەکە،
پەڕەکان بە لایەکانی
ئەم بەرگانە دەبسترانەوە
بە شێوەیەک کە بتوانرێت بگوازرێتەوە.
هەموو کارەکە دەبوایە بە دەست ئەنجام بدرێت،
کە پێی دەگوترا سکریب.
لە ڕاستیدا، وەک شتێکی
دەوڵەمەندەکان دەهاتە بەر چاو.
دواتر چاپکەرێک بە ناوی جۆهانس گۆتینبێرگ،
لە ناوەڕاستی سەدەی پانزەهەمدا،
ئامرازی چاپ کردنی کتێبی داهێنا،
ئامرازی چاپ کردنی سەردەمی داهێنا.
تا ئەو کات،
کتێب نەدەگەیشتە دەستی زۆرینەی خەڵک.
بەرگی کتێب لە سەرەتایی
سەدەی نۆزدەهەمدا دەناسرێت.
پێیان دەگوترا پارێزەری تۆز.
ریکلامیان لە سەر دادەنا.
بۆئەوەی خەڵک لێیان بکاتە و فڕێان بدات.
لە کۆتایی سەدەی نۆزدەهەم
و سەرەتایی سەدەی بیستەمدا
پارێزەری کتێب بە شێوەیەکی
خنجیلانە دەخرێتە ڕوو
کە بەشێک دەبێتە لە کتێبەکە.
کە لە بەرد دەستت دەبێت و بیر دەکەیتەوە
من دەمەوێت ئەمە بخوێنمەوە.
ئەمە سەرنج ڕاکێشە.
بەرجەستەیی کتێب خۆی لە
خۆیدا پێشکەوتنی تەکنەلۆژیایە
خۆی لە خۆیدا تەکنەلۆژیایە.
بەرگێکی جوان
کە خەڵک پێشتر پێی ئاشنا نەبوون.
ئێستاش دەتوانین بڵێن جوانترین شێوەی
گەیاندنی کتێبە بۆ خوێنەر.
من پێم وایە کە ئامانجی کتێبی بەرجەستە
بریتییە لە تۆمار کردنی مانەوەمان
و هێشتنەوەی لە کتێبخانە، ماڵەوە یان ڕەفە،
بۆ چەندین دەیە، بۆ ئەوەی
بزانرێت لە کوێ وە هاتووە،
و بۆ ئەوەی بزانرێت خەڵک بە چیدا تێپەڕیون،
کە لەوانەیە خەڵکیش پێی تێبپەڕن
وەک گفتوگۆیەک وایە لەگەڵ نووسەر.
پێم وایە پەیوەندی مرۆڤانەی
زیاترت لەگەڵ کتێبی چاپکراو هەیە
لە چاو کتێبی ئەلیکترۆنیدا.
خەڵک ئارەزووی
ئەزموون کردنی هەڵگرتنی کتێب دەکەن،
هەڵدانەوەی لاپەڕەکان، یان
بەرو پێشچوونی خوێندنەوەی چیرۆکەکە بزانن.
لە هەمووی گرنگتر، کتێب بۆنی هەیە.
حبری فرێش لەسەر پەڕ،
یان بۆنی پەڕی بە تەمەن.
لە ڕاستیدا ئەم شتانە لە هیچ شتێتر نییە.
ناتوانرێت کتێب بە دووگمەیەک بکوژێنرێتەوە.
ئەمە چیرۆکێکە لە ناو دەستت
دەتوانیت لەگەڵ خۆت بیبەیت
ئەمەش بەهایان دیاری دەکات،
من پێم وایە بۆ ماوەیەک بەهادار دەبن.
لە ڕاستیدا، ڕەفەیکی پر کتێب،
بۆ ئەوە دانراوە زیاتر لە تۆ بژیت
(پێکەنین)
بەبێ ئەوەی بزانرێت تۆ کێیت.