ئێستا چارەنووسازترین
کاتی مێژووی مرۆڤایەتییە.
لە نێوان لە دەستدانی زەوی و دۆزینەوەی
هەسارەیەکی جێگرەوە مرۆڤایەتی پەشۆکاوە.
لە ساڵانی ڕابردوو ئێمە زانیاریمان سەبارەت
بە چۆن زەوی لە ناو گەردوون
ڕێکەوتووە کۆکردەوە.
ئامێری کیپلەری پشکێنەری ناسا
هەزاران هەسارەی نادیار لە
دەوری ئەستێرەکانی تر دۆزییەوە،
ئاماژە بەوە دەکەن کە زەوی یەکێکە
لەو ملیار هەسارەی نێو گەلەئەسـتێرە.
کیپلەر تەلیسکۆبێکی بۆشایی ئاسمانە
پێوانەی ڕووناکی ئەوئەستێرانە دەکات
کاتێک هەسارەکان بەپێشیاندا دەڕۆن،
بەربەست دەخەنە بەردەم
ئەو ڕوناکیەی دەگاتە ئێمە.
داتاکانی کیپلەرقەبارەی هەسارەکان هەروەها
دووریان لە ئەستێرەکانەوە دەردەخات.
بەیەکەوە، یارمەتیمان دەدات لەوە تێبگەبن
ئایا ئەوهەسارانە وەک،
هەسارەکانی کۆمەلەی خۆر بچوک و بەردینن،
هەروەها بڕی چەند ڕووناکیان
لە خۆرەوە پێ دەگات.
بەڵگەگەکان ڕاستیەک دەسەلمێنن
ئایا ئەوهەسارەی دۆزیومانەتەوە
دەکرێت گونجاو بێت بۆ ژیان یاخود نا.
بەداخەوە، لەهەمان کاتدا ئەو
هەسارە بەنرخەی
کە لەوانەیە بۆ ژیان گونجاو بێت دەدۆزییەوە،
هەسارەکەمان لەژێر باری قورسایی
مرۆڤایەتی دابەزێت.
ساڵی ٢٠١٤ بە گەرمترین ساڵ تۆمارکراوە.
بەستەڵەکەکان و دەریا سەهۆڵاویەکان
کە بۆهەزار ساڵە هەن
لەم دە ساڵی داهاتوودا بەرەو نەمان دەچن.
ئەو گۆڕانە ژینگەیەیی بە شێوەی جووڵاو
دەیخەینە ڕوو بەخێرای
توانامان بەرە وپێش دەبات.
من زانایی کەشناسی نیم، بەڵام گەردوونناسم.
من لێکۆلینەوەم سەبارەت بە هەسارانەی کە
بۆ ژیان گونجاون و کاریگەریان
لەسەر ئەستـێرەکان هەیە کردووە بەئومێدی
دۆزینەوەی شوێنێک لەم گەردوونە
لەپاڵ هەسارەی خۆمان
کە بۆ ژیان گونجاو بێـت.
من بە دوای ژینگەیەکی
گونجاو دەگەڕێم.
وەک کەسێکی شارەزا لە گەڕان بەدوای ژیان
لەم گەردوونەدا، دەتوانم پێتان ڕابگەیەنم
کە تا زیاتر بەدوای هەسارەی،
وەک زەوی بگەرێن، زیاتر سوپا گوزاری
هەسارەی خۆمان دەبێ.
هەریەک لەم جیهانە نوێییانە
بەراوردێک لە نێوان هەسارە
نۆییە دۆزراوەکان و ئەو هەسارانەی
کە ئێمە پێمان باشتربنە بۆ دەکات:
ئەوانەی لە کۆمەڵە هەسارەکانی خۆرن.
سەرنجی هەسارەی مەریخ بدەن.
هەسارەیەکی بچووک و بەردینە،
و کەمێک لە خۆرەوە دوورە،
لەوانەیە بۆمان دەربکەوێ
کە بۆ ژیان گونجاوە
ئەگەر لە لایەن ئامێرێکی
وەکو کیلپەر بدۆزرێتەوە.
لە ڕاستیدا، دەکرێ مەریخ
بۆ ژیان لەبار بووبێت،
هەر ئەمەش هۆکاری
لێکوڵینەوە زۆرەکانمانە دەربارەی مەریخ.
ئامیرەکانمان، وەک ئامیرەی کێریوسیتی،
بە هێواشی دەڕویشت،
گەڕان بە دوای بەڵگەیەک کە
هەبوونی ژیان بسەلمێنیت.
خولگەی فەلەکی وەک ئەرکی ماڤن کە
نمونەی کەش و هەوای مەریخ تۆمار دەکات،
هەوڵی تێگەیشتن لە هۆکارەکانی چۆنیەتی
لە دەستدانی توانایی ژین لە مەریخ دەدات.
ئێستا کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت نەک تەنها
گەشت بۆ بۆشایی ئاسمان ڕێک دەخەن
بەڵکو ئەم هەستە خۆشەی ئەگەری
ژیان لەسەر مەریخیش دەردەبڕن.
بەڵام لە تێرۆانینێکی قوڵی مەریخەوە بۆمان
دەردەکەوێت مەریخ لە بیابانەکانی
هەسارەىی خۆمان دەچێت،
ئەوشوێنانەی لەخەیاڵمان دا هەیە
بۆ ئەو بێروکانەی کە پێشەنگتر و،
لە پێشترن، بە بەراورد کردن بە زەوی
مەریخ بۆ ژیان شوێنێکی زۆر ترسناکە.
بە لەبەر چاوگرتنی ئەم زەویە
بیابانیە فراوانەی زەوی کە
لانەی ژیانمان لێ دانەمەزراندووە،
بە بەراورد لەگەڵ مەریخ
شوێنێکە کە گژ و گیا چڕی لێیە.
هەرچەندە لە وشکترین و بەرزترین شوێنی زەوی،
هەوایەکی چڕ و پڕ
لە ئۆکسجین هەیە و هەزاران میل
لە دووری دارستانە باراناوییەکانمان
هەڵم و گاز دەردەدات.
من سەبارەت بەو هەواڵە هەست بزوێنانەی
داگیرکردنی مەریخ وهەسارەکانی تر نیگەرانم
کە سێبەرێکی گەورە و ڕەشی هەڵگرتبێ:
بیر و بۆچوونی هەندێک کەس
ئەوەیە بوونی مەریخ لەم گەردوونە
بۆ پاراستنی ئێمەیە لەم وێراکاریانەی
خۆمان ئەنجامی دەدەین
لەسەر ئەو تاکە شوێنەی کە بۆ ژیان
گونجاوە ئەویش زەوییە.
هەرچەندە من حەز بە کاری
گەڕان بە دوای ئەستێرەکان دەکەم،
بەڵام لە ناخی دڵمەوە دژی ئەم بیرۆکەیەم.
چەندین هۆکاری نایاب
بۆچوونە سەر مەریخ هەیە،
بەڵام هەرکەسێک بڵێت مەریخ
جێگرەوەی زەویە:
ئەوا وەک ئەوەیە کاپتنی تایتانیک
بڵێت ئاهەنگی ڕاستەقینە
لە سەر چوپی سەرئاوکەوتن دەست پێ دەکات.
(پێکەنین)
(چەپڵە ڕێزان)
سوپاس.
بەڵام ئامانجی گەڕان بە دوای
ئەسـتێرە و پاراستنی هەسارەی خۆمان
دژی یەک نین.
نەخێر، لە ڕاستیدا دوو ڕێچکەی یەک ئامانجن:
ئەویش تێگەیشتن، پاراستن و
بەرەو پێش بردنی ژیانە لە داهاتوو.
ژینگەیی جیهانی ئێمە
ڕەهەندی سەیرو سەمەرەی هەیە.
ئەوان تەنها لە زەوییەوە نزیکن.
ئەگەرتێگەیشتباین چۆن شوێنیکی
گونجاو بۆ ژیان وەک زەوی
لە بارودۆخێکی توند و سەخت دروست بکەین،
لەوانەیە بتوانین ڕووبەرووی
ناچاری پاراستنی ژینگەکەمان و
و زیاتریش پێشبکەوین.
لەگەڵ دوا بیرۆکەی زانستی بەجێتان دەهێڵم:
ئەویش بیردۆزی فێرمییە.
ساڵانێک لەمەوبەر، زانای فیزیا
ئێنریکۆ فێرمی ئەو ڕاستیەی سەڵماندووە
دەڵێت ئەو جیهانەی ئێمە کە
ماوەیەکی زۆرە بوونی هەیە
و پێشبینی دەکەین چەندین
هەسارەی تری هاوشێوە هەبێت،
دەبوایە تا ئێستادا بەڵگە بۆ ژیانی
بونەوەری ئاسمانی بدۆزیبایەوە.
؟کەواتە ئەوانە لەکوێن
باشە، چارەسەرێکی شیاو بۆ بیردۆزەکەی فێرمی
ئەوەیە، شارستانییەت
کاتێک لە ڕووی تەکنەلۆجیەوە پێشدەکەوێت
تا بگاتە ڕادەی خەون بینین بە
ژیان کردن لە ئاسمان،
ناتوانن لە گرنگی مسۆگەر کردنی
ئەم هەسارەیەیی کە ڕێگەی بۆ
پێشکەوتنیان خۆش کردووە تێبگەن.
لەخۆبایی بوونە ئەگەر باوەڕت
وابێت داگیرکردنی هەسارەکان
ئێمە لەخۆمان دەپارێزێ،
بەڵام دۆزینەوە و پاراستنی هەسارەکان
دەتوانن بەیەکەوە بکرێت.
ئەگەر بەڕاستی باوەڕمان
بە تواناکانمان هەبێت
بۆ گونجاندنی هەڵومەرجی ژیان
لە ژینگەیی سەختی مەریخ،
کەواتە پێویستە توانای زاڵ بوون
بەسەر ئیشێکی زۆر ئاسانتر هەبیت کە
ئەرکی پاراستنی لەباری
ژیانە لەسەر زەوی.
سوپاس.
(چەپڵە ڕێزان)