قەت پرسیارت کردوە
کێ دەسەڵاتی یاسادانان یان سزادانی
ئەو کەسانەی کە پێشێلی دەکەن هەیە؟
کاتێک بیر لە دەسەڵاتی ئەمریکا دەکەینەوە،
زۆربەی کات بیر لە سەرۆک دەکەینەوە،
بەڵام ئەو بە تەنیا ڕۆڵ ناگێڕێت.
لە ڕاستیدا، ئەو تەنیا بەشێکە
لە مەتەڵی فەرمانڕەوایی
و بۆ هۆکارێکی زۆر باش.
کاتێک لە ساڵی١٧٨٣ شۆڕشی
ئەمریکییەکان کۆتایی پێ هات،
حکومەتی ئەمریکا لە گۆڕان دابوو.
ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا زانیان
کە ئەوان وڵاتێکی تر دانامەزرێننەوە
کە پاشا فەرمانڕەوایی بکات،
بۆیە بڕیارەکان جەختیان دەکردەوە لەسەر
ئەوەی حکومەتێکی دادپەروەر
و نیشتیمانیان هەبێت
کە ئازادیە تاکەکەسیەکان دەپارێزێت
هەروەها دەسەڵاتەکەشی خراپ بەکار نەهێنێت.
کاتێک لەساڵی ١٧٨٧ دا دەستورێکی
نوێیان دانا،
پێکهاتە ساواکەی حکومەتی
ویلایەتە یەکگرتوەکان
پۆلێنکر ابوو بەسەر سێ لقدا،
لەگەڵ دەسەڵات
بۆ هەر یەکێکیان،
هەروەها بەرنامەیەکیش
بۆ چاودێری وهاوسەنگی کردن دانا.
ئەوە دڵنیایی دەدات کە هەرگیز
هیچ لایەک
زۆر دەسەڵاتی نابێت
چونکە لقەکانی تر توانای ئەوەیان هەیە
چاودێری دەسەڵاتی دوو لقەکەی تر بکەن.
ئەو لقانە بەیەکەوە کار دەکەن
بۆ بەڕێوەبردنی وڵات
هەروەها ڕێنوێنی ئێمە دەکات بۆ ئەوەی بژین.
ماددەی یەک لە دەستوری ئەمریکادا
باس لە بەشی یاسا دانان دەکات.
زۆربەی خەڵکی وا هەست دەکەن
کە ئەنجومەنی پیران
ئەو بەشەی لە ماددەی یەکەم داناوە
چونکە پێیان وابوو کە گرینگترینیانە.
بەشی یاسادانان پێکدێت لە
١٠٠ سیناتۆری ئەمریکی
هەروەها ٤٣٥ ئەندامی ئەنجەومەنی
نوێنەرانی ئەمریکا.
زیاتر بە کۆنگرێسی ئەمریکا ناسراوە.
یاسا دەرکردن ئەرکی سەرەکی
بەشی یاسادانانە،
بەڵام بەرپرسیشە لە
پەسەند کردنی دادگای فیدڕاڵی و یاسا،
پەسەندکردنی بودجەی نیشتیمانی،
و ڕاگەیاندنی جەنگ.
هەر ویلایەتێک دوو سیناتۆری هەیە
لەگەڵ چەند نوێنەرێکیش،
بەندە بەوەی کە چەند
کەس لەو ویلایەتە دەژین.
ماددەی ٢ی دەستوری ئەمریکا باس
لە بەشی جێبەجێکار دەکات.
بەرپرسانی ئەو بەشەی حکومەت
بریتین لە: سەرۆک و جێگری سەرۆک،
کە بەرپسیارن لە چەسپاندنی ئەو یاسایانەی
کە لە کۆنگرێس دەردەچن.
سەرۆک لە نزیکەوە لەگەڵ چەند ڕاوێژکارێکدا،
کار دەکات کە بە
کابینە ناسرون.
ئەوە هاوکارە تایبەتیەکانن کە بە پێی
شارەزایی خۆیان لە دەرکردنی بڕیارە
گرینگەکان یارمەتی سەرۆک دەدەن،
وەکو بەرگری کردن،
خەزێنەی دەوڵەت،
هەروەها ئاسایشی نیشتیمانی.
ئەو لقەش بە هەمان شێوە لە لایەن
پیاوانی دەوڵەتەوە بەڕێوە دەبرێت،
فەرمان کردن بە سوپای دەوڵەت،
و دیدار وکۆبوونەوە لەگەڵ
سەرکردەی دەوڵەتەکانی تر.
ئەوەی بەیەکەوەیان دەبەستێتەوە
کاری زۆرە لە پێناو خەڵکێکی زۆر.
لە ڕاستیدا، دەسەڵاتی جێبەجێ کردن زیاتر لە
٤ ملیۆن کارمەندی هەیە تاکو
کارەکان بە باشی بکەن.
دەسەڵاتی سێهەم لە حکومەتی
ئەمریکا بریتییە لە دەسەڵاتی دادوەری
و لە ماددەی سێدا ئاماژەی پێکراوە.
ئەم بەشەیان هەموو دادگاکانی ئەمریکا
دەگرێتە خۆی،
هەر لە دادگای فیدڕاڵی هەرێمەکان
تاکو دادگای باڵای ئەمریکا.
دادگاکان لێکدانەوە بۆ یاساکانمان
دەکەن و پێشێلکارانیش سزا دەدەن.
باڵاترین دادگا، دادگای باڵایە،
چارەسەری ناکۆکیەکانی
نێوان ویلایرتەکان
دەکات، داوای پێداچونەوە لە دادگای
فیدڕاڵی و دادگای ویلایەتەکان،
بڕیاردەدات کە یاساکانی
فیدڕاڵی دەستوورینە یان نا.
دادگای باڵا لە نۆ دادوەر پێکدێت،
پێچەوانەی ئەرکەکانی تر
لە ناو حکومەتەکەماندا
دادوەرەکانی دادگای باڵا تا
کۆتایی ژیانیان دەستبەکار دەبن،
یانیش بە دڵی خۆیان بمێننەوە.
دیموکراسیمان بەندە بە
ڕۆشنبیری خەڵکەکەمانەوە،
بۆیە ئەرکی ئێمەیە کە بزانین چۆن کار دەکات
هەروەها هەر یەکە لەو بەشانەی
حکومەت چ دەسەڵاتێکی
بەسەر هاوڵاتیاندا هەیە.
لەگەڵ دەنگدان،
هەندێکجا لە ژیاندا هەلێکت دێتە پێش و
داوات لێ دەکرێت تاکو بەشداری
لە حکومەکەتدا بکەیت،
ئینجا وەک لیژنەی بڕیاردەری لە دادگا،
گەواهیدان لە دادگا،
یانیش داوا لە کۆنگرێسەکەت بکەیت
بۆ ئەوەی یاسایەک پەسەند
بکەیت یان ڕەتی بکەیتەوە.
بە زانینی ئەو بەشانە،
کێ دەیانبات
بەڕێوە،
و چۆن لەگەڵ یەک
کار دەکەن،
دەتوانی بەشداری
بکەیت،
شارەزا و
زیرەک بیت.