1 00:00:01,042 --> 00:00:03,309 هه‌ر كه‌سه‌ و چیڕۆكێكی هه‌یه‌، 2 00:00:03,333 --> 00:00:06,268 چیرۆکەکانیش لە چەند بەشێک پێکدێن 3 00:00:06,292 --> 00:00:08,833 كه‌ ئێمه‌ دەکاتە ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ ئێستا هه‌ین. 4 00:00:10,458 --> 00:00:13,684 به‌شه‌ سه‌ره‌تاییەکانی ئه‌و چیرۆكه‌ 5 00:00:13,708 --> 00:00:17,601 هه‌ندێكجار باشتر پێناسه‌ی ئێمه‌ ده‌كه‌ن. 6 00:00:17,625 --> 00:00:20,309 سه‌نته‌ری كۆنتڕۆڵكردنی نه‌خۆشیی 7 00:00:20,333 --> 00:00:24,101 مه‌زەنده‌ی كردووه‌ كه‌ زیاتر له‌ نیوه‌ی منداڵانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان 8 00:00:24,125 --> 00:00:28,333 به‌ لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ یه‌ك یاخود دوو جۆری كۆستی ده‌رونی منداڵییان ئەزموون کردووە. 9 00:00:29,375 --> 00:00:32,792 ده‌كرێت ئه‌و به‌ڵایه‌ كاریگه‌ریی به‌رده‌وامی هه‌بێت. 10 00:00:34,167 --> 00:00:37,184 كاتێك ده‌رفه‌تی قسه‌كردن و هاندانی 11 00:00:37,208 --> 00:00:40,518 قوتابی و مامۆستاكان بۆ دروست بوو، 12 00:00:40,542 --> 00:00:43,768 خۆمم له‌ حاڵه‌تێكی بێهاوتا بینییه‌وه‌ 13 00:00:43,792 --> 00:00:46,750 كه‌ بتوانم قسه‌ له‌سه‌ر كۆستی ده‌رونیی منداڵیی بكه‌م. 14 00:00:47,583 --> 00:00:49,976 به‌ڵام ده‌بوایه‌ سه‌ره‌تا بڕیارێك بده‌م. 15 00:00:50,000 --> 00:00:51,768 ده‌بوو بڕیار بده‌م 16 00:00:51,792 --> 00:00:55,031 ئایا ته‌نیا به‌شه‌ بریسكه‌دار و دره‌وشاوه‌كه‌ی ژیانم باس بكه‌م، 17 00:00:55,031 --> 00:00:58,463 ئێوه‌ ده‌زانن، ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاودەکرێتەوە 18 00:00:58,463 --> 00:01:01,038 وامان لێ ده‌كات بێ خه‌وش ده‌ربكه‌وین، 19 00:01:01,042 --> 00:01:05,684 یاخود ده‌مویست خۆم بكه‌مه‌ كه‌سێكی بێهێز و 20 00:01:05,708 --> 00:01:07,292 ببمه‌ كتێبێكی كراوه‌؟ 21 00:01:08,458 --> 00:01:11,101 هه‌ڵبژارده‌كه‌ ڕوون بوو. 22 00:01:11,125 --> 00:01:13,934 بۆ ئه‌وه‌ی جیاوازیی له‌ ژیانی منداڵێك دروست بكه‌م، 23 00:01:13,958 --> 00:01:17,809 پێویست بوو ببمه‌ كه‌سێكی ڕوون. 24 00:01:17,833 --> 00:01:21,625 بۆیه‌ به‌ڵێنمدا چیڕۆكی خۆم بگێڕمه‌وه‌. 25 00:01:22,625 --> 00:01:26,934 و ئه‌م چیڕۆكه‌ پڕه‌ له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ خۆشیان ویستووم 26 00:01:26,958 --> 00:01:29,768 و ئاگادارم بوون و گه‌وره‌یان كردووم. 27 00:01:29,792 --> 00:01:33,351 و یارمه‌تییان داوم زاڵ ببم و چاك ببمه‌وه‌. 28 00:01:33,375 --> 00:01:36,875 ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه‌ یارمه‌تیی ئه‌وانیتر بده‌م هه‌مان شت بكه‌ن. 29 00:01:39,958 --> 00:01:43,208 كاتێك بۆ یه‌كه‌مجار چووم بۆ قوتابخانه‌ وێنه‌ی ژیانێكی ئاسایی بووم. 30 00:01:44,042 --> 00:01:46,643 له‌ خێزانێكی باش هاتبووم، 31 00:01:46,667 --> 00:01:49,018 هه‌میشه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی جوان بەرگم دەپۆشی، 32 00:01:49,042 --> 00:01:51,351 زه‌رده‌خه‌نه‌ له‌سه‌ر ڕووم بوو، 33 00:01:51,375 --> 00:01:53,417 بۆ قوتابخانه‌ ئاماده‌ بووم. 34 00:01:54,250 --> 00:01:57,893 به‌ڵام ژیانم هەموو شتێک بوو بێجگە لە ئاسایی. 35 00:01:57,917 --> 00:02:02,833 له‌و كاته‌دا، یەکێک بووم لە قوربانی هەراسان کردنی جەستەیی. 36 00:02:03,667 --> 00:02:06,042 و ئه‌مه‌ هه‌ر به‌رده‌وام بوو. 37 00:02:07,083 --> 00:02:09,309 ،خێزانه‌كه‌م نه‌یانده‌زانی، 38 00:02:09,333 --> 00:02:12,083 به‌ هیچ كه‌سێكم نه‌گوتبوو، 39 00:02:13,583 --> 00:02:19,851 كاتێك چووم بۆ قوتابخانه‌، هه‌ستم دەكرد ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ شوێنی پاراستنی من. 40 00:02:19,875 --> 00:02:22,268 بۆیه‌ دڵخۆش بووم. 41 00:02:22,292 --> 00:02:27,083 ترسم بێننه‌ به‌رچاوتان كاتێك چاوم به‌ مامۆستاكه‌م كه‌وت، 42 00:02:28,542 --> 00:02:30,851 (به‌ڕێز(ڕاندۆڵف. 43 00:02:30,875 --> 00:02:34,643 به‌ڕێز ڕاندۆڵف ئه‌تككه‌ری من نه‌بوو. 44 00:02:34,667 --> 00:02:38,226 به‌ڵكو نموونه‌ی هەموو 45 00:02:38,250 --> 00:02:42,333 ئه‌و شتانە بوو كه‌وا به‌درێژایی ژیانم ترساندوویانم. 46 00:02:43,333 --> 00:02:47,434 هه‌رزوو ده‌ستم به‌و ته‌كنیكانه‌ی پاراستنی خود كردبوو 47 00:02:47,458 --> 00:02:53,351 كه‌ خۆم بێ هه‌ست نیشان ده‌ده‌م كاتێك له‌گه‌ڵ پیاوێك به‌ ته‌نها ده‌بم 48 00:02:53,375 --> 00:02:57,143 و لێره‌ به‌هه‌مان شێوه‌، وه‌كو قوتابییه‌ك 49 00:02:57,167 --> 00:03:00,393 هه‌موو ڕۆژێك له‌ پۆل له‌گه‌ڵ پیاوێك ده‌بووم. 50 00:03:00,417 --> 00:03:02,875 یۆ ماوەی ساڵێکی خوێندن. 51 00:03:04,208 --> 00:03:07,000 ده‌ترسام، متمانه‌م پێی نه‌ده‌كرد. 52 00:03:08,125 --> 00:03:09,393 به‌ڵام ده‌زانن چی، 53 00:03:09,417 --> 00:03:12,375 به‌ڕێز ڕاندۆڵف وه‌كو گه‌وره‌ترین پاڵپشتم دەکەوت. 54 00:03:13,375 --> 00:03:15,143 به‌ڵام له‌ سه‌ره‌تادا، 55 00:03:15,167 --> 00:03:18,893 دڵنیا بووم له‌وه‌ی ئه‌و ده‌یزانی حه‌زی پێ ناكه‌م. 56 00:03:18,917 --> 00:03:21,268 گوێڕایه‌ڵ نه‌بووم: 57 00:03:21,292 --> 00:03:24,875 منداڵێکی بێ باک بووم. 58 00:03:25,750 --> 00:03:30,143 بۆ خێزانه‌كه‌شم ئه‌رك بووم. 59 00:03:30,167 --> 00:03:31,643 نه‌مده‌ویست بچمه‌ قوتابخانه‌، 60 00:03:31,667 --> 00:03:35,143 هه‌موو به‌یانیه‌ك له‌كاتی چوونه‌ ناو پاسه‌كه‌ شه‌ڕم له‌گه‌ڵیان دەکرد. 61 00:03:35,167 --> 00:03:36,893 نه‌مده‌توانی له‌ شه‌ودا بخه‌وم، 62 00:03:36,917 --> 00:03:40,059 چونكه‌ دڵه‌ڕاوكێم لە بەرزترین ئاستدا بوو. 63 00:03:40,083 --> 00:03:43,726 بۆیه‌ به‌ ماندویی ده‌چوومه‌ پۆل. 64 00:03:43,750 --> 00:03:48,226 منداڵه‌ ماندوه‌كان منداڵی سه‌یرن، 65 00:03:48,250 --> 00:03:49,976 فێركردنیان ئاسان نییه‌، 66 00:03:50,000 --> 00:03:51,250 ئه‌وه‌ ده‌زانن. 67 00:03:52,167 --> 00:03:56,851 ده‌كرا به‌ڕێز ڕاندۆڵف به‌ نائومێدی لێم نزیك ببایه‌وه‌، 68 00:03:56,875 --> 00:03:59,958 وه‌كو زۆربه‌ی مامۆستاكان له‌گه‌ڵ قوتابی وه‌كو من ده‌یكه‌ن. 69 00:04:01,667 --> 00:04:03,476 به‌ڵام ئه‌و وانه‌بوو. 70 00:04:03,500 --> 00:04:07,184 بە هاوسۆزی و نەرمییەوە 71 00:04:07,208 --> 00:04:09,042 لێم دەهاتە پێش. 72 00:04:09,917 --> 00:04:12,768 زۆرسوپسگوزار بووم بۆ ئه‌مه‌. 73 00:04:12,792 --> 00:04:17,684 ئه‌و منداڵه‌ شه‌ش ساڵانه‌ ماندووەکەی دەدی. 74 00:04:17,708 --> 00:04:20,559 له‌بڕی ئه‌وه‌ی وام لێ بكات بچمه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ پشوویه‌ك، 75 00:04:20,583 --> 00:04:22,851 ڕێگەی پێ ده‌دام بمێنمه‌وه‌ و سه‌رخه‌و بشكێنم، 76 00:04:22,875 --> 00:04:25,667 چونكه‌ ده‌یزانی پێویستیم به‌ پشووه‌. 77 00:04:27,208 --> 00:04:30,851 له‌بری دانیشتن له‌سه‌ر مێزی مامۆستاكان بۆ نانخواردنی نیوه‌ڕۆ، 78 00:04:30,875 --> 00:04:34,309 ده‌هات له‌سه‌ر مێزی قوتابییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وان داده‌نیشت. 79 00:04:34,333 --> 00:04:38,958 گفتوگۆی لەگەڵ من و هاوپۆلەکانتر دەکرد. 80 00:04:39,958 --> 00:04:42,351 كه‌ ئێستا بیرم ده‌كه‌وێته‌وه‌و ده‌زانم 81 00:04:42,375 --> 00:04:43,768 له‌مه‌دا مه‌به‌ستی هه‌بوو، 82 00:04:43,792 --> 00:04:47,101 گوێی شل دەکرد، پرسیاری ده‌كرد، 83 00:04:47,125 --> 00:04:50,000 دەیویست بزانێت چی ڕوده‌دات. 84 00:04:51,000 --> 00:04:53,893 په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ من دروست كرد. 85 00:04:53,917 --> 00:04:56,559 متمانه‌ی منی به‌ده‌ستهێنا، 86 00:04:56,559 --> 00:04:57,995 و له‌سه‌رخۆ به‌ڵام به‌دڵنیایی، 87 00:04:57,995 --> 00:05:00,434 ئه‌و دیوارانه‌ی كه‌وا له‌ ده‌وری خۆم دروستم كردبوو 88 00:05:00,458 --> 00:05:02,393 تێکی شکاند، 89 00:05:02,417 --> 00:05:06,000 ده‌رئه‌نجام بۆم ده‌ركه‌وت یه‌كێكه‌ له‌ هاوڕێ باشه‌كان. 90 00:05:08,917 --> 00:05:13,792 ده‌زانم كه‌ هه‌ستی ده‌كرد ئه‌و ته‌نیا به‌س نییه‌. 91 00:05:15,000 --> 00:05:19,518 چونكه‌ چووه‌ لای دایكم بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكات. 92 00:05:19,542 --> 00:05:21,511 ڕوخسه‌تی دایكمی وه‌رگرت 93 00:05:21,511 --> 00:05:25,322 بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه‌م پێبدات ده‌ست به‌ بینینی ڕاوێژكارێكی ڕابه‌ری قوتابخانه‌ بكه‌م، 94 00:05:25,322 --> 00:05:26,833 (خاتوو (مه‌ك فادیه‌ن. 95 00:05:28,000 --> 00:05:30,809 هه‌فته‌ی جارێك یاخود دووجار خاتوو (مه‌ك فادیه‌ن) م ده‌بینی 96 00:05:30,833 --> 00:05:32,934 بۆ دوو ساڵی داهاتوو، 97 00:05:32,958 --> 00:05:34,542 پڕۆسەکە بەم شێوەیە بوو. 98 00:05:35,875 --> 00:05:37,143 له‌و ماوه‌یه‌دا، 99 00:05:37,167 --> 00:05:39,518 هه‌رگیز باسی ده‌ستدرێژیكردنه‌كه‌م بۆی نه‌كرد، 100 00:05:39,542 --> 00:05:42,184 چونكه‌ ئه‌مه‌ نهێنی بوو 101 00:05:42,208 --> 00:05:44,174 نەدەبوو باسی بکەم. 102 00:05:44,174 --> 00:05:47,460 به‌ڵام ئه‌و هه‌موو خاڵه‌كانی به‌یه‌كه‌وه‌ به‌سته‌وه‌، ده‌زانم وای كرد، 103 00:05:47,460 --> 00:05:50,393 چونكه‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ من كردی 104 00:05:50,417 --> 00:05:53,875 بۆ ئه‌وه‌ بوو هێزم پێببەخشێت و یارمه‌تیم بدات و ده‌نگم بدۆزمه‌وە. 105 00:05:54,958 --> 00:05:57,684 فێری كردم چۆن وێنه‌ زهنییەکانم به‌كاربێنم 106 00:05:57,708 --> 00:06:00,559 تا ترسه‌كانم پاڵنێم. 107 00:06:00,583 --> 00:06:02,591 فێری ته‌كنیكی هه‌ناسه‌دانی كردم 108 00:06:02,591 --> 00:06:05,497 بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیم بدات به‌سه‌ر ئه‌و هێرشی دوودڵییه‌ زاڵ ببم 109 00:06:05,497 --> 00:06:08,059 كه‌ زۆربه‌ی جار هەراسانی دەکردم. 110 00:06:08,083 --> 00:06:10,125 لەگەڵم ڕۆڵی دەگێڕا. 111 00:06:11,042 --> 00:06:12,309 دڵنیا بوو 112 00:06:12,333 --> 00:06:16,417 كه‌ ده‌توانم له‌ هه‌ر کاتیکدا له‌سه‌ر پێیه‌كانی خۆم بوه‌ستم. 113 00:06:17,250 --> 00:06:18,809 ئه‌و ڕۆژه‌ هات 114 00:06:18,833 --> 00:06:21,351 كه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستدرێژیكه‌ره‌كه‌م له‌ ژوره‌كه‌ بووم 115 00:06:21,375 --> 00:06:23,851 له‌گه‌ڵ گه‌نجێكیتر. 116 00:06:23,875 --> 00:06:25,583 ڕاستیەکانم خستەڕوو. 117 00:06:27,208 --> 00:06:29,875 ده‌رباره‌ی ده‌ستدرێژییه‌كه‌ قسه‌م كرد. 118 00:06:30,792 --> 00:06:34,851 ده‌ستدرێژیكه‌ره‌كه‌م یه‌كسه‌ر ده‌ستی به‌ نكوڵیی كرد 119 00:06:34,875 --> 00:06:37,893 و ئه‌و کەسانەی كه‌ پێم ڕاگه‌یاند، 120 00:06:37,917 --> 00:06:40,684 ئاماده‌ نه‌بوون له‌گه‌ڵ بۆمبه‌كه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن 121 00:06:40,708 --> 00:06:43,559 كه‌وا به‌سه‌ریانمدا به‌ردایه‌وه‌. 122 00:06:43,583 --> 00:06:47,226 ئاسنتربوو باوه‌ڕ به‌ ده‌ستدرێژیكه‌ره‌كه‌ بكه‌یت 123 00:06:47,250 --> 00:06:48,875 وه‌ك منداڵێك. 124 00:06:50,208 --> 00:06:54,125 پێم ڕاگه‌یه‌ندرابوو نابێت هه‌رگیز دووباره‌ باسی بكه‌مه‌وه‌. 125 00:06:55,167 --> 00:06:59,125 وام لێكرا هه‌ست بكه‌م دووباره‌ شتێكی هه‌ڵه‌م ئه‌نجامداوه‌. 126 00:07:01,375 --> 00:07:03,375 ئه‌مه‌ ڕوخێنه‌ر بوو. 127 00:07:05,250 --> 00:07:06,518 به‌ڵام ده‌زانن چی، 128 00:07:06,542 --> 00:07:08,393 ئه‌و ڕۆژه‌ شتێكی باش ئاشكرابوو. 129 00:07:08,417 --> 00:07:11,833 ده‌ستدرێژیكه‌ره‌كه‌م زانی كه‌وا چیتر بێده‌نگ نابم. 130 00:07:13,125 --> 00:07:15,226 باڵانسی هێز گۆڕا. 131 00:07:15,250 --> 00:07:18,601 ده‌ستدرێژیكرنه‌كه‌ وه‌ستا. 132 00:07:18,625 --> 00:07:25,476 (چه‌پڵه‌) 133 00:07:25,500 --> 00:07:27,684 به‌ڵام شه‌رمه‌زاری 134 00:07:27,708 --> 00:07:31,101 و ترس له‌وه‌ی دووباره‌ ڕودانەوەی 135 00:07:31,125 --> 00:07:32,559 هه‌ر مایه‌وه‌. 136 00:07:32,583 --> 00:07:34,768 له‌گه‌ڵم ده‌مێنێته‌وه‌ 137 00:07:34,792 --> 00:07:37,458 بۆ چه‌ندین ساڵی داهاتوو. 138 00:07:39,583 --> 00:07:42,893 (به‌ڕێز(ڕاندۆڵف) و خاتوو(مه‌ك فایدن، 139 00:07:42,917 --> 00:07:45,583 یارمه‌تییان دام ده‌نگی خۆم بدۆزمه‌وه‌. 140 00:07:47,875 --> 00:07:52,125 یارمه‌تییان دام ڕوناكی بدۆزمه‌وه‌. 141 00:07:53,667 --> 00:07:54,934 به‌ڵام ده‌زانن چی، 142 00:07:54,958 --> 00:07:58,101 ژماره‌یه‌كی زۆر منداڵ هه‌ن كه‌وا وه‌كو من به‌ به‌خت نین. 143 00:07:58,125 --> 00:08:01,184 له‌ پۆله‌كاندا له‌گه‌ڵ ئێوه‌ن. 144 00:08:01,208 --> 00:08:04,809 هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه‌ زۆر گرنگه‌ بۆ من ئه‌مڕۆ بۆتانی باس بكه‌م. 145 00:08:04,833 --> 00:08:06,934 ده‌توانن وریا بن 146 00:08:06,958 --> 00:08:10,851 و ده‌توانن ئه‌و پرسیارانه‌ بكه‌ن كه‌ پێویسته‌ بكرێن 147 00:08:10,875 --> 00:08:13,809 و گرنگی به‌و قوتابییانه‌ بده‌ن، 148 00:08:13,833 --> 00:08:18,042 ئێوه‌ش ده‌توانن یارمه‌تییان بده‌ن ڕێگەكانیان بدۆزنه‌وه‌. 149 00:08:19,583 --> 00:08:21,643 وه‌كو مامۆستایه‌كی باخچه‌ی ساوایان، 150 00:08:21,667 --> 00:08:23,559 ساڵی نوێ ده‌ست پێده‌كه‌م 151 00:08:23,583 --> 00:08:28,184 له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانم بۆ دروست كردنی بۆكسی ژیاننامه‌ 152 00:08:28,208 --> 00:08:30,601 ئه‌مانه‌ دوو له‌ قوتابییه‌كانمن. 153 00:08:30,625 --> 00:08:32,518 و هانیان ده‌ده‌م 154 00:08:32,542 --> 00:08:36,268 ئه‌م بۆكسانه‌ به‌و شتانه‌ پڕبكه‌نه‌وه‌ كه‌وا ده‌رباره‌یان بیزانم 155 00:08:36,292 --> 00:08:37,559 ده‌رباره‌ی ژیانیان. 156 00:08:37,583 --> 00:08:40,476 ئه‌وه‌ی كه‌ گرنگه‌ بۆ ئێوه‌، ده‌یزانن؟ 157 00:08:40,500 --> 00:08:42,059 ده‌یڕازێننه‌وه‌ 158 00:08:42,083 --> 00:08:44,226 مه‌به‌ستم، كاتی بۆ ته‌رخان ده‌كه‌ن، 159 00:08:44,250 --> 00:08:48,768 پڕی ده‌كه‌ن له‌ وێنه‌ی خێزانه‌كانیان و گیانداره‌ ماڵییه‌كانیان، 160 00:08:48,792 --> 00:08:52,458 ڕێگەیان بۆ خۆش دەکەم تا خۆیان پێشكه‌شی من و پۆله‌كه‌ی بكه‌ن. 161 00:08:53,333 --> 00:08:56,417 له‌و مامه‌یه‌دا، من گوێگرێكی چالاکم، 162 00:08:57,417 --> 00:08:59,893 چونكه‌ ئه‌و شتانه‌ی كه‌ ده‌یڵێن 163 00:08:59,917 --> 00:09:03,018 دەربڕینی ڕوخساریان کە پێم دەبەخشن، 164 00:09:03,042 --> 00:09:06,684 ئه‌و شتانه‌ی كه‌ نایڵێن 165 00:09:06,708 --> 00:09:09,309 بۆ من دەبنە هێڵی سوور 166 00:09:09,333 --> 00:09:13,101 یارمەتیم دەدەن بۆ ئەوەی بزانم کە پێداویستییەکانیان چین. 167 00:09:13,125 --> 00:09:15,893 چ شتێک هاندەریانە 168 00:09:15,917 --> 00:09:19,375 بۆ دروست بوونی ئەو هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی كه‌ له‌ پۆلدا پێشانم ده‌ده‌ن. 169 00:09:20,375 --> 00:09:22,768 چۆن بتوانم ببمه‌ مامۆستایه‌كی باشتر 170 00:09:22,792 --> 00:09:24,917 به‌ گوێگرتن له‌ ده‌نگه‌كانیان؟ 171 00:09:25,726 --> 00:09:29,174 هه‌روه‌ها كات ته‌رخان ده‌كه‌م بۆ بەرو پێشچوونی په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵیان. 172 00:09:29,174 --> 00:09:31,768 (وه‌كو ئه‌وه‌ی به‌ڕێز(ڕاندۆڵف له‌گه‌ڵ من ده‌یكرد. 173 00:09:31,768 --> 00:09:34,059 له‌كاتی نانخواردنی نیوه‌ڕۆ له‌گه‌ڵیان داده‌نیشم. 174 00:09:34,059 --> 00:09:36,203 له‌ كاتی پشوودا قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م، 175 00:09:36,203 --> 00:09:38,976 بۆ سه‌یری یارییه‌كانیان له‌ كۆتایی هه‌فته‌ سەردانیان دەکەم. 176 00:09:39,000 --> 00:09:41,101 بۆ نمایشی سه‌مایان ده‌چم. 177 00:09:41,125 --> 00:09:43,559 ده‌بم به‌ به‌شێك له‌ ژیانیان. 178 00:09:43,583 --> 00:09:46,976 چونكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕاستی قوتابییه‌ك بناسیت 179 00:09:47,000 --> 00:09:50,042 له‌سه‌رت پێویسته‌ خۆت تێكه‌ڵی ژیانیان بكه‌یت. 180 00:09:51,458 --> 00:09:54,226 ده‌زانم هه‌ندێكتان مامۆستای ناوه‌ندی 181 00:09:54,250 --> 00:09:56,101 و ئاماده‌یین. 182 00:09:56,125 --> 00:09:58,893 له‌وانه‌یه‌ وا بیربكه‌نه‌وه‌ ئه‌و منداڵانه‌ 183 00:09:58,917 --> 00:10:02,143 هه‌ر پێشتر پێگه‌یشتوون، ئێوه‌ ده‌زانن، 184 00:10:02,167 --> 00:10:05,018 له‌و كاته‌دا ئه‌وان له‌سه‌ر فڕۆكه‌وانی خودکارین. 185 00:10:05,042 --> 00:10:06,543 به‌ڵام هه‌ڵمه‌خه‌ڵه‌تێن. 186 00:10:06,543 --> 00:10:10,223 به‌ تایبه‌تی ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌وا بیر ده‌كه‌نه‌وه‌ هه‌موو شتێکیان هه‌یه‌، 187 00:10:10,223 --> 00:10:14,142 چونكه‌ ئه‌مانه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ن له‌وانه‌یه‌ له‌ هه‌مویان زیاترپێویستیان پێتان بێت. 188 00:10:14,142 --> 00:10:16,093 ئه‌گه‌ر سه‌یری كتێبی ساڵانه‌ی منتان كردبا 189 00:10:16,093 --> 00:10:18,243 منتان له‌ هه‌موو لاپه‌ڕه‌یه‌ك ده‌بینییه‌وه‌، 190 00:10:18,243 --> 00:10:22,476 چونكه‌ له‌ هه‌موو شتێك به‌شداریم ده‌كرد. 191 00:10:22,476 --> 00:10:24,327 ته‌نانه‌ت پاسی قوتابخانه‌شم لێده‌خوڕی. 192 00:10:24,327 --> 00:10:25,559 (پێكه‌نین) 193 00:10:25,583 --> 00:10:27,251 من ئه‌و منداڵه‌ بووم 194 00:10:27,251 --> 00:10:30,435 مامۆستاكان وابیریان ده‌كرده‌وه‌ كه‌ توانای له‌ ڕاده‌به‌ده‌رم هه‌یه‌ 195 00:10:30,435 --> 00:10:31,757 كه‌سه‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ بووم. 196 00:10:31,757 --> 00:10:34,042 ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌موو شتێکی تێدا بەدی دەکرا. 197 00:10:34,958 --> 00:10:37,976 به‌ڵام هاوڕێیان، من ون ببووم. 198 00:10:38,000 --> 00:10:39,393 من ون ببووم، 199 00:10:39,417 --> 00:10:42,393 ده‌مویست كه‌سێك پرسیارم لێ بكات، 200 00:10:42,417 --> 00:10:44,518 لیسا، بۆچی هه‌میشه‌ لێره‌یت" 201 00:10:44,542 --> 00:10:48,476 بۆچی خۆت تێكه‌ڵی "هه‌موو ئه‌م شتانه‌ ده‌كه‌یت؟ 202 00:10:48,500 --> 00:10:50,684 هه‌رگیز پرسیاریان كردووه‌، 203 00:10:50,708 --> 00:10:52,976 من له‌ كه‌سێك ڕامده‌كرد، 204 00:10:53,000 --> 00:10:55,893 من له‌ شتێك ڕامده‌كرد؟ 205 00:10:55,917 --> 00:10:59,726 بۆچی نه‌مده‌ویست له‌ كۆمه‌ڵگەكه‌م بم 206 00:10:59,750 --> 00:11:01,184 یاخود له‌ ماڵه‌وه‌مان؟ 207 00:11:01,208 --> 00:11:04,000 بۆچی ده‌مویست هه‌میشه‌ له‌ قوتابخانه‌ بم؟ 208 00:11:05,375 --> 00:11:07,458 هیچ كه‌سێك پرسیاری نه‌كرد. 209 00:11:08,958 --> 00:11:10,488 ئێستا به‌هه‌ڵه‌ لێم تێمه‌گه‌ن، 210 00:11:10,488 --> 00:11:13,060 گشت سەرکەوتوەکانی قوتابخانه‌كانتان 211 00:11:13,060 --> 00:11:16,226 قوربانیی ده‌ستدرێژیی یاخود كۆستی ده‌روونیی نین. 212 00:11:16,250 --> 00:11:21,226 به‌ڵام ته‌نیا ده‌مه‌وێت كات ته‌رخان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زانخوازبن 213 00:11:21,250 --> 00:11:23,458 پرسیاریان لێ بكه‌ن بۆچی. 214 00:11:24,458 --> 00:11:28,184 له‌وانه‌یه‌ بۆتان ده‌ربكه‌وێت كه‌ هۆكارێك له‌ پشتی ئه‌مه‌وه‌ هه‌یه‌. 215 00:11:28,208 --> 00:11:33,476 ده‌كرێت ببیته‌ هۆكاری بەرەوپێشچوونیان 216 00:11:33,500 --> 00:11:36,083 چیڕۆكه‌كه‌یان. 217 00:11:37,208 --> 00:11:39,684 ئاگاداربه‌ وای دانه‌نێیت 218 00:11:39,708 --> 00:11:42,601 تۆهه‌ر پێشتر كۆتایی چیرۆكه‌كه‌یان ده‌زانیت 219 00:11:42,625 --> 00:11:46,259 كاتێكی دیاریكراو ده‌مه‌نێ كه‌ فاریزه‌ و خاڵێك دابنێیت 220 00:11:46,259 --> 00:11:48,015 ڕیگە بدە ئه‌و چیڕۆكه‌ به‌رده‌وام بێت 221 00:11:48,015 --> 00:11:52,476 یارمه‌تییان بده‌ بزانن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر شتێكی هه‌ست برینداركه‌ریش ڕویدا 222 00:11:52,500 --> 00:11:55,125 كه‌ هێشتا ژیانیان شایه‌نی باسكردنه‌. 223 00:11:56,208 --> 00:11:59,250 چیڕۆكه‌كه‌یان شایه‌نی باسكردنه‌. 224 00:12:01,625 --> 00:12:03,934 بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ بكه‌ین 225 00:12:03,958 --> 00:12:09,000 وا هه‌ست ده‌كه‌م وەک مامۆستا پێویسته‌ چیڕۆكه‌ كه‌سیییه‌كانمان له‌ خۆبگرین. 226 00:12:09,750 --> 00:12:12,059 له‌وانه‌یه‌ زۆربه‌تان كه‌ له‌وێ دانیشتوون 227 00:12:12,083 --> 00:12:14,333 و بیرده‌كه‌نه‌وه‌، "به‌ڵێ. 228 00:12:15,542 --> 00:12:17,476 ئەوە بەسەر مندا هاتووە. 229 00:12:17,500 --> 00:12:20,143 "به‌ڵام ئاماده‌نیم باسی بكه‌م. 230 00:12:20,167 --> 00:12:21,583 ئه‌مه‌ ئاسایییه‌. 231 00:12:22,667 --> 00:12:24,518 ئه‌و كاته‌ دێت 232 00:12:24,542 --> 00:12:27,559 كاتێك له‌ ناخته‌وه‌ هه‌ستی پێده‌كه‌یت 233 00:12:27,583 --> 00:12:31,101 كه‌وا ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه‌ ئازاره‌كانی ڕابردوت بگۆڕیت 234 00:12:31,125 --> 00:12:33,893 بۆ ئامانجی داهاتوت. 235 00:12:33,917 --> 00:12:36,375 ئه‌و منداڵانه‌ داهاتووی ئێمه‌ن. 236 00:12:38,000 --> 00:12:41,393 ته‌نیا هانتان ده‌ده‌م ڕۆژ دوای ڕۆژ ئه‌نجامی بده‌ن. 237 00:12:41,417 --> 00:12:43,559 قسه‌ بۆ كه‌سێك بكه‌. 238 00:12:43,583 --> 00:12:46,292 ئاماده‌ و كراوه‌ به‌. 239 00:12:48,042 --> 00:12:51,601 چیڕۆكی ژیانم گه‌ڕایه‌وه‌ خاڵی سه‌ره‌تا 240 00:12:51,625 --> 00:12:54,643 له‌ به‌هاری 2018 241 00:12:54,667 --> 00:12:56,149 كه‌وا بانگهێشت كرام قسه‌ بكه‌م 242 00:12:56,149 --> 00:12:58,334 بۆ كۆمه‌ڵێك له‌ مامۆستا و ئامۆژگاریكه‌ری نوێ 243 00:12:59,134 --> 00:13:02,904 باسی چیرۆكی خۆمم كرد هه‌روه‌كو ئێستا له‌گه‌ڵ ئێوه‌ 244 00:13:03,380 --> 00:13:05,708 ڕاسته‌وخۆ دوای ئه‌مه‌ خاتوونێك لێم نزیك بووه‌وه‌. 245 00:13:06,408 --> 00:13:09,813 فرمێسك له‌ چاوه‌كانی ده‌هاتنه‌ خواره‌وه‌ به‌ هێمنی گوتی، "سوپاس. 246 00:13:10,007 --> 00:13:13,378 سوپاس بۆ باسەکە. 247 00:13:13,878 --> 00:13:16,403 ناتوانم چاوه‌ڕێ بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێك 248 00:13:16,771 --> 00:13:20,163 "به‌ باوكم بڵێم كه‌ ئه‌مڕۆ گوێم لێبوو، 249 00:13:20,881 --> 00:13:23,023 ڕوانینێكی شڵه‌ژاویی له‌ ده‌موچاوی مندا بینی، 250 00:13:23,395 --> 00:13:26,301 چونكه‌ به‌رده‌وام بوو و گوتی 251 00:13:27,369 --> 00:13:29,435 ".به‌ڕێز ڕاندؤڵف باوكی منه‌" 252 00:13:29,592 --> 00:13:31,166 جه‌ماوه‌ر: ئۆۆۆ 253 00:13:31,913 --> 00:13:33,813 :لیسا گودوین: "زۆرجار پرسیار ده‌كات 254 00:13:33,967 --> 00:13:37,859 ئایا جیاوازییه‌كی دروستكردووه‌؟ 255 00:13:39,453 --> 00:13:41,583 پێویسته‌ ئه‌مڕۆ بچمه‌ ماڵه‌وه‌و پێی بڵێم، 256 00:13:41,673 --> 00:13:43,816 ".به‌دڵنیایییه‌وه‌ جیاوازیت دروستكردووه‌" 257 00:13:44,526 --> 00:13:46,323 چ خه‌ڵاتێكه‌. 258 00:13:46,813 --> 00:13:48,539 چ خه‌ڵاتێكه‌. 259 00:13:49,923 --> 00:13:51,441 و ئه‌وه‌ هانیدام 260 00:13:52,155 --> 00:13:54,218 خۆم بگه‌یه‌نمه‌ كچی خاتوو (مه‌ك فه‌یدن) یش 261 00:13:54,252 --> 00:13:55,960 له‌گه‌ڵی باس بكه‌م کە 262 00:13:56,800 --> 00:13:59,788 خاتوو مه‌ك فه‌یدن چ كاریگه‌رییه‌كی دروست كردووه‌. 263 00:14:00,358 --> 00:14:01,688 ویستم بیزانێت 264 00:14:01,776 --> 00:14:03,605 پێشنیاری تەرخان کردنی بڕێکی زیاتر پارە 265 00:14:03,605 --> 00:14:07,084 بۆ ڕاوێژكاره‌ ئامۆژگاریكه‌ره‌كان، بۆ كاركه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیی قوتابخانه‌كان، 266 00:14:07,084 --> 00:14:09,980 بۆ ده‌رونناسه‌كان، بۆپه‌رستاره‌كان تەرخان بکرێت 267 00:14:10,390 --> 00:14:13,267 چونكه‌ زۆر گرنگن بۆ ته‌ندروستی ده‌رونیی و جه‌سته‌یی 268 00:14:13,647 --> 00:14:14,481 منداڵه‌كانمان. 269 00:14:15,909 --> 00:14:17,760 سوپاسگوزاری(خاتوو مه‌ك فه‌یدن) م. 270 00:14:17,920 --> 00:14:19,446 (چه‌پڵه‌) 271 00:14:21,884 --> 00:14:24,597 جارێكیان گوێم لێبوو كه‌سێك ده‌یگوت، 272 00:14:25,121 --> 00:14:28,502 بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگەی چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ت له‌ تاریكیی بدۆزییه‌وه‌، 273 00:14:28,572 --> 00:14:30,677 پێویسته‌ ڕوناكیی بدۆزیته‌وه‌. 274 00:14:30,677 --> 00:14:32,802 هیوادارم ئه‌مڕۆ كه‌ ئه‌م شوێنه‌ جێده‌هێڵن 275 00:14:33,672 --> 00:14:36,696 و به‌ دوای ده‌رفه‌ت بگه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی ببنه‌ ڕوناكیی، 276 00:14:37,940 --> 00:14:39,508 ته‌نیا بۆ قوتابییه‌كان نا 277 00:14:39,742 --> 00:14:41,892 به‌ڵكو بۆ پێگه‌یشتووه‌كان له‌ پۆله‌كانتان، 278 00:14:42,186 --> 00:14:45,730 له‌ قوتابخانه‌كانتان، له‌ كۆمه‌ڵگەكانتان 279 00:14:46,789 --> 00:14:48,212 خه‌ڵاته‌كه‌تان هه‌یه‌ 280 00:14:49,192 --> 00:14:52,163 تا یارمه‌تیی كه‌سێك بده‌ن بازبدات 281 00:14:52,461 --> 00:14:54,836 بۆ هۆی كۆستی ده‌روونییان 282 00:14:56,056 --> 00:14:58,563 چیڕۆكه‌كه‌یان وا لێ بكه‌ن شایه‌نی گوتن بێت 283 00:14:58,611 --> 00:15:01,042 .سوپاس 284 00:15:01,042 --> 00:15:02,310 (چه‌پڵه‌)