0:00:00.482,0:00:02.065 ئەمانە کرمن. 0:00:02.089,0:00:04.675 نەک ئەو جۆرەی بە سکەخشکێ[br]دەجوڵێنەوە لە ناو خۆڵدا. 0:00:04.697,0:00:06.882 ئەمانە کرمی ئەڵقەیی مشەخۆرن. 0:00:06.882,0:00:08.777 لە ناو ریخۆڵەکانی مرۆڤدا دەژین. 0:00:08.777,0:00:11.887 هەریەک لەم کرمانە دەتوانن تا ١٢سم درێژبن، 0:00:12.091,0:00:14.503 ئەم قووتووە ٢٠٠ دانە کرمی[br]تێدایە لەبەر هۆکارێک، 0:00:14.517,0:00:16.961 ئەمە ژمارەی ئەو کرمانەیە کە [br]بە شێوەیەکی گشتی 0:00:16.961,0:00:19.266 لە ناو سکی منداڵێکی[br]توشبوودا دەدۆزرێتەوە. 0:00:19.276,0:00:21.971 تووشبوون بە کرم بە درێژایی[br]هەزاران ساڵ بوونیان هەبووە. 0:00:22.043,0:00:23.996 کاریگەرییان هەبووە لەسەر [br]ئاکامەکانی جەنگ، 0:00:24.000,0:00:26.097 و بوونەتە کۆسپی درێژخایەن [br]بۆ تەندروستی مرۆڤ. 0:00:26.097,0:00:27.652 کرمی ئەڵقەیی، کرمی قولاپی، 0:00:27.652,0:00:29.692 کرمی قامچیدار، و کرمی بیلهارزیا 0:00:29.704,0:00:32.827 تووش بوون بەم کرمانە دەبێتە [br]هۆی ناڕە‌حەتی و ئازار. 0:00:32.827,0:00:34.941 ماددە خۆراکییەکان و وزە دەدزن 0:00:34.945,0:00:37.447 گەشەی جەستەیی و مێشکی لە کار دەخەن. 0:00:37.447,0:00:40.196 لە زۆربەی حاڵەتەکاندا [br]ئەم کرمانە کوشندە نین، 0:00:40.196,0:00:42.432 بەڵام بە پێچەوانەوە، کە [br]ئەمەش بەشێکە لە کێشەکە. 0:00:42.432,0:00:43.994 واتە زۆرێک لە وڵاتان هێشتا 0:00:43.994,0:00:46.949 نەیانتوانیوە بایەخێکی تەواو بە [br]دەستەبەرکردنی دەرمانەکان بدەن. 0:00:46.949,0:00:48.331 ئەمەش نرخێکی کۆمەڵایەتی هەیە: 0:00:48.331,0:00:50.954 ئەو منداڵانەی بێبەش دەبن لە[br]دەرمانی لە ناوبردنی کرمەکان 0:00:50.954,0:00:52.446 کەمتر ئامادە بن لە قوتابخانەدا. 0:00:52.446,0:00:54.966 ئەوانەشی گەورە دەبن بەبێ[br]دەرمانی لە ناوبردنی کرمەکان، 0:00:54.966,0:00:57.968 کەمتر بە بەرهەم دەبن،[br]و داهاتی کەمتریان دەبێت بەدرێژایی ژیانیان. 0:00:57.968,0:00:59.725 ئەوەی کرمی ریخۆڵە[br]دەیکات لە ڕاستیدا 0:00:59.739,0:01:01.178 کارێکی کەم توانایە. 0:01:01.178,0:01:05.384 لە ئێستادا، ١،٧ ملیار مرۆڤ[br]لە ژێر مەترسی کرمی ریخۆڵەدان. 0:01:05.434,0:01:07.909 ٦٠٠ ملیۆن دانەیان لە ئەفریقایە. 0:01:07.909,0:01:11.050 هەر دۆلارێک لە کۆنتڕۆڵ کردن [br]و ڕێگری کردن لە کرم بەکارهێنراوە، 0:01:11.050,0:01:15.004 وڵاتە ئەفریقیەکان لە بەرامبەردا[br]٤٢ دۆلار قازانجیان کردووە. 0:01:15.004,0:01:18.040 هەواڵە باشەکە ئەوەیە کە چارەسەری[br]لەناو بردنی کرمەکان زۆر ئاسانە. 0:01:18.040,0:01:20.594 وەرگرتنی یەک بۆ سێ دانە حەب[br]یەک یان دوو جار لە ساڵێکدا 0:01:20.594,0:01:23.627 بەسە بۆ لەناو بردنی سەرجەم کرمەکان 0:01:23.627,0:01:26.057 و بۆ پاراستنیان لە ئەگەری[br]تووشبوونەوە لە داهاتوودا. 0:01:26.107,0:01:28.670 لەو کۆمەڵگەیانەی بڵاوبوونەوەی [br]کرمەکان زۆر باوە، 0:01:28.670,0:01:31.108 چارەسەرەکان هەر لە [br]قوتابخانەکاندا ئەنجام دەدرێن. 0:01:31.108,0:01:33.214 ئەم پرۆسەیە زۆر خێرا و ئاسانە. 0:01:33.214,0:01:36.310 بۆ نمونە لە ئەسیوبیا، ٢٠ میلیۆن [br]منداڵ چارەسەر وەردەگرن 0:01:36.362,0:01:38.120 تەنها لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا. 0:01:38.120,0:01:39.579 جیهان هەنگاوی گەورەی ناوە 0:01:39.579,0:01:42.759 لە بەدەست خستنی دەرمانی لە ناوبردنی [br]کرمەکان بۆ ئەوانەی پێویستیانە. 0:01:42.759,0:01:45.115 و حکومەتە ئەفریقیەکان[br]چاویان لە هاوکاری زیاترە. 0:01:45.115,0:01:47.310 ئێستاش کاتی هاتنەدی ئامانجەکانیانە. 0:01:47.310,0:01:49.771 رێکخراوی END Fund بەمزووانە[br]کار لەگەڵ حکومەتدا دەکات 0:01:49.771,0:01:54.249 لە دانانی پلانێک بۆ کەمکردنەوەی ئەو[br]بارگرانییەی ئەم نەخۆشییە دروستی کردووە. 0:01:54.249,0:01:57.851 پێکەوە کار دەکەن بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی [br]ڕێکارەکانی رێگری کردن و چارەسەر کردن 0:01:57.851,0:01:59.140 لە خزمەتی هەموواندا دەبێت. 0:01:59.140,0:02:01.240 ڕێکخراوی END Fund [br]بیرۆکەیەکی ئازایانەی پێیە: 0:02:01.240,0:02:05.525 بڕوایان وایە کە ئێمە ئەو نەوەیەین تووشبوون[br]بەم نەخۆشییە بۆ هەمیشە کۆتایی پێدەهێنین. 0:02:05.525,0:02:08.747 كلیلی چارەسەر ئەوە نییە[br]سەر لە نوێ بەرنامەی نوێ دابڕێژرێتەوە، 0:02:08.747,0:02:12.399 بەڵکو درێژەدان بە رەنجی[br]بەرنامەکانی تر کە دەمێکە دەست بەکاربوونە. 0:02:12.399,0:02:15.549 لە رێگەی لێکۆڵینەوە لەو[br]رێگایانەی نەخۆشییەکە دەگوازرێتەوە، 0:02:15.549,0:02:20.022 ڕێکخراوی END Fund پێنج رێگای سەرەکی[br]دیاریکردووە بۆ دەستکردن بە چاکسازی: 0:02:20.022,0:02:22.481 یەکەم: دابەزاندنی نرخی چارەسەر. 0:02:22.481,0:02:25.580 چەندین کۆمپانیای دەرمانسازی[br]چارەسەرەکان بەخۆڕایی دابین دەکەن، 0:02:25.580,0:02:27.721 کەوایە ڕێکخراوەکە هاوبەشی چاکی هەیە 0:02:27.721,0:02:29.315 لە ڕێکخستنی گەیاندنی شتومەکەکان. 0:02:29.315,0:02:31.756 بەردەوامیش دەبن لە چاودێری [br]کردنی بەخشینی دەرمان 0:02:31.756,0:02:34.964 لە ئەگەری مەترسی تووشبوونی نوێدا. 0:02:34.964,0:02:39.120 لە ئێستادا توانراوە تێچووی دەرمان بۆ هەر[br]منداڵێک کەمتر لە ٢٥سەنت بێت لە ساڵیکدا. 0:02:39.120,0:02:41.566 دووەم: تیشک خستنەسەر ڕێگریکردن. 0:02:41.566,0:02:44.599 END Fund داوا لە هاوکارەکانی دەکات[br]بۆ پەروەردەکردنی کۆمەڵگەکان 0:02:44.599,0:02:46.185 دەربارەی پاکوخاوێنی 0:02:46.185,0:02:49.044 تاوەکو هەڵسوکەوتی خەڵکەکە بگۆڕن [br]بۆ نمونە دەربارەی دەستشۆردن، 0:02:49.044,0:02:50.137 و بەکارهێنانی ئاودەست، 0:02:50.137,0:02:52.946 بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی خەڵکەکە[br]دووبارە و دووبارە تووشنابنەوە. 0:02:52.946,0:02:55.536 سێیەم: وەبەرهێنان لە بیرۆکەی نوێ. 0:02:55.536,0:02:57.771 END Fund هاوکار بووە[br]لە لەناوبردنی کرمەکان 0:02:57.771,0:03:01.712 لە ڕێگەی هێنانەکایەی تەکنیکی داهێنەرانە[br]کە کاریگەرانە چارەسەری خەڵک دەکەن. 0:03:01.712,0:03:03.761 کە دەبنە هۆی تاقیکردنەوەی[br]ڕێگای نوێی گەیاندن، 0:03:03.761,0:03:06.140 کردنە ئامانجی ژینگەی گەشەکردنی مشەخۆرەکان 0:03:06.140,0:03:07.803 و هاندانی گۆڕانکاری لە هەڵسوکەوتدا. 0:03:07.803,0:03:10.528 چوارەم: چاودێری کردن و هەڵسەنگاندن 0:03:10.528,0:03:14.350 END Fund بە بەردەوامی داتای ورد و درشت[br]کۆدەکاتەوە لە سەرجەم بەرنامەکانیدا 0:03:14.350,0:03:17.122 تاوەکو ئاستیان باشتر و باشتر[br]بێت بە تێپەڕینی کات. 0:03:17.122,0:03:19.831 پێنجەم: زیادکردنی خاوەندارێتی ناوخۆیی. 0:03:19.831,0:03:21.588 لە سەرجەم پایەکانی پرۆسەکەدا، 0:03:21.588,0:03:24.746 END Fund کاردەکات لەگەڵ [br]حکومەت و پشکدارە ناوخۆکایەکاندا 0:03:24.746,0:03:28.602 بۆ هاندانی وەبەرهێنانی هاوبەش بە مەبەستی[br]پشتگیری لە هەوڵەکانی لەناوبردنی کرمەکان. 0:03:28.602,0:03:30.779 هەورەها کارکردن لەگەڵ [br]خێرخوازە ئەفریقییەکان 0:03:30.779,0:03:33.661 و سەرکردە خاوەنکارەکان بۆ[br]بەشداری کردن لەم هەوڵانەدا. 0:03:33.661,0:03:37.403 هەلێکی گەورە هەیە بۆ کارکردن[br]بە هەرەوەزی بۆ دروستکردنی سیستەمێکی نوێ 0:03:37.403,0:03:40.578 لە پێناو بنبڕکردنی نەخۆشی بۆ[br]دەیەی داهاتوو و دەیەکانی دوتریش. 0:03:40.608,0:03:42.419 بەشێک لەو پارەیەی END Fund پێویستیەتی 0:03:42.419,0:03:45.083 ڕاستەوخۆ دەڕوات بۆ دابەشکردنی[br]چارەسەری لەناوبردنی کرمەکان 0:03:45.083,0:03:46.530 بۆ ئەو ناوچانەی پێویستیانە 0:03:46.530,0:03:49.805 و بەشێکی تر دەڕوات بۆ کارئاسانی [br]لە دەستاودەست کردنی بەرنامەکان 0:03:49.805,0:03:51.094 بۆ خاوەنداریتی ناوخۆیی. 0:03:51.104,0:03:54.770 پێکەوە، ئەم هەوڵانە دەبنە هۆی دروستبوونی[br]بەرنامەکانی ڕێگریکردن و چارەسەرکردن 0:03:54.810,0:03:57.342 کە بە هەمیشەیی دەمێننەوە لە داهاتوودا. 0:03:57.342,0:04:00.849 ئەگەر ئەم پلانە بە تەواوی پارەی بۆ[br]تەرخانبکرێت لە شەش ساڵی داهاتوودا، 0:04:00.849,0:04:04.850 دەیان میلیۆن کەس چارەسەری[br]لەناوبردنی کرمەکانی پێدەگات. 0:04:04.870,0:04:08.502 لەگەڵ ئەمەشدا، وڵاتان دەتوانن سوڕی[br]بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکان بپچڕێنن 0:04:08.564,0:04:09.747 لە سەرجەم ئاستەکاندا. 0:04:09.787,0:04:13.698 لە هەمووشی گرنگتر، خەڵکی[br]بەرەو پێشچونێکی بەرچاو ئەزموون دەکەن 0:04:13.698,0:04:16.676 لە ڕووی تەندووستی دەروونی،[br]جەستەیی، و کۆمەڵایەتییەوە. 0:04:16.706,0:04:18.995 ئەو ئەگەرە بهێنە پێش چاوی خۆت 0:04:19.035,0:04:21.654 کە خەڵکی چیتر خەمی ئەم شتانە ناخۆن 0:04:21.804,0:04:25.003 و دەتوانن وزەکانیان [br]لەم شتانەدا بەکاربهێنن. 0:04:25.164,0:04:26.957 (دەنگی پێکداچووی خوێندکاران) 0:04:27.067,0:04:29.597 (چەپڵەلێدان و گۆرانی گوتن) 0:04:30.247,0:04:33.027 (دڵخۆشی)