WEBVTT 00:00:01.042 --> 00:00:03.309 هه‌ر كه‌سه‌ و چیڕۆكێكی هه‌یه‌، 00:00:03.333 --> 00:00:06.268 چیرۆکەکانیش لە چەند بەشێک پێکدێن 00:00:06.292 --> 00:00:08.833 كه‌ ئێمه‌ دەکاتە ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ ئێستا هه‌ین. 00:00:10.458 --> 00:00:13.684 به‌شه‌ سه‌ره‌تاییەکانی ئه‌و چیرۆكه‌ 00:00:13.708 --> 00:00:17.601 هه‌ندێكجار ئەو بەشەیە کە باشتر لە بەشەکانی تر پێناسه‌ی ئێمه‌ ده‌كه‌ن. 00:00:17.625 --> 00:00:20.309 سه‌نته‌ری كۆنتڕۆڵكردنی نه‌خۆشیی 00:00:20.333 --> 00:00:24.101 مه‌زەنده‌ی كردووه‌ كه‌ زیاتر له‌ نیوه‌ی منداڵانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان 00:00:24.125 --> 00:00:28.333 به‌ لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ یه‌ك یاخود دوو جۆری كۆستی ده‌رونی منداڵییان ئەزموون کردووە. 00:00:29.375 --> 00:00:32.792 ده‌كرێت ئه‌و به‌ڵایه‌ كاریگه‌ریی ناکۆتایی هه‌بێت. 00:00:34.167 --> 00:00:37.184 كاتێك ده‌رفه‌تی قسه‌كردن و هاندانی 00:00:37.208 --> 00:00:40.518 قوتابی و مامۆستاكانم بۆ دروست بوو، 00:00:40.542 --> 00:00:43.768 خۆمم له‌ پلەیەکی بێهاوتا بینییه‌وه‌ 00:00:43.792 --> 00:00:46.750 كه‌ بتوانم قسه‌ له‌سه‌ر كۆستی ده‌رونیی منداڵیی بكه‌م. 00:00:47.583 --> 00:00:49.976 به‌ڵام ده‌بوایه‌ سه‌ره‌تا بڕیارێك بده‌م. 00:00:50.000 --> 00:00:51.768 ده‌بوو بڕیار بده‌م 00:00:51.792 --> 00:00:55.031 ئایا ته‌نیا به‌شه‌ بریسكه‌دار و دره‌وشاوه‌كه‌ی ژیانم باس بكه‌م، 00:00:55.031 --> 00:00:58.463 ئێوه‌ ده‌زانن، ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاودەکرێتەوە 00:00:58.463 --> 00:01:01.038 کە وامان لێ ده‌كات بێ کێشە ده‌ربكه‌وین، 00:01:01.042 --> 00:01:05.684 یاخود ده‌مویست خۆم بكه‌مه‌ كه‌سێكی بێهێز و 00:01:05.708 --> 00:01:07.292 ببمه‌ كتێبێكی كراوه‌؟ 00:01:08.458 --> 00:01:11.101 هه‌ڵبژارده‌كه‌ ڕوون بوو. 00:01:11.125 --> 00:01:13.934 بۆ ئه‌وه‌ی جیاوازیی له‌ ژیانی منداڵێك دروست بكه‌م، 00:01:13.958 --> 00:01:17.809 پێویست بوو ببمه‌ كه‌سێكی ڕوون. 00:01:17.833 --> 00:01:21.625 بۆیه‌ به‌ڵێنمدا چیڕۆكی خۆم بگێڕمه‌وه‌. 00:01:22.625 --> 00:01:26.934 و ئه‌م چیڕۆكه‌ پڕه‌ له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ خۆشیان ویستووم 00:01:26.958 --> 00:01:29.768 و ئاگادارم بوون و گه‌وره‌یان كردووم. 00:01:29.792 --> 00:01:33.351 و یارمه‌تییان داوم زاڵ ببم و چاك ببمه‌وه‌. 00:01:33.375 --> 00:01:36.875 و ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه‌ یارمه‌تیی ئه‌وانیتر بده‌م هه‌مان شت بكه‌ن. 00:01:39.958 --> 00:01:43.208 كاتێك بۆ یه‌كه‌مجار چووم بۆ قوتابخانه‌ وێنه‌ی کەسێکی ئاسایی بووم. 00:01:44.042 --> 00:01:46.643 له‌ خێزانێكی باش هاتبووم، 00:01:46.667 --> 00:01:49.018 هه‌میشه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی جوان بەرگم دەپۆشی، 00:01:49.042 --> 00:01:51.351 زه‌رده‌خه‌نه‌ له‌سه‌ر ڕووم بوو، 00:01:51.375 --> 00:01:53.417 بۆ قوتابخانه‌ ئاماده‌ بووم. 00:01:54.250 --> 00:01:57.893 به‌ڵام ژیانم هەموو شتێک بوو بێجگە لە ئاسایی. 00:01:57.917 --> 00:02:02.833 له‌و كاته‌دا، یەکێک بووم لە قوربانی دەستدرێژی جەستەیی. 00:02:03.667 --> 00:02:06.042 و ئه‌مه‌ هه‌ر به‌رده‌وام بوو. 00:02:07.083 --> 00:02:09.309 ،خێزانه‌كه‌م نه‌یانده‌زانی، 00:02:09.333 --> 00:02:12.083 به‌ هیچ كه‌سێكم نه‌گوتبوو، 00:02:13.583 --> 00:02:19.851 كاتێك چووم بۆ قوتابخانه‌، هه‌ستم دەكرد ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ شوێنی پاراستنی من. 00:02:19.875 --> 00:02:22.268 بۆیه‌ دڵخۆش بووم. 00:02:22.292 --> 00:02:27.083 ترسم بێننه‌ به‌رچاوتان كاتێك چاوم به‌ مامۆستاكه‌م كه‌وت، 00:02:28.542 --> 00:02:30.851 به‌ڕێز. ڕاندۆڵف. 00:02:30.875 --> 00:02:34.643 به‌ڕێز. ڕاندۆڵف ئه‌تككه‌رەکەی من نه‌بوو. 00:02:34.667 --> 00:02:38.226 به‌ڵكو نموونه‌ی هەموو 00:02:38.250 --> 00:02:42.333 ئه‌و شتانە بوو كه‌وا به‌درێژایی ژیانم ترساندوویانم. 00:02:43.333 --> 00:02:47.434 هه‌رزوو ده‌ستم به‌و ته‌كنیكانه‌ی پاراستنی خود كردبوو 00:02:47.458 --> 00:02:53.351 كه‌ خۆم بێ هه‌ست نیشان ده‌ده‌م كاتێك له‌گه‌ڵ پیاوێك به‌ ته‌نها ده‌بم. 00:02:53.375 --> 00:02:57.143 و لێره‌ به‌هه‌مان شێوه‌، وه‌كو قوتابییه‌ك، 00:02:57.167 --> 00:03:00.393 هه‌موو ڕۆژێك له‌ پۆل له‌گه‌ڵ پیاوێك ده‌بووم. 00:03:00.417 --> 00:03:02.875 یۆ ماوەی ساڵێکی خوێندن. 00:03:04.208 --> 00:03:07.000 ده‌ترسام، متمانه‌م پێی نه‌ده‌كرد. 00:03:08.125 --> 00:03:09.393 به‌ڵام ده‌زانن چی، 00:03:09.417 --> 00:03:12.375 به‌ڕێز ڕاندۆڵف بووە گەورەترین پاڵپشتم. 00:03:13.375 --> 00:03:15.143 به‌ڵام له‌ سه‌ره‌تادا، 00:03:15.167 --> 00:03:18.893 دڵنیا بووم له‌وه‌ی ئه‌و ده‌یزانی حه‌زی پێ ناكه‌م. 00:03:18.917 --> 00:03:21.268 گوێڕایه‌ڵ نه‌بووم: 00:03:21.292 --> 00:03:24.875 منداڵێکی بێ باک بووم. 00:03:25.750 --> 00:03:30.143 بۆ خێزانه‌كه‌شم ئه‌رك بووم. 00:03:30.167 --> 00:03:31.643 نه‌مده‌ویست بچمه‌ قوتابخانه‌، 00:03:31.667 --> 00:03:35.143 هه‌موو به‌یانیه‌ك له‌كاتی چوونه‌ ناو پاسه‌كه‌ شه‌ڕم له‌گه‌ڵیان دەکرد. 00:03:35.167 --> 00:03:36.893 نه‌مده‌توانی له‌ شه‌ودا بخه‌وم، 00:03:36.917 --> 00:03:40.059 چونكه‌ دڵه‌ڕاوكێم لە بەرزترین ئاستدا بوو. 00:03:40.083 --> 00:03:43.726 بۆیه‌ به‌ ماندویی ده‌چوومه‌ پۆل. 00:03:43.750 --> 00:03:48.226 منداڵه‌ ماندوه‌كان منداڵی سه‌یرن، 00:03:48.250 --> 00:03:49.976 فێركردنیان ئاسان نییه‌، 00:03:50.000 --> 00:03:51.250 ئه‌وه‌ ده‌زانن. 00:03:52.167 --> 00:03:56.851 ده‌كرا به‌ڕێز ڕاندۆڵف به‌ نائومێدی لێم نزیك ببایه‌وه‌، 00:03:56.875 --> 00:03:59.958 وه‌كو زۆربه‌ی مامۆستاكان له‌گه‌ڵ قوتابی وه‌كو من ده‌یكه‌ن. 00:04:01.667 --> 00:04:03.476 به‌ڵام ئه‌و وانه‌بوو. 00:04:03.500 --> 00:04:07.184 بە هاوسۆزی و نەرمییەوە 00:04:07.208 --> 00:04:09.042 لێم دەهاتە پێش. 00:04:09.917 --> 00:04:12.768 زۆرسوپسگوزار بووم بۆ ئه‌مه‌. 00:04:12.792 --> 00:04:17.684 ئه‌و منداڵه‌ شه‌ش ساڵانه‌ ماندووەکەی دەدی. 00:04:17.708 --> 00:04:20.559 له‌بڕی ئه‌وه‌ی وام لێ بكات بچمه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ پشوویه‌ك، 00:04:20.583 --> 00:04:22.851 ڕێگەی پێ ده‌دام بمێنمه‌وه‌ و سه‌رخه‌و بشكێنم، 00:04:22.875 --> 00:04:25.667 چونكه‌ ده‌یزانی پێویستیم به‌ پشووه‌. 00:04:27.208 --> 00:04:30.851 له‌بری دانیشتن له‌سه‌ر مێزی مامۆستاكان بۆ نانخواردنی نیوه‌ڕۆ، 00:04:30.875 --> 00:04:34.309 ده‌هات له‌سه‌ر مێزی قوتابییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وان داده‌نیشت. 00:04:34.333 --> 00:04:38.958 گفتوگۆی لەگەڵ من و هاوپۆلەکانم دەکرد. 00:04:39.958 --> 00:04:42.351 كه‌ ئێستا بیرم ده‌كه‌وێته‌وه‌و ده‌زانم 00:04:42.375 --> 00:04:43.768 له‌مه‌دا مه‌به‌ستی هه‌بوو، 00:04:43.792 --> 00:04:47.101 گوێی شل دەکرد، پرسیاری ده‌كرد، 00:04:47.125 --> 00:04:50.000 دەیویست بزانێت چی ڕوده‌دات. 00:04:51.000 --> 00:04:53.893 په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ من دروست كرد. 00:04:53.917 --> 00:04:56.559 متمانه‌ی منی به‌ده‌ستهێنا، 00:04:56.559 --> 00:04:57.995 و له‌سه‌رخۆ به‌ڵام به‌دڵنیایی، 00:04:57.995 --> 00:05:00.434 ئه‌و دیوارانه‌ی كه‌وا له‌ ده‌وری خۆم دروستم كردبوو 00:05:00.458 --> 00:05:02.393 تێکی شکاند، 00:05:02.417 --> 00:05:06.000 ده‌رئه‌نجام بۆم ده‌ركه‌وت یه‌كێكه‌ له‌ هاوڕێ باشه‌كان. 00:05:08.917 --> 00:05:13.792 ده‌زانم كه‌ هه‌ستی ده‌كرد ئه‌و ته‌نیا به‌س نییه‌. 00:05:15.000 --> 00:05:19.518 چونكه‌ چووه‌ لای دایكم بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكات. 00:05:19.542 --> 00:05:21.511 ڕوخسه‌تی دایكمی وه‌رگرت 00:05:21.511 --> 00:05:25.322 بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه‌م پێبدات ده‌ست به‌ بینینی ڕاوێژكارێكی ڕابه‌ری قوتابخانه‌ بكه‌م، 00:05:25.322 --> 00:05:26.833 خاتوو. مەک فادیه‌ن. 00:05:28.000 --> 00:05:30.809 هه‌فته‌ی جارێك یاخود دووجار خاتوو (مه‌ك فادیه‌ن) م ده‌بینی 00:05:30.833 --> 00:05:32.934 بۆ دوو ساڵی داهاتوو، 00:05:32.958 --> 00:05:34.542 پڕۆسەکە بەم شێوەیە بوو. 00:05:35.875 --> 00:05:37.143 له‌و ماوه‌یه‌دا، 00:05:37.167 --> 00:05:39.518 هه‌رگیز باسی ده‌ستدرێژیكردنه‌كه‌م بۆی نه‌كرد، 00:05:39.542 --> 00:05:42.184 چونكه‌ ئه‌مه‌ نهێنی بوو 00:05:42.208 --> 00:05:44.174 نەدەبوو باسی بکەم. 00:05:44.174 --> 00:05:47.460 به‌ڵام ئه‌و هه‌موو خاڵه‌كانی به‌یه‌كه‌وه‌ به‌سته‌وه‌، ده‌زانم وای كرد، 00:05:47.460 --> 00:05:50.393 چونكه‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ من كردی 00:05:50.417 --> 00:05:53.875 بۆ ئه‌وه‌ بوو هێزم پێببەخشێت و یارمه‌تیم بدات و ده‌نگم بدۆزمه‌وە. 00:05:54.958 --> 00:05:57.684 فێری كردم چۆن وێنه‌ زهنییەکانم به‌كاربێنم 00:05:57.708 --> 00:06:00.559 تا ترسه‌كانم دوور بخەمەوە. 00:06:00.583 --> 00:06:02.591 فێری ته‌كنیكی هه‌ناسه‌دانی كردم 00:06:02.591 --> 00:06:05.497 بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیم بدات به‌سه‌ر ئه‌و هێرشی دوودڵییه‌ زاڵ ببم 00:06:05.497 --> 00:06:08.059 كه‌ زۆربه‌ی جار هەراسانی دەکردم. 00:06:08.083 --> 00:06:10.125 لەگەڵم ڕۆڵی دەگێڕا. 00:06:11.042 --> 00:06:12.309 دڵنیا بوو 00:06:12.333 --> 00:06:16.417 كه‌ ده‌توانم له‌ هه‌ر کاتیکدا له‌سه‌ر پێیه‌كانی خۆم بوه‌ستم. 00:06:17.250 --> 00:06:18.809 ئه‌و ڕۆژه‌ هات 00:06:18.833 --> 00:06:21.351 كه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستدرێژیكه‌ره‌كه‌م له‌ ژوره‌كه‌ بووم 00:06:21.375 --> 00:06:23.851 له‌گه‌ڵ گه‌نجێكی تر. 00:06:23.875 --> 00:06:25.583 ڕاستیەکەمم ووت. 00:06:27.208 --> 00:06:29.875 ده‌رباره‌ی ده‌ستدرێژییه‌كه‌ قسه‌م كرد. 00:06:30.792 --> 00:06:34.851 ده‌ستدرێژیكه‌ره‌كه‌م یه‌كسه‌ر ده‌ستی به‌ نكوڵیی كرد، 00:06:34.875 --> 00:06:37.893 و ئه‌و کەسانەی كه‌ پێم ڕاگه‌یاند، 00:06:37.917 --> 00:06:40.684 ئاماده‌ نه‌بوون له‌گه‌ڵ بۆمبه‌كه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن 00:06:40.708 --> 00:06:43.559 كه‌وا به‌سه‌ریانمدا به‌ردایه‌وه‌. 00:06:43.583 --> 00:06:47.226 ئاسان تر بوو باوه‌ڕ به‌ دەستدرێژیکەرەکە بكه‌یت 00:06:47.250 --> 00:06:48.875 وه‌ك لە منداڵێك. 00:06:50.208 --> 00:06:54.125 پێم وترا کە هه‌رگیز دووباره‌ باسی نەکە‌مه‌وه‌. 00:06:55.167 --> 00:06:59.125 وام لێكرا هه‌ست بكه‌م دووباره‌ شتێكی هه‌ڵه‌م ئه‌نجامداوه‌. 00:07:01.375 --> 00:07:03.375 ئه‌مه‌ ڕوخێنه‌ر بوو. 00:07:05.250 --> 00:07:06.518 به‌ڵام ده‌زانن چی، 00:07:06.542 --> 00:07:08.393 ئه‌و ڕۆژه‌ شتێكی باش ئاشكرابوو. 00:07:08.417 --> 00:07:11.833 ده‌ستدرێژیكه‌ره‌كه‌م زانی كه‌وا چیتر بێده‌نگ نابم. 00:07:13.125 --> 00:07:15.226 باڵانسی هێز گۆڕا. 00:07:15.250 --> 00:07:18.601 ده‌ستدرێژیكرنه‌كه‌ وه‌ستا. 00:07:18.625 --> 00:07:25.476 (چه‌پڵه‌) 00:07:25.500 --> 00:07:27.684 به‌ڵام شه‌رمه‌زاری 00:07:27.708 --> 00:07:31.101 و ترس له‌وه‌ی دووباره‌ ڕودانەوەی 00:07:31.125 --> 00:07:32.559 هه‌ر مایه‌وه‌. 00:07:32.583 --> 00:07:34.768 و له‌گه‌ڵم ده‌مێنێته‌وه‌ 00:07:34.792 --> 00:07:37.458 بۆ چه‌ندین ساڵی داهاتوو. 00:07:39.583 --> 00:07:42.893 (به‌ڕێز(ڕاندۆڵف) و خاتوو(مه‌ك فایدن، 00:07:42.917 --> 00:07:45.583 یارمه‌تییان دام ده‌نگی خۆم بدۆزمه‌وه‌. 00:07:47.875 --> 00:07:52.125 یارمه‌تییان دام ڕوناكی بدۆزمه‌وه‌. 00:07:53.667 --> 00:07:54.934 به‌ڵام ده‌زانن چی، 00:07:54.958 --> 00:07:58.101 ژماره‌یه‌كی زۆر منداڵ هه‌ن كه‌وا وه‌كو من به‌ به‌خت نین. 00:07:58.125 --> 00:08:01.184 و له‌ پۆله‌كاندا له‌گه‌ڵ ئێوه‌ن. 00:08:01.208 --> 00:08:04.809 هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه‌ زۆر گرنگه‌ بۆ من ئه‌مڕۆ بۆتانی باس بكه‌م. 00:08:04.833 --> 00:08:06.934 ده‌توانن وریا بن 00:08:06.958 --> 00:08:10.851 و ده‌توانن ئه‌و پرسیارانه‌ بكه‌ن كه‌ پێویسته‌ بكرێن 00:08:10.875 --> 00:08:13.809 و گرنگی به‌و قوتابییانه‌ بده‌ن، 00:08:13.833 --> 00:08:18.042 ئێوه‌ش ده‌توانن یارمه‌تییان بده‌ن ڕێگەكانیان بدۆزنه‌وه‌. 00:08:19.583 --> 00:08:21.643 وه‌كو مامۆستایه‌كی باخچه‌ی ساوایان، 00:08:21.667 --> 00:08:23.559 ساڵی نوێ ده‌ست پێده‌كه‌م 00:08:23.583 --> 00:08:28.184 له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانم بۆ دروست كردنی بۆكسی ژیاننامه‌ 00:08:28.208 --> 00:08:30.601 ئه‌مانه‌ دوو له‌ قوتابییه‌كانمن. 00:08:30.625 --> 00:08:32.518 و هانیان ده‌ده‌م 00:08:32.542 --> 00:08:36.268 ئه‌م بۆكسانه‌ به‌و شتانه‌ پڕبكه‌نه‌وه‌ كه‌وا ده‌رباره‌یان بیزانم 00:08:36.292 --> 00:08:37.559 ده‌رباره‌ی ژیانیان. 00:08:37.583 --> 00:08:40.476 ئه‌وه‌ی كه‌ گرنگه‌ بۆ ئێوه‌، ده‌یزانن؟ 00:08:40.500 --> 00:08:42.059 ده‌یڕازێننه‌وه‌، 00:08:42.083 --> 00:08:44.226 مه‌به‌ستم، كاتی بۆ ته‌رخان ده‌كه‌ن، 00:08:44.250 --> 00:08:48.768 پڕی ده‌كه‌ن له‌ وێنه‌ی خێزانه‌كانیان و گیانداره‌ ماڵییه‌كانیان، 00:08:48.792 --> 00:08:52.458 ڕێگەیان بۆ خۆش دەکەم تا خۆیان پێشكه‌شی من و پۆله‌كه‌ی بكه‌ن. 00:08:53.333 --> 00:08:56.417 له‌و ماوەیەدا، من گوێگرێكی چالاکم، 00:08:57.417 --> 00:08:59.893 چونكه‌ ئه‌و شتانه‌ی كه‌ ده‌یڵێن، 00:08:59.917 --> 00:09:03.018 دەربڕینی ڕوخساریان کە پێم دەبەخشن، 00:09:03.042 --> 00:09:06.684 ئه‌و شتانه‌ی كه‌ نایڵێن 00:09:06.708 --> 00:09:09.309 بۆ من دەبنە هێڵی سوور 00:09:09.333 --> 00:09:13.101 یارمەتیم دەدەن بۆ ئەوەی بزانم کە پێداویستییەکانیان چین. 00:09:13.125 --> 00:09:15.893 چ شتێک هاندەریانە 00:09:15.917 --> 00:09:19.375 بۆ دروست بوونی ئەو هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی كه‌ له‌ پۆلدا پێشانم ده‌ده‌ن. 00:09:20.375 --> 00:09:22.768 چۆن بتوانم ببمه‌ مامۆستایه‌كی باشتر 00:09:22.792 --> 00:09:24.917 به‌ گوێگرتن له‌ ده‌نگیان؟ 00:09:25.726 --> 00:09:29.174 هه‌روه‌ها كات ته‌رخان ده‌كه‌م بۆ بەرەو پێشچوونی په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵیان، 00:09:29.174 --> 00:09:31.768 وه‌كو ئه‌وه‌ی به‌ڕێز. ڕاندۆڵف له‌گه‌ڵ من ده‌یكرد. 00:09:31.768 --> 00:09:34.059 له‌كاتی نانخواردنی نیوه‌ڕۆ له‌گه‌ڵیان داده‌نیشم، 00:09:34.059 --> 00:09:36.203 له‌ كاتی پشوودا قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م، 00:09:36.203 --> 00:09:38.976 بۆ سه‌یری یارییه‌كانیان له‌ كۆتایی هه‌فته‌ سەردانیان دەکەم، 00:09:39.000 --> 00:09:41.101 بۆ نمایشی سه‌مایان ده‌چم. 00:09:41.125 --> 00:09:43.559 ده‌بم به‌ به‌شێك له‌ ژیانیان. 00:09:43.583 --> 00:09:46.976 چونكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕاستی قوتابییه‌ك بناسیت، 00:09:47.000 --> 00:09:50.042 له‌سه‌رت پێویسته‌ خۆت تێكه‌ڵی ژیانیان بكه‌یت. 00:09:51.458 --> 00:09:54.226 ده‌زانم هه‌ندێكتان مامۆستای ناوه‌ندی 00:09:54.250 --> 00:09:56.101 و ئاماده‌یین، 00:09:56.125 --> 00:09:58.893 و له‌وانه‌یه‌ وا بیربكه‌نه‌وه‌ ئه‌و منداڵانه‌ 00:09:58.917 --> 00:10:02.143 هه‌ر پێشتر پێگه‌یشتوون، ئێوه‌ ده‌زانن، 00:10:02.167 --> 00:10:05.018 له‌و كاته‌دا ئه‌وان بە بێ ئاگایی کارد دەکەن.، 00:10:05.042 --> 00:10:06.543 به‌ڵام هه‌ڵمه‌خه‌ڵه‌تێن. 00:10:06.543 --> 00:10:10.223 به‌ تایبه‌تی ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌وا بیر ده‌كه‌نه‌وه‌ هه‌موو شتێکیان هه‌یه‌، 00:10:10.223 --> 00:10:14.142 چونكه‌ ئه‌مانه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ن له‌وانه‌یه‌ له‌ هه‌موان زیاتر پێویستیان پێتان بێت. 00:10:14.142 --> 00:10:16.093 ئه‌گه‌ر سه‌یری كتێبی ساڵانه‌ی منتان كردبا 00:10:16.093 --> 00:10:18.243 منتان له‌ هه‌موو لاپه‌ڕه‌یه‌ك ده‌بینییه‌وه‌، 00:10:18.243 --> 00:10:22.476 چونكه‌ له‌ هه‌موو شتێك به‌شداریم ده‌كرد. 00:10:22.476 --> 00:10:24.327 ته‌نانه‌ت پاسی قوتابخانه‌شم لێده‌خوڕی. 00:10:24.327 --> 00:10:25.559 (پێكه‌نین) 00:10:25.583 --> 00:10:27.251 من ئه‌و منداڵه‌ بووم 00:10:27.251 --> 00:10:30.435 مامۆستاكان وابیریان ده‌كرده‌وه‌ كه‌ توانای له‌ ڕاده‌به‌ده‌رم هه‌یه‌، 00:10:30.435 --> 00:10:31.757 كه‌سه‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ بووم، 00:10:31.757 --> 00:10:34.042 ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌موو شتێکی تێدا بەدی دەکرا. 00:10:34.958 --> 00:10:37.976 به‌ڵام هاوڕێیان، من ون ببووم. 00:10:38.000 --> 00:10:39.393 من ون ببووم، 00:10:39.417 --> 00:10:42.393 ده‌مویست كه‌سێك پرسیارم لێ بكات، 00:10:42.417 --> 00:10:44.518 لیسا، بۆچی هه‌میشه‌ لێره‌یت" 00:10:44.542 --> 00:10:48.476 بۆچی خۆت تێكه‌ڵی "هه‌موو ئه‌م شتانه‌ ده‌كه‌یت؟ 00:10:48.500 --> 00:10:50.684 هه‌رگیز پرسیاریان كردووه‌، 00:10:50.708 --> 00:10:52.976 من له‌ كه‌سێك ڕامده‌كرد، 00:10:53.000 --> 00:10:55.893 من له‌ شتێك ڕامده‌كرد؟ 00:10:55.917 --> 00:10:59.726 بۆچی نه‌مده‌ویست له‌ كۆمه‌ڵگەكه‌م بم 00:10:59.750 --> 00:11:01.184 یاخود له‌ ماڵه‌وه‌مان؟ 00:11:01.208 --> 00:11:04.000 بۆچی ده‌مویست هه‌میشه‌ له‌ قوتابخانه‌ بم؟ 00:11:05.375 --> 00:11:07.458 هیچ كه‌سێك پرسیاری نه‌كرد. 00:11:08.958 --> 00:11:10.488 ئێستا به‌هه‌ڵه‌ لێم تێمه‌گه‌ن، 00:11:10.488 --> 00:11:13.060 گشت سەرکەوتوەکانی قوتابخانه‌كانتان 00:11:13.060 --> 00:11:16.226 قوربانیی ده‌ستدرێژیی یاخود كۆستی ده‌روونیی نین. 00:11:16.250 --> 00:11:21.226 به‌ڵام ته‌نیا ده‌مه‌وێت كات ته‌رخان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زانخوازبن. 00:11:21.250 --> 00:11:23.458 پرسیاریان لێ بكه‌ن بۆچی. 00:11:24.458 --> 00:11:28.184 له‌وانه‌یه‌ بۆتان ده‌ربكه‌وێت كه‌ هۆكارێك له‌ پشتی ئه‌مه‌وه‌ هه‌یه‌. 00:11:28.208 --> 00:11:33.476 ده‌كرێت ببیته‌ هۆكاری بەرەو پێش چوونیان 00:11:33.500 --> 00:11:36.083 چیرۆكه‌كه‌یان. 00:11:37.208 --> 00:11:39.684 ئاگاداربه‌ وای دانه‌نێیت 00:11:39.708 --> 00:11:42.601 کە پێشتر كۆتایی چیرۆكه‌كه‌یان ده‌زانیت. 00:11:42.625 --> 00:11:46.259 خاڵی کۆتایی دامەنی لە شوێنێک کە دەبێ فاریزە دابنێیت. 00:11:46.259 --> 00:11:48.015 ڕیگە بدە ئه‌و چیڕۆكه‌ به‌رده‌وام بێت 00:11:48.015 --> 00:11:52.476 یارمه‌تییان بده‌ بزانن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر شتێكی هه‌ست برینداركه‌ریش ڕویدا 00:11:52.500 --> 00:11:55.125 ‌ هێشتا ژیانیان شایه‌نی باسكردنه‌. 00:11:56.208 --> 00:11:59.250 چیڕۆكه‌كه‌یان شایه‌نی باسكردنه‌. 00:12:01.625 --> 00:12:03.934 ئێستا بۆ کردنی ئەمە، 00:12:03.958 --> 00:12:09.000 وا هه‌ست ده‌كه‌م وەک مامۆستا پێویسته‌ چیڕۆكه‌ كه‌سیییه‌كانمان له‌ باوەش بگرین. 00:12:09.750 --> 00:12:12.059 له‌وانه‌یه‌ زۆربه‌تان كه‌ له‌وێ دانیشتوون 00:12:12.083 --> 00:12:14.333 و بیربکەنەوە‌، "به‌ڵێ. 00:12:15.542 --> 00:12:17.476 ئەوە بەسەر مندا هاتووە. 00:12:17.500 --> 00:12:20.143 "به‌ڵام ئاماده‌نیم باسی بكه‌م. 00:12:20.167 --> 00:12:21.583 ئه‌مه‌ ئاسایییه‌. 00:12:22.667 --> 00:12:24.518 ئه‌و كاته‌ دێت 00:12:24.542 --> 00:12:27.559 كاتێك له‌ ناخته‌وه‌ هه‌ستی پێده‌كه‌یت 00:12:27.583 --> 00:12:31.101 كه‌وا ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه‌ ئازاره‌كانی ڕابردوت بگۆڕیت 00:12:31.125 --> 00:12:33.893 بۆ ئامانجی داهاتوت. 00:12:33.917 --> 00:12:36.375 ئه‌و منداڵانه‌ داهاتووی ئێمه‌ن. 00:12:38.000 --> 00:12:41.393 ته‌نیا هانتان ده‌ده‌م ڕۆژ دوای ڕۆژ ئه‌نجامی بده‌ن. 00:12:41.417 --> 00:12:43.559 قسه‌ بۆ كه‌سێك بكه‌. 00:12:43.583 --> 00:12:46.292 ئاماده‌ و كراوه‌ به‌. 00:12:48.042 --> 00:12:51.601 چیڕۆكی ژیانم خولێکی تەواو کرد 00:12:51.625 --> 00:12:54.643 له‌ به‌هاری 2018 00:12:54.667 --> 00:12:56.149 كه‌وا بانگهێشت كرام قسه‌ بكه‌م 00:12:56.149 --> 00:12:58.334 بۆ كۆمه‌ڵێك له‌ مامۆستا و ئامۆژگاریكه‌ری نوێ. 00:12:59.134 --> 00:13:02.904 باسی چیرۆكی خۆمم كرد، هه‌روه‌كو ئێستا دەیکەم له‌گه‌ڵ ئێوه‌، 00:13:03.380 --> 00:13:05.708 ڕاسته‌وخۆ دوای ئه‌مه‌ خاتوونێك لێم نزیك بووه‌وه‌. 00:13:06.408 --> 00:13:09.813 فرمێسك له‌ چاوه‌كانی ده‌هاتنه‌ خواره‌وه‌ به‌ هێمنی گوتی، "سوپاس. 00:13:10.007 --> 00:13:13.378 سوپاس بۆ باسەکە. 00:13:13.878 --> 00:13:16.403 ناتوانم چاوه‌ڕێ بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێك 00:13:16.771 --> 00:13:20.163 "به‌ باوكم بڵێم كه‌ ئه‌مڕۆ گوێم لێبوو، 00:13:20.881 --> 00:13:23.023 دەبێت ڕوانینێكی شڵه‌ژاویی له مندا بینیبێت، 00:13:23.395 --> 00:13:26.301 چونكه‌ دوسی ئەوە وتی 00:13:27.369 --> 00:13:29.435 ".به‌ڕێز ڕاندؤڵف باوكی منه‌" 00:13:29.592 --> 00:13:31.166 جه‌ماوه‌ر: ئۆۆۆ 00:13:31.913 --> 00:13:33.813 :لیسا گودوین: "ئەو زۆرجار پرسیار ده‌كات 00:13:33.967 --> 00:13:37.859 ئایا جیاوازییه‌كی دروستكردووه‌؟ 00:13:39.453 --> 00:13:41.583 پێویسته‌ ئه‌مڕۆ بچمه‌ ماڵه‌وه‌و پێی بڵێم، 00:13:41.673 --> 00:13:43.816 ".به‌دڵنیایییه‌وه‌ جیاوازیت دروستكردووه‌" 00:13:44.526 --> 00:13:46.323 چ خه‌ڵاتێكه‌. 00:13:46.813 --> 00:13:48.539 چ خه‌ڵاتێكه‌. 00:13:49.923 --> 00:13:51.441 و ئه‌وه‌ هانیدام 00:13:52.155 --> 00:13:54.218 خۆم بگه‌یه‌نمه‌ كچی خاتوو (مه‌ك فه‌یدن) یش 00:13:54.252 --> 00:13:55.960 له‌گه‌ڵی باس بكه‌م کە 00:13:56.800 --> 00:13:59.788 خاتوو مه‌ك فه‌یدن چ كاریگه‌رییه‌كی دروست كردووه‌. 00:14:00.358 --> 00:14:01.688 و ویستم بزانێت 00:14:01.776 --> 00:14:03.605 پێشنیارم کردووە بڕێکی زیاتر پارە 00:14:03.605 --> 00:14:07.084 بۆ ڕاوێژكاره‌ ئامۆژگاریكه‌ره‌كان، بۆ كاركه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیی قوتابخانه‌كان، 00:14:07.084 --> 00:14:09.980 بۆ ده‌رونناسه‌كان، بۆپه‌رستاره‌كان تەرخان بکرێت 00:14:10.390 --> 00:14:13.267 چونكه‌ زۆر گرنگن بۆ ته‌ندروستی ده‌رونیی و جه‌سته‌یی 00:14:13.647 --> 00:14:14.481 منداڵه‌كانمان. 00:14:15.909 --> 00:14:17.760 سوپاسگوزاری(خاتوو مه‌ك فه‌یدن) م. 00:14:17.920 --> 00:14:19.446 (چه‌پڵه‌) 00:14:21.884 --> 00:14:24.597 جارێكیان گوێم لێبوو كه‌سێك ده‌یگوت، 00:14:25.121 --> 00:14:28.502 بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگەی چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ت له‌ تاریكیی بدۆزییه‌وه‌، 00:14:28.572 --> 00:14:30.677 پێویسته‌ ڕوناكیی بدۆزیته‌وه‌. 00:14:30.677 --> 00:14:32.802 هیوادارم ئه‌مڕۆ كه‌ ئه‌م شوێنه‌ جێده‌هێڵن 00:14:33.672 --> 00:14:36.696 و به‌ دوای ده‌رفه‌ت بگه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی ببنه‌ ڕوناكیی، 00:14:37.940 --> 00:14:39.508 ته‌نھا بۆ قوتابییه‌كان نا 00:14:39.742 --> 00:14:41.892 به‌ڵكو بۆ پێگه‌یشتووه‌كان له‌ پۆله‌كانتان، 00:14:42.186 --> 00:14:45.730 له‌ قوتابخانه‌كانتان، له‌ كۆمه‌ڵگەكانتان. 00:14:46.789 --> 00:14:48.212 دیاریەکتان ھەیە 00:14:49.192 --> 00:14:52.163 تا یارمه‌تیی كه‌سانێک بده‌ن زاڵ ببن 00:14:52.461 --> 00:14:54.836 بەسەر كۆستی ده‌روونییان 00:14:56.056 --> 00:14:58.563 چیرۆکە‌كه‌یان وا لێبكه‌ن شایه‌نی گوتن بێت. 00:14:58.611 --> 00:15:01.042 .سوپاس 00:15:01.042 --> 00:15:02.310 (چه‌پڵه‌)