هەموو کەس هەردوو فێرخواز و فێرکەرە. ئەوە منم سروشدراو بووم لە لایەن یەکەم مامۆستام، دایکم. و ئەوە منم وانەی پێشەکییەک بۆ زیرەکی دەستکرد ده‌ڵێمه‌وه‌ بە ٢٠٠ خوێندکار لە زانکۆی ستانفۆرد. ئێستا من و خوێندکارەکانم چێژمان بینی لە وانەکە، بەڵام ئەوەی هەبوو بۆ من کە کاتێک کەرستەکانی بابەتەکە لە پۆلەکەدا پێشکەوتووە و مۆدێرنە، تەکنەلۆجیای فێرکردنەکە وانییە. لە ڕاستیدا، بەزۆری بەکارهێنەری هەمان تەکنەلۆجیا بووم وەک ئەو پۆلەی سەدەی ١٤. تێبینی لە تیانوس داناکە لەسەر سەکۆ، و کوڕە خەوتووەکە لە پشتەوە (پێکەنین) هەروەکو ئەمڕۆ. لەبەر ئەوە هاوکارە مامۆستاکەی من، سباستیەن ثرون و من بیرمان کردەوە، پێویستە ڕێگەیەکی باشتر هەبێت. لە ڕووی خۆمان وەستاینەوە بۆ دروستکردنی پۆلێکی سەرهێڵ کە دەکرێت یەکسان یان باشتر بێت لە کوالێتی بۆ پۆلەکانی ستانفۆرد، بەڵام بۆ هێنانی بۆ هەر کەسێک لە جیهان بێ بەرانبەر . وانەکەمان ڕاگەیاند لە ٢٩ی تەموز، و لەماوەی دوو هەفتەدا، ٥٠،٠٠٠ کەس بەشدارییان تێدا کرد . و ئەوە گەشەی سەند بۆ ١٦٠،٠٠٠ قوتابی لە ٢٠٩ وڵاتەوە. ئێمە وروژابووین بە هەبوونی ئەم جۆرە بینەرە و تۆزێکیش ترسابووین کە ئێمە تا ئێستا وانەکەمان تەواو ئامادە نەکردووە. ( پێکەنین) لەبەر ئەوە چووینە سەر کار. ئەوەی کە تەواو بوو لێمان کۆڵییەوە، ئەوەی توانیمان لەبەری بگرینەوە و بیگۆڕین. بنجیامین بلوم نیشانیدا کە فێرکردنی تایبەتی تاک بۆ تاک باشترە، لەبەر ئەوە هەوڵماندا چاوی لێبکەین، وەک من و دایکم، هەرچەندە ئێمە دەمانزانی کە یەک بۆ هەزاران دەبێت. لێرە، کامێرایەکی ڤیدیۆی سەرسەر من تۆمار دەکات کاتێک کە قسە دەکەم و نەخشە دەکێشم لەسەر پارچە لاپەڕەیەک. قوتابیەک گوتی، "هەستم کرد پۆلەکە وەک دانیشتنبوو لە یانە لەگەڵ هاوڕێی زۆر زیرەک کە شتێک ڕوون دەکاتەوە تێینەگەیشتووی، بەڵام خەریکە تێدەگەیت." و ئەوە بەتەواوی ئامانجەکەی ئێمە بوو. ئێستا، لە فێرگەی خانەوە، ئێمە دیتمان کە کورتە ڤیدیۆی ١٠ خولەکی زیاتر سودی هەیە لەوەی هەوڵبدەی وانەیەکی کاتژمێری تۆمار بکەیت و لە شاشەیەکی شێوە بچووک دایبنێی. ئێمە بڕیارمان دا کە تەنانەت کورتتربێت و زیاتر دوولایەن بێت. زۆرترین ڤیدیۆمان دوو خولەکە. هەندێک جار کورتتریش، هەرگیز زیاترنییە لە شەش، و ئێمە ڕادەوەستین بۆ تاقیکردنەوەیەک، تا وایلێبێت هەست بکەی وەک فێرکردنی تاک بۆ تاکییە. لێرە، من ڕوونی دەکەمەوە کە چۆن کۆمپیوتەر ڕێزمانی ئینگلیزی بەکاردێنێت بۆ شیکردنەوەی ڕستەیەک، و لێرەدا، وەستانێک هەیە و خوێندکارەکان دەبێت کاردانەوەیان هەبێت، تێبگەن چی دەگوزەرێت قوتوە ڕاستەکان بپشکنن پێش ئەوەی بتوانن بەردەوام بن. قوتابییەکان باشتر فێردەبن کە بە چالاکانە ڕاهێنان بکەن. ویستمان پابەندیان بکەین، دەستەویەخەبن لەگەڵ ناڕوونی و ڕێنوێنیان بکەین بۆ پێکهێنانی بیرۆکەکان بۆ خۆیان. زۆربەی کات هه‌ندێك پرسیارمان پشتگوێ خستووە وەک" ئەوەتا فۆڕمەکە، ئێستا نرخی وایم پێ بڵێ کاتێک ئێکس یەکسانە بە ٢." پرسیاری کۆتای کراوەمان پەسەندکرد. یەکێک لە خوێندکارەکان نووسی بووی، "ئێستا دەبینم تۆڕی بایەس و نمونەی تیۆری یاری دەبینم لە هەموو شوێنێک." و حەزم بەو جۆرە وەڵامانەیە. ئەوە ئەوەیە کە ئێمە هەوڵی بۆ دەدەین. نەمانویست خوێندکارەکان فۆڕمەکان لەبەربکەن: ویستمان ئەم ڕێگەیە بگۆڕین کە لە جیهانیان دەڕوانی و سەرکەتوو بووین. یان، پێویستە بڵێم خوێندکارەکان سەرکەتووبوون. و ئەوە کەمێک سەیرە ئێمە خەریکی تێکدانی پەروەردەی باو بووین، و بۆ کردنی ئەمە، دەرئەنجامەکەی دروستکردنی پۆلێکی سەرهێڵ بوو زیاتر وەک پۆلە باوەکانی کۆلێژ لە جیاتی پۆلی سەرهێڵی تر. زۆربەی پۆلە سەرهێڵەکان، ڤیدیۆکانیان هەمیشە بەردەستە. هەرکاتێک بتەوێت دەتوانیت سەیریان بکەی. بەڵام گەر توانیت هەرکاتێک بێت بیکەیت، مانای وایە دەتوانی سبەی بیکەی، و ئەگەر توانیت سبەی بیکەیت، باشە، لەوانەیە هەرگیز نەچیت بەلایدا. ( پێکەنین) لەبەر ئەوە شێوازێکی نوێمان هێنایە کایەوە یان هەبوونی کاتی گونجاو. (پێکەنین) دەتوانی سەیری ڤیدیۆکە بکەی هەرکاتێک تۆ دەتەوێت لە ماوەی هەفتەیەکدا، بەڵام لە کۆتای هەفتەکەدا، پێویستە تۆ ئەرکی ماڵەوە ئەنجام بدەی. ئەوە هانی خوێندکاران دەدات تا بەردەوامبن مانای ئەوەیە هەموو کەس پێکەوە کاریان دەکرد لەسەر هەمان شت لە هەمان کاتدا، جا گەر بچیتە خشتەی گفتوگۆ کردن، دەتوانی وەڵام وەربگریت لە ماوەی خولەکێک . ئێستا هەندێک لەو خشتانەتان پیشان دەدەم، زۆربەیان کە بە باشی ڕێکخراون لە لایەن خوێندکارەکان خۆیانەوە. لە داثنی کۆڵر و ئەندرۆ نگ، ئێمە فێری چەمکی پەرچەپێدان پۆلەکە بووین. قوتابیەکان سەیری ڤیدیۆدەکەن بۆخۆیان، دواتر ئەوان پێکەوە گفتوگۆیان لەسەر دەکەن. لە ئێرێک مەزۆر، من فێربووم دەربارەی مەشقکردنی هاوتا، کە جووتەکان دەتوانن ببنە باشترین مامۆستا، لەبەر ئەوە ئەوان كه‌سانەن لەبیریانە تێنەگەیشتن چۆنە. سباستیەن و من هەندێک لەوانەمان لەبیر کردووە. بێگومان، ئێمە نەمان دەتوانی گفتوگۆی پۆل بکەین لەگەڵ دەستەیەک لە هەزاران خوێندکار، بۆیە ئێمە هان و مەشقی ئەم شێوازە سەرهێڵەمان دا. و لە کۆتایدا، لە تیچ فۆر ئەمێریکا من ئەوە فێر بووم کە پۆل تەنها دەربارەی زانیاری نییە. لەوە گرنگ تر هاندان و ویستە. ئەوە گرنگە کە قوتابییەکان دەبینن کە ئێمە بە توندی کار بۆ ئەوان دەکەین و ئەوان پشتگیری یەکتری دەکەن. ئێستا، پۆلەکە بۆ ١٠ هەفتەیە، و لە کۆتایدا، نزیکەی نیوەی ١٦٠،٠٠٠ قوتابی سەیریان کردووە. لانی کەم یەک ڤیدیۆ هەر هەفتەیەک، و زیاتر لە ٢٠،٠٠٠ هەموو ئەرکی ماڵەوەیان کردووە، لە دەوروبەری٥٠ بۆ ١٠٠ کاتژمێردا. لێدوانی تەواو کردنیان وەرگرتووە. لەبەر ئەوە ئێمە چی فێربوین؟ باشە، ئێمە هەندێک بیرۆکەی کۆنمان تاقی کردەوە و هەندێکی نوێ و پێکەوەمان داناون، بەڵام بیرۆکەی زیاتر هەیە بۆ تاقی کردنەوە. سباستیەن وانەیەکی تر فێردەکات ئێستا. منیش دانەیەک دەکەم لە پایز. کۆرسەکانی ستانفۆڕد، ئودەستی، میتکس و ئەوانەی تر وانەی تریان بەڕێوەیە. ئەوە بەڕاستی کاتێکی بە جۆشە. بەڵام بۆ من، بەجۆش و خرۆشترین بەشی ئەوەیە کە داتاکان کۆدەکەینەوە. ئێمە کۆکەرەوەی هەزاران کاردانەوەی هەرقوتابییەکین لە هەر پۆلێک، بیلیۆنان کاردانەوە هەمووی بەیەکەوە، ئێستا دەتوانین دەستبکەین بە شیکردنەوەیان، و دەتوانین لەوەوە فێرببین، تاقیکردنەوە بکەین، ئەوە ئەو کاتەیە کە شۆڕشی ڕاستەقینە سەرهەڵدەدات. و تۆ دەتوانی ئەنجامەکانی ببینیت لە نەوەیەکی نوێ لە قوتابی سەر سوڕهێنەر. (چەپڵە لێدان)