نووستن.
شتێکە نزیکەی یەک لەسەر سێی
ژیانمانی پێوە بەسەر ئەبەین،
بەڵام ئایا بەڕاستی هیچ یەکێکمان
تێئەگات بەڕاستی دەربارەی چییە؟
دوو هەزار ساڵ لەمەوبەر، گالێن،
یەکێک لە دیارترین توێژەرە پزیشکییەکانی
جیهانی دێرین،
پێشنیاری ئەوەی کرد کاتێک بەخەبەرین،
هێزی پاڵنەری مێشکمان، شلەکەی،
ئەڕژێت بۆ هەموو بەشەکانی تری لەش،
ئەیانخاتە جوڵە بەڵام مێشک
بە وشکی ئەهێڵێتەوە، و
بیری لەوە کردۆتەوە کاتێک ئەنووین،
هەموو ئەم تەڕاییە کە بەشەکانی
تری لەشی پڕکردووە
بەخێرایی ئەگەڕێتەوە،
مێشک تەڕ ئەکاتەوە و
مێشک ئەبوژێنێتەوە.
ئێستا ئەوە بە تەواوەتی
لە نابەجێ ئەچێت بۆمان،
بەڵام گالێن تەنیا ئەیویست شتێکمان
دەربارەی نوستن بۆ ڕوونکاتەوە
کە هەموو ڕۆژانە کاری لەگەڵ ئەکەین.
ئێستا هەموو بە پشتبەستن بە ئەزموونمان ئەزانین
کە کاتێک ئەنویت، مێشکت ساف ئەکات، و
کە ناشخەویت،
مێشکت بە تاریکی ئەهێڵێتەوە.
بەڵام ئێستا کە زۆر شتی زیاتر
ئەزانین لەسەر نووستن
وەک لەوکاتەی گالێن هەبوو،
هێشتا تێنەگەشتووین
کە بۆچی نووستن،
لەناو هەموو چالاکییەکانا، ئەم کارە
سەرسوڕهێنەرە نوێکەرەوەی هەیە بۆ مێشک.
بۆیە ئەمڕۆ ئەمەوێت
چەند توێژینەوەیەکی نوێتان پێبڵێم
کە لەوانەیە تیشک بخاتە سەر ئەم پرسیارە.
ئەوەمان دۆزییەوە کە لەوانەیە نوستن
جۆرێک لە نەخشە چارەسەری جوان
بۆ هەندێک لە بنچینەییترین
پێویستییەکانی مێشک،
شێوازێکی تایبەت کە مێشک
بەدەم داواکارییە زۆرەکان و
پەراوێزە تەسکەکان ئەچێت و
جیای ئەکاتەوە لە هەموو
ئەندامەکانی تری لەش.
کەواتە زۆربەی زۆری زیندەوەرزانییەکەی
کە چاودێری ئەکەین
ئەکرێت وەک زنجیرەیەک کێشە
بیری لێبکرێتەوە و
لەگەڵ چارەسەرە پەیوەندیدارەکانیان، و
یەکەم کێشە کە هەموو ئەندامێک
ئەبێ چارەسەریکات
دابینکردنی بەردەوامی خۆراکە بۆ وزەدان
بەو هەموو خانانەی لەش.
لە مێشکدا، ئەوە بەتایبەتی هەستیارە؛
چالاکییە کارەباییە چڕەکەی
چارەکی پێویستی وزەی هەموو لەش بەکارئەهێنێت،
هەرچەندە مێشک تەنیا
لەسەدا دووی کێشی لەش پێکئەهێنێت.
بۆیە کۆئەندامی سوڕی خوێن
کێشەی گەیاندنی خۆراک چارەسەر ئەکات
بە ناردنی بۆری خوێن
بۆ دابینکردنی خۆراک و
ئۆکسجین بۆ هەموو بەشێکی لەش.
ڕاستییەکەی ئەتوانیت
لەم ڤیدیۆیەی ئێرەیا بیبینیت.
لێرەیا، وێنەی بۆرییەکی خوێن ئەگرین
لە مێشکی مشکێکی زیندووا.
بۆرییەکانی خوێن تۆڕێکی
ئاڵۆز پێکئەهێنن
کە تەواوی قەبارەی مێشک پڕ ئەکەنەوە.
لەسەر ڕووی مێشک دەستپێئەکەن، و
ئینجا ئەچن بەرەو قوڵایی شانەکە خۆی و
کاتێک بڵاو ئەبنەوە، خۆراک
دابین ئەکەن لەگەڵ
ئۆکسجین بۆ هەموو خانەیەکی مێشک.
ئێستا، هەر وەک چۆن هەموو خانەیەک
پێویستی بە خۆراکە وەک وزە،
هەموو خانەیەکیش پاشەڕۆ بەرهەم ئەهێنێت، و
پاککردنەوەی پاشەڕۆکەش
دووەم کێشەی بنچینەییە
کە هەر ئەندامێک ئەبێ چارەسەریکات.
خشتەکە نیشانی ئەیات کە کۆئەندامی
شلەی لیمفی لەش،
پەرەی سەندووە بۆ بەدەمەوەچوونی ئەم پێویستییە.
تۆرێکی دووەمی هاوتەریبی بۆرییە
کە هەموو لەش ئەگرێتەوە.
پرۆتین و پاشەڕۆکانی تر ئەبات
لە بۆشایی نێوان خانەکان،
کۆیان ئەکاتەوە، و ئینجا فڕێیان ئەیاتە ناو خوێن
بۆ ئەوەی کە فڕێ بدرێت.
بەڵام ئەگەر لە نزیکەوە سەیری
ئەم خشتەیە بکەیت،
شتێک ئەبینیت
کە زۆر ڕێی تێناچێت.
کەواتە ئەگەر نزیکی کەینەوە بۆ
سەری ئەم پیاوە،
یەکێک لە شتەکانی لەویا ئەیبینیت
ئەوەیە کە هیچ بۆری شلەی لیمفی
لە مێشکدا نییە.
بەڵام ئەوە زۆر ڕێی تێناچێت وانییە؟
مەبەستم ئەوەیە مێشک
ئەم ئەندامەیە کە زۆر چالاکە
بڕۆکی زۆر پاشەڕۆ بەرهەم ئەهێنێت
کە پێویستە بە باشی پاک بکرێتەوە.
کەچی هێشتا، بۆری شلە لیمفی نییە،
ئەوەش واتای ئەوەیە
شێوازەکەی بەشەکەی تری
لەش بەکاری ئەهێنێت
بۆ پاکردنەوەی پاشەڕۆکەی
لە مێشکدا کار ناکات.
کەواتە ئەی چۆن مێشک چارەسەری
کێشەی پاککردنەوەی پاشەڕۆکەی ئەکات؟
کەواتە ئەم پرسیارە
کە لە ئاسایی ئەچێت
لەویایە کە گرووپەکەمان یەکەم جار
بازیان یاوەتە ناو ئەم چیرۆکە، و
ئەوەی دۆزیمانەوە
کاتێک چوینە ناو مێشکەوە،
بۆناو دەمارەخانەکان و بۆرییەکانی خوێن،
ئەوە بوو کە چارەسەری مێشک
بۆ کێشەی پاککردنەوەی پاشەڕۆ،
بەڕاستی چاوەڕوان نەکراوبوو.
زۆر بلیمەتانە بوو،
بەڵام جوانیش بوو.
با باسی ئەوەتان بۆ بکەم
کە دۆزیمانەوە.
کەواتە مێشک ئەم حەوزە
گەورەیەی هەیە
لە شلەیەکی پاکی ڕوون کە پێی ئەوترێت
شلەی مێشک و دڕکەپەتک.
پێی ئەڵێین سی ئێس ئێف.
سی ئێس ئێف بۆشاییەکەی
چواردەوری مێشک پڕ ئەکاتەوە، و
پاشەڕۆکان لە ناوەوەی مێشک
ڕێگای خۆیان ئەکەن بۆ سی ئێس ئێف،
کە لەگەڵ پاشەڕۆکەدا ئەخرێتە ناو خوێنەوە.
کەواتە بەو شێوەیە، زۆر لە
کۆئەندامی لیمفی ئەچێت، وانییە؟
بەڵام ئەوەی سەرنجڕاکێشە ئەوەیە کە
شلە و پاشەڕۆکەی
ناو مێشک،
هەڕەمەکییانە ڕێگەی خۆیان ناکەن
بۆ دەرەوە بۆ ئەم حەوزانەی سی ئێس ئێف.
لەجیاتی ئەوە، تۆڕێکی تایبەتی بۆری هەیە
کە ئەم پرۆسەیەی ڕێکخستووە و
ئاسانی کردووە.
ئەتوانی ئەوە لەم ڤیدیۆیانەیا ببینیت.
لێرە دیسان وێنەی مێشکی
مشکێکی زیندوو ئەگرین.
چوارچێوەکەی لای چەپت نیشانی ئەیات
کە چی ڕووئەیات لەسەر ڕووی مێشک، و
چوارچێوەکەی لای ڕاستت
نیشانی ئەیات
کە چی ڕووئەیات لە خوارەوە
لەژێر ڕووی مێشکا
لەناو شانەکە خۆیدا.
بۆرییەکانی خوێنمان سوور کردووە، و
سی ئێس ئێفەکەی چواردەوری مێشکیش
ڕەنگی سەوز ئەبێت.
ئێستا ئەوەی سەرسوڕهێنەر بوو بۆمان
ئەوە بوو کە شلەکەی دەرەوەی مێشک،
هەر لە دەرەوە نەماوەتەوە.
لەجیاتی ئەوە، سی ئێس ئێفەکە
پاڵی پێوە نراوەتەوە بۆناو و
بەناو مێشکا
بەدرێژایی دەرەوەی بۆرییە خوێنەکان، و
کاتێک ڕایی ئەکرێت بۆناو مێشک
بەدرێژایی دەرەوەی ئەم بۆرییانە،
ڕاستییەکەی یارمەتیدەر بووە
بۆ لەسەر ڕێ لابردن،
بۆ پاککردنەوەی پاشەڕۆکە لە بۆشاییەکانی
نێوان خانەکانی مێشک.
ئەگەر بیری لێبکەیتەوە،
بەکارهێنانی دەرەوەکانی ئەم
بۆرییە خوێنانە بەم شێوەیە
بەڕاستی نەخشە چارەسەرێکی زیرەکانەیە،
چونکە مێشک داپۆشراوە
بە کاسەیەکی ڕەق و
ناوەوەشی پڕە لە خانەکان،
کەواتە هیچ بۆشاییەکی زیادە
لە ناوەوە نییە
بۆ کۆمەڵێک بۆری تری وەک
کۆئەندامی لیمفەکان.
هێشتا بۆرییەکانی خوێنیش،
لەسەر ڕووی مێشکەوە درێژ ئەبنەوە
بۆ خوارەوە بۆ هەموو خانەیەک
لەناو مێشکا،
ئەوەش واتای ئەوەیە شلەکە
کە بەدەرەوەی ئەم بۆرییانەیا ئەڕوات
بە ئاسانی ئەتوانێت بگات
بە هەموو قەبارەی مێشک،
کەواتە ئەم ڕێگا زیرەکانەیەیە
بۆ بەکارهێنانەوەی کۆمەڵە بۆرییەکان،
بۆرییەکانی خوێن،
بۆ ئەوەی شوێنی بگرێتەوە و
کارەکەی
کۆمەڵی دووەمی بۆرییەکان،
بۆرییە لیمفەکان بکات،
بەشێوەیەک پێویستت پێیان نەبێت.
ئەوەشی سەرسوڕهێنەرە ئەوەیە
کە هیچ ئەندامێکی تر
ئەم شێوازە بەکارناهێنێت
بۆ پاکردنەوەی پاشەڕۆکانی
نێوانی خانەکانی.
ئەمە چارەسەرێکە کە بە تەواوەتی
تایبەتە بە مێشکەوە.
بەڵام سەرسوڕهێنەرترین دۆزینەوەمان
ئەوەبوو کە هەموو ئەمە،
هەموو شتێک کە بۆم باسکردن،
بە هەموو ئەم شلەیەوە کە ئەڕوات
بەناو مێشکا،
تەنیا لە مێشکی نووستوودا ڕووئەیات.
لێرەیا، ڤیدیۆکەی لای چەپ
نیشانی ئەیات کە چەندێکی
سی ئێس ئێف ئەجولێت
بەناو مێشکی مشکێکی زیندووا
کاتێک بەخەبەرە.
هەر هیچی وا نییە.
کەچی لە هەمان ئاژەڵدا،
ئەگەر کەمێک بووەستین
هەتا ئەوکاتەی ئەخەوێت،
ئەوەی ئەیبینین ئەوەیە
کە سی ئێس ئێفەکە
بەناو مێشکا ئەڕواتەوە، و
ئەوەمان دۆزییەوە کە لە هەمان کاتدا
کاتێک مێشک ئەچێتە خەوەوە،
لەوە ئەچێت خانەکانی مێشک
خۆیان بچنەوە یەک،
بۆشاییەکانی نێوانیان بکەنەوە،
ڕێگە بە شلە بەن پیایا تێپەڕێت و
ڕێگەبەن پاشەڕۆ پاک بکرێتەوە.
کەواتە لەوە ئەچێت کە گالێت
بەشێوەیەک توانیبێتی
لەسەر ڕێگای ڕاست بێت
کاتێک نوسیوێتی دەربارەی
ڕۆشتنی شلە بەناو مێشکا
کاتێک خەو هاتووە.
توێژینەوەکەی خۆمان،
ئێستا کە دوای ٢٠٠٠ ساڵە،
پێشنیاری ئەوە ئەکات ئەوەی کە ڕووئەیات
ئەوەیە کە
کاتێک مێشک بەخەبەرە و
لە سەرقاڵترین کاتیایەتی،
کاری لابردنی پاشەڕۆکان
لە بۆشاییەکانی نێوان خانەکان
دوائەخات بۆ دواتر، و
ئینجا، کاتێک ئەخەوێت و
پێویست ناکا سەرقاڵ بێت،
ئەچێتە جۆرە دۆخێکی پاککردنەوە
بۆ لابردنی پاشەڕۆکە
لە بۆشاییەکانی نێوان خانەکان،
پاشەڕۆکەی کە بەدرێژایی
ڕۆژەکە کۆبۆتەوە.
کەواتە کەمێک وەک من و ئێوەیە،
لەو کاتەی هەفتەیا کە کارمان هەیە
کاری ڕۆژانەی ناو ماڵ ئەوەستێنین
کاتێک کاتمان نییە بیکەین، و
ئینجا پەلە ئەکەین لە تەواوکردنی
هەموو پاککردنەوەکان
کاتێک پشووی هەفتەکە یەت.
ئێستا، قسەی زۆرم کرد دەربارەی
پاڵاوتنی پاشەڕۆ،
بەڵام زۆر دیاریکراو نەبووم
دەربارەی جۆرەکانی پاشەڕۆ
کە پێویستە مێشک پاکیکاتەوە
لەکاتی خەودا بۆ ئەوەی بە تەندروستی بمێنێتەوە.
بەرهەمە پاشەڕۆکانی توێژینەوەکانی ئەم دواییە
زیاتر تیشکیان خستۆتە سەر
ئەمایلۆید بێتایە،
پرۆتینێکە کە تەنیا لە مێشکدا
درووست ئەکرێت.
لە ئێستایا مێشکی من ئەمایلۆید بێتا
درووست ئەکات، و
هی ئێوەش.
بەڵام لە نەخۆشێکی زەهایمەردا،
ئەمایلۆد بێتا کۆئەبێتەوە و کەڵەکە ئەبێت
لە بۆشاییەکی نێوان خانەکانی مێشک،
لەجیاتی ئەوەی وەک چۆن
پێویست بێت پاکبێتەوە، و
ئەوە کەڵەکەبوونی ئەمایلۆید بێتایە
کە وا بیردەکرێتەوە یەکێک
لە هەنگاوە گرنگەکانی
پەرەسەندنی ئەم نەخۆشییە خراپە بێت.
کەواتە خێرایی پاککردنەوەی
ئەمایلۆید بێتامان پێواوە
لە مێشکدا کاتێک بەخەبەرە
بەرامبەر ئەوکاتەی نوستووە، و
بۆمان دەرکەوت بێگومان،
پاککردنەوەی ئەمایلۆید بێتا
زۆر خێراترە لە مێشکی نوستوێکدا.
کەواتە ئەگەر بنووم، ئەوکاتە،
بەشێک ئەبێت لە چارەسەری مێشک
بۆ کێشەی پاککردنەوەی پاشەڕۆ،
ئینجا ئەمە بەشێوەیەکی بەرچاو
شێوەی بیرکردنەوەمان ئەگۆڕێت
دەربارەی پەیوەندی نێوان نوستن، و
ئەمایلۆید بێتا، و نەخۆشی زەهایمەر.
زنجیرەیەکی توێژینەوەی کلینیکی ئەم دواییە
پێشنیاری ئەکات لەناو نەخۆشەکانی
کە هێشتا نەخۆشی زەهایمەر
تیایاندا پەرەی نەسەندووە،
خراپبوونی نوستنەکە و ماوەی نوستنەکە
پەیوەندی هەیە بە بڕێکی زیاتری
کۆبوونەوەی ئەمایلۆید بێتا لە مێشکا، و
لەکتێکا گرنگیشە دیاری بکرێت
کە ئەم توێژینەوانە نایسەلمێنێت
کە کەمی نوستن یان خراپی نوستن
ئەتوانێ ببێتە هۆی زەهایمەر،
پێشنیاری ئەوە ئەکەن
کە شکستی مێشک
بۆ هێشتنەوەی ماڵەکەی بە پاکی
بە پاککردنەوەی لە پاشەڕۆی
وەک ئەمایلۆید بێت
ئەکرێت ڕۆڵ بگێڕێت لە پەرەسەندنی
نەخۆشی وەک زەهایمەر.
کەواتە ئەم توێژینەوە تازەیە
پێمان ئەڵێت کە،
ئەوەی هەر هەمووتان خۆتان
ئەیزانن لەسەر نوستن،
ئەوەی تەنانەت گالینیش لێی تێگەشتبوو،
کە مێشک نوێ ئەکاتەوە و
پاکی ئەکاتەوە،
لەوانەیە بەشێکی گەورە بێت
لەوەی نووستن چییە.
ئەبینن، من و ئێمە، هەموو شەوێک
ئەچین ئەنووین،
بەڵام مێشکمان هەرگیز پشوو نایات.
لەکاتێکا کە لەشمان ناجوڵێت و
مێشکمان لە شوێنێکی ترە
خەون ئەبینێت،
ئامێرە جوانەکەی مێشک
بە هێواشی کاری قورس ئەکات
لە پاککردنەوە و ڕاگرتنی
ئەم ئامێرە ئاڵۆزە.
وەک کاری ماڵەکەمان،
کارێکی پیسە و سوپاس ناکرێت بۆی،
بەڵام گرنگیشە.
لە ماڵەکەتا، ئەگەر بووەستیت
لە پاککردنەوەی چێشتخانەکەت
بۆ مانگێک،
ماڵەکەت بە تەواوەتی
بەکەڵکی ژیان نایەت
زۆر بە خێرایی.
بەڵام لە مێشکا، دەرئەنجامەکانی
دواکەوتن لەوانەیە زۆر قورستر بێت
وەک لە شەرمەزاربوون بە پیسی
سەر کەوانتەرەکان،
چونکە کاتێک یەتە سەر
پاککردنەوەی مێشک،
ئەوە تەندروستی و کاری مێشک و
لەشە کە لە مەترسیایە،
لەبەر ئەوە تێگەشتن لەم
کارە بنچینانەی ماڵداری مێشک لەمڕۆدا
ئەکرێت یەکلاکەرەوە بێت
لە ڕێگەگرتن و چارەسەرکرنی
نەخۆشییەکانی مێشک لە داهاتوودا.
سوپاس.
(چەپڵەلێدان)