0:00:00.826,0:00:03.469 کەواتە ئەمەوێت کەمێک[br]بیهێننە بەرچاوتان 0:00:03.493,0:00:05.873 کە سەربازێکن لەناوجەرگەی شەڕدا. 0:00:06.730,0:00:10.261 لەوانەیە سەربازێکی پیادەی ڕۆمانی بیت[br]یان تیرهاوێژی سەدەکانی ناوەڕاست 0:00:10.285,0:00:12.165 یان لەوانەیە جەنگاوەرێکی زولو بیت. 0:00:12.189,0:00:16.443 بێگوێدانە کات و شوێنەکەت،[br]هەندێک شت هەن کە جێگیرن. 0:00:16.467,0:00:18.361 ئەدرینالینیت بەرزبۆتەوە، و 0:00:18.385,0:00:23.194 کردەوەکانیشت لەو پەرچەکردارە[br]قوڵانەوە سەرچاوە ئەگرن، 0:00:23.218,0:00:27.574 پەرچەکردارەکانی سەرچاوەکەیان لە[br]پێویستییەکا ڕەگیداناوە بۆ پاراستنی خۆت و تەنیشتەکەت و 0:00:27.598,0:00:29.287 بەزاندنی دووژمنەکەت. 0:00:30.826,0:00:34.363 بۆیە ئێستا، ئەمەوێ بیهێنیتە بەرچاوت[br]کە ڕۆڵێکی تەواو جیاواز بگێڕیت، 0:00:34.387,0:00:35.988 ڕۆڵی دیدەوانێک. 0:00:36.012,0:00:39.401 کاری دیدەوان هێرشکردن[br]یان بەرگریکردن نییە. 0:00:39.425,0:00:41.820 کاری دیدەوان تێگەشتنە. 0:00:42.233,0:00:44.294 دیدەوانەکە ئەوەیە کە ئەڕوات، 0:00:44.318,0:00:48.381 نەخشەی ناوچەکە ئەکێشێت،[br]بەربەستەکان دیاری ئەکات. و 0:00:48.405,0:00:51.981 لەوانەیە دیدەوانەکە ئاوات بخوازێت[br]با بڵێین پردێک هەبێت 0:00:52.005,0:00:54.339 لە شوێنێکی گونجاو بەسەر ڕووبارێکەوە. 0:00:54.363,0:00:57.410 بەڵام لەسەروو هەموییەوە، دیدەوانەکە[br]ئەیەوێت بزانێت بەڕاستی چی لەوێیە، 0:00:57.434,0:00:59.027 بە وردترین شێوە. 0:01:00.195,0:01:05.241 ڕاستییەکەشی، بۆ سوپای ڕاستی، سەربازیش و[br]دیدەوانیش گرنگە. 0:01:05.265,0:01:10.575 بەڵام ئەتوانیت بیر لەم ڕۆڵانە بکەیتەوە[br]وەک شێوەی بیرکردنەوە -- 0:01:10.599,0:01:14.226 مێتافۆرێک بۆ ئەوەی چۆن هەموومان[br]پرۆسەی زانیاری و بیرۆکەکان ئەکەین 0:01:14.250,0:01:15.717 لە ژیانی ڕۆژانەمانا. 0:01:16.192,0:01:20.022 ئەوەی ئەمڕۆ مشتومڕی لەسەر ئەکەم ئەوەیە[br]کە توانای بڕیاردانی باش، 0:01:20.046,0:01:23.260 پێشبینیکردنی ورد،[br]بڕیاردانی باش، 0:01:23.284,0:01:26.042 بەزۆری دەربارەی ئەوەیە[br]شێوەی بیرکردنەوەت چۆنە. 0:01:26.994,0:01:29.587 بۆ ئەوەی ئەم شێوەی[br]بیرکردنەوانە بخەینە کار، 0:01:29.611,0:01:33.095 ئەتانگێڕمەوە بۆ فەڕەنسای[br]سەدەی نۆزدەیەم، 0:01:33.119,0:01:36.102 کە ئەم پارچە کاغەزەی[br]لە بێ زیان ئەچێت 0:01:36.126,0:01:39.164 یەکێک لە گەورەترین ئابڕووچوونە[br]سیاسییەکانی مێژووی دەستپێکرد. 0:01:39.718,0:01:44.115 ساڵی ١٨٩٤ دۆزرایەوە لەلایەن[br]ئەفسەرەکان لە ستافی گشتی فەڕەنسا. 0:01:44.616,0:01:47.308 لەناو سەبەتەیەکی زبڵەیا پارچە پارچە کرابوو، 0:01:47.332,0:01:49.257 بەڵام کاتێک پارچەکانیان نایەوە بەیەکەوە، 0:01:49.281,0:01:51.313 بۆیان دەرکەوت کەسێک لەناویانا 0:01:51.337,0:01:53.700 نهێنی سەربازی فرۆشتووە بە ئەڵمانیا. 0:01:54.462,0:01:56.819 بۆیە لێکۆڵینەوەیەکی[br]گەورەیان دەستپێکرد، و 0:01:56.843,0:02:00.709 بەخێرایی گوومانەکانیان لەسەر ئەم پیاوە[br]یەکیگرتەوە، 0:02:00.733,0:02:02.065 ئاڵفرێد درەیفوس. 0:02:02.867,0:02:04.185 تۆمارێکی پاکی هەبوو، 0:02:04.209,0:02:07.729 هیچ مێژووێکی خراپەکاری نەبوو،[br]هیچ پاڵنەرێکی شاردراوە پێیان بدۆزرێتەوە. 0:02:08.342,0:02:13.460 بەڵام درەیفوس تەنیا ئەفسەری جولەکە بوو[br]لەو پلەیەدا لە سوپایا، و 0:02:13.484,0:02:17.659 بەداخەوە لەو کاتەیا،[br]سوپای فەڕەنسی تەواو دژە سامی بوون. 0:02:17.683,0:02:20.905 دەستوخەتی درەیفوسیان بەراوردکرد[br]بە دەستوخەتی کاغەزەکە و 0:02:20.929,0:02:22.866 گەشتنە ئەو ئەنجامەی لەیەک ئەچن، 0:02:22.890,0:02:25.932 هەرچەندە پسپۆڕە دەرەکییەکانی[br]دەستوخەت 0:02:25.956,0:02:28.106 کەمتر دڵنیابوون لەو هاوشێوەییە، 0:02:28.130,0:02:29.520 بەڵام واز لەوە بێنن. 0:02:29.544,0:02:31.584 ڕۆشتن و ئەپارتمانەکەی درەیفەس گەڕان، 0:02:31.608,0:02:33.364 بۆ نیشانەکانی سیخوڕی گەڕان. 0:02:33.388,0:02:36.348 بەناو فایلەکانیا گەڕان، و[br]نەیانتوانی هیچ بدۆزنەوە. 0:02:36.372,0:02:39.506 ئەمە نەک بەتەنیا وایلێکردن زیاتر باوەڕکەن[br]کە درەیفوس نەک تاوانبارە، 0:02:39.530,0:02:42.823 بەڵکو نهێنیبازیشە، چونکە ئاشکرایە[br]توانیوێتی هەموو بەڵگەکان بشارێتەوە 0:02:42.847,0:02:44.696 پێش ئەوەی ئەمان بتوانن بیگەنێ. 0:02:45.212,0:02:47.904 دواتر، ڕۆشتن و بەناو مێژووی[br]کەسی خۆیا گەڕان 0:02:47.928,0:02:50.229 بۆ هەر وردەکارییەکی یەکلاکەرەوە. 0:02:50.253,0:02:51.855 قسەیان لەگەڵ مامۆستاکانی کرد، 0:02:51.879,0:02:54.664 بۆیان دەرکەوت کە زمانە[br]بیانییەکانی خوێندووە لە قوتابخانە، 0:02:54.688,0:02:58.741 کە بە ڕوونی خواستی نیشانیاوە بۆ[br]پلانگێڕی لەگەڵ حکومەتە بێگانەکان 0:02:58.765,0:02:59.948 لە ماوەی دواتری ژیانیدا. 0:02:59.972,0:03:05.983 مامۆستاکانیشی وتیان کە درەیفەس ناسراویشە[br]بەوەی یادەوەرییەکی بەهێزی هەیە، 0:03:06.007,0:03:08.119 کە زۆر جێی گومانە، وانییە؟ 0:03:08.143,0:03:11.483 ئەزانن، چونکە سیخوڕ پێویستە[br]زۆر شتی بیربێت. 0:03:12.439,0:03:16.099 بۆیە دۆسییەکە چووە دادگاییەوە، و[br]درەیفەس بە تاوانبار دانرا. 0:03:16.816,0:03:20.136 دواتر، بردیانە دەرەوە[br]بۆ مەیدانی گشتی و 0:03:20.160,0:03:23.884 باجەکەیان لە جلە ڕەسمییەکانی کردەوە و 0:03:23.908,0:03:25.813 شمشێرەکەیان کرد بە دوو کەرتەوە. 0:03:25.837,0:03:27.852 بەمە ئەوترا لێسەندنەوەی پلە لە درەیفەس. 0:03:28.860,0:03:31.377 ئینجا سزادرا بە زیندانی هەمیشەیی 0:03:31.401,0:03:34.141 لەسەر دوورگەی شەیتان، 0:03:34.165,0:03:36.989 کە ئەم بەردە بێ ژیانەیە[br]لەنزیک کەنارئاوی ئەمریکای باشوور. 0:03:37.556,0:03:41.306 بۆیە چووە ئەوێ و[br]لەوێ ڕۆژەکانی بەتەنیا بردە سەر، 0:03:41.330,0:03:43.834 بەردەوام نامەی ئەنووسی[br]بۆ حکومەتی فەڕەنسی 0:03:43.858,0:03:47.166 لێیان ئەپاڕایەوە دۆسییەکە بکەنەوە[br]بۆ ئەوەی بە بێتاوانی ئەم بزانن. 0:03:47.634,0:03:50.547 بەڵام بۆ زۆربەی بەشەکە،[br]فەڕەنسا مەسەلەکەی بە داخراو زانی. 0:03:51.301,0:03:55.594 شتێک کە جێی سەرنجە بۆم[br]دەربارەی بابەتەکەی درەیفەس 0:03:55.618,0:03:59.396 ئەم پرسیارەیە بۆچی ئەفسەرەکان[br]ئەوەنە دڵنیابوون لەوەی 0:03:59.420,0:04:01.141 درەیفەس تاوانبار بووە. 0:04:01.556,0:04:04.403 مەبەستم ئەوەیە، لەوانەیە بتوانیت[br]واشی دابنێیت وایان ڕێکخستووە، 0:04:04.427,0:04:06.395 بە مەبەست تۆمەتیان خستبێتە پاڵی. 0:04:06.419,0:04:08.686 بەڵام مێژووناسەکان پێیان وانییە[br]کە ئەوە ڕووی یابێت. 0:04:08.710,0:04:09.869 ئەوەنەی بیزانین ئەوەیە، 0:04:09.893,0:04:14.130 ئەفسەرەکان بەڕاستی باوەڕیان وابووە[br]کە دۆسییەکە بەهێز بووە دژی درەیفەس. 0:04:14.154,0:04:16.630 کە واتان لێئەکات بیر بکەنەوە: 0:04:16.654,0:04:18.928 چی ئەڵێت دەربارەی مێشکی مرۆڤ 0:04:18.952,0:04:21.265 کە بەڵگەیەکی ئاوا لاواز بەلامانەوە 0:04:21.289,0:04:23.376 وەک پێویست قایلکەر بێت[br]بۆ تۆمەتبارکردنی پیاوێک؟ 0:04:24.210,0:04:28.496 ئەمە دۆسییەکەیە بۆ ئەوەی زانایان[br]پێی ئەڵێن "بەڵگەبۆهێنانەوە لەژێر پاڵنەرا." 0:04:28.520,0:04:31.574 ئەم دیاردەیەیە کە پاڵنەرە[br]بێهۆشییەکانمان، 0:04:31.598,0:04:33.950 خواستەکانمان و ترسەکانمان، 0:04:33.974,0:04:36.320 شێوەی وەرگێڕانمان بۆ زانیاری دیاری ئەکەن. 0:04:36.344,0:04:39.754 هەندێک زانیاری، هەندێک بیرۆکە،[br]لە هاوپەیمانمان ئەچن. 0:04:39.778,0:04:42.420 ئەمانەوێ کە بیبەنەوە.[br]ئەمانەوێ بەرگریان لێبکەین. 0:04:42.444,0:04:44.975 زانیاری یان بیرۆکەکانی تریش[br]دووژمنمانن، و 0:04:44.999,0:04:46.567 ئەمانەوێ بیانخەینە خوارەوە. 0:04:47.408,0:04:51.115 لەبەر ئەمەیە بە بەڵگەبۆهێنانەوەی لەژێر پاڵنەردا[br]ئەڵێم شێوەی بیرکردنەوەی سەرباز 0:04:51.988,0:04:54.993 لەوانەیە زۆربەتان هەرگیز دادگایی 0:04:55.017,0:04:57.298 ئەفسەرێکی جولەکەی فەڕەنسیتان نەکردبێت[br]لەسەر ناپاکی گەورە، 0:04:57.322,0:04:58.795 وای دائەنێم، 0:04:58.819,0:05:03.678 بەڵام لەوانەیە شوێن وەرزش یان سیاسەت بکەون،[br]لەوانەیە تێبینیتان کردبێت 0:05:03.702,0:05:07.824 کاتێک ناوبژیوانەکە ئەڵێت[br]تیپەکەت فاوڵی کردووە، 0:05:07.848,0:05:09.010 بۆ نموونە، 0:05:09.034,0:05:12.127 پاڵنەرێکی زۆرت هەیە بۆ ئەوەی[br]هۆکارێک بدۆزیتەوە کە بۆچی هەڵەیە. 0:05:12.482,0:05:15.594 بەڵام ئەگەر بڵێت تیمەکەی تر فاوڵی گرتووە[br]تەواو زۆر باشە بەلاتەوە! 0:05:15.618,0:05:18.180 تەواو بڕیارێکی باشی یاوە،[br]با لە نزیکەوە لێی نەکۆڵینەوە. 0:05:18.792,0:05:20.909 یان، لەوانەیە توێژینەوەیەک[br]یان نوسراوێکت خوێندبێتەوە 0:05:20.933,0:05:23.639 کە لە هەندێک پەیڕەوی جێی مشتومڕی کۆڵیوەتەوە، 0:05:23.663,0:05:24.879 وەک سزای لەسێدارەدان. 0:05:25.735,0:05:27.852 وەک توێژەرەکانیش نیشانیان یاوە، 0:05:27.876,0:05:29.581 ئەگەر پشتیوانی سزای لەسێدارەدان بکەیت و 0:05:29.605,0:05:32.121 توێژینەوەکە نیشانی یاوە[br]کە کاریگەر نییە، 0:05:32.145,0:05:35.391 کەواتە پاڵنەرێکی زۆرت هەیە[br]هەموو هۆکارەکان بدۆزیتەوە 0:05:35.415,0:05:37.588 کە بۆچی توێژینەوە بە خراپی[br]نەخشەی بۆ دانراوە. 0:05:37.612,0:05:39.818 بەڵام ئەگەر نیشانی بات [br]کە سزای لەسێدارەدان بەسوودە، 0:05:39.842,0:05:41.001 توێژینەوەیەکی باشە. 0:05:41.025,0:05:44.273 بە پێچەوانەشەوە: ئەگەر پشتگیری سزای[br]لەسێدارەدان نەکەیت، هەمان شتە. 0:05:44.297,0:05:47.126 بڕیاردانمان بە بەهێزی لەژێر کاریگەرایە،[br]بێ ئەوەی هۆشمان لایبێت، 0:05:47.150,0:05:49.428 کە ئەمانەوێ کام لا براوە بێت. 0:05:50.071,0:05:51.960 ئەمەش لە هەموو لایەکە. 0:05:51.984,0:05:55.022 شێوەی بیرکردنەوەمان دائەڕێژێت[br]بۆ تەندروستیمان، پەیوەندییەکانمان، 0:05:55.046,0:05:56.942 چۆن بڕیار ئەیەین دەنگ بەین، 0:05:56.966,0:05:59.334 چی بە ڕەوا یان ڕەوشتی دائەنێین. 0:06:00.036,0:06:02.799 ئەوەی زۆر ترسێنەرە بەلامەوە[br]لە بەڵگەبۆهێنانەوە لەژێر کاریگەرا 0:06:02.823,0:06:03.974 یان شێوەی بیرکردنەوەی سەربازی، 0:06:03.998,0:06:05.245 ئەوەیە چەندێک بێهۆشانەیە. 0:06:05.269,0:06:08.549 ئەتوانین وا بیربکەینەوە بابەتین و[br]ڕەوایانە بیر ئەکەینەوە و 0:06:08.573,0:06:12.040 دەرئەنجامیش ژیانی کەسێکی بێتاوان تێکبەین. 0:06:13.008,0:06:15.891 بەڵام، خۆشبەختانە بۆ درەیفەس،[br]هێشتا چیرۆکەکەی تەواو نەبووە. 0:06:15.915,0:06:17.283 ئەمە کۆلۆنێڵ پیکارتە. 0:06:17.307,0:06:19.851 ئەفسەرێکی تری پلەبەرزە[br]لەناو سوپای فەڕەنسی، و 0:06:19.875,0:06:22.504 وەک زۆر کەسی تر،[br]وایدانابوو درەیفەس تاوانبار بێت. 0:06:22.893,0:06:27.318 هەروەها وەک زۆر کەسی سوپا،[br]ئەویش هەتا ڕادەیەک دژە سامی بوو. 0:06:27.342,0:06:30.707 بەڵام لە خاڵێکی دیاریکراودا،[br]پیکارد دەستیکرد بە گومانکردن: 0:06:31.302,0:06:34.077 "چی ئەبێ ئەگەر هەموومان [br]هەڵەبین لەبارەی درەیفەسەوە؟" 0:06:34.448,0:06:36.626 ئەوەی ڕوویدا ئەوەبوو،[br]بەڵگەی دۆزییەوە 0:06:36.650,0:06:39.127 کە سیخوڕیکردنەکە بۆ ئەڵمانیا بەردەوام بوو، 0:06:39.151,0:06:41.126 هەرچەنە درەیفەس لە زیندانا بوو. 0:06:41.516,0:06:44.812 هەروەها ئەوەشی دۆزییەوە[br]کە ئەفسەرێکی تری سوپا 0:06:44.836,0:06:47.409 دەستوخەتێکی هەبووە بە تەواوەتی[br]لەوەی نوسراوەکە چووە، 0:06:47.433,0:06:49.794 زۆر نزیکتر لە دەستوخەتی درەیفەس. 0:06:50.382,0:06:53.223 بۆیە ئەم دۆزینەوانەی برد[br]بۆ ئەوانەی سەروو خۆی، 0:06:54.017,0:06:57.694 بەڵام بەداخەوە بۆی،[br]یان ئەوەتا گرنگیان پێنەیا 0:06:57.718,0:07:01.306 یان بەڵگەیان هێنایەوە بۆ[br]ڕوونکردنەوەی دۆزینەوەکانی، 0:07:01.330,0:07:06.703 وەک "هەموو ئەوەی دەرتخستووە بیکارت،[br]ئەوەیە کە سیخوڕێکی تر هەیە 0:07:06.727,0:07:09.100 کە فێربووە هەمان دەستوخەتی[br]درەیفەس بەکاربێنێت، و 0:07:09.124,0:07:12.664 دوای ڕۆشتنی درەیفەس مەشخەڵی[br]سیخوڕیکردنەکەی هەڵگرتووە. 0:07:13.148,0:07:14.798 بەڵام درەیفەس هێشتا تاوانبارە." 0:07:15.854,0:07:18.879 دەرئەنجام، پیکارت توانی[br]بێتاوانی درەیفەس بسەلمێنێت. 0:07:18.903,0:07:20.431 بەڵام ١٠ ساڵی پێچوو، و 0:07:20.455,0:07:22.986 بەشێکی ئەو کاتەش، خۆی لە زیندانا بوو 0:07:23.010,0:07:25.308 لەسەر تاوانی دڵسۆزنەبوون بۆ سوپا. 0:07:26.491,0:07:32.491 زۆر کەس هەست ناکەن پیکارت[br]بتوانرێ بکرێت بە پاڵەوانی ئەم چیرۆکە 0:07:32.515,0:07:36.744 چونکە دژە سامییەک بووە و[br]ئەوەش خراپە، کە هاوڕام لەگەڵی. 0:07:37.323,0:07:41.974 بەڵام بۆخۆم، ڕاستی ئەوەی[br]کە پیکارت دژە سامی بووە 0:07:41.998,0:07:44.583 وا ئەکات کارەکانی زیاتر[br]جێگەی ڕێز بن، 0:07:44.607,0:07:47.723 چونکە ئەویش پێشینەیەکی هەبووە[br]هەمان هۆکاری بەهەڵەدابەر 0:07:47.747,0:07:49.532 وەک ئەفسەرەکانی تر، 0:07:49.556,0:07:54.191 بەڵام پاڵنەرەکەی بۆ دۆزینەوەی ڕاستی و[br]ئاشکراکردنی هەمووی ئەخاتە لاوە. 0:07:55.108,0:07:56.297 بۆیە بۆ من، 0:07:56.321,0:08:00.127 پیکارت منداڵی پۆستەرە[br]بۆ ئەوەی پێی ئەڵێم "شێوەی بیرکردنەوەی دیدەوان." 0:08:00.598,0:08:04.674 پاڵنەرەکەیە بۆ ئەوەی وانەکرێت[br]بیرۆکەیەک براوە بێت یان یەکێک دۆڕاو بێت، 0:08:04.698,0:08:06.622 بەڵام تەنیا بۆ بینینی ئەوەی[br]کە بەڕاستی چی لەوێیە 0:08:06.646,0:08:09.121 بە ڕاستگۆترین و وردترین شێوە[br]کە بکرێت، 0:08:09.145,0:08:12.425 تەنانەت ئەگەر جوان یان[br]لەبار یان خۆش نەبێت. 0:08:13.444,0:08:16.690 ئەم شێوەی بیرکردنەوەیە کە خۆم[br]بایەخی پێئەیەم. و 0:08:16.714,0:08:21.843 ساڵەکانی پێشووترم بەسەربردووە[br]لە گەڕان و لێکۆڵینەوە هەتا بزانم 0:08:21.867,0:08:23.850 چی ئەبێتە هۆی شێوەی بیرکردنەوەی دیدەوان. 0:08:23.874,0:08:27.022 بۆچی هەندێک کەس،[br]هەندێک جار هیچ نەبێت، 0:08:27.046,0:08:30.834 ئەتوانن بەسەر پێشینە و پاڵنەرەکان و[br]دەمارگیرییەکەیاندا زاڵبن و 0:08:30.858,0:08:33.153 هەوڵ ئەیەن ڕاستییەکان و[br]بەڵگەکە ببینن 0:08:33.177,0:08:34.650 بە بابەتیترین شێوە کە بکرێت؟ 0:08:35.602,0:08:38.613 وەڵامەکەش بەسۆزبوونە. 0:08:39.119,0:08:42.886 شێوەی بیرکردنەوەی سەرباز[br]ڕەگەکەی سۆزە 0:08:42.910,0:08:45.898 وەک دۆخی بەرگریکردن یان خێڵەکێتی، 0:08:46.615,0:08:47.981 شێوەی بیرکردنەوەی دیدەوانیش. 0:08:48.005,0:08:49.991 تەنیا ڕەگەکەی لە سۆزی جیاوازایە. 0:08:50.015,0:08:53.434 بۆ نموونە، دیدەوانەکان[br]حەز بە زانین ئەکەن. 0:08:53.458,0:08:57.004 ئەگەری زیاتر هەیە بڵێن[br]هەست بە خۆشی ئەکەن 0:08:57.028,0:08:58.688 کاتێک زانیاری نوێ فێر ئەبن 0:08:58.712,0:09:01.023 یان حەز بە دۆزینەویە[br]وەڵامی مەتەڵ ئەکەن. 0:09:01.544,0:09:04.713 ئەگەریان زیاترە هەست بە سەرسامی بکەن[br]کاتێک ئەگەنە سەر شتێک 0:09:04.737,0:09:06.833 کە دژی چاوەڕوانییەکانی ئەوان بێت. 0:09:07.206,0:09:09.183 دیدەوانەکان بەهای جیاوازیشیان هەیە. 0:09:09.207,0:09:12.279 ئەگەریان زیاترە بڵێن[br]وا بیرئەکەنەوە چاکەکارانە بێت 0:09:12.303,0:09:13.792 باوەڕی خۆت تاقیکەیتەوە، و 0:09:13.816,0:09:17.522 ئەگەریان کەمترە بڵێن کەسێک[br]کە بیرکردنەوەی خۆی ئەگۆڕێت 0:09:17.546,0:09:18.808 لە لاواز ئەچێت. 0:09:18.832,0:09:20.717 لە سەروو هەمووشییەوە، [br]دیدەوانەکان بناغەیان هەیە 0:09:20.741,0:09:24.646 واتای ئەوەیە بەهای خودیان[br]وەک کەسێک 0:09:24.670,0:09:30.136 نەبەستراوە بەوەی چەندێک ڕاست یان[br]هەڵەن دەربارەی بابەتێکی دیاریکراو. 0:09:30.160,0:09:33.414 بۆیە ئەتوانن باوەڕ بکەن کە[br]سزای لەسێدارەدان بەسوودە. 0:09:33.438,0:09:36.251 ئەگەر توێژینەوە دەرچێت[br]کە وا نییە، ئەتوانن بڵێن، 0:09:36.275,0:09:40.184 "هاه. لەوە ئەچێت لەوانەیە هەڵە بم.[br]واتای ئەوە نییە من خراپ یان بێمێشک بم." 0:09:41.954,0:09:46.280 ئەم کۆبوونەوەی خەسڵەتانە[br]ئەوەیە کە توێژەرەوەکان دۆزیویانەتەوە و -- 0:09:46.304,0:09:48.010 هەروەها منیش سەرگوزەشتانە[br]ئەوەم دۆزییەوە -- 0:09:48.034,0:09:49.865 کە پێشبینی بڕیاردانی باش ئەکات. و 0:09:50.386,0:09:53.669 ئەوەشی کە ئەمەوێت هەر بیرتان بێت[br]لەسەر ئەو خەسڵەتانە 0:09:53.693,0:09:57.330 ئەوەیە کە بەشێوەیەکی سەرەکی [br]دەربارەی ئەوە نییە چەندێک زیرەکن 0:09:57.354,0:09:59.352 یان چەندێک ئەزانن. 0:09:59.376,0:10:02.182 ڕاستییەکەی، هێندە پەیوەندییان نییە[br]بە ئاستی زیرەکییەوە. 0:10:02.638,0:10:04.288 دەربارەی ئەوەیە هەست بە چی ئەکەیت. 0:10:04.849,0:10:08.872 وتەیەک هەیە کە بەردەوام[br]ئەگەڕێمەوە سەری، هی سەنت ئێکسوپێرییە. 0:10:08.896,0:10:10.837 نوسەری "شازادە بچووکەکەیە." 0:10:10.861,0:10:13.630 وتوێتی، "ئەگەر ئەتەوێ کەشتییەک دروستکەیت، 0:10:14.234,0:10:18.855 تەپڵ لێمەیە بۆ پیاوەکانت دار کۆکەنەوە و[br]فەرمان دەرکەیت و 0:10:18.879,0:10:20.299 کار دابەشکەیت. 0:10:20.669,0:10:25.236 لەجیاتی ئەوە، فێریان بکە هیوا بخوازن[br]دەریا فراوان و بێکۆتاکە ببینن." 0:10:26.252,0:10:28.398 بە واتایەکی تر، بەلای منەوە، 0:10:28.850,0:10:32.010 ئەگەر بەڕاستی بمانەوێت توانای[br]بڕیاردانمان باشتر بکەین وەک تاکەکان و 0:10:32.034,0:10:33.477 وەک کۆمەڵگاکان، 0:10:33.501,0:10:37.010 ئەوەی لەهەمووی زیاتر پێویستمانە[br]ڕێنمایی زیاتر نییە لە لۆجیکا 0:10:37.034,0:10:40.582 یان ڕەوانبێژی یان ئەگەر یان ئابووری، 0:10:40.606,0:10:42.689 هەرچەندە کە ئەو شتانە[br]زۆر بەنرخیشن. 0:10:42.713,0:10:46.017 بەڵام ئەوەی لەهەموی زیاتر[br]پێویستمانە بەکارهێنانی ئەو بنەمایانە و 0:10:46.041,0:10:47.459 شێوەی بیرکردنەوەی دیدەوانە. 0:10:47.483,0:10:49.363 پێویستە شێوەی هەستکردنمان بگۆڕین. 0:10:49.759,0:10:53.569 پێویستە فێربین چۆن هەست بە شانازی[br]بکەین لەجیاتی شەرمکردن 0:10:53.593,0:10:56.231 کاتێک تێبینی ئەکەین کە لەوانەیە[br]هەڵە بووبێتین لەبارەی شتێکەوە. 0:10:56.255,0:10:59.383 پێویستە فێربین چۆن هەست بکەین[br]سەرمان سوڕماوە وەک لەوەی بەرگری بکەین 0:10:59.407,0:11:03.650 کاتێک زانیارییەک ئەبینین کە دژی[br]باوەڕەکانی خۆمان بێت. 0:11:04.555,0:11:07.415 کەواتە پرسیارەکەی کە ئەمەوێت[br]بەجێتان بێڵم لەگەڵی ئەمەیە: 0:11:07.817,0:11:09.967 لەهەموو شتێک زیاتر[br]ئاوات بۆ چی ئەخوازیت؟ 0:11:10.771,0:11:13.398 ئەتەوێ بەرگری لە باوەڕەکانت بکەیت؟ 0:11:14.128,0:11:17.722 یان ئەتەوێت بە ڕوونترین شێوە[br]کە ئەکرێت جیهان ببینیت؟ 0:11:18.352,0:11:19.503 زۆر سوپاس. 0:11:19.527,0:11:24.524 (چەپڵەلێدان)