(زیکە زیکی مێشوولە) گرێگ گەیج: هەموومان گوێمان لە زیکە زیکی ناخۆشی مێشوولە بووە، و هەموو شتێک دەکەین تاکو ڕزگارمان بێت لێی. لە کاتێکدا ئەم دەنگە بۆ ئێمە بێزارکەرە، ئەکرێت مۆسیقا بێت بۆ گوێچكەکانی مێشوولەیەک. کۆئەندامە دەماری مێشوولە بە نزیکەیی هەمان ژمارەی هەستەوەرەخانەی مرۆڤی هەیە. بەڵام بۆچی ئەو ژمارە زۆرەی خانەیان هەیە لە لەشێکی وا بچووکدا، و بۆچی ئەوەندە هەستیارن بە دەنگ؟ وەڵامەکە خۆشەوییستییە! (چالاکی دەمارزانی) (مۆسیقا) ئێمەی مرۆڤ، زۆر شت دەکەین بۆ ڕاکێشانی سەرنجی ئەوانی تر. هەندێکی بە مەبەست، ئارایشت دەکەین، و ودڵنیا دەبینەوە لەوەی بۆنمان خۆشە. هەندێکی تریش بێ مەبەستە. بەبێ مەبەست خۆ نزیک کردنەوە لە کەسی دڵخواز، یان دانیشتن بە تەنیشتیانەوە. ئەمانە هەڵسوکەوتی دڵدارین، و لە زۆربەی ئاژەڵاندا بەدی دەکرێ. و لە مێشوولەشدا بە هەمان شێوە. هایڵێ ئەم هاوینە هەمووی لە گوێگرتن لە مێشوولە بەسەر بردووە، و ئەوەی تێبینی کرد سەرسامت دەکات. ئەمانەوێ بکۆڵینەوە لەوەی چۆن مێشوولەکان گۆرانی ئەڵێن. هایڵی، ئێستا چۆن لێدانی باڵیان تۆمار بکەین؟ هایڵی سمیس: پێویستە بیان بەستینەوە. سەرەتا، دەبێت بیانکەینە ناو بەفرگرەوە یان قاڵبێکی سەهۆڵەوە تاوەکو سڕ ببن. ئینجا دەیانخەینە ناو ئەم قاپە سەهۆڵەوە، هەر بۆ ئەوەی زیاتر سڕ ببن. دواتر، ئەم دەرزییەی تایبەت بە مێروو بەکار دەهێنم، و یەک دڵۆپی بچووک کەتیرە دەخەمە سەر دەرزییەکە. دەمەوێ دڵنیابمەوە لەوەی بەباشی دەیخەمە سەر سنگی لە سەرووی باڵەکانی بۆ ئەوەی کە جێگیرم کرد باڵەکانی بە ئاسانی بجوڵێن. ئەوە یەکێک تەواو بوو. زۆر قورسە مێشوولەی نێرە بگریت لە سروشتدا. چونکە تەنها مێشوولە مێیەکان سەرنجیان بە لای مرۆڤدا ڕادەکێشرێت. بەو پێیەی لەسەر خوێنی مرۆڤ دەژین. ئێستا، دەتوانین هەندێک تۆماری دەنگییان لێ وەربگرین. ئەمە ئەو ستاندەیە کە بۆ جێگیر کردنیان بەکاری دەھێنم. دەمەوێ رێک لەسەر مایکرۆفۆنەکە دایبنێم تاکو زیکە زیکەکەیان تۆمار بکات کە گوێت لێیە. دەنگەکە دروست دەبێت دەرەنجامی ڕادەی خێرایی لێدانی باڵەکانیان. ئەمەیان نێرەیە. نیرەکان شاخە هەستەوەری چڕوپڕیان هەیە، و وەکو پەڕ دەردەکەون. و قەبارەشیان بچووکترە. گرێگ: ئەمەیان بە نزیکەیی لە دەوری ٦٠٠ هێرتز دەفڕێت. ئەتوانین مێشوولەیەکی مێ تاقی بکەینەوە؟ هایڵی: بە دڵنیاییەوە، با بیکەین. (زیکە زیکی مێشوولە، تیژی دەنگی نزم) گرێگ: واو. هایڵێ: ئەمەیان لەرەلەرێکی نزمتری هەیە وەک لە نێرەکە. گرێگ: بەڵێ، زۆر جیاوازن لە یەکتر! (زیکە زیکی مێشوولە) (زیکە زیکی مێشوولە، تیژی دەنگی نزم) ئایا ئەم جیاوازییە بە هۆی ئەوەوەیە کە دوو دانەی جیاوازن، یان بە هۆی ئەوەی کە نێر و مێن؟ هایڵی: بە هۆی ئەوەی کە نێر و مێن. گرێگ: باشە، با بیسەلمێنین. دەکرێت مێشوولەیەکی تری مێینە بهینین و ببینین لە مێشوولەی A یان B ئەچێت؟ هایڵی: باشە. (زیکە زیکی مێشوولە، تیژی دەنگی نزم) دووبارە، ئەمەش لەرەلەری نزمترە لە مێشوولە نێرەکە. گرێگ: بەڵێ، زۆر جیاوازە. (زیکە زیکی مێشوولە، تیژی دەنگی نزم) گرێگ: لە خاڵی ٤٠٠ دا وەستاوە. هایڵی: بەڵێ وایە. گرێگ: بەڕاستی نامۆیە. مێیەکان تیژی دەنگی نزمتریان هەیە. لە نزیکی ٤٠٠ هێرتزدا بوون. و هەموو مێیەکان لە هەمان ئاستدا بوون. و قەبارەشیان گەورەتر بوو لە نێرەکان، بۆیە پێویستی نەدەکرد باڵەکانیان بەخێرایی بشەکێننەوە تاکو لە باری فڕیندا بن. گرێگ: چونکە باڵیان گەورەترە، بۆیە هێواشتر ئەیشەکێننەوە. و ئەوەشت تێبینی کرد هەموو مێیەکان هەمان لەرەلەریان هەیە. هەموو نێرەکانیش هەمان لەرەلەر. ئەمەیان سەرنج ڕاکێشە. کەوایە ئەمە مانای شتێکە. با سەیربکەین و ببینین چی ڕوودەدات کە نێرە و مێیەکە ئەخەینە تەنیشت یەک. (زیکە زیکی مێشوولەکان، تیژی دەنگ لە گۆڕاندایە) هایڵی: کاتێک دەیانخەمە هەمان ئاستی بیستنەوە، تێبینیم کرد کە کەمێک تۆنەکانیان دەگۆڕن. کەمێك کزتر بوویەوە. (زیکە زیکی مێشوولەکان) و کاتێک خستمە سەر سپێکتۆگرامەکە بۆ بینینی کارلێکی نێوانیان بینیم ئەوان لە تۆنێکی هاوبەشدا یەک دەگرن. گرێگ: باشە، بوەستە. مێیەکان و نێرەکان پێکەوە دوێت دەڵێن، واتە ئەوان پێکەوە باڵەکانیان یەک دەخەن بۆ دروست کردنی تۆنێکی هاوبەش. لێرەدا نێرەکە گۆرانی دەڵێت لە خاڵی G، و مێیەکە لە خاڵی D گۆرانی دەڵێت، و کاتێک دەگەن بە یەک، تۆ دەڵێیت کە لەرەلەری باڵەکانیان دەگۆڕن بۆ ئەوەی بە یەک خاڵ بگەن ؟ هایڵی: بەڵێ، کتومت. گرێگ: وەک ئەوە وایە دوێت بڵێن. (مێشوولەکان بەرەبەرە دەگەن بە تیژییەکی هاوبەش) هایڵی: ئەوان پەیوەندی بەیەکەوە دەکەن وەک ئاماژەیەک بۆ ئەگەری دۆزینەوەی هاوەڵێک. گرێگ: بە مانایەکی تر، مێیەکە نێرەیەک هەڵبژێرێت کە بە باشترین شێوە دوێتی لەگەڵدا دەڵێت. توێژینەوەکان سەلماندوویانە ئەگەر مێیەکە سکپڕ بێت، ئەوا هەر گوێ بە نێرەکان نادات. ئەگەر لە ڕەفتاری جووت بوونی مێشوولە تێ بگەین، ئەوا لەوانەیە بتوانین بیپچڕێنین و نەخۆشییەکانی وەک مەلاریا بوەستێنین. بەڵام لە ئێستا بە دواوە کە گوێت لە زیکە زیکی مێشوولە، ڕابوەستە و بیرت بێتەوە کە لەوانەیە لە خۆشەویستیدا بێت لەوانەیە بۆ خۆی گۆرانی بڵێت، و بۆ کەسی دڵخوازی خۆی بگەڕێت. (زیکە زیکی مێشوولە) (شەپازلە)