بە تێڕامان لەم سیناریۆی قسەکرنە باوە. چەندین مانگ لەمەوبەر، نەخۆشییەکی بەربڵاو، کە هەندێک جاریش ڤایرۆسێکی کوشندەی هەناسەیە بۆ یەکەمین جار تووشی مرۆڤ بوو. تەشەنە کردنەکەی زۆر خێراتر بوو لەوەی کە تەندروستی گشتی بتوانێت کۆنترۆڵی بکات. ئێستاش ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بڵاوبوونەوەی ئەم درمەی ڕاگەیاند، واتا هەموو جیهان دەگرێتەوە. ژمارەی قوربانیان بەردەوام بەرز دەبێتەوە هەموو خەڵکی هەمان پرسیار دەکان: بڵاوبونەوەی ئەم نەخۆشیە کەی کۆتایی پێ دێت؟ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی کۆتایی ئەم نەخۆشیە ڕادەگەیەنێت کاتێک تووش بوون کۆنتڕۆڵ بکرێت و تێکڕای گواستنەوەی نەخۆشییەکە لە سەرانسەری جیهاندا کەم بکرێتەوە. بەڵام ڕوودانی ئەمە پەیوەستە بەوەی کە حکومەتی جیهانی چی دەکات. ئەوان سێ هەڵبژاردنی گرنگیان لە پێشە: پێشبڕکێ کردن، دواخستن و پێکوتە، یان دیاریکردن و تێکشکاندن. یەکێک لەم ڕێگایانە پێدەچێت باشترین بێت، لەوەشە ئەوە نەبێت کە تۆ بیری لێ دەکەیتەوە. لە سەرەتادا، حکومەت و کۆمەڵگە هیچ شتێک ناکەن بۆ ڕێ گرتن لە بڵاوبوونەوە لەجیاتی ئەوە زۆر بەخێرایی ترس دەخەنە دڵی خەڵکەوە. نەبوونی کات بۆ لێکۆڵینەوە لە ڤایرۆسەکە، دکتۆرەکان شتێکی کەم دەزانن دەربارەی ڕزگارکردنی نەخۆشەکان، نەخۆشخانەکان بەخێرایی پڕ دەبن. لەهەندێک شوێن ملێۆنان و سەدان ملیۆن خەڵکی دەمرن، بەهۆکاری ڤایرۆسەکە یاخود بە تێکچونی سیستمی تەندروستی. هەرزوو کە زۆرینەی خەڵك توش بوون یان دەمرن یانیش ڕزگاریان دەبێت ئەمەش دەکەوێتەوە سەر سیستەمی بەرگری نەخۆش. لەم کاتەدا بەرگری بەکۆمەڵ دەست پێدەکات، بۆئەوەی چیتر ڤایرۆسەکە کەسی تر نەدۆزێتەوە. بە دەستپێکردنی ئەم بەرگرییە تەشەنەکردنی نەخۆشیەکە بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمدەبێتەوە. بەڵام ڕێگەیەکی تر هەیە بۆ دروستکردنی بەرگری بە کۆمەڵ بەبێ ئەوەی پێویستی بە تێچوویەکی زۆر بێت. با بگەڕێینەوە بۆ ئەو کاتەی WHO بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکەی ڕاگەیاند. لەم کاتەدا، حکومەت و کۆمەڵگەکانی تەواوی جیهان ڕێگە لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە دەگرن بۆ ئەوەی ئاسانکاری بۆ توێژەرەوان بکەن بۆ بەرهەمهێنانی پێکووتە. ئەوان بە پلانی جیاوز ئەم کاتە بەکار دەهێنن و تاقیکردنەوەی بەربڵاو ئەنجام دەدن بۆ ناسینەوەی نەخۆشییەکە، توشبوو و ئەوانەی بەرکەوتەی توشبووەکانن کەرەنتینە دەکرێن، هەروەها خەڵکی لە یەکتر دوور دەخەنەوە. تەنانەت لەگەڵ ئەم خۆپارێزییانەش، نەخۆشییەکە بە هێواشی هەر بڵاو دەبێتەوە، دەبێتە هۆکاری سەدان و هەزاران حاڵەتی مردن. هەندێ خەڵکی لەژێر کۆنتڕۆڵ دەردەچن و دەگەڕێنەوە بۆ ژیانی ئاسایی خۆیان، ئەمەش بۆ ئەوەی ژیان ئاسایی ببێتەوە کاتێک حاڵەتێکی نوێ دیاری دەکرێت دوبارە لە یەکتری دوور دەکەونەوە. لە چەند ساڵانێکی دواتردا، لەوانەیە پێکوتەیەک یان چەندینی گونجاو خۆشبەختانە بە خۆڕایی بەردەست ببن، سوپاس بۆ تەواوی هەوڵ و ماندووبونەکانی جیهان. کاتێک لە ٪٤۰-۹۰ی هاوڵاتیان ئەم پێکوتە وەردەگرن __ ئەم ڕێژەیە بە پێی ڤایرۆسەکە دەگۆڕێت __ بەرگری بە کۆمەڵ کارایە و بڵاوبوونەوەکەش کۆتایی پێ دێت. با چاوێک بە کۆتا ستراتیژیدا بخشێنینەوە: دیاری کردن و لەناو بردن. بیرۆکەکە ئەوەیە کە لە هەموو شوێنێک ڤایرۆسەکە کەم بکەینەوە، ئەمەش بە هۆی کەرەنتینە کردن و خۆپارێزی کۆمەڵایەتی و قەدەغەی هاتووچۆ. هۆکارە گرنگەکە بۆ ئەوەیە کاردانەوەی وەڵامێک کە ڕووبدات کاتێک وڵاتێک دەگاتە ئەوپەڕی لووتکەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکە، لەوانەیە لە شوێنێکی تر یەکەم حاڵەت تۆمار بکرێت. لەبری ئەوەی چاوەڕێی یاسایەک و وەڵامێک بکەین لە دەسەڵاتی دادوەریەوە، پێویستە خەڵکی سەیری جیهان بکات وەکو سیستمێکی پێکەوە بەستراوی زەبەلاح. ئەگەر بەشێوەیەکی دروست ڕێکبخرێت، بە چەند مانگێک ڤایرۆسەکە کۆتایی پێ دێت، بە لەدەست دانی کەمترین هاوڵاتی. بەڵام هەتا بەتەواوی ڤایرۆسەکە لەناو نەبرێت - کە ئەوەش زۆر زەحمەتە - جارێکی تر مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە سەرهەڵدەداتەوە. هۆکارەکانی وەکو ئاژەڵ هەڵگری ڤایرۆسەکە دەبن و دەیگوازنەوە لەوانەیە هەموو هەوڵ و ماندوبوونەکانمان بەفیڕۆ بڕوات. کەواتە باشترین پلان بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەم ڤایرۆسە کوشندەیە کامەیە؟ پەلەکردن لەوانەیە چارەسەرێکی خێرا بێت، بەڵام لەوانە کارەساتێکی جیهانیش بێت، لەوانەیە زۆر باشیش نەبێت، ئەگەر خەڵکی دووبارە تووش ببنەوە. تێکشکاندنی ڤایرۆسەکە بەشێوەیەکی گونجاو تاکە چارەسەری خێرا و سەرسوڕهێنەرە، بەڵام ئەمەش پێویستی بە ڕاستگۆییە و ئەستەمە هەموو جیهان هەماهەنگت بێت. هەر لەبەر ئەوەشە کوتان یارمەتیدەرێکی ڕێک و پێک و گونجاو و جیهانییە، بە چارەسەرێکی سەرکەوتوو دادەنرێت؛ ڕێگایەکی هێواش، و جێگیر، و هەڵبژادنێکی سەلمێنراوە. تەنانەت ئەگەر پێش دۆزینەوە پێکوتەش نەخۆشییەکە بنبڕ بکرێت، لەوانەیە وەکو نەخۆشیەکی وەرزی بمێنێتەوە، کەواتە پێکوتەکە بەردەوام خەڵکی دەپارێزیت. هەروەها لەوانەیە ساڵانێکی پێ بچێت تاوەکو دروست بکرێت پێویست ناکات ئەو هەموو ماوەیە ژیانی زۆرینەی خەڵکی تێک بدرێت. چارەسەرێکی پێشکەوتوو و، نەهێشتنی نیشانەکانی نەخۆشیەکە وا دەکات مەترسییەکانی ڤایرۆسەکە کەمتر بێت، لەو کاتەدا کەمترین چارەسەر بەردەست دەبێت. بە ئازایەتی و بوێری: بڵاوبونەوەی نەخۆشیەکە کۆتایی پێ دەهێنرێت. ئەم دەستکەوتەش لەوانەیە کاتێکی درێژ بخایەنێت، بەڵام زۆر خراپیش نییە؛ پێشکەوتنێکی گرنگ، خزمەتکردنی بەکۆمەڵ، گەشەسەندنی سیستمەکانمان دەتوانرێت بەکاربهێنرێن بۆ باشترکردنی بارودۆخی هەمووان. وە ئەگەر لە سەرکەوتنەکانمان فێر ببین و لە شکستەکانمان وانەیەک وەربگرین، دەتوانین ڤایرۆسی بڵاوبووەی داهاتوو زۆر بە نهێنی چارەسەر بکەین بەشێوەیەک کە نەوەکانی منداڵەکانمان تەنانەت ناوی نەخۆشیەکەش نەزانن.