1 00:00:14,259 --> 00:00:15,506 قەت پرسیارت کردوە 2 00:00:15,506 --> 00:00:17,298 کێ دەسەڵاتی یاسادانان یان سزادانی 3 00:00:17,298 --> 00:00:19,258 ئەو کەسانەی کە پێشێلی دەکەن هەیە؟ 4 00:00:19,258 --> 00:00:21,513 کاتێک بیر لە دەسەڵاتی ئەمریکا دەکەینەوە، 5 00:00:21,513 --> 00:00:23,229 زۆربەی کات بیر لە سەرۆک دەکەینەوە، 6 00:00:23,229 --> 00:00:24,914 بەڵام ئەو بە تەنیا ڕۆڵ ناگێڕێت. 7 00:00:24,914 --> 00:00:27,936 لە ڕاستیدا، ئەو تەنیا بەشێکە لە مەتەڵی فەرمانڕەوایی 8 00:00:27,936 --> 00:00:29,824 و بۆ هۆکارێکی زۆر باش. 9 00:00:29,824 --> 00:00:32,822 کاتێک لە ساڵی١٧٨٣ شۆڕشی ئەمریکییەکان کۆتایی پێ هات، 10 00:00:32,822 --> 00:00:35,483 حکومەتی ئەمریکا لە گۆڕان دابوو. 11 00:00:35,483 --> 00:00:37,068 ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا زانیان 12 00:00:37,068 --> 00:00:39,253 کە ئەوان وڵاتێکی تر دانامەزرێننەوە 13 00:00:39,253 --> 00:00:40,786 کە پاشا فەرمانڕەوایی بکات، 14 00:00:40,786 --> 00:00:42,671 بۆیە بڕیارەکان جەختیان دەکردەوە لەسەر 15 00:00:42,671 --> 00:00:44,995 ئەوەی حکومەتێکی دادپەروەر و نیشتیمانیان هەبێت 16 00:00:44,995 --> 00:00:46,999 کە ئازادیە تاکەکەسیەکان دەپارێزێت 17 00:00:46,999 --> 00:00:49,499 هەروەها دەسەڵاتەکەشی خراپ بەکار نەهێنێت. 18 00:00:49,499 --> 00:00:52,677 کاتێک لەساڵی ١٧٨٧ دا دەستورێکی نوێیان دانا، 19 00:00:52,677 --> 00:00:55,336 پێکهاتە ساواکەی حکومەتی ویلایەتە یەکگرتوەکان 20 00:00:55,336 --> 00:00:57,590 پۆلێنکر ابوو بەسەر سێ لقدا، 21 00:00:57,590 --> 00:00:59,030 لەگەڵ دەسەڵات بۆ هەر یەکێکیان، 22 00:00:59,030 --> 00:01:01,507 هەروەها بەرنامەیەکیش بۆ چاودێری وهاوسەنگی کردن دانا. 23 00:01:01,507 --> 00:01:03,302 ئەوە دڵنیایی دەدات کە هەرگیز هیچ لایەک 24 00:01:03,302 --> 00:01:04,972 زۆر دەسەڵاتی نابێت 25 00:01:04,972 --> 00:01:06,975 چونکە لقەکانی تر توانای ئەوەیان هەیە 26 00:01:06,975 --> 00:01:09,107 چاودێری دەسەڵاتی دوو لقەکەی تر بکەن. 27 00:01:09,107 --> 00:01:11,396 ئەو لقانە بەیەکەوە کار دەکەن بۆ بەڕێوەبردنی وڵات 28 00:01:11,396 --> 00:01:13,773 هەروەها ڕێنوێنی ئێمە دەکات بۆ ئەوەی بژین. 29 00:01:13,773 --> 00:01:17,653 ماددەی یەک لە دەستوری ئەمریکادا باس لە بەشی یاسا دانان دەکات. 30 00:01:17,653 --> 00:01:19,821 زۆربەی خەڵکی وا هەست دەکەن کە ئەنجومەنی پیران 31 00:01:19,821 --> 00:01:21,852 ئەو بەشەی لە ماددەی یەکەم داناوە 32 00:01:21,852 --> 00:01:24,156 چونکە پێیان وابوو کە گرینگترینیانە. 33 00:01:24,156 --> 00:01:26,296 بەشی یاسادانان پێکدێت لە 34 00:01:26,296 --> 00:01:27,996 ١٠٠ سیناتۆری ئەمریکی 35 00:01:27,996 --> 00:01:31,666 هەروەها ٤٣٥ ئەندامی ئەنجەومەنی نوێنەرانی ئەمریکا. 36 00:01:31,666 --> 00:01:34,331 زیاتر بە کۆنگرێسی ئەمریکا ناسراوە. 37 00:01:34,331 --> 00:01:37,922 یاسا دەرکردن ئەرکی سەرەکی بەشی یاسادانانە، 38 00:01:37,922 --> 00:01:40,088 بەڵام بەرپرسیشە لە 39 00:01:40,088 --> 00:01:42,016 پەسەند کردنی دادگای فیدڕاڵی و یاسا، 40 00:01:42,016 --> 00:01:43,636 پەسەندکردنی بودجەی نیشتیمانی، 41 00:01:43,636 --> 00:01:45,805 و ڕاگەیاندنی جەنگ. 42 00:01:45,805 --> 00:01:47,557 هەر ویلایەتێک دوو سیناتۆری هەیە 43 00:01:47,557 --> 00:01:49,183 لەگەڵ چەند نوێنەرێکیش، 44 00:01:49,183 --> 00:01:52,096 بەندە بەوەی کە چەند کەس لەو ویلایەتە دەژین. 45 00:01:52,096 --> 00:01:55,774 ماددەی ٢ی دەستوری ئەمریکا باس لە بەشی جێبەجێکار دەکات. 46 00:01:55,774 --> 00:01:57,674 بەرپرسانی ئەو بەشەی حکومەت 47 00:01:57,674 --> 00:01:59,485 بریتین لە: سەرۆک و جێگری سەرۆک، 48 00:01:59,485 --> 00:02:01,553 کە بەرپسیارن لە چەسپاندنی ئەو یاسایانەی 49 00:02:01,553 --> 00:02:03,156 کە لە کۆنگرێس دەردەچن. 50 00:02:03,156 --> 00:02:05,296 سەرۆک لە نزیکەوە لەگەڵ چەند ڕاوێژکارێکدا، 51 00:02:05,296 --> 00:02:06,706 کار دەکات کە بە کابینە ناسرون. 52 00:02:06,706 --> 00:02:08,546 ئەوە هاوکارە تایبەتیەکانن کە بە پێی 53 00:02:08,546 --> 00:02:11,888 شارەزایی خۆیان لە دەرکردنی بڕیارە گرینگەکان یارمەتی سەرۆک دەدەن، 54 00:02:11,888 --> 00:02:12,850 وەکو بەرگری کردن، 55 00:02:12,850 --> 00:02:13,934 خەزێنەی دەوڵەت، 56 00:02:13,934 --> 00:02:15,752 هەروەها ئاسایشی نیشتیمانی. 57 00:02:15,752 --> 00:02:18,976 ئەو لقەش بە هەمان شێوە لە لایەن پیاوانی دەوڵەتەوە بەڕێوە دەبرێت، 58 00:02:18,976 --> 00:02:20,548 فەرمان کردن بە سوپای دەوڵەت، 59 00:02:20,548 --> 00:02:23,299 و دیدار وکۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردەی دەوڵەتەکانی تر. 60 00:02:23,299 --> 00:02:26,354 ئەوەی بەیەکەوەیان دەبەستێتەوە کاری زۆرە لە پێناو خەڵکێکی زۆر. 61 00:02:26,354 --> 00:02:28,439 لە ڕاستیدا، دەسەڵاتی جێبەجێ کردن زیاتر لە 62 00:02:28,439 --> 00:02:31,767 ٤ ملیۆن کارمەندی هەیە تاکو کارەکان بە باشی بکەن. 63 00:02:31,767 --> 00:02:34,795 دەسەڵاتی سێهەم لە حکومەتی ئەمریکا بریتییە لە دەسەڵاتی دادوەری 64 00:02:34,795 --> 00:02:36,715 و لە ماددەی سێدا ئاماژەی پێکراوە. 65 00:02:36,715 --> 00:02:39,484 ئەم بەشەیان هەموو دادگاکانی ئەمریکا دەگرێتە خۆی، 66 00:02:39,484 --> 00:02:41,025 هەر لە دادگای فیدڕاڵی هەرێمەکان 67 00:02:41,025 --> 00:02:42,824 تاکو دادگای باڵای ئەمریکا. 68 00:02:42,824 --> 00:02:44,454 دادگاکان لێکدانەوە بۆ یاساکانمان 69 00:02:44,454 --> 00:02:46,241 دەکەن و پێشێلکارانیش سزا دەدەن. 70 00:02:46,241 --> 00:02:48,380 باڵاترین دادگا، دادگای باڵایە، 71 00:02:48,380 --> 00:02:50,197 چارەسەری ناکۆکیەکانی نێوان ویلایرتەکان 72 00:02:50,197 --> 00:02:52,942 دەکات، داوای پێداچونەوە لە دادگای فیدڕاڵی و دادگای ویلایەتەکان، 73 00:02:52,942 --> 00:02:55,455 بڕیاردەدات کە یاساکانی فیدڕاڵی دەستوورینە یان نا. 74 00:02:55,455 --> 00:02:58,091 دادگای باڵا لە نۆ دادوەر پێکدێت، 75 00:02:58,091 --> 00:03:00,214 پێچەوانەی ئەرکەکانی تر لە ناو حکومەتەکەماندا 76 00:03:00,214 --> 00:03:02,883 دادوەرەکانی دادگای باڵا تا کۆتایی ژیانیان دەستبەکار دەبن، 77 00:03:02,883 --> 00:03:05,176 یانیش بە دڵی خۆیان بمێننەوە. 78 00:03:05,176 --> 00:03:08,132 دیموکراسیمان بەندە بە ڕۆشنبیری خەڵکەکەمانەوە، 79 00:03:08,132 --> 00:03:10,140 بۆیە ئەرکی ئێمەیە کە بزانین چۆن کار دەکات 80 00:03:10,140 --> 00:03:12,475 هەروەها هەر یەکە لەو بەشانەی حکومەت چ دەسەڵاتێکی 81 00:03:12,475 --> 00:03:13,682 بەسەر هاوڵاتیاندا هەیە. 82 00:03:13,682 --> 00:03:14,811 لەگەڵ دەنگدان، 83 00:03:14,811 --> 00:03:16,729 هەندێکجا لە ژیاندا هەلێکت دێتە پێش و 84 00:03:16,729 --> 00:03:19,355 داوات لێ دەکرێت تاکو بەشداری لە حکومەکەتدا بکەیت، 85 00:03:19,355 --> 00:03:21,151 ئینجا وەک لیژنەی بڕیاردەری لە دادگا، 86 00:03:21,151 --> 00:03:22,361 گەواهیدان لە دادگا، 87 00:03:22,361 --> 00:03:24,193 یانیش داوا لە کۆنگرێسەکەت بکەیت 88 00:03:24,193 --> 00:03:26,711 بۆ ئەوەی یاسایەک پەسەند بکەیت یان ڕەتی بکەیتەوە. 89 00:03:26,711 --> 00:03:27,855 بە زانینی ئەو بەشانە، 90 00:03:27,855 --> 00:03:28,718 کێ دەیانبات بەڕێوە، 91 00:03:28,718 --> 00:03:29,993 و چۆن لەگەڵ یەک کار دەکەن، 92 00:03:29,993 --> 00:03:31,077 دەتوانی بەشداری بکەیت، 93 00:03:31,077 --> 00:03:31,912 شارەزا و 94 00:03:31,912 --> 00:03:33,580 زیرەک بیت.