هەندێکجار کاتێك لە
،گەشتێکی درێژی ئاسمانیدام
تەماشای هەموو ئەو شاخ و بیابانانە دەکەم
وە هەوڵ دەدەم تێبگەم
کە زەوی چەندێك فراوانە
پاشان بیرم دەکەوێتەوە
شتێك هەیە هەموو ڕۆژێ دەیبینین
کە دەقاودەق جێگای ملیۆنێك
زەوی تێدا دەبێتەوە
،خۆر زۆر مەزن دیارە
بەڵام لە سیستەمەکەدا تەنها شتێکی زۆر بچوکە
بە بەراورد بە یەکێك لە ٤٠٠ ملیار
ئەستێرەکەی گەلەئەستێرەی میڵکی وەی
کە دەتوانیت لە شەوێکی ڕووندا بیبینیت
وەك ئەستێرەیەکی درەوشاوەی سپی
.درێژبووەتەوە بە ئاسماندا
وە لەمە خراپتریش دەبێت
ڕەنگە ١٠٠ ملیار گەلەئەستێرە
.به تەلەسکۆبەکانی ئێمە ببینرێن
بۆیە ئەگەر هەر ئەستێرەیەك قەبارەکەی
،هێندەی دەنکە لمێکیش بایە
ئەو کات تەنها گەلەئەستێرەی میڵکی وەی
ئەستێرەی تەواوی دەبوو تا
کەنار دەریایەکی ٩ بە ٩ مەتر و نزیکەی
.مەترێك قوڵی پڕبکردبا
هەروەها سەرتاسەری زەوی
بەشی پێویست کەنار دەریای نییە
.تا هەموو ئەستێرەکانی گەردوون بگرێتە خۆی
کەنار دەریایەکی لەو جۆرە هەبایە ئەوا
.بەردەوام دەبوو بەدرێژایی ١٠٠ ملیۆن میل
،بۆ خاتری ستیڤن هاوکینگ
!ڕێژەیەکی زۆر ئەستێرە دەگرێتەوە
بەڵام ئێستا ئەم و زاناكانی
فیزیا پێیان وایە
.کە سەرسوڕهێنەرانە گەورەیە
مەبەستم ١٠٠ ملیار گەلە ئەستێرەی
کە لە مەودای تەلەسکۆبەکانمان
.تەنها بەشێکی بچوکی سەرجەمی گەردوونن
بۆشایی ئاسمان بۆخۆی لە فراوان بووندایە
،لە مەودایەکی خێرادا
زۆرینەی گەلە ئەستێرەکان
ئەوەندە خێرا لێمان جیا دەبنەوە
.کە ڕەنگە ڕۆشنایەکانیان نەگەنە ئێمە
هەروەها واقیعی جەستەییمان لێرە لەسەر زەوی
،پەیوەندی هەیە بەو گەلەئەستێرە
.نەبینراو و دوورانەوە
دەتوانین وا بیریان لێبکەینەوە کە
.بەشێکن لە گەردوون
هەریەکەیان وەك تەلارێکی زەبەلاح وان
پەیڕەوی هەمان یاسای فیزیایی دەکەن و
هەمووشیان هەمان جۆری ئەتۆم، ئەلیکترۆن
پرۆتۆن، کوارك و نیوترۆن دروست بوون
.کە من و تۆی لێ دروست دەبین
،هەرچەندە بیردۆزی نوێ لە فیزیادا
یەکێک لەوانە بەناوی
بیردۆزی دەزووە
کە پێمان دەڵێن
،ڕەنگە گەردوونی بێشومار هەبن
دروست کرابن لە گەردی جیاوازتر
لەگەڵ خاسیەتی جیاواز
،پەیڕەوکردنی یاسای جیا
زۆربەی ئەم گەردوونانە ڕەنگە
،هەرگیز بەکەڵکی ژیان نەیێت
،وە ڕەنگە نەمێنن لە کەمتر لە چرکەیەکدا
بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا
هەموویان پێکەوە دەکرێت
بۆشاییەك دروست بکەن کە
لە چەند گەردوونێك پێك هاتبێت
بەخاسیەتی سەروو ١١ ڕەهەندی و تایبەتمەندی
.سەروو خەیاڵی ئێمەوە
هەروەها بەشی نوێی بیردۆزی دەزوو
پێشبینی بۆشاییەك دەکات کە
.لە ١٠ بۆ ٥٠٠ گەردوون دروست بووبێت
،کە دەکاتە ژمارە ١ و بەدوایدا ٥٠٠ سفر
ژمارەیەك بەو زۆرییە کە ئەگەر هەموو
ئەتۆمێکی گەردوونی خۆمان
گەردوونێکی هەبایە
وە هەموو ئەتۆمەکانی ئەو گەردوونانە
،هەریەکەیان گەردوونی خۆیان هەبایە
ئەم ژماردنە دووبارە
بکردایەوە بۆ دووخولی تر
هێشتا هەر لە ڕێژەیەکی
کەمی بۆشاییەکەدا دەبوویت
بۆ نمونە: یەك ترلیۆن ترلیۆن ترلیۆن ترلیۆن
ترلیۆن ترلیۆن ترلیۆن ترلیۆن ترلیۆن
.ترلیۆن ترلیۆن ترلیۆن ترلیۆن
ترلیۆن ترلیۆن لەدواوە دەبوویت
بەڵام تەنانەت ئەو ژمارەیەش
زۆر بچووکە بە بەراورد
.بە ژمارەیەکی تر ئەویش ناکۆتایە
هەندێ زانای فیزیا پێیانوایە
زنجیرەی بۆشای-کات
بەتەواوی ناکۆتایە وە ژمارەیەکی ناکۆتای
.گەردوونی تێدایە بە خاسیەتی جیاوازەوە
حاڵی مێشکت چۆنە؟
بەڵام بیردۆزی كوانتهم
کێشەیەکی تر زیاد دەکات
،هەرچەندە بیردۆزەکە بە بێگومان سەلمێنراوە
.بەڵام لێکدانەوەی قورس و سەمەرەیە
هەندێ زانای فیزیا پێیانوایە کە
دەکرێت ئاسان بێت
ئەگەر خەیاڵی ژمارەیەکی گەورەی
گەردوونی هاوچەشن بکەیت
،کە هەموو ساتێک بەرهەم دێن
وە زۆربەیان ڕەنگە هەر
.وەك جیهانەکەی ئێمە وابن
.کە چەند کۆپیەکی تۆیان تێدابێت
لە گەردوونێكدا، بەشانازییەوە خوێندن تەواو
.دەکەی، هاوسەرگیری لەگەڵ کەسێ دەکەی
،لە دانەیەکی تردا زۆر بەو شێوەیە نییە
هێشتاش چەند زانایەکی فیزیا
.هەن کە دەڵێن بێ مانایە
تاکە وەڵامی مانادار بۆ پرسیاری کە چەند
،گەردوون هەیە ئەوەیە کە یەك دانەیە
.تەنها یەك دانە
وە هەندێك فەیلەسوف و پیاوانی ئایینی
ڕەنگە مشتومڕی ئەوە بکەن کە تەنانەت ئەم
،گەردوونەی خۆشمان (وەهمێك) بێت
بۆیە هەر وەك دەیبینیت هیچ هاوڕاییەك
،نییە لەسەر ئەو پرسیارە
.تەنانەت لە یەکتریشەوە نزیك نین
ئەوەندەی دەزانین ئەوەیە کە وەڵامەکە
.لەنێوان سفرو بێکۆتایە
:باشە، پێموایە شتێکی تریش دەزانین
ئەم سەردەمە نایابترین
.کاتە تا لە فیزیادا بخوێنیت
ئێمە ڕووبەرووی سەردەمێك بوینەتەوە
کە ڕەنگە گەورەترین گۆڕانکاری ڕوبدات
.تا ئێستا مرۆڤ بەخۆیەوە بینیبێتی