WEBVTT 00:00:07.192 --> 00:00:09.181 هەموو ئاژەڵەکان پەیوەندی دەبەستن. 00:00:09.181 --> 00:00:12.645 قرژاڵەکان چنگیان بەکار دەهێنن وەکو ئاماژەیەک کە تەندروستن 00:00:12.645 --> 00:00:13.964 و ئامادەی جووت بوونن. 00:00:13.964 --> 00:00:17.468 و کەتڵفیشەکان خانە ڕەنگاڵەکان بەکاردەهێنن کە پێیان دەگوترێت کرۆماتۆفۆر 00:00:17.468 --> 00:00:21.556 بۆ ئەوەی نەخش لەسەر پێستیان درووست بکەن کە بۆ خۆ حەشاردان بەکاری دەهێنن 00:00:21.556 --> 00:00:23.476 یان بۆ ئاگادار کردنەوەی نەیارەکانیان. 00:00:23.476 --> 00:00:25.889 هەنگەکانیش سەمای ئاڵۆز دەنوێنن 00:00:25.889 --> 00:00:31.061 تاوەکو زانیاری بدەن بە هەنگەکانی دیکە دەربارەی شوێن و چۆنیەتی سەرچاوەی خۆراکەکە. 00:00:31.061 --> 00:00:34.889 هەموو ئەم ئاژەڵانە ڕێگەی بەرنامەی پەیوەندی بەستنی سەرنجڕاکێشیان هەیە، 00:00:34.889 --> 00:00:37.266 بەڵام ئایە زمانیان هەیە؟ 00:00:37.266 --> 00:00:38.555 بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە، 00:00:38.555 --> 00:00:43.052 دەتوانین چاو بخشێنین بە چوار تایبەتمەندی کە زۆرجار بەندن بە زمانەوە: 00:00:43.052 --> 00:00:44.232 دابڕاوی، 00:00:44.232 --> 00:00:46.356 ڕێزمان، 00:00:46.356 --> 00:00:48.054 بەرهەمداری، 00:00:48.054 --> 00:00:50.180 هەروەها جێ گۆڕکێ. 00:00:50.180 --> 00:00:53.330 دابڕوای واتای ئەوەیە کە دەستەیەک لە یەکەی جیاواز هەن، 00:00:53.330 --> 00:00:55.473 وەکو دەنگەکان یاخود وشەکان، 00:00:55.473 --> 00:00:59.044 کە دەکرێت پیکەوە بلکێنرێن تاوەکو بیرۆکەی نوێ بخەینە ڕوو، وەکو 00:00:59.044 --> 00:01:02.158 هەندێک لە پیتە موگناتیزییەکانی سەر بەفرگر دەتوانیت ڕێکیان بخەیتەوە 00:01:02.158 --> 00:01:04.506 تاوەکو دەستەواژەی جیاوازیان لێ دروست بکەیت. 00:01:04.506 --> 00:01:06.433 ڕێزمانیش سیستەمێک لە یاسا پێشکەش دەکات 00:01:06.433 --> 00:01:09.841 کە پێت دەڵێت چۆن چۆنی ئەو یەکانە پێکەوە بلکێنیت. 00:01:09.841 --> 00:01:12.954 بەرهەمهێنانیش ئەو توانستەی بەکارهێنانی زمانە 00:01:12.954 --> 00:01:16.942 بۆ درووست کردنی ژمارەیەکی بێشومار لە پەیام. 00:01:16.942 --> 00:01:19.798 هەروەها جێگۆڕکێش بریتییە لە توانستی قسەکردن دەربارەی شتانێک 00:01:19.798 --> 00:01:21.722 کە لە بەر چاوەکانتدا نین، 00:01:21.722 --> 00:01:25.809 وەکو ڕابردوو، داهاتوو، یاخود ڕووداوە خەیاڵییەکان. 00:01:25.809 --> 00:01:30.045 کەواتە، ئایە پەیوەندی نێوان ئاژەڵەکان ئەم تایبەتمەندییانە پیشان دەدەن؟ 00:01:30.045 --> 00:01:33.097 بۆ قرژاڵ و کاتڵفیشەکان وەڵامەکە نەخێرە. 00:01:33.097 --> 00:01:36.313 ئەوان ئاماژەکانیان بە شێوەیەکی داهێنەرانە پێکەوە نالکێنن. 00:01:36.313 --> 00:01:39.747 پێویستیش ناکات ئاماژەکانیان ڕێکخستنێکی ڕێزمانیانەیان هەبێت، 00:01:39.747 --> 00:01:42.704 هەروەها ئەوان تەنها دەربارەی دۆخەکانی ئێستایان پەیوەندی دەکەن، 00:01:42.704 --> 00:01:46.175 بۆ نموونە، ''من تەندروستم،'' یان ''ژەهرم پێیە.'' 00:01:46.175 --> 00:01:50.447 بەڵام هەندێک لە ئاژەڵەکان لە ڕاستیدا هیچ یەکێک لەم تایبەتمەندیانە نیشان نادەن. 00:01:50.447 --> 00:01:55.558 هەنگەکان جوڵە، گۆشە، ماوە، و توندێتی بەکاردەهێنن لە سەما فرتە فرتەکەیان 00:01:55.558 --> 00:01:59.694 تاوەکو باسی شوێن و دەوڵەمەندی سەرچاوەی خواردنەکە بکەن. 00:01:59.694 --> 00:02:01.920 ئەو سەرچاوەیە لە دەرەوەی هێلانەکەیە، 00:02:01.920 --> 00:02:05.190 بۆیە ئەوان تایبەتمەندی جێگۆڕکێ نیشان دەدەن. 00:02:05.190 --> 00:02:08.408 ئەوان ئەو تایبەتمەندییەی زمانیان هاوبەشە لەگەل سەگی چیمە نزار، 00:02:08.408 --> 00:02:10.494 کە بە هەزاران دەژین لە شارۆچکەکانیان، 00:02:10.494 --> 00:02:16.156 و لە لایەن چەقەڵ، باز، چالگم مار، و مرۆڤەکانەوە ڕاو دەکرێن. 00:02:16.156 --> 00:02:20.617 ئەو دەنگە ئاگادار کردنەوانەی دەری دەکەن نیشانی قەبارە، شێوە و خێرایی ڕاوکەرەکە 00:02:20.617 --> 00:02:24.832 و تەنانەت بۆ مرۆڤە ڕاوچییەکان، ئەوەش دەردەخەن کە چییان پێیە 00:02:24.832 --> 00:02:27.593 و ئەگەر مرۆڤەکە دەمانچەی هەڵ گرتبێت. 00:02:27.593 --> 00:02:31.765 ئەیپە گەورەکان، وەکو چامپانزی و گۆریلاکان، ئەوانیش پەیوەندیکەری باشن. 00:02:31.765 --> 00:02:34.656 هەندێکیان تەنانەت فێری زمانی ئاماژە گۆڕدراوەکان بوونە. 00:02:34.656 --> 00:02:38.513 چامپانزیەک بە ناوی واشۆ تایبەتمەندی دابڕاوی نیشان داوە 00:02:38.513 --> 00:02:42.118 لە ڕیگەی پێکەوەنانی کۆمەڵێک هێما بۆ درووست کردنی دەستەواژەی ڕەسەن، 00:02:42.118 --> 00:02:44.422 وەکو، ''تکایە بیکەوە. خێراکە.'' 00:02:44.422 --> 00:02:48.558 کۆکۆ، کە گۆریلایەکی مێینەیە لە زیاد ١٠٠٠ دانە هێمان تێدەگات، 00:02:48.558 --> 00:02:51.736 و لە نزیکەی ٢٠٠٠ وشەی زمانی قسەکراوی ئینگلیزیش 00:02:51.736 --> 00:02:54.892 باسی لە پشیلە ئەزیزەکەی دەکرد کە مرد بوو. 00:02:54.892 --> 00:02:57.514 لە ڕێگەی ئەوەشەوە، ئەو تایبەتمەندی جێ گۆڕکیی نیشان دەدا، 00:02:57.514 --> 00:03:00.517 هەرچەندە شایەنی ئاماژەپێدانە کە ئەیپەکانی ئەم دوو نموونەیە 00:03:00.517 --> 00:03:03.502 بەرنامەی پەیوەندی مرۆڤیان بەکار دەهێنا، 00:03:03.502 --> 00:03:06.648 نەک شێوازی سروشتی قسە کردنی خۆیان. 00:03:06.648 --> 00:03:10.367 چەندان نموونەی دیکەی پەیوەندی ئاڵۆزی نێوان ئاژەڵەکان هەیە. 00:03:10.367 --> 00:03:11.716 وەکو دۆلفینەکان، 00:03:11.716 --> 00:03:17.442 کە فیکە بەکار دەهێنن بۆ ناسینەوەی تەمەن، شوێن، ناو، و ڕەگەز. 00:03:17.442 --> 00:03:19.370 ئەوان دەشتوانن لە کەمێک ڕێزمانی 00:03:19.370 --> 00:03:23.481 زمانی لاشە تێبگەن کە توێژەران بەکاریان هێنا لەگەڵیان. 00:03:23.481 --> 00:03:28.347 هەرچۆنێک بێت، ڕێزمان لە پەیوەندی سرووشتیانەی نێوان دۆلفینەکاندا نا بیندرێت. 00:03:28.347 --> 00:03:30.004 لە کاتێکدا ئەم بەرنامانەی پەیوەندی 00:03:30.004 --> 00:03:33.439 بۆیان هەیە هەندێک لەو تایبەتمەندیانەی دەست نیشانمان کردون تێیاندا بێت، 00:03:33.439 --> 00:03:35.913 کەچی هیچیان هەموو چوار تایبەتمەندییەکە نیشان نادەن. 00:03:35.913 --> 00:03:40.002 تەنانەت توانستە سەرنجڕاکێشەکانی واشۆ و کۆکۆ هێشتاکە ناگەن 00:03:40.002 --> 00:03:43.890 بە توانا زمانەوانییەکانی زۆرینەی مرۆڤە تەمەن سێ ساڵانەکان. 00:03:43.890 --> 00:03:47.163 هەروەها بابەتەکانی گفتوگۆی نێوان ئاژەڵەکان زۆربەی جارەکان سنوردارن. 00:03:47.163 --> 00:03:48.672 هەنگەکان دەربارەی خۆراک دەدوێن، 00:03:48.672 --> 00:03:50.799 سەگە دەشتیەکانیش دەربارەی نێچیر گرەکان دەدوێن 00:03:50.799 --> 00:03:53.911 قرژالەکانێش باسی خۆیان دەکەن. 00:03:53.911 --> 00:03:56.196 زمانی مرۆڤیش بە تەنها لە لایەکەی تر 00:03:56.196 --> 00:04:00.051 بەهۆی توانا بەهێزەکەی پێکەوە لکانی ڕێزمان و بەرهەمهێنان، 00:04:00.051 --> 00:04:03.305 لەسەروو تایبەتمەندییەکانەوەیە. 00:04:03.305 --> 00:04:05.880 مێشکی مرۆڤ دەتوانێت ژمارەیەکی دیاریکراو توخم وەر بگرێت 00:04:05.880 --> 00:04:08.864 و ژمارەیەکی ناکۆتا پەیامی لێ درووست بکات. 00:04:08.864 --> 00:04:11.561 ئێمە دەتوانین ڕستەی ئاڵۆز دروست بکەین و تێیان بگەین، 00:04:11.561 --> 00:04:15.004 هەروەها چەندین وشەی نەبیستراویش. 00:04:15.004 --> 00:04:18.576 دەتوانین زمان بەکاربهێنین بۆ باسکردنی بابەتگەلێکی هەمەچەشنی ناکۆتا، 00:04:18.576 --> 00:04:20.594 یان باسکردنی شتانێکی خەیاڵی، 00:04:20.594 --> 00:04:22.750 تەنانەت درۆکردن. 00:04:22.750 --> 00:04:27.096 تویژینەوە بەردەوامە بۆ ئاشکرا کردنی نهێنی زیاتر سەبارەت بە پەیوەندی نێوان ئاژەڵەکان. 00:04:27.096 --> 00:04:30.783 لەوانەیە ئاشکرا ببێت کە زمانی مرۆڤ و پەیوەندی نێوان ئاژەڵەکان 00:04:30.783 --> 00:04:34.449 بەتەواوی جیاواز نین لە یەکتری بەڵکو بوونێکی هاوشیوەیان هەیە. 00:04:34.449 --> 00:04:36.921 هەرچۆنێک بێت، ئێمە هەموومان ئاژەڵین.