WEBVTT 00:00:00.482 --> 00:00:02.065 ئەمانە کرمن. 00:00:02.089 --> 00:00:04.675 نەک ئەو جۆرەی بە سکەخشکێ دەجوڵێنەوە لە ناو خۆڵدا. 00:00:04.697 --> 00:00:06.882 ئەمانە کرمی ئەڵقەیی مشەخۆرن. 00:00:06.882 --> 00:00:08.777 لە ناو ریخۆڵەکانی مرۆڤدا دەژین. 00:00:08.777 --> 00:00:11.887 هەریەک لەم کرمانە دەتوانن تا ١٢سم درێژبن، 00:00:12.091 --> 00:00:14.503 ئەم قووتووە ٢٠٠ دانە کرمی تێدایە لەبەر هۆکارێک، 00:00:14.517 --> 00:00:16.961 ئەمە ژمارەی ئەو کرمانەیە کە بە شێوەیەکی گشتی 00:00:16.961 --> 00:00:19.266 لە ناو سکی منداڵێکی توشبوودا دەدۆزرێتەوە. 00:00:19.276 --> 00:00:21.971 تووشبوون بە کرم بە درێژایی هەزاران ساڵ بوونیان هەبووە. 00:00:22.043 --> 00:00:23.996 کاریگەرییان هەبووە لەسەر ئاکامەکانی جەنگ، 00:00:24.000 --> 00:00:26.097 و بوونەتە کۆسپی درێژخایەن بۆ تەندروستی مرۆڤ. 00:00:26.097 --> 00:00:27.652 کرمی ئەڵقەیی، کرمی قولاپی، 00:00:27.652 --> 00:00:29.692 کرمی قامچیدار، و کرمی بیلهارزیا 00:00:29.704 --> 00:00:32.827 تووش بوون بەم کرمانە دەبێتە هۆی ناڕە‌حەتی و ئازار. 00:00:32.827 --> 00:00:34.941 ماددە خۆراکییەکان و وزە دەدزن 00:00:34.945 --> 00:00:37.447 گەشەی جەستەیی و مێشکی لە کار دەخەن. 00:00:37.447 --> 00:00:40.196 لە زۆربەی حاڵەتەکاندا ئەم کرمانە کوشندە نین، 00:00:40.196 --> 00:00:42.432 بەڵام بە پێچەوانەوە، کە ئەمەش بەشێکە لە کێشەکە. 00:00:42.432 --> 00:00:43.994 واتە زۆرێک لە وڵاتان هێشتا 00:00:43.994 --> 00:00:46.949 نەیانتوانیوە بایەخێکی تەواو بە دەستەبەرکردنی دەرمانەکان بدەن. 00:00:46.949 --> 00:00:48.331 ئەمەش نرخێکی کۆمەڵایەتی هەیە: 00:00:48.331 --> 00:00:50.954 ئەو منداڵانەی بێبەش دەبن لە دەرمانی لە ناوبردنی کرمەکان 00:00:50.954 --> 00:00:52.446 کەمتر ئامادە بن لە قوتابخانەدا. 00:00:52.446 --> 00:00:54.966 ئەوانەشی گەورە دەبن بەبێ دەرمانی لە ناوبردنی کرمەکان، 00:00:54.966 --> 00:00:57.968 کەمتر بە بەرهەم دەبن، و داهاتی کەمتریان دەبێت بەدرێژایی ژیانیان. 00:00:57.968 --> 00:00:59.725 ئەوەی کرمی ریخۆڵە دەیکات لە ڕاستیدا 00:00:59.739 --> 00:01:01.178 کارێکی کەم توانایە. 00:01:01.178 --> 00:01:05.384 لە ئێستادا، ١،٧ ملیار مرۆڤ لە ژێر مەترسی کرمی ریخۆڵەدان. 00:01:05.434 --> 00:01:07.909 ٦٠٠ ملیۆن دانەیان لە ئەفریقایە. 00:01:07.909 --> 00:01:11.050 هەر دۆلارێک لە کۆنتڕۆڵ کردن و ڕێگری کردن لە کرم بەکارهێنراوە، 00:01:11.050 --> 00:01:15.004 وڵاتە ئەفریقیەکان لە بەرامبەردا ٤٢ دۆلار قازانجیان کردووە. 00:01:15.004 --> 00:01:18.040 هەواڵە باشەکە ئەوەیە کە چارەسەری لەناو بردنی کرمەکان زۆر ئاسانە. 00:01:18.040 --> 00:01:20.594 وەرگرتنی یەک بۆ سێ دانە حەب یەک یان دوو جار لە ساڵێکدا 00:01:20.594 --> 00:01:23.627 بەسە بۆ لەناو بردنی سەرجەم کرمەکان 00:01:23.627 --> 00:01:26.057 و بۆ پاراستنیان لە ئەگەری تووشبوونەوە لە داهاتوودا. 00:01:26.107 --> 00:01:28.670 لەو کۆمەڵگەیانەی بڵاوبوونەوەی کرمەکان زۆر باوە، 00:01:28.670 --> 00:01:31.108 چارەسەرەکان هەر لە قوتابخانەکاندا ئەنجام دەدرێن. 00:01:31.108 --> 00:01:33.214 ئەم پرۆسەیە زۆر خێرا و ئاسانە. 00:01:33.214 --> 00:01:36.310 بۆ نمونە لە ئەسیوبیا، ٢٠ میلیۆن منداڵ چارەسەر وەردەگرن 00:01:36.362 --> 00:01:38.120 تەنها لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا. 00:01:38.120 --> 00:01:39.579 جیهان هەنگاوی گەورەی ناوە 00:01:39.579 --> 00:01:42.759 لە بەدەست خستنی دەرمانی لە ناوبردنی کرمەکان بۆ ئەوانەی پێویستیانە. 00:01:42.759 --> 00:01:45.115 و حکومەتە ئەفریقیەکان چاویان لە هاوکاری زیاترە. 00:01:45.115 --> 00:01:47.310 ئێستاش کاتی هاتنەدی ئامانجەکانیانە. 00:01:47.310 --> 00:01:49.771 رێکخراوی END Fund بەمزووانە کار لەگەڵ حکومەتدا دەکات 00:01:49.771 --> 00:01:54.249 لە دانانی پلانێک بۆ کەمکردنەوەی ئەو بارگرانییەی ئەم نەخۆشییە دروستی کردووە. 00:01:54.249 --> 00:01:57.851 پێکەوە کار دەکەن بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی ڕێکارەکانی رێگری کردن و چارەسەر کردن 00:01:57.851 --> 00:01:59.140 لە خزمەتی هەموواندا دەبێت. 00:01:59.140 --> 00:02:01.240 ڕێکخراوی END Fund بیرۆکەیەکی ئازایانەی پێیە: 00:02:01.240 --> 00:02:05.525 بڕوایان وایە کە ئێمە ئەو نەوەیەین تووشبوون بەم نەخۆشییە بۆ هەمیشە کۆتایی پێدەهێنین. 00:02:05.525 --> 00:02:08.747 كلیلی چارەسەر ئەوە نییە سەر لە نوێ بەرنامەی نوێ دابڕێژرێتەوە، 00:02:08.747 --> 00:02:12.399 بەڵکو درێژەدان بە رەنجی بەرنامەکانی تر کە دەمێکە دەست بەکاربوونە. 00:02:12.399 --> 00:02:15.549 لە رێگەی لێکۆڵینەوە لەو رێگایانەی نەخۆشییەکە دەگوازرێتەوە، 00:02:15.549 --> 00:02:20.022 ڕێکخراوی END Fund پێنج رێگای سەرەکی دیاریکردووە بۆ دەستکردن بە چاکسازی: 00:02:20.022 --> 00:02:22.481 یەکەم: دابەزاندنی نرخی چارەسەر. 00:02:22.481 --> 00:02:25.580 چەندین کۆمپانیای دەرمانسازی چارەسەرەکان بەخۆڕایی دابین دەکەن، 00:02:25.580 --> 00:02:27.721 کەوایە ڕێکخراوەکە هاوبەشی چاکی هەیە 00:02:27.721 --> 00:02:29.315 لە ڕێکخستنی گەیاندنی شتومەکەکان. 00:02:29.315 --> 00:02:31.756 بەردەوامیش دەبن لە چاودێری کردنی بەخشینی دەرمان 00:02:31.756 --> 00:02:34.964 لە ئەگەری مەترسی تووشبوونی نوێدا. 00:02:34.964 --> 00:02:39.120 لە ئێستادا توانراوە تێچووی دەرمان بۆ هەر منداڵێک کەمتر لە ٢٥سەنت بێت لە ساڵیکدا. 00:02:39.120 --> 00:02:41.566 دووەم: تیشک خستنەسەر ڕێگریکردن. 00:02:41.566 --> 00:02:44.599 END Fund داوا لە هاوکارەکانی دەکات بۆ پەروەردەکردنی کۆمەڵگەکان 00:02:44.599 --> 00:02:46.185 دەربارەی پاکوخاوێنی 00:02:46.185 --> 00:02:49.044 تاوەکو هەڵسوکەوتی خەڵکەکە بگۆڕن بۆ نمونە دەربارەی دەستشۆردن، 00:02:49.044 --> 00:02:50.137 و بەکارهێنانی ئاودەست، 00:02:50.137 --> 00:02:52.946 بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی خەڵکەکە دووبارە و دووبارە تووشنابنەوە. 00:02:52.946 --> 00:02:55.536 سێیەم: وەبەرهێنان لە بیرۆکەی نوێ. 00:02:55.536 --> 00:02:57.771 END Fund هاوکار بووە لە لەناوبردنی کرمەکان 00:02:57.771 --> 00:03:01.712 لە ڕێگەی هێنانەکایەی تەکنیکی داهێنەرانە کە کاریگەرانە چارەسەری خەڵک دەکەن. 00:03:01.712 --> 00:03:03.761 کە دەبنە هۆی تاقیکردنەوەی ڕێگای نوێی گەیاندن، 00:03:03.761 --> 00:03:06.140 کردنە ئامانجی ژینگەی گەشەکردنی مشەخۆرەکان 00:03:06.140 --> 00:03:07.803 و هاندانی گۆڕانکاری لە هەڵسوکەوتدا. 00:03:07.803 --> 00:03:10.528 چوارەم: چاودێری کردن و هەڵسەنگاندن 00:03:10.528 --> 00:03:14.350 END Fund بە بەردەوامی داتای ورد و درشت کۆدەکاتەوە لە سەرجەم بەرنامەکانیدا 00:03:14.350 --> 00:03:17.122 تاوەکو ئاستیان باشتر و باشتر بێت بە تێپەڕینی کات. 00:03:17.122 --> 00:03:19.831 پێنجەم: زیادکردنی خاوەندارێتی ناوخۆیی. 00:03:19.831 --> 00:03:21.588 لە سەرجەم پایەکانی پرۆسەکەدا، 00:03:21.588 --> 00:03:24.746 END Fund کاردەکات لەگەڵ حکومەت و پشکدارە ناوخۆکایەکاندا 00:03:24.746 --> 00:03:28.602 بۆ هاندانی وەبەرهێنانی هاوبەش بە مەبەستی پشتگیری لە هەوڵەکانی لەناوبردنی کرمەکان. 00:03:28.602 --> 00:03:30.779 هەورەها کارکردن لەگەڵ خێرخوازە ئەفریقییەکان 00:03:30.779 --> 00:03:33.661 و سەرکردە خاوەنکارەکان بۆ بەشداری کردن لەم هەوڵانەدا. 00:03:33.661 --> 00:03:37.403 هەلێکی گەورە هەیە بۆ کارکردن بە هەرەوەزی بۆ دروستکردنی سیستەمێکی نوێ 00:03:37.403 --> 00:03:40.578 لە پێناو بنبڕکردنی نەخۆشی بۆ دەیەی داهاتوو و دەیەکانی دوتریش. 00:03:40.608 --> 00:03:42.419 بەشێک لەو پارەیەی END Fund پێویستیەتی 00:03:42.419 --> 00:03:45.083 ڕاستەوخۆ دەڕوات بۆ دابەشکردنی چارەسەری لەناوبردنی کرمەکان 00:03:45.083 --> 00:03:46.530 بۆ ئەو ناوچانەی پێویستیانە 00:03:46.530 --> 00:03:49.805 و بەشێکی تر دەڕوات بۆ کارئاسانی لە دەستاودەست کردنی بەرنامەکان 00:03:49.805 --> 00:03:51.094 بۆ خاوەنداریتی ناوخۆیی. 00:03:51.104 --> 00:03:54.770 پێکەوە، ئەم هەوڵانە دەبنە هۆی دروستبوونی بەرنامەکانی ڕێگریکردن و چارەسەرکردن 00:03:54.810 --> 00:03:57.342 کە بە هەمیشەیی دەمێننەوە لە داهاتوودا. 00:03:57.342 --> 00:04:00.849 ئەگەر ئەم پلانە بە تەواوی پارەی بۆ تەرخانبکرێت لە شەش ساڵی داهاتوودا، 00:04:00.849 --> 00:04:04.850 دەیان میلیۆن کەس چارەسەری لەناوبردنی کرمەکانی پێدەگات. 00:04:04.870 --> 00:04:08.502 لەگەڵ ئەمەشدا، وڵاتان دەتوانن سوڕی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکان بپچڕێنن 00:04:08.564 --> 00:04:09.747 لە سەرجەم ئاستەکاندا. 00:04:09.787 --> 00:04:13.698 لە هەمووشی گرنگتر، خەڵکی بەرەو پێشچونێکی بەرچاو ئەزموون دەکەن 00:04:13.698 --> 00:04:16.676 لە ڕووی تەندووستی دەروونی، جەستەیی، و کۆمەڵایەتییەوە. 00:04:16.706 --> 00:04:18.995 ئەو ئەگەرە بهێنە پێش چاوی خۆت 00:04:19.035 --> 00:04:21.654 کە خەڵکی چیتر خەمی ئەم شتانە ناخۆن 00:04:21.804 --> 00:04:25.003 و دەتوانن وزەکانیان لەم شتانەدا بەکاربهێنن. 00:04:25.164 --> 00:04:26.957 (دەنگی پێکداچووی خوێندکاران) 00:04:27.067 --> 00:04:29.597 (چەپڵەلێدان و گۆرانی گوتن) 00:04:30.247 --> 00:04:33.027 (دڵخۆشی)