چەند دەرزەن کاتژمێرێک دەتوانێت بژێوی داهاتی هەموو ژیان بگۆڕێت/ کاتێک دەیگۆڕن، ئەو چەند دەرزەن کاتژمێرە، وەک پاشماوەی کاتژمێرێکی سوتاو دەمێننەوە... پێویستە لە پاشماوە وێرانەکە جیابکرێتەوە و بپشکنرێت." ئەمە پێشەکی ڕۆمانەکەی ئاڕوهاتی ڕۆیە ١٩٩٧ 'خودای شتە بچووکەکان.' لە شارۆچکەیەکی کێریلا لە هیندستان بە ناوی ئایمنێم چیرۆکەکە باس لە دوانەیەک دەکات ڕاهێڵ و ئیسزا، کە بۆ ماوەی ٢٣ ساڵ لێک جیادەبنەوە دوای چەند دەرزەن کاتژمێرێک کە ئامۆزاکەیان نوقم دەبێت، پەیوەندییە ناشەرعییەکەی دایکیان ئاشکرا دەبێت، و خۆشەویستەکەی دەکوژرێت. کاتێک کتێبەکە دەگاتە یەکگرتنەوەی ڕاهێڵ و ئیسزا، گێڕەرەوەکە بە زۆری لە دەمی ڕابردوودا دەبێت وردەکارییەکە دروست دەکاتەوە هی ئەو ڕووداوە تراجیدییانەی بوونەتە هۆی جیابوونەوەیان. زمانە دەوڵەمەند و گێڕانەوە تایبەتەکەی ڕۆی خەڵاتی بووکەری بەناوبانگی بۆ بردەوە بۆ خوای شتە بچووکەکان. لە ڕۆمانەکەدا، لێکۆڵینەوە لە کلتوری هیندستانەکەی خۆی دەکات، لەگەڵ ئادابە کۆمەڵایەتییەکەی و مێژووە کۆلۆنیاڵەکەی. یەکێک لە تەرکیزەکانی سیستمی دینییە شێوازی دابەشکردنی خەڵکی بەپێی پێگەی کۆمەڵاتی بۆماوەیی کە هەزاران ساڵ کۆنە. لە ناوەڕاستی سەدەی ٢٠ دا، چوار بنەما سەرەکییەکە یەکیگرتەوە لەگەڵ پیشە دیاریکراوەکاندا دابەشکرا بۆ ٣٠٠٠ بنەما. لەو بنەمایەوە سیستم دەستوری ڕەتکردەوە لە ١٩٥٠ بەردەوام بوو لە پیشاندانی ژیانی کۆمەڵایەتی هیندستان، بە گشتی جەختی دەکردە سەر خەڵکە پەراوێزخراوەکان. لە ڕۆمانەکەدا، ڕاهێڵ و ئسزا پەیوەندییەکی بەهێزیان هەیە لەگەڵ فێلوسا، کرێکارێکی کارگەی ترشیاتەکەیان و ئەندامی ئەو چینەیە کە پێی دەگوترێت 'گڵاو'. کاتێک فاڵسا و دایکی دوانەکە ئامو، دەکەونە پەیوەندییەوە، ئەو شتە دەشکێنن کە ڕۆی پێی دەڵێت یاسای خۆشەویستی، چێژی قەدەغەکراوی نێوان چینەکان. ڕۆی لە دەرئەنجامی ئەو پەیوەندییە ئاگاداری دەدات "بەشاراوەیی لە شتە ئاساییەکاندا دەمێنێتەوە" وەک جلهەڵواس، قیری شەقام، و غیابی وشەکان. ڕۆی لە نوسینەکانیدا، ئەو شتە ئاساییانە بەکاردێنێت، وردەکارییە دەوڵەمەندەکان تا تراجیدیترین چرکەساتەکان. کتێبەکە بە پرسەی سۆفی ئامۆزا نیوە بەریتانییەکەیاندا دەست پێ دەکات پاش خنکانی. لەگەڵ خەمباریی خێزانەکەدا، لیلییکان وشک و لول دەبن. شەمشەکوێرەیەکی بچووک بە ساری پرسەکەدا سەردەکەوێت. باران وەک دڵۆپە بارانی بنمێچ بە ڕوومەتیاندا دێتە خوارەوە. ڕۆمانەکە دەگەڕێتەوە بۆ ڕابردوو بۆ پشکنینی هەوڵی پاڵەوانەکان بۆ کارکردن لە دونیایەکدا کە جێگەیان نابێتەوە تێیدا، لەگەڵ هەرای سیاسی نەتەوەکەیان. ئامو هەوڵ دەدات تا لە مندالەکانی جیانەبێتەوە کاتێک هەست دەکات لە شارۆچکە بچووکەکەی خێزانەکەیدا گیری خواردووە، کە دراوسێکانی لۆمەی دەکەن لەبەر ئەوەی جیابوەتەوە. فێلوسا لە هەمان کاتدا باڵانسی پەیوەندی ئامو و دوانەکەش ڕادەگرێت نەک تەنها دامەزراوەکانی خێزانەکەی بەڵکو بە ئەندامبوونیشی لە بزوتنەوەیەکی کۆمنستی نوێ بۆ 'شۆڕشی سەوزی' ئیندیرا گاندی. لە ١٩٦٠کاندا، ئەوەی بە هەڵە ناو نرا "شۆڕشی سەوز" پەینی کیمیایی بەرهەم هێنا و بەنداوی لەسەر ڕوبارەکانی هیندستان درووست کرد. لە کاتێکدا ئەم یاسایاننە بووە هۆی زیادبوونی نرخی خواردن و هەژاری، زۆریان لە خەڵکیش کرد نرخی زەوییەکانیان دابشکێنن و بووە هۆی وێرانکردنێکی بەرفراوانی سروشت. کاتێک دوانەکە بە گەورەیی دەگەڕێنەوە بۆ ئایمینێم، باجی شۆڕی سەوز لە هەموو چوواردەوریانە. ئەو ڕوبارەی لە منداڵییاندا لێوانلێو بوو لە ژیان، کەلـلەسەر، بە پێکەنینی ناشرینی بە کونی شوێن ددانیانەوە پێشوازییان لێدەکات، لەگەڵ دەستێکی گۆجی هەڵواسراو لە جێخەوی نەخۆشخانەیەکدا." لە کاتێکدا ڕۆی بە قوڵایی ئەزموونی مرۆڤدا ڕۆدەچێت، هەرگیز چاوی لەسەر شێوەی پاڵەوانەکانی لاناچێت بە گوێرەی ئەو کات و شوێنەی کە لێی دەژین. لە جیهانی "خوای شتە بچووکەکان" چەندین جۆر گرنگییان پێدراوە ... ئازاری تاک هەرگیز نابێت بگاتە رادەی داڕوخان. شیواوی ناخی تاک، لە کۆتاییدا نامێنێت بەهۆی پەرسگە گەورە، توندوتیژە، بازنەییە بەردەوامە، پوچە، شێتە، نەگۆرە گشتییەکەی شێواوی نەتەوە.