هەموو کاتێک دەربارەی کالۆری دەبیستین. چەند کالۆری لەو شەکرۆکەیەدا ھەیە؟ بە ١٠٠ بازدان چەند کالۆری دەسوتێت، یان بە مەودایەکی درێژی ڕاکردن، یان جوڵەی زۆر؟ بەڵام لە ڕاستیدا کالۆری چییە و بەڕاستی چەندمان پێویستە؟ کالۆرییەکان ڕێگەییەکی بەدواداچونی کیسەی وزەی لەشن. کاتێک بڕی وزەی وەرگیراو یەکسانە بە بڕی وزەی سوتاو، ھاوسەنگی تەندروستی بەرھەم دێت. ئەگەر ئەو وزەیەی وەریدەگرین زیاتر بێت لەوەی دەیسوتێنین، ئەوا وردە وردە کەڵەکە دەبێت وەکو چەوری خانەکان و کێشمان زیاد دەکات. ئەگەر وزەی زیاتر لەو وزەیەی وەریدەگرین بیسوتێنین، کێشمان کەم دەکات. بۆیە پێویستە بتوانین ئەو وزەیە بپێوین کە لەناوی دەبەین و بەکاریدەهێنین، و ئەوە لەگەڵ یەکەیەک دەکەین کە پێی دەڵێین کالۆری. کالۆریەک کە لە خۆراکدا پێوانەی دەکەین، هەروەها پێی دەڵێین کالۆری گەورە، بەوبڕە وزەیە پێناسە دەکرێت کەپێویستە بۆ گەرمکردنی یەک کیلۆ لەئاو بە یەک پلەی سلیزی. هەموو شتێک کەدەیخۆین کالۆری تیایە، پێوانەیەکە کە چەند گەرد وزە لە بەندی کیمیاییدا خەزن دەکات. قاشی پیتزا تێکڕا ٢٧٢ کالۆری تێدایە، نزیکەی ٧٨ کالۆری هەیە لە پارچە نانێکدا، و لە سێوێکدا نزیکەی ٥٢ کالۆری هەیە. ئەو وزەیە لەکاتی هەرسکردندا دەڕژێت دەبێت، و لە گەردی دیکە خەزنی دەکەن و لەکاتی پێویستیدا جەستە شیدەکاتەوە. لە سێ ڕێگادا بەکار دەهێنرێت: نزیکەی %١٠ لە توانای هەرسکردندا، نزیکەی %٢٠ چالاکی جەستەییدا و گەورەترین پارچە، نزیکەی %٧٠، پشتگیری لە کاری بنەڕەتی ئەندام و شانەکان دەکات. بەکارهێنانی سێیەم لەگەڵ بنچینەیی ڕێژەی زیندەپاڵت دەگونجێت، ژمارەیەک لە کالۆری کەپێویستت دەبێت تا بژیت ئەگەر نەتخواردبا یان بەدەوروبەرتدا نەجوڵابایەوە. لە چالاکی جەستەیی و هەرسکردن زیاددەکات، و بە ڕێنمایی فەرمی دەگەیت کە کەسێک هەر ڕۆژێک تێکڕای چەند کالۆری پێویستە: ٢٠٠٠ کالۆری بۆ ژنان و ٢٥٠٠ بۆ پیاوان. ئەو خەمڵاندنانە لەسەر چەند بنەمایەکن وەکو کێشی تێکڕا، چالاکی جەستەیی و بارستەی ماسولکە. کەواتە هەموو کەسێک دەبێت دەوروبەری ٢٠٠٠ کالۆری بەدەستبێنێت؟ مەرج نییە. ئەگەر چالاکیەکی زۆر بە ووزە بکەیت، وەکو گەشتی پاسکیل سوارییەکەی فەڕەنسا، لەشت دەتوانێت سەرو ٩٠٠٠ کالۆری لە ڕۆژێکدا بەکاربهێنێت. سکپڕی کەمێک کالۆری زیاتری پێویستە وەک لە ئاسایی، خەڵکی بەتەمەن بەزۆری ڕێژەی زیندە پاڵیان لاوازترە، وردە وردە وزە دەسوتێنن بۆیە کەمتریان پێویستە. شتێکی تر هەیە کە پێویستە بیزانین پێش ئەوەی دەست بە ژماردنی کالۆریەکان بکەین کالۆری لەسەر پێوەری خۆراکسازی دەژمێردرێت خۆراکەکە چەند وزەی تێدایە، نەک دەتوانیت چەند وزەی لێدەربێنیت. خۆراکی ڕیشاڵی وەکو کەرەوز و گەنمی تەواو لە هەرسکردندا وزەی زیاترت پێدەدەن، کەواتە لە ڕاستیدا کۆتایی پێهێنا لەگەڵ وزەی کەمتر لە ١٠٠ کالۆری لە کەرەوزدا زیاتر لە ١٠٠ کالۆری لە جپسی پەتاتەدا هەیە. بەبێ ئاماژەپێکردنی هەندێک خۆراک کە خۆراکدەر پێشکەش دەکەن وەک پڕۆتین و ڤیتامین لەو کاتەی ئەوانی تر بەهاییەکی کەمتری خۆراکسازی دەستەبەردەکەن. زۆر زۆر خواردنی ئەو خۆراکانە کێشت زیادەکات و خۆراکە خراپەکان جێبهێڵیت. و تەنانەت ڕێک لەگەڵ هەمان خۆراکدا، خەڵکی جیاواز لەوانەیە هەمان ژمارەی کالۆریان دەست نەکەوێت. جیاوازی لە شتەکان وەکو ئاستی ئەنزیم، بەکتریای ڕیخۆڵە، و تەنانەت درێژی ڕیخۆڵە، واتا هەر تاکە کەسێک دەتوانێت کە وزە لە خۆراک دەربهێنێت کەمێک جیاوازە. بۆیە کالۆری پێوانەیەکی وزەی بەسودە، بەڵام بۆ دیاریکردنی ڕێژەی تایبەت کەهەریەکێکمان پێویستمانە پێویستە هۆکاری وەکو وەرزش، جۆری خۆراک، و توانای لەشمان بۆ شیکردنەوەی ووزە هەژماربکەین. ئاستەمە ئەوە هەمووی لەسەر لیستی پێکهاتەکان بدۆزیتەوە.